دایدەنێم بێژنگە
هەڵیدەکەم قورینگە
قوڵینگ: باڵندەیەکی کێوی جوانە، قەبارەی هێندەی مراوییەکە (فەرهەنگی شێخانی) دایدەنێم بێژنگە، مەبەست لە دەوار، ڕەشماڵ یان تاوڵە، لە مووی بزن ڕێسراوە و چنراوە، چنینەکە بەجۆرێکە کە هەموو کون کونە، لە مەتەڵەکەدا بە بێژنگ چووێنراوە، هەڵیدەکەم قوڵینگە، واتە: کاتێک دەوار هەڵدەدرێ، لەبەرزیدا بە قوڵینگ چووێنراوە. وەڵام (ڕەشماڵ، تاوڵ، دەوار).[1]