کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,398
وێنە
  124,641
پەرتووک PDF
  22,130
فایلی پەیوەندیدار
  127,066
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,688
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,893
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,781
عربي - Arabic 
44,355
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,813
فارسی - Farsi 
15,977
English - English 
8,539
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
80
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,226
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,095
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,734
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,044
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,192
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,326
شەهیدان 
12,115
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,746
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,065
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,508
PDF 
34,784
MP4 
4,044
IMG 
235,392
∑   تێکڕا 
275,728
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (61) شەست و یەکەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (61) شەست و یەکەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول
بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (61) شەست و یەکەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول
جەماوەری ئازیزی کوردستان
تێکۆشەران و ئازادیخوازانی کوردستان و عێراق
دەستپێک، بەبۆنەی (61) شەست و یەکەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەین، تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە گیان فیداکان و ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی و تەواوی ئەو ئازیزانەی بەشدارییان لەو شۆڕشە مەزنە کردووە و ڕۆڵ و نەخشیان بەرز دەنرخێنین.
هاوڵاتییانی خۆشەویستی کوردستان
بەر لە شەست و یەک ساڵ، ئەو کاتەی کۆماری ئەوسای عێراق لە بەڵێنەکانی پاشگەزبۆوە، دانی نەنا بە مافەکانی گەلی کوردستان، پرەنسیبەکانی شەراکەت و پێکەوە ژیانی سیاسی نێو دەستووری عێراقی ژێر پێ خست، تەنانەت ڕێگە مەدەنییەکانی خەباتیشی داخست و بە لەشکرکێشی، ئاگر و ئاسن و شەڕ وەڵامی گەلی کوردستانی دایەوە، ئەوکات گەلی کوردستان بەڕابەرایەتیی #مەلا مستەفا بارزانی#، بۆ بەرگریکردن لە گەلی کوردستان و مافەکانی، خاک و سەروەرییەکانی، مانەوە و شکۆ و پیرۆزییەکانی، لە ڕۆژی 11 ی ئەیلوولی ساڵی 1961، خەباتی چەکداریی دەست پێکرد و هەموو تواناکانی لە شۆڕشێکدا کۆکردەوە، کە بە درێژترین و کۆکراوەترین و بەرهەمدارترین شۆڕشی نێو مێژووی گەلی کوردستان دەژمێردرێت، کە تائێستایش هەمووان، بە جیاوازییە ئایینی و نەتەوەیی و سیاسییەکانەوە شانازیی پێوە دەکەین و هێندە بە قووڵی، مەزنیی و مانا فرەڕەهەندەکانی ڕۆچۆتە نێو مێژوو، نەوە دوای نەوە پەند و عیبرەتی لێ وەردەگرن و بۆتە سەرچاوەیەکی ڕوون و زەڵاڵیش بۆ وانە گەورەکانی: (کوردایەتی، ڕەسەنایەتی، ڕابوون، وەستانەوە لە ڕووی ستەم، ویقاری پێشمەرگە، گیانفیدایی، عەدالەتخوازی، ڕۆشنبیریی نیشتیمانی، ماف و دیموکراسی، دیالۆگ و ئازادی، هونەری دانووستان و، دواجار کوردستان یان نەمان).
هاونیشتیمانیانی هێژا
شۆڕشی مەزنی ئەیلوول شۆڕشی هەمووان بوو، شۆڕشی هەموو جیاوازییەکان بوو، کۆکەرەوە و ڕوئیا ڕوون و ئاییندەبین بوو، هەر بۆیە زوو بەرهەمەکانی چنییەوە و ڕژێمی #بەغدا#ی ناچار کرد، کە غرووری خۆیان بشکێنن و بێن لە دامێنی چیا سەرکەشەکانی کوردستانەوە، لە نێو خێمە و بارەگا سادەکانی شۆڕشەوە داوای دانووستان لە ڕابەری نەتەوە، سیمبوڵی ئازادیی گەل (مستەفا بارزانی) بکەن، کە ئاکام ڕێککەوتننامەی مێژوویی 11ی ئاداری 1970 لێکەوتەوە، ئەو ڕێککەوتننامەیەی بووە بەڵگەنامەیەکی مێژوویی و بناغەیەکی پتەو بۆ هەموو ئەو دەسکەوتانەی دواتر بەدیهاتن. ئەوەش یەکەمجار بوو کە شۆڕشێکی کوردستانی بتوانێ بە ئامانج بگات و دروشمی خۆی بێنێتەدی و سەرکەوتنە سەربازییەکانی بکات بە دەسکەوتی سیاسی و مافی نەتەوایەتی و نیشتیمانی بەدەست بهێنێ. دەبێ نەوەکان ئەم دیمەنە سیاسییانە بخوێننەوە، دەبێ هەمووان لەو ڕاستییە ڕۆشنە تێبگەین، کە ڕەوایی ماف، ئیرادەی گەل و یەکڕیزیی نیشتیمانی کلیلی سەرکەوتنەکانە و، ئاکام مەزنترین هێزی دوژمنکارانە تێکدەشکێنن، وەک ئەوەی شۆڕشی ئەیلول و پێشمەرگە قارەمانەکان و #پارتی دیموکراتی کوردستان# و ڕابەرە خۆنەویستەکەی کردی، ئەم وانانە پتر لە هەموو کات، بۆ ئەمڕۆ زۆر گرنگ و پێویست و بایەخدارن، تایبەت کە ئەرک گەلێکی زۆرمان بە ئەستۆوەیە و، عێراق و ناوچەکە سیخناخن بە ناڕوونیی سیاسی و گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکان، بۆیە دەبێ هێزە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق بە هەمان گیان و ئیرادەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، قۆڵی چارەسەریی لێ هەڵماڵن، تا بتوانن هەمووان بەیەکەوە دەروو و دەروازەیەکی خێر بۆ گەل و ئاییندە سیاسییەکەی بکەنەوە.
هاوڵاتییانی ئازیز
لەم یادە پڕ شکۆیەدا نابێ ڕۆڵی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان نەخەینە بەر دید و زیهنی هەمووان، تایبەت لاوانی کوردستان و ئەو نەوە تازەیەی، کە ژیرانە دەتوانن ئەمڕۆ بە دوێنێ وە گرێ بدەن و لە پێناو ئاییندەسازیدا لە نێو کۆڕی کار و بەخشش و خەباتدا سەرگەرمی داهێنانن، بەوپەڕیی سەربەرزییەوە دەڵێین: لە نێو ئەو شۆڕشە مەزنەدا، دواتر لە شۆڕشی گوڵان، ڕاپەڕین، پرۆسەی ئازادیی عێراق و شەڕی نەگریسی داعش، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین قوربانی داوە، زۆرترین شەهیدی نەزری نیشتیمان کردووە، زۆرترین دەسکەوتیشی وەدەستهێناوە و لە کوێ شەڕ هەبووبێ قەڵغانی بەرگری بووە و لە کوێش سەقامگیری و ئارامی هەبووبێ، لەوێ دەستی ئاشتی و بازووی ئاوەدانی بووە، ئەمڕۆش بە هەمان گیان و بە هەمان گڕوتین و بڕواوە بەردەوام دەبێت لە خەبات، قوربانیدان، بەرگریی نیشتیمانی، چەسپاندنی ئاشتی و ئاوەدانی و، لەو پێناوەشدا لەگەڵ هێزە سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان کار دەکات و تێدەکۆشێت.
لە کۆتاییدا، بە ئاوڕدانەوە لە مێژووی پر ئیفتیخاری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، دەڵێین:
دروود بۆ گیانی بەرزەفڕی شەهیدانی گەلی کوردستان، سەروەریان بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی جوانەمەرگ.
دروود بۆ ڕێزدار سەرۆک #مەسعود بارزانی#، ئەو سەرۆکە تێکۆشەرەی (60) شەست ساڵە پێشمەرگەی ڕێگای ئازادییە.
دروود بۆ ئازادیخوازان، بۆ هەموو ئەوانەی پێخەمەت ئازادی، دیموکراسی و پێکەوژیانی ئاشتییانە خەبات دەکەن.
دروود بۆ هاوڵاتییانی کوردستان، ئافرەتان، لاوان، قوتابیان، پیر و جەوان و تێکڕای چین و توێژەکانی کوردستان.
دروود بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو پارتە (76) حەفتاو شەش ساڵە پێشڕەوی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان و دەسکەوتەکانە.
پارێزراو بێت دەسکەوتە دیموکراسییەکانی کوردستان، کە خۆی لە پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعیەکانی هەرێمی کوردستان بەرجەستە دەکات.
شکۆدارتر بێت (61) شەست و یەکەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول.
بژی کورد، بژی کوردستان. [1]
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
10ی ئەیلولی 2022
ئەم بابەتە 1,310 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پێنموسی پێشمەرگە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-09-2022 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 11-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,310 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.187 چرکە!