لە کاتی گەڕانەوەیان لە شارۆچکەی #پردێ# بۆ #چەمچەماڵ# 9 پێشمەرگەی فەوجی 35ی فەرماندەیی #کەرکووک#، لە بازگەی حاجی بەیخان لە نزیک شارەدێی شوان، لەلایەن سوپای ئێڕاقەوە دەستگیر دەکرێن.
پێشمەرگەکان لە دوای وەرگرتنی مووچە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان ویستویانە لە ڕێگای شوانەوە بگەڕێنەوە بۆ قەزای چەمچەماڵ بەڵام بەهۆی ئەوەی چەکیان پێ بووە و بەرگی سەربازیان لەبەردابووە. لە بازگەکەی سوپای ئێڕاق دەستگیرکراون. پێشمەرگەکان گواستراونەتەوە بۆ بارەگای فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک و بەرپرسانی پارتی لە هەوڵدان بۆ ئازاد کردنیان.
فەوجی 35، مەحمود کوێخا موبارەک، بەرپرسێتی و لە دوای پەیوەندیکرنی #عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک# بە #پارتیی دیموکراتی کوردستان#ەوە پێک هێنراوە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,468 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!