کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,541
وێنە
  123,858
پەرتووک PDF
  22,076
فایلی پەیوەندیدار
  125,498
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
حەبیبە لە شیعری نالیدا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 2
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
حەبیبە لە شیعری نالیدا
حەبیبە لە شیعری نالیدا
حەبیبە لە شیعری نالیدا
محمد هەمەوەندی

ئەوەی دەماودەم لەناو خەڵکدا دەیگێڕنەوە ئەوەیە نالی لە سەردەمی فەقێیەتیدا یارێکی هەبووە بە ناوی (حەبیبە).
دەڵێن گوایە ئەم (حەبیبە)یە خەڵکی دێیەکی قەرەداغ بووە بە ناوی (ماڵیاوا). بەڵام قەرەداغ هیچ دێیەکی تێدا نییە بە ناوی (ماڵیاوا). ئێمە لە (دیوانی نالی) چاپی یەکەم بۆچوونێکی کاک حەمە عەلی مەدهۆشمان پەسەند کردووە کە (ماڵیاوا)ی بە (ماڵی ئاوەها) لێکداوەتەوە. ئەم قسەی دەم بەدەمە کەوتووەتە سەر پەڕەی کاغەزیش و گەلێ لەوانەی لەبارەی نالی-یەوە نووسویانە، لەم مەسەلەیە دواون.
لە شیعری نالی خۆیشیدا چەند جار ناوی (حەبیبە) ناوێک و چەند جارێکیش ناوی (مەحبووبە) هاتووە، کە ئەمە بۆ ئەوەش دەست دەدا بڵێین یارەکەی نالی لە ڕاستیدا ناوی (حەبیبە) بووە و جار جار یان لەبەر ڕاگرتنی سەنگی شیعر، یان لەبەر ئەوەی کە (مەحبووبە)ش لە ڕووی ماناوە وەک (حەبیبەیە) وایە پێی وتووە (مەحبووبە) و بۆ ئەوەش دەست دەدا کە بڵێین (حەبیبە)یش و (مەحبووبە)یش هەردووکیان کینایە بن لە یار و ناوی ڕاستەقینەی یارەکەی شتێکی تر بوو بێت. بەڵام شتێکی ئەوتۆ لە شیعری نالی-یەوە دەرناکەوێ وابگەیەنێت ئەم (حەبیبە)یە یان ئەم (مەحبووبە)یەی هێنابێت.
ئەوەی باسی دڵداری لە ژیانی نالیدا بداتە بەر تیشکی ڕوونکردنەوە و شتێکی لە قسەی گشتی زیاتری تێدا بێت، لە شیعری نالی خۆیدا، پێنج پارچە شیعرە کە یەکە یەکە پیاندا دەچینەوە و هەرچییان لەم ڕووەوە لێ هەڵکڕێنرێ دەیخەینە بەرچاو. پارچەیەکیان ئەوەیە کە بەم بەیتە دەست پێدەکات:

نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
نەچم شەرتە هەتا ئەو خوارە بێ تۆ

نالی لەم شیعرەیدا ئەوەی دیاری نەکردووە کە بۆ کێی وتووە، بەڵام ئاشکرایە لەگەڵ خۆشەویستییەکی ئەو تۆ قسە دەکات تیایدا مەگەر هەر یارێکی گیانی بە گیانی شایەنی قسە لەگەڵ کردندا بێت، کە دیارە دەبێ ئەو یارەش هەر (حەبیبە) بێت.
لەم پارچە شیعرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە پێش وتنی ماوەیەکی زۆر لەگەڵ یارەکەی لە یەک شوێن ژیاون و هەمیشە توانیوێتی بیبینێ و پاشان لێی دوور کەوتووەتەوە، بەڵام هەر بەتەمای گەڕانەوە بووە بۆ لای و ئەم دوور کەوتنەوەیە تا کاتی وتنی شیعرەکە ساڵێکی خایاندووە. لەوانەیە هەندێ کەس بڵێن ئەو دوورییەی نالی لە یارەکەی تا کاتی نووسینی پارچە شیعرەکە دوو ساڵی خایاندووە، چونکە نالی وتوویەتی :

هەموو ڕۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ

ئێمە ئاگاداری مێژووی ژیانی نالی نین بەجۆرێ کە زنجیرەی ڕووداوەکانی ژیانیمان لەپێش چاو بێ و بزانین کامیان لەپێش کامیاندا ڕوویداوە. بەڵام لە شێوەی ئەم شیعرەوە وادەردەکەوێ پاش جێهێشتنی قەرەداغ و چوون بۆ سلێمانی و نیشتەجێ بوون لەوێ وتوویەتی.

پارچەیەکی تر لەو شیعرانە ئەو قەسیدەیەیە کە بۆ لاواندنەوەی باوکی یارەکەی وتووە کە دیارەی هەر دەبێ (حەبیبە)بێ، ئەگینا دەبوو ئەم کەسی یەکەم بوایە لە ژیانیدا نەک (حەبیبە).
لەم قەسیدەیەوە دەردەکەوێ کەوا نالی مردنی باوکی یارەکەی بە سەرەتای دووری خێر لێ کرانەوەی خۆی و یارەکەی دا دەنێت و لەوە زیاتر ئەوەشی لێوە دەردەکەوێ کە یارەکەشی حەزی لەم بووە و ویستوویەتی شووی پێ بکات، بەڵام باوکی نەیویستووە و نەیهێشتووە، یان لەبەر ئەوەی پیاوێکی دەوڵەمەندی پیسکە بووە و ترسی ئەوەی لێ نیشتووە بەشێ لە میراتەکەی لە ڕێگای بەشوودانی کچەکەیەوە بچی بۆ نالی، یان لەبەر ئەوەی کە نالی دەسەڵات و سامانێکی نەبووە و باوکی کچەکەش ویستوویەتی بە کەسێکی دەسەڵاتداری بفرۆشێت.
نالی لەم قەسیدەیەدا دڵخۆشی یارەکەی بەوە دەداتەوە کەوا هەرچەندە باوکێتی مردووە و کۆسپی بەوە کەوتووە، بەڵام لەلایەکی ترەوە ئەو باوک مردنە ڕێگای بە یەک گەیشتنیان بۆ دەکاتەوە و بەمژدەی بەهاری ژیانی هەردووکیانی دادەنێت.
نالی لەم قەسیدە پڕ لە مژدەی کامەرانیەدا کە بەناو بۆ لاواندنەوەی باوکی یار و دڵدانەوەی یاری داناوە، دەڵێ:

ماتەم وەکو زولفەینی سییەه گرتی سەراپات
پۆشی لە ڕوخت تەعبییەیی بەیدەق و شامات

تاقانە یەتیمی خەلەفی ئاخری نیسان
تۆ خۆش بی صەدەف بوو بەفیدات دوور بی لە ئافات

بۆ فەوتی صەدەف حەیفە بڕێژی دووڕەی ئەشک
چایع مەکە دوڕدانە بەغارات و حەسارات

لەوانەیە لەم بەیتەی پارچە شیعرێکی تریشەوە دەرکەوێ کەوا ئەم یارەی نالی سەرەنجام دەستی بەڕوویەوە ناوە و لەو گفت و پەیمانانەی پەشیمان بووەتەوە کە لە پارچە شیعری پێشووە بۆمان دەرکەوت دابوویە و نکۆڵی لەوە کردووە کە شووی پێبکات. ئەم بەیتەیە :

دەستم لە گەردنی خۆت هەڵمەگرە ئەی (حەبیبە)
وەبزانە خوێنی خۆمە، یا میننەتی ڕەقیبە

هەروەها لە شیعرێکی تریشەوە دیاری دەدا کەوا تا دواییش (حەبیبە)ی هەر بۆ نەبووە ئەمیش لە ناچاریدا دڵخۆشی خۆی بەوە داوەتەوە کە بەخەیاڵ هێناوێتی و گوێزاویەتییەوە وێنەیەکی شاعیرانەی بۆ ئەو خۆخەڵەفاندنە لە خەڵوەتخانەی پیریدا دروست کردووە.

جەنابی وەک جینان کردم بە ماوا
(حەبیبە)ی ماڵیاوا ماڵی ئاوا

حەڵاڵی بێ نیکاحی حووری عینم
بەجووتێ ناڤیری شەرع و فەوتاوا

زەفافەتگاهی پەردەی ئاڵی چاوم
موبارەک حەجلە بێ بۆ بووک و زاوا

صیداقی ڕۆنماو و وەصڵی شاهید
لەگەڵ شایی کەران بێدەنگ و داوا

ویصالی بێ کەم و کەیفی حوچووری
لە نالی گەر دەپرسی یەعنی ئاوا

لە شیعرەکانی تری نالیدا کە شەقڵی سەردەمی پیرییان پێوە دیارە و دیارە پاش دەرچوون لە کوردستان وتوونی باسی (حەبیبە) بەرچاو ناکەوێ. دوور نییە لەگەڵ بەجێهێشتنی کوردستاندا ویستبێتی ئیتر یادی ئەویش لە دڵ دەرکاو لەوە زیاتر برینی دەروونی نەکولێتەوە و ئەو خۆشەویستییە پڕ کەیف و کۆڵەی بە نیشتمانە ئازیزەکەی ببەخشێ وەک لە قەسیدە شارەزوورییە مەزنەکەیەوە دەردەکەوێ کە یەکێکە لە شاکارەکانی ئەدەبی سۆزی وڵات و تینی ئاگری دووری لە نیشتمان.[1]

$سەرچاوە:$
1- دیوانی نالی :- مەلا عبدالکریمی مدەڕیس و فاتیح عبدالکریم ل 739 ساڵی 1976.
2- نالی لە کڵاوڕۆژنەی شیعرەکانیەوە:- محمد مەلا کەریم ل25-31 ساڵی 1979.

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,494 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 15-09-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەڵبەست
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 17-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 17-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,494 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!