ناونیشانی پەرتووک: کوردستان لە سەدەمین ساڵوەگەریی سیڤەردا، چۆن گەلێکی جیاواز بوو بە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت.
ناوی نووسەر: لوقمان ڕادپەی
ناوی وەرگێڕ: #کەمال حەسەنپوور#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: ئەڵمانیا
دەزگەی پەخش: دەزگەی پەروەردە و لێکۆڵینەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ساڵی چاپ: 2022
لە ئاگوستی 1920، دوای جەنگی جیهانیی یەکەم و پشتڕاستکردنەوەی حەزی هاوپەیمانان لەمەڕ مافە نەتەوەییەکان بۆ دیاری کردنی چارەنووس، چارەنووسی سیاسیی نەتەوەی کورد، دەگەڵ خاکەکەی، کوردستان، لە مەترسیدا بوون. بە گوێرەی پەیماننامەی سیڤەر، کورد وەک یەکەیەکی ئەتنیکی سیاسی لە ڕوانگەی ویلسۆنییەوە ددانیان پێدانرا، لەگەڵ ئەوەشدا بیرۆکەی دیاری کردنی چارەنووس، لە جێبەجێکردن وەک مافی تەواو یاسایی بۆ سەربەخۆیی نەتەوەیی شکستی هێنا. لەبەر ئەو هۆیە، بە دەوڵەت بوونی کورد هەڵوەشێنرایەوە. بە پێچەوانە دیاری کردنی سنوورەکانی دەوڵەتان لە ئەوروپا زۆربەیان بە لەبەرچاو گرتنی هێڵە نەتەوەییەکان جێبەجێ کرا. ئاکامەکەی بووەتە فرەچەشنییەکی لەرزۆک لە سەرانسەری ئەو ناوچانەی کە جەنگ کاریگەریی لەسەریان هەبوو، بە چەند شێوازی دیاری کردنی چارەنووس کە دەیسەلمێنێ بە دەوڵەتبوونی هێندێک نەتەوە لە ئەوانی دیکە کەمتر ڕەوایی پێ دراوە. کشانەوەی هێزە ئیمپراتورییەکان و بە دوایدا کوردستان لە سەدەمین ساڵوەگەڕی سیڤەردا یەکێتیی نەتەوەکان لە دیاری کردنی چارەنووس بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی هەرێمی، ئاکامی سیاسەتی ئیمپریالیستی بوو بۆ داڕشتنەوەی دەسەاڵتی سیاسی. بە پەسەند کردنی دیاری کردنی چارەنووس وەک یەکێک لە ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 1945 و، بە چەسپاندنی دیاری کردنی مافی دیاری کردنی چارەنووس وەک مافێکی یاسایی لە 1966 و بە دوای ئەودا هەڵمەتی هەڵوەشاندنی کۆلۆنیالیزم، دەبێت بڵیین دۆخی کوردستان ئاڵوگۆڕی بەسەردا نەﮪات و بە جۆرێک لە الیەن یاسای مافی دیاری کردنی چارەنووس، بەو شێوەیە کە جێبەجێ کرا، لەبەرچاو نەگیرا. [1]