عوسمان عومەر
چەند ڕۆژێکی بۆ ئەو یادە و ئەوداستانە مەزنەی هێزی پێشمەرگەی #یەکیتی نیشتمانی کوردستان#.
دوای کۆتایی پێ هێنانی گفتوگۆکان لەلایەن ی ن ک و، ڕژێمی تۆتالیتاری #بەعس# فشار و هێرشەکانی بۆ سەر (ی ن ک) زیاتر چڕتر کردبووەوە بە مەبەستی دووبارە تێهەلچونەوە لە گفتوگۆ بەڵام سەرکردایەتی لەوە دلنیا بوون کە بەعس نایەوێت هیچ سازش و نەرمی نواندنێ سەبارەت بە داواکاریە ڕەواو گرنگەکانی کورد بکات.
سەرکردایەتی ی ن ک باشترین چارەسەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی زولم و زۆرداری و مەترسییەکانی بەعس ئاشتەوایی نیشتمانی بوو پاش زنجیرەیەک کوبوونەوە بەدەست پیشخەری جەنابی مام و سەرکردایەتی وناردنی نامە و نوینەر بۆ لای لایەنەکوردستانییەکان سەرەتا (حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان -حسکع) دیار بوو ئامادەییان نیشان دابوو کە وەفدیکیان بەسەرکردایەتی کاکە حەمەی حاجی مەحمود و شیخ محمەد شاکەلی وچەند کەسیکی تریان بنێرنە لای سەرکردایەتی ودوای چەند ڕۆژێک کوبوونەوە لەیاخسەمەر گەیشتە ئەنجام ئاشتبوونەوە واژوو کرا وهێزی پیشمەرگەی لێ ئاگادارکرایەوە هەر بەو هۆیەشەوە نامە ئاڕاستەی لایەنەکانی تری بەرەی جود (پ د ک و پاسۆک، حشع وگەل) کراو هەریەکەیان دواتر سەردانی سەرکرادیەتی ی ن ک یان کرد و ئەم ڕیککەوتنانە بوونەبناغەیەک بۆ دورست بوونی بەرەی کوردستانی لە دواتر. هەر لەو ڕیگایەشەوە دەست پێشخەریکرا بۆ ئاشت بوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئەو کاتە هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ نەبوو لەگەڵیان وتەنیا لا بەلا هەندێک کاردەکرا وەک چارەسەری بریندار و نەخۆش ئەویش بەهۆی هەندێک کەس ولایەنەوە بوو.
زۆرجار جەنابی #مام جەلال# دەیفەرموو بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان بابەتی خۆکردەو هاوکاری هاوخەباتی نێوان پارچەکانی تری کوردستان مافێکی ڕەوایە بۆیە لە ساڵی 1982 بەئاشکرا هێزی پشتیوانی خۆی بۆ شەرکردن شانبەشانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران نارد کە لەشەردا بوون دژی ڕژێمی ئێران وخاوەنی چەندین شەهید بوین، ئەمەش بەیەکجاری ئیرانی تورە کردبوو جگە لە گفتۆگۆی ساڵی 1984 کە بەئاشکرایی دژایەتی دەکرد و نەیدەویست سەربگرێت.
لە هەمان کاتیش دەبوایە سەرکردایەتی ی ن ک ڕیگەچارەیەک بۆ هاوکاری و دەروازەیەک بۆخۆی بدۆزێتەوە نەک بکەوێتە نێوان دوو بەرداشەکەوەو تووشی زیانی زۆر ببێ لەوناوەدا چونکە هێرشەکانی ئێراق و ئێران بۆ سەر یەکتری بەردەوام بوون. دوای ماوەیەک لەئاشتبوونەوە وەفدەیکی سۆشیالیست هاتن و چەند کەسێکی ئیرانیشیان لەگەڵ بوو بۆ میانگەری نێوان یەکیتی و ئیران و چەند ڕۆژێک لە یاخسمەر مانەوە دیار بوو گەیشتبوونە دەرەنجامێک بەڵام هێشتا بەتەواوی لێک دلنیا نەبوون، دواتر چەند سەرکردەیەکی ی ن ک لەسەر سنوورەکان چاویان بەنوینەری ئیرانییەکان کەوتبوو. ئەم دیدار و چاوپێکەوتنانەی ی ن ک و ئیرانییەکان بەپێی زانیارییەکانم درێژەی ساڵی 1982ی ناوزەنگ بوو بەڵام دەرەنجامێکی وای نەبوو بەبەشدار بوونی هێزەکانی ی ن ک وەک پشتیوانی لە (حدکا) وەک لەپێشەوە ئاماژەم پیداوە.
لیرەدا یادەوەریەکی بچوک دەگێرمەوە یەکێک لەئەندامەکانی وەفدەکە عدد بێتەلیک بوو جەنابی مام جەلال ناردبویە خوارەوە بۆ لامان تا پەیوەندی بە هێزەکانی خۆیان بکەن ئەو کات لەشاخی کەتو بوون بیتەلێکی PRC پێ بوو ئیمەش دەمانزانی کە VHF و ڕاکالەکەی ئیمەش H.F بیگومان پیکەوە یەکانگیر نابن ناتوانرێ پیکەوە قسە بکەن زۆر هەولمان لەگەڵ دا نەی سەلماند دەیوت چون پیکەوە قسە ناکەن ؟ بە فارسی پێی دەوتین (دوعا بکن انشالا برقرار میشی) لەبەر ئەوەی ئیمەش لەفارسی تێ نەدەگەیشتین (وەک ئەو دەمان وت انشالا برقرار میشی) کە چوبووەوە لای جەنابی مام جەلال وەک شکات وتبوی بواریان نەداوە قسە بکەم بەندە و خارە چوین بۆ لای بۆ ئەوەی پێی بڵێین کە ئەو دوو بیتەلە پیکەوە قسە ناکەن چونکە شەپۆلەکانیان جیاوازە. جەنابی کەمێ تورە بوو فەرموی ئێوە لێی تێ نەگەیشتون چون دەکرێت یارمەتیی بدەن با قسە لەگەڵ فەرماندەکانیان بکەن ئێوە دەتانەوێت ڕیسەکەمان لێ بکەنەوە بەخوری و تازە ئەمانەوێ شتیکیان لەگەڵ بکەین. بە هەرحال ئەمجارەش بەهەمان شێوە بیتەلەکەی خۆمانمان بۆ چۆلکرد دەنگ هەر نەبوو ئەم جارە PRC مان بۆ هێنا هەر بانگە بانگی دەکرد کەس وەڵامی نەدەدایەوە چونکە هەم ماوەکە دووربوو هەم شاخی بەرزیش لەنێوانامان دا هەبوو ئەمانە ئەبوون بە بەربەست بۆ سیستەمی VHF دواتر کاک یحیی کە کەمێ فارسی بیر مابوو قسەی لەگەڵ کرد و تێی گەیاند کە ئەوە نابی و پیکەوە نابەسترێن بۆ قسە کردن سیستەمەکانیان جیاوازە بەو شێوەیە لەکۆلمان بووەوە.[1]