کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,485
وێنە
  124,229
پەرتووک PDF
  22,106
فایلی پەیوەندیدار
  126,130
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,066
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,606
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,981
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,802
English - English 
8,530
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,032
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,126
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,006
وێنە و پێناس 
9,467
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,997
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,182
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,055
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,159
شەهیدان 
11,970
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,630
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,638
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
909
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,498
PDF 
34,738
MP4 
3,837
IMG 
234,380
∑   تێکڕا 
274,453
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
چەندە گرنگین لەنێو ئەم گەردوونە بێ شومارەدا؟
پۆل: زانستە سروشتییەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
چەندە گرنگین لەنێو ئەم گەردوونە بێ شومارەدا؟
زانستە سروشتییەکان

چەندە گرنگین لەنێو ئەم گەردوونە بێ شومارەدا؟
زانستە سروشتییەکان

$چەندە گرنگین لەنێو ئەم گەردوونە بێ شومارەدا؟$
نووسینی: #لوقمان حەوێز#
ئایا ئێمە گرنگین لە نێو ئەم گەردوونە ئەقڵ وەستێنە لە فراوانی و گەورەیی و بێ شوماری؟
یاخود تەنیا دۆخێک و ڕێکەوتێکی زۆر کاتین لەنێو گەردوون و بووندا.
پێشکەوتنەکان لە زانستی فیزیای گەردوونناسی لە نزیکەی 100 ساڵی ڕابردوو توشی سەرسوڕمانێکی زۆر گەورەی کردوین، بەدیوێکدا زانیاریەکان و پێشکەوتنەکان زۆر گرنگن و پێویستن بۆ ئەوەی پێگەی خۆمان و هەسارەکەمان بزانین کە تاکە لانە وماڵی ئێمەیە لەنێو ئەم گەردوونە.
بە دیوێکی تردا زانیاریەکان و دۆزینەوەکان تۆقێنەر بوون، بۆچی..؟ چونکە پێمان دەڵێت بە هەر پێوەرێک بێت ئێمە و هەسارکەمان ئەوەندە بچوکین بە بەراورد بە فراوانی گەردوون وەکو ئەوە وایە نەبین، تەنیا مەزەندەی ئەم نموونەیە بکەن: ئەگەر ڕووبەری هەموو بیابانی گەورە وەربگرین کە تێکڕای ڕووبەرەکەی لە 10 ملیۆن کیلۆمەتر دووجا گەورەترە، ئەگەر هەموو ئەو بیابانە تەنیا گەردوونی بینراو بێت ئەوا هەسارەی زەوی بە بەراورد بە بیابانی گەورە لە هەڵماتێکی بچوک بچوکتر دەبێت، ئەی قەبارە و پێگەی ئێمەی مرۆڤ ئەوساکە چەندە..؟ بێ گومان ئەوساکە لەو بەراوردە ئێمە بەچاو نابینرێن، قەبارەی هەر یەکێکمان هەندێک لە گەردیلەیەک یان ئەتۆمێک گەورەتر دەبێت، لەم بەراوردەدا دەردەکەوێت ئێمەی مرۆڤەکان ئەوەندە بچوکین وەکو ئەوەی نەبین وایە.
کەواتە ئێمە کە بونەوەرێکی زیرەک و خاوەن زانست و داهێنانین لەو نموونەی سەرەوەدا قەبارەی هەسارەکەمان هێندەی هەڵماتێکە لەنێو بیابانی گەورەدا، ئایا ئێمە گرنگین یاخود نا؟
دوو ئەگەر هەیە:
یەکەم: ئەگەر تەنیا بین لەنێو ئەم گەردوونە بێ شومارە، هەروەها گەردوونی ئێمەش تاکە گەردوون بێت واتە هەموو بوون بێت، ئەوا من پێم وایە لەم دۆخەدا لەگەڵ گەورەیی و بێ شوماری گەردوون و بچوکی ئێمەش بەڵام زۆر زۆر گرنگ و تایبەتین، لێرە مەبەستم زیرەکی نێو ژیانە کە مرۆڤ خۆی لە لوتکەی ئەو زیرەکیە دەبینێتەوە، لەوانەیە نهێنیەکی زۆر گەورەتریش هەبێت لەپشت بوونی ژیان و ئێمە لەسەر هەسارەی زەوی کە ئێمە جارێ لە ڕووی زانستیەوە هەرگیز دەرکی پێناکەین، لەم دۆخەدا لەبەر ئەوەی زانستمان داهێناوە و دەرکمان بەبێ شوماری و فراوانی گەردوون کردووە ئەگەری ئەوە هەیە ئێمە بۆ مەبەستێکی زۆر گەورەتر هەبین، دورنیە بۆ ئەوە هەبین تاوەکو وردە وردە دەست بەسەر هەموو گەردووندا بگرین و ڕواڵەتی هەموو بوون و گەردوون بگۆڕین، کەواتە دور نییە لەم دۆخەدا گەردوون و ژیان بە زیرەکی ئێمەشەوە دروستکرابێت و دیزاین کرابێت بۆ ئەو مەبەستە ئینجا ئەگەر ئەو بوونەی تیایداین ڕاستیەکی فیزیکی بێت یاخود سیمولەیشن، لەهەردوو دۆخدا دروستکەرێک و دیزاینەرێک و مەبەستێک هەیە و لەئارادایە.
دووەم: ئەگەر بوونی و سەرهەڵدانی ژیان بە گشتی و ژیانی زیرەکیش شتێکی حەتمی بێت لەنێو ئەم گەردوونە فراوانە و لە ملیۆنەها شوێنی تر سەری هەڵدابێت و لەناویش چووبێت، ئێمە و هەسارەکەشمان یەکێک بین لەو شوێنانە، هەروەها ژمارەیەکی بێ کۆتاش لە گەردوونی تر هەبێت، ئەوا ئێمە ئەوەندە گرنگ نین و دۆخی بوونمان زۆر کاتیە، بوونیشمان زۆر بێ مانا دەبێت چونکە ئەوساکە لە ڕێکەوتێکی نێو دروستبوونی ئاڵۆزی زیاتر هیچی تر نین لەنێو ئەم گەردوونە بێ شومارە، لەم دۆخەدا گەردوونی ئێمەش تەنیا ڕێکەوتێکی نێو هەموو بوونە و ئەگەری بوونی ژمارەیەکی بێ کۆتا لە گەردوونی تر لەئارادا دەبێت.
ئەی کام ئەگەر ڕاستە یان ڕاستترە؟
ئەگەر لە گەردوونناسان بپرسیت زۆربەیان پێیان وایە ئەگەری دووەم ڕاستە، بەڵام کێشەیەک هەیە تاوەکو ئێستا ئەویش پێی دەووترێت Fermi.Paradox واتە نەزانراوی فێرمی، کە دوای پرسیارە گەورەکەی زانا و فیزیاناسی ئەمەریکی بەڕەگەز ئیتاڵی ئینریکۆ فێرمی هاتە ئاراوە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، ئەو پرسیاری کرد و وتی: باشە ئەگەر گەردوون کە ئاوا بێ شومارە لە فراوانی و ئەگەر لە ملیۆنەها شوێنی تر ژیانی زیرەک هەبووایە ئەوا دەبووایە دوای ئەو ملیارەها ساڵە نیشانەی بوونیان هەموو گەردوون بتەنێت، چونکە ئێمەی مرۆڤ ئەگەر بمێنین و هەر پێش بکەوین ئەوا دوای چەند ملیۆن ساڵیکی تر دەست بەسەر هەموو گەلەئەستێرەکەماندا دەگرین، ئەگەر یەک ملیار ساڵ زیرەکی ئێمە بمێنێت لەوانەیە هەموو گەردوونی بینراو داگیر بکات لەگەڵ ئەوەی کە بێ شومارە لە فراوانی و گەورەیی، کەواتە ئەو بونەوەرە زیرەکانەی باس دەکرێن لە کوێن ئەگەر ئێمە تەنیا نەبین لە گەردوون..؟ بۆچی هیچ نیشانەیەکی بوونیان نابین لەگەڵ ئەوەی پتر لە پەنجا ساڵە زۆر بە قووڵی چاودێری نیشانە ڕادیۆییەکانی نێو گەردوون دەکەین و چاودێری دەیەها ملیۆن گەلەئەستێرەی ترمان کردووە لە دور و نزیکەکان.
لەهەندێک لە ڤیدیۆکانم تیشکم خستۆتە سەر ئەم پرسیارە، بەڵام بەم زووانە لە ڤیدیۆیەکدا زۆر وردتر قسە لەسەر سەر پارادۆکسی فێرمی دەکەم، تا ئێستا کۆمەڵێک هۆکارمان دەست نیشان کردووە بۆ نەبینین و هەست نەکردن بە بوونی نیشانەکانی ژیانێکی تری زیرەک یان زۆر زیرەک لەنێو گەردوون، پتر لە 70 هۆکار هەیە بەڵام کێشەکە ئەوەیە بەڕاستی تا ئێستا هیچیان وەڵامێکی تەواو دروست و سەدا سەدی پێ نییە بۆ ئەو پرسیارە گرنگە.
کەواتە لەم دۆخەدا و لەنێو ئەم هەموو نەزانراوەدا چی بکەین؟ چۆن بژین؟ چۆن بیربکەینەوە؟
لەگەڵ ئەوەی کە تەماشای خۆمان و هەسارەکەمان لەلایەک دەکەم و تەماشای فراوانی بوون و گەردوون دەکەم دەزانم ئێمە بەهەموو پێوەرێک بێت هیچ نین و ئەوەندەش گرنگ نین، هەروەها لایەنی کەم ئەوەش دەزانم کە دۆخی بوونمان لەسەر هەسارەکەمان زۆر کاتی و کورتە، بۆیە باشترین بژاردە ئەوەیە لە ساتەکانمدا بژیین ئەوەندەی لێرەین لەسەر ئەم هەسارەیە، هەروەها بتوانین هەریەکەمان مانایەکی جوان ببەخشینە بوونی خۆمان لەو ماوە کورتەدا، ئەگەر وا نەکەین بە دڵنیاییەوە بوونی ئێمە بێ مانا دەبێت بەهەموو پێوەرە فەلسەفی و زانستیەکان.[1]
ئەم بابەتە 743 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی زانست: گەردوونزانی
پۆلێنی زانست: فیزیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 743 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.265 چرکە!