پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,079
وێنە 106,401
پەرتووک PDF 19,241
فایلی پەیوەندیدار 96,854
ڤیدیۆ 1,377
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
کورتە مێژووی شێعری نوێ لە کوردستانی ئێران
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورتە مێژووی شێعری نوێ لە کوردستانی ئێران

کورتە مێژووی شێعری نوێ لە کوردستانی ئێران
کورتە مێژووی شێعری نوێ لە کوردستانی ئێران
لە کتێبی: #گوناه#
بەرهەمی: #عەلی حەسەنیانی#
لە سەدەی هەژدەهەمدا تاقمێک نووسەری فەڕەنسی دژی شێعر ڕابوون. لە ڕاستیدا مەبەستیان لە دژایەتی دەگەڵ شێعر، دژایەتی دەگەڵ کێش و سەروا (قافیە) بوو. ئەو ئەدیبانە کێش و سەروایان بە شتێکی بێسوود دەزانی. بۆ سەلماندنی ئەو بیروڕایەیان دەیانگوت کێش و سەروا دەبنە بەرهەڵستی شاعیر لە پێناو دەربڕینی مەبەستدا.
لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا بزووتنەوەیەکی دیکە لە ئەورووپا سەری هەڵدا کە بزووتنەوەی شێعری نوێ بوو. ئەو جار شاعیرەکان بۆخۆیان بوونە ئاڵاهەڵگری ئەم ڕاپەڕینە و مەبەستیان وەکوو جاری پێشوو دژایەتی دەگەڵ کێش نەبوو، بەڵکوو پێیان وا بوو بنەمای شێعر و شاعیری هەر (کێش)ە و بەو پێیە شێعر و مۆسیقاش پێکەوە خزمن.
ئەو بزووتنەوە نوێخوازییەی ئەورووپا لە سەرەتای شۆڕشی دەستووری (مەشرووتە)دا (1906) و تەنانەت پێش ئەویش بە وەرگێڕانی بەرهەمی ئەدەبی ئەورووپا لە ئێراندا پەرەی گرت و شتی تازە و بیری نوێ ڕوویان دە وڵاتی ئێران کرد.
(نیما یووشیج) (عەلی ئیسفەندیاری) یش (1895 - 1959) کە بە باوکی شێعری نوێی فارسی ناودێر کراوە، لە قوتابخانەیەکی فەڕەنسیدا خوێندوویە و شارەزای زمان و ئەدەبیاتی فەڕەنسا بووە. دیارە ئەو شارەزایییە، ڕچەی نوێخوازی پێشان داوە و ئەویش بوێرانە شکاندوویە. لە ئێراندا زۆر کەس ئەو نوێخوازییەیان بەبێ سەرەوبەرەیی دەزانی و شێعری نوێیان پێ وڕێنە بوو، بەڵام شێعری نوێ لە بوار کل نەبوو و خۆی سەقامگیر کرد.
کورد بە پێچەوانەی دەروجیرانەکانی زۆر نامۆی شێوەی شێعری نوێ نەبووە و هەر لە سەرەتاوە لەبەر ڕووناکیی بەیتە فۆلکلۆرییەکانەوە گوێی بەو شێوەیە ڕاهاتووە. هێندێک پێیان وایە ئەدەبیاتی فۆلکلۆریکی کورد لە سەردەمی پاشایەتی سەفەوییەکان (1678 - 1715) دا سەری هەڵداوە و تەمەنی ئەو ئەدەبیاتە لەو سەردەمە کۆنتر نییە، بەڵام چونکە مێژووی دانانی بەیتەکانی دیاری نەکراون، ناکرێ پشت بەو وتەیە ببەستین و هەروەک بۆچوونێک جێگای سەرنجە.
زۆربەی بەیتە فۆلکلۆرییەکانی کوردی بە شێعری جوان و تەڕ و پاراو لە سەر کێشی خۆماڵی و تایبەتیی کوردی داڕێژراون. لە هێندێکیاندا تەنانەت سەروا و سەنعەتی شێعریش لەبەر چاو گیراوە، بەڵام دانەرەکانیان خۆیان لەبەر شەکەت نەکردووە. واتە ئەو دابە نەبۆتە هۆی ئەوەی کە شاعیر لە مەبەستی بنەڕەتی دوور کەوێتەوە. ئەگەر زانیویە قافیە دەیخاتە تەنگانەوە، زۆری لە سەر نەڕۆیوە و زووی بڕیوەتەوە. دیارە زۆربەی بەیتەکان دانەرەکانیان نەناسراون و هەر بە دەم بەیتبێژە دەنگ خۆشەکانەوە لە بەرەیەکەوە بۆ بەرەیەکی دی ژیاونەوە. وێشناچێ هەموو شاعیری بەیتەکان بێسەواد بووبن.
دە بەیتی (زەمبیل فرۆش) دا دیارە کە دانەرەکەی خوێندەوار بووە و بۆ ئەوەی خوێندەوارییەکەی دەربخا، بەیتەکەی بە وشەی عەڕەبی و فارسی ئاخنیوە و تەنانەت بە کێشی عەرووزیش دەستی پێکردووە:
(حەق! دڵ وەرە جارێک بە جۆش،
جامێ جە ئەشقە مەی بنۆش،
کین قەزیەتی زەمبیل فرۆش،
فەسیح بکەم حیکایەتێ،
دەست دە کورسی سەناعەتێ.)
بەیتی (لاس و خەزاڵ) یش یەکێکە لەو بەیتانەی کە زۆر وەستایانە داڕێژراوە. میسرەعەکانی کورت و درێژن، بەڵام لە کاتی درێژبوونەوەی میسرەعەکانیشدا کێشی بەیتەکان پارێزراوە:
(یای خەزاڵ، نە قەولت قەولە، نە شەرتت شەرتە، نە دینت دینە،
هەزار باری دە نەحلەتانت ببێ لە پیرەداکێ، لە برای گچکەڵە،
لە بابی ڕدێن شینە،
ئەمن بۆ تۆ دەچوومە کوێستانی عەزیم و بوزورگینە،
دەسکێکی سوێسن و هەڵاڵەم دەچنینە،
دەسک بە دەسکم کردن بە ئاوریشمی دووکانێم بەستینە.)
عەلی بەردەشانی کە شاعیری هێندێک لە بەیتەکان بووە و وێدەچێ سەوادیشی بووبێ، لە داڕشتنی بەیتەکاندا ئەوەندە شارەزا و وەستا بووە کەس نەیویراوە خۆی لە قەرەی بدا. بەیتی (خەزێم) کە وا دیارە ئی وی بێ، ئەو لێهاتوویییە دەردەخا:
(سەد وەستام دەوێ لە بانی کۆیە
هەشتا لە مووسڵێ شێست لە شنۆیە
کراس بدروون لە گوڵی لیمۆیە،
دەبڵا تەنک بێ
ناسک و شلک بێ
بۆ چاوهەڵۆیە.)
بەیتە فۆلکلۆرییەکان و شێوەی داڕشتنیان کە بۆن و بەرامەی خۆمالێیان پێوەیە، بوونە بنەمای داڕشتنێکی نوێ کە شێعری نوێی ئەمڕۆشمان دەگەڕێتەوە سەر ئەو بنەمایە و هەر ئەو بۆن و بەرامەیەی لێدێ. سەرەڕای ئەوەش ناکرێ چاوپۆشی لە دەور و کارتێکردنی ئەدەبیاتی دەروجیرانان بکەین. لە کوردستانی عێراق (شێخ نووری شێخ ساڵح) (1896 - 1985) و (گۆران) (1904 - 1962) لە ڕێگای ئەدەبی تورکی عوسمانییەوە ئاشنای شێوەی نوێ بوون و شێعری کوردییان تازە کردەوە. گۆران کە گیانی وەبەر شێعری نوێی کوردی نا، زمانی ئینگلیزیشی دەزانی و شارەزای ئەدەبی بێگانە بوو. بۆ هێنانە بەرچاوی کارتێکردنی ئەدەبی بێگانە دەکرێ ئیشارە بە شێعری (سۆنێت) (Sonett) بکەم کە جۆرە شێعرێکی ڕۆژئاوایییە و لە سەدەی سێزدەهەمدا لە ئیتالیا سەری هەڵدا و هەموو ڕۆژئاوای گرتەوە. ئەم شێوە شێعرە فرەچەشنە، شێوەی ئیتالیایی یازدە بڕگەیە و فەڕەنسی دوازدە و ئینگلیزی دە. قافیەی یەکەم و سێهەم، دووهەم و چوارەم لە شێعری (سۆنێت) دا وەک یەکن و لە کۆتاییشدا دوو قافیەی جووت بە دوای یەکدا دێن. شێعری (دواسەرنج)ی گۆران نموونەی هەرە سەرکەوتووی (سۆنێت)ە. دیارە مەولەوی و مەلای جزیریش شێعریان بەو شێوەیە هەیە.
گۆران بۆی دەرکەوت کە کێشی عەرووزی دەگەڵ تەبیعەتی زمانەکەمان ناگونجێ و کێشە خۆماڵی و فۆلکلۆرییەکان کە لە باوک و باپیرانەوە بۆمان بە جێ ماون، باشتر دەگەڵ سروشتی زمانەکەمان ڕێک دەکەون.
بەر لەوەی بێمە سەر شێعری نوێ لە کوردستانی ئیران، پێویستە یادێکیش لە (حەسەنی سەیفی قازی (سەیفولقوزات) (1877 - 1944) بکەم کە ڕێبازێکی تایبەتی هەڵبژارد و هەنگاوی بەرەو نوێ بوونەوەی شێعر هەڵگرت و شێعری کوردی لە وشەی ڕەق و عەڕەبی بژار کرد.
سەیفی قازی کە بە مامۆستای شاعیرانی موکریان ناسراوە، ئەوەی بۆ ڕوون ببۆوە کە دەبێ وشەی پەتی و ڕەسەن لە دێ و لە نەخوێندەوار فێر بین و کێشی شێعر لە فۆلکلۆری کۆن وەرگرین.
هەر کە باسی شێعری نوێ لە کوردستانی ئیران دێتە گۆڕێ، ناوی (سوارە ئێلخانیزادە) (1937 - 1975) دەبێتە ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی هەراوی ئەو باسە. هەرچەند کاکە سوارە سێهەم کەس بوو کە لە کوردستانی ئێران دەستی بە دانانی شێعری نوێ کرد، بەڵام لەو مەیدانەدا بوو بە شاسوارێکی لێهاتوو و شێعری نوێی گەیاندە لووتکە. (خەوەبەردینە) کەشی بەڵگەی ئەو سەرکەوتنەیە:
(لە ناو ئەو هەموو ئاوە هەر چاوەیەک باوی هەنگاوی خۆشە
بە تەنیا ئەوە شارەزای کۆسپ و کەنداڵی ڕێیە
هەوەڵ مەنزڵی ڕێیە، ئاواتی بەرزی زرێیە
ئەزانێ لە هەڵدێرە هاتی بەهێزی
لە ئەسکوند و چاڵایە هەڵدان و گێژی.)
سوارە و فاتیح شێخەلئیسلامی (چاوە) و عەلی حەسەنیانی (هاوار) کە سێ سواری لێهاتووی مەیدانی شێعری نوێن، لە زانستگای تاران یەک دەگرنەوە. دیارە دە پێشدا هەر سێکیان بە فارسی شێعریان دەست پێکردووە.
عەلی حەسەنیانی (هاوار) کە لە ساڵی 1959دا - دوو ساڵ بەر لە سوارە - دەچێتە زانستگای تاران، وردەوردە بە هاندانی هاوکلاسەکەی (سەلاح موهتەدی) کە کوردیزان و شێعرناسێکی باش بوو، بە لای شێعری کوردیدا کل دەبێ. هاوڕێیەتی سەلاح پێی عەلی حەسەنیانی (هاوار) بۆ خزمەت خودالێخۆشبوو حاجی (ڕەحمان ئاغای موهتەدی)، بابی سەلاح دەکاتەوە. حاجی ڕەحمان ئاغا کە شارەزایییەکی باشی لە ئەدەبیاتی کوردیدا دەبێ، چاوی عەلی بە شێعری شاعیرانی کلاسیکی کورد ڕوون دەکاتەوە. لەو سەروبەندەشدا دەگەڵ فاتیح شێخەلئیسلامی (چاوە) ئاشنا دەبێ. فاتیح وا دەکا عەلی دەگەڵ شێعری مامۆستا گۆران ئاشنا بێ. شێعری گۆران لە لایەک و خودالێخۆشبوو حاجی ڕەحمان ئاغا لە لایەکی دیکەوە، دەبنە هاندەری هەرسێک شاعیری ناوبراو کە زیاتر بە کوردی شێعر دانێن. سەلاح موهتەدیش لە لاوە دنەیان دەدا کە چوارچێوەی شێعری کلاسیک تێک بشکێنن و ڕوو دە شێعری ئازاد بکەن.
سەرەنجام عەلی حەسەنیانی (هاوار)، ساڵی 1959 بە شێعری (جەللاد) بوێرانە ڕچەی شێعری نوێ لە کوردستانی ئێران دەشکێنێ:
وەرە جەللاد!
وەرە گیانم هەموو لەت لەت بکە تاکوو بزانی چۆنە ئیمانم
ئەتۆ جەللاد!
ئەگەر دەربێنی ئێسکانم،
ئەگەر بێنی لەبەر چاوم بکووژی گشت عەزیزانم،
بە وەڵڵاهی،
بە خاکی پاکی کوردستان،
ئەمن کوردم،
قەتیش ناڵێم پەشیمانم.
هاوار بە دوای شێعری (جەللاد) دا، شێعرێکی دی بە ناوی (بۆمباران) دەخوڵقێنێ. دەڵێن مامۆستا هێمنی نەمر کە چاوی بە شێعری (بۆمباران) دەکەوێ دەڵێ: (میللەتێک کە لە ئەدەبیاتەکەیدا ئەو شێعرەی هەبێ هەرگیز نامرێ.):
جار جار قڕەی قەل،
لە بنەی دار و باخ،
یان دەنگی کوندێک،
لە لای شاخ و داخ،
یان لوورەی گورگێک،
لە لای تەل و گرد،
بێدەنگیی دێیان لە نێو لادەبرد...
جار جار دوو لک دار،
هەروەک دوو دڵدار،
سەریان وێک دێنا، سرتەیان دەکرد...
دوای (بۆمباران) فاتیح (چاوە) یەکەم شێعری نوێی خۆی دادەنێ کە لەوانەیە شێعری (زستان) بووبێ:
چەند ڕۆژێک بوو
باوکی نازدار
چووبوو جلی بۆ بستێنێ:
(کراسی جاو
سەڵتەی بەروپشت بەلاشە
نازداری خۆم پێی داپۆشێ ڕووتیی لاشە)
پاشان چاوە بە کۆمەڵێک شێعری سەرکەوتووی وەک (شەوە)، (بووکی کۆست کەوتوو)، (گژەبا) و... سوارچاکیی خۆی لەو بوارەدا دەسەلمێنێ.
بە دوای چاوەدا سوارە شێعری (شار)، لە سەر کێشی شێعری (کەژاڵێ)ی (هاوار) دەخوڵقێنێ.
دیارە (کەژاڵێ)ی (هاوار) - کە ساڵی 1961دا دانراوە - و (هەسێرەکەم)ی (چاوە) - کە دوای (کەژاڵێ) دانراوە - و (شار)ی (سوارە) - کە دوای (کەژالێ) و (هەسێرەکەم) دانراوە - هەرسێک لە سەر کێشێکن. وێدەچێ (شار) یش یەکەم شێعری نوێی سوارە بووبێ:
گوڵم
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
دەڵێم بە جامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم
عیلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم
لە دەردی ئینتیزارەکەت
هەتا بەرەبەری ساڵی 1964 ماڵە حاجی ڕەحمان ئاغا موهتەدی مەکۆی ئەدەبدۆستان بووە و کۆڕی ئەدەبی لێ گیراوە، بەڵام لە نەورۆزی (1964) دا هەرسێک شاعیر (هاوار، چاوە و سوارە) دەگەڵ تاقمێکی دی، بە تاوانی کوردایەتی، لە زیندانی (قزڵقەڵا)ی تاران - ئەو دەم بەندیخانەی (ئێوین) دروست نەکرابوو و (قزڵقەلا) جێگەی زیندانییە سیاسییەکان بووە - دەگیرێن و پاشان کە بەر دەبن، کۆڕە ئەدەبییەکە خاو دەبێتەوە و نامێنێ. سوارە شێعری (سوورەقەڵا) لە بەندیخانەی قزڵقەڵا دادەنێ:
لە چاو تۆ (باستیل) بەهەشتە (ئاڵکاتراز) یش جێگای گەشتە
(شیلان) بە ڕەنگی وەک شیلان بۆتە جێی دیلان، بۆ دیلان
سوورەقەڵا
دایکی بەڵا
بەداخەوە مەرگ مەودای سوارەی نەدا لەو بوارەدا زیاتر باژوێ و زوو ماڵئاوایی لێکردین. بەو هیوایەی (هاوار) و (چاوە) هەروا سەرکەوتووانە باژوێن و ئۆخژن لە دڵی تامەزرۆیان نەبڕن.
ئەو سێ شاعیرە (هاوار و چاوە و سوارە) لە کوردستانی ئێران سێپەکی شێعری نوێن و لەوەتی ڕچەی شێعری نوێش کوتراوە، گەلێک شاعیری لێهاتووی دیکە سەریان هەڵداوە و بەرەو سەرکەوتن داژوێن.

$سەرچاوەکان:$
1 - (تحفەمظفریە)، گرداری ئۆسکار مان، پێشەکی و ساخکردنەوە و هێنانە سەر ڕێنووسی کوردی: مامۆستا هێمن
2 - پاشەڕۆک، هێمن
3 - ئەنجومەنی ئەدەبی، ئەمین فەیزی بەگ
4 - کۆمەڵێک نامەی عەلی حەسەنیانی (هاوار)
5 - (وزن شعر فارسی) دکتر پرویز ناتل خانلری
6 - (مجموعە مقالەها)، صمد بهرنگی [1]
ئەم بابەتە 584 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | vejin.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 584 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
لاوکی موسۆ
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
نەسرین کوردە
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,079
وێنە 106,401
پەرتووک PDF 19,241
فایلی پەیوەندیدار 96,854
ڤیدیۆ 1,377
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
لاوکی موسۆ
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
نەسرین کوردە
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.343 چرکە!