کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,742
وێنە
  124,525
پەرتووک PDF
  22,123
فایلی پەیوەندیدار
  126,681
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەردوونێکی زیرەک و بەئاگا
پۆل: زانستە سروشتییەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گەردوونێکی زیرەک و بەئاگا
گەردوونێکی زیرەک و بەئاگا
$گەردوونێکی زیرەک و بەئاگا$
نووسینی: #لوقمان حەوێز#
بەئاگایی چییە؟ ئایا گەردوون بەئاگایە؟ زیرەکە؟
ئێمەی مرۆڤ بەشێکین لە ژیان، دەزانین کە بونەوەرێکی بەئاگاین واتە هەست بە ناخی خۆمان و دەوروبەرمان دەکەین لە ئێستادا، ئێمە پێناسەی بەئاگاییمان کردووە بەو جۆر و شێویەی ئێمە هەمانە و هەستی پێدەکەین، بەڵام ئایا بەئاگایی تەنیا خەسڵەتێکی ژیانە..؟ یاخود هەموو گەردوون و بەشەکانی بەئاگان؟
بەئاگایی یەکێکە لە مەتەڵە گەورەکانی نێو بوون، بە پێی زانستەکانی کیمیا و فیزیا و زیندەوەرناسی سەرهەڵدانی ژیان بە گشتی و بەئاگاییش لە نێو ژیاندا بەرئەنجام و بەرهەمی هاتنەکایەوەی ئاڵۆزی کیمیایی بووە لەسەر هەسارەکەمان یان بە گشتی بڵێین لە نێو گەردوون، بەڵام هەرخۆی بەئاگا کەوتنی بڕێک لە بارستە و وزە لە نێو گەردوون بۆ نموونە ئێمەی مرۆڤ کە لە هەمان پێکهاتەکانی نێو گەردوون دروست بووین ڕاستیەکی گەورە دەخاتە ڕوو بۆمان، ئەویش ئەوەیە کە دەشێت بارستە و پێکهاتەکانی نێو گەردوون لە دۆخێکدا کە ئێمە پێی دەڵێین ژیان بەئاگا بکەون یان بەئاگا بن، لایەنی کەم بەو شێوەیەی ئێمە دەیزانین و دڵنیاین لێی.
ئەمەش پرسیارێکی گەورەتر دەخاتە ڕوو، ئەویش: ئایا تێکڕای پێکهاتەکانی گەردوون بەئاگان..؟ ئایا هەموو گەردوونیش وەکو یەکەیەک زیرەک و بەئاگایە؟
با بزانین بۆچوونە فەلسەفیەکان و دواتر زانستیەکانیش چی دەڵێن لەم بارەیەوە
لە ڕاستیدا بۆچوونێکی فەلسەفی هەیە کە پێی دەووترێت پانسایکیزم panpsychism و گەلێک لە فەیلەسوفان لە کۆنەوە وەکو تالییز، ئەفڵاتۆن، سپینۆزا، هەندێکیش لە ئێستادا پاڵپشتی لەم بۆچوون و تیۆرە دەکەن و لێکدانەوە و بەڵگەش دەخەنەڕوو بۆی، بەپێی ئەم بۆچوونەش بەئاگایی شتێکی بنچینەییە لە نێو گەردوون و پەیوەستە بەهەموو پێکهاتەکانی گەردوون نەوەک تەنیا ژیان هەر لە ئەلیکترۆنێکەوە تاوەکە گەورەترین تەنی نێو گەردوون، بەو پێیەش هەموو گەردوون و پێکهاتەکانی ناو گەردوون بەئاگان.
هەندێک لە فیزیا ناسانیش بەتایبەتی ئەوانەی لە بواری فیزیای کوانتەم کاردەکەن لەئێستادا بە دوری نازانن ئەم بۆچوونە ڕاست بێت، بە بەڵگەی ئەوەی کە لە تاقیکردنەوەی دوو قڵیشەکە double.slit.test کە کاتێک ئەلیکترۆن چاودێری دەکرێت وەکو بارستە ڕەفتار دەکات، بەڵام کاتێک چاودێری ناکرێت وەکو شەپۆڵ ڕەفتار دەکات، هەرچەندە هەوڵ بدەین و بمانەوێت لەم تاقیکردنەوەیە فێڵ لە ئەلیکترۆن بکەین و وای دابنێین چاودێری ئەلیکترۆنەکە ناکەین بەڵام ئەو ئەلیکترۆنە دەزانێت کاتێک چاودێری دەکەین یان ناکەین و ڕەفتارەکەی بەو پێیە دەگۆڕێت، وەکو ئەوەی ئەلیکترۆنەکە بەئاگا بێت و ئەویش چاودێری ڕەفتارەکانی ئێمە بکات.
کەواتە ئەگەر گەردوون بەئاگا بێت ئایا زیرەکیشە؟
گەردوون کە بەهەموو پێوەرەکان ئێمەش بەشێکی زۆر زۆر بچوکین لێی زۆر ڕێکە، هەر ئەو ڕێکیەی نێوی وای کردووە گەردوون گونجاویش بێت بۆ ژیان، وایکردووە ئەگەری سەرهەڵدانی ژیان تیایدا لەئارادابێت، گرنگترین ڕێکیەکانی نێو گەردوونەکەمان خۆی لە دوو خاڵدا دەبینێتەوە، یەکەم هاوسەنگی هەر چوار هێزەکەی نێو گەردوونە لەگەڵ یەکتر، کە ئەمانیش بریتین لە هێزی ناوکی بەهێز و لاواز، هێزی کارۆموگناتیسی و هێزی کێشکردن، ئەم هاوسەنگیە وردەی نێوان هێزەکان وای کردووە ئەتۆمەکان هەبن، وایکردووە کارلێکە کیمیاییەکان ڕووبدەن، هەروەها وایکردووە ئەستێرەکان دروست بن و ماوەیەک بدرەوشێنەوە و وزە ببەخشن و دواتر بتەقنەوە و توخمە قورسەکان دروست بکەن و ئەو توخمانە بەنێو بۆشایی ئاسمان بڵاو بکەنەوە، دووەم ڕێکی بریتییە لە زۆربوونی تێکشێوان و ئاڵۆزی لەنێو گەردوون بە تێپەڕبوونی کات، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ئاڵۆزی کیمیایی دروست بێت لە نێو گەردوون، واتە بەرجەستەبوونی ئاوێتە ئاڵۆزەکان کە ئەمەش یەکێکە لە پێداویستیەکانی دروستبوونی ژیان لەنێو گەردوون.
ئەگەرچی لە ڕووی زانستیەوە جارێ پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام بە بۆچوونی من بوونی ئەو ڕێکیە و ئەم خەسڵەتانە لەنێو گەردوونەکەمان مانایەکی گەورەش دەبەخشێت بە بوونی گەردوون، بۆیە دور نییە گەردوونی ئێمە زیرەکیش بێت جگە لەوەی کە پێشتر ڕوونم کردەوە کە لەوانەیە تێکڕای گەردوون جۆرێک یان ڕەهەندێکی بەئاگاییشی تێدابێت.
گەردوون و هەستەکان و جوانیەکان
بە لێکدان و تێکهەڵکێشکردنی ئەو سێ خاڵەی سەرەوە کە دەڵێت: گەردوون و بوون بەئاگایە، هەروەها زیرەکیشە، ئێمەی مرۆڤیش کە بەشێکی زۆر زۆر بچوکین لەم گەردوونە گەورە و بێ شومارە بەئاگاین و زیرەکیشین، کەواتە هەستەکانمان و جوانیەکان و ئازارەکانیشمان ئەگەرچی لە نێو ناخی ئێمەدان و ئێمە هەستیان پێدەکەین ئەگەر نا فیزیکیش بن، بەڵام دواجار ئەوانیش بەشێکن لەم بوون و گەردوونە.
کەواتە کێ دەڵێت ئەو هەستانەی ناخی ئێمە یان هەستی خۆشەویستی و جوانی و هەتا ئازارەکانیش کۆمەڵێک هەستی سەرتاسەری نین لە نێو گەردوون؟ ئەگەرچی ئێمە هەریەکێک لەو دیاردانە بۆ یەکێک لەو چوار هێزەی نێو گەردوون دەگێڕینەوە کە لەسەرەوە باسم کردون، بەڵام بۆ نموونە ئەلیکترۆنەکان لەنێو ئەتۆمەکان بەند بوون بە ناوکەکان، تۆ بڵێی ئەلکترۆنیش هەستێکی خۆشەویستی نەبێت بۆ ناوک..؟ یان مانگ چۆن ئاوا بۆ ملیارەها ساڵە بەند بووە بەزەوی و بەدەوریدا دەسورێتەوە؟ ئەگەر هەموو پێکهاتەکانی گەردوون بەئاگا بن دورنیە ئەوانیش هەست بەبوونی یەکتر بکەن هەرچەندە دوریش بن لەیەکتر، ئەمە دەشێت ڕاست بێت بۆ هەموو بارستەکان و وزەکانی نێو گەردوون.
من خۆم لەو بڕوایەدام کە هەر خۆی بوونی ژیان و بونەوەرێکی بەئاگای وەک ئێمە لە نێو گەردوون بەڵگەی ئەوەیە کە گەردوونیش زیرەکە و ڕەهەندێکی بەئاگایی هەیە، هەر بۆیەش ئێمە و ژیانیشی بەرهەم هێناوە، ئەمەش هی ئەویە کە گەردوونەکەمان ڕێک و زیرەک و جوانە، چیڕۆکێکی جوانیشە لەنێو هەموو بوون، بۆیە ژیانی زیرەک و بەئاگایی تێدا هەیە و دروست بووە چونکە خۆی زیرەک و بەئاگایە، ئێستا لە ڕووی زانستیشەوە دەزانین کە گەردوون ئەگەر ڕێک و گونجاو نەبووایە تەمەنی لەچەند خولەکێک زیاتر تێپەڕی نەدەکرد. [1]
ئەم بابەتە 683 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی زانست: گەردوونزانی
پۆلێنی زانست: فیزیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 683 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1174 KB 17-11-2022 هومام تاهیرهـ.ت.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!