کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,336
وێنە
  124,191
پەرتووک PDF
  22,101
فایلی پەیوەندیدار
  126,111
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,059
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,603
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,979
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,792
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,123
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,006
وێنە و پێناس 
9,467
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,997
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,182
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,055
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,157
شەهیدان 
11,969
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,630
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,638
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,498
PDF 
34,737
MP4 
3,837
IMG 
234,363
∑   تێکڕا 
274,435
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پەلکە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پەلکە
پەلکە
پەلکە
لە کتێبی: #قەڵای ڕاز#
بەرهەمی: #ژیلا حسێنی# (1964-1996)

پەلکەکانی کردەوە، کاسەیەک ئاو لە تەنیشتیەوە بوو، شانەکەی تێ ژەند و هێنای بە قژیا لوول بوون...شانەکەیان تێ ئەگیرا. هێدی و لەسەرەخۆ بەش بەشی کردنەوە. کردنی بە چوار قەف. جار جارە ناچار بوو شانەکەی لە گرێ پووچکەکان بگیرێنێ و بە یەک تەکان توند ڕایکێشێ...
قژە لوولەکانی گرێ پووچکەشیان زۆر بوو.
بیری کردەوە لە کەیەوە سەری دانەهێناوە، ڕۆژێکە...مانگێکە...یان ساڵێک؟...
نا هەر ئەم بەیانییە بوو. گرێیەکی تری کردەوە. دەنەیەکی شانەکە شکا و لە گرێکەدا مایەوە... جارێکی تر شانەکەی تەڕ کرد. گرمۆڵەیەک قژی تەڕ و دەنەیەکی تری شانەکە لەیەک گیر بوون. جیای کردنەوە و لە ئاوەکەی خستن... بە دڵیا هات:(خۆزگە، یان قژە سەرم خاو ئەبوون، یان هەر نەئەبوون)... و بزەیەکی تاڵی گرت.
-ئەوەتە لەبیرمە ئەم ئاواتەم بووە....
دیسانەوە دەستی کردەوە بە شانەکردنیان...کاسەکە پڕ بووبوو لە گرێ پووچکە و دنەی شانە. شانەکەش زۆر کەل ببوو. گرێ پووچکەکانی گرمۆڵە کرد و لە قەڵشتێکی دیواری حەوشەی خنی، تا نەکەونە ژێر دەست و پا، نەوەک ژانەسەر بکا. بیری کردەوە، ئەوەندەی لەبیری بێ قەد قژەسەری نەخستۆتە بەر دەست و پا، هەر لە کونی دیواری خنیوە....دایکیشی هەر وەها. کەچی ئەو بە ژانەسەرەوە سەری ناوە...ئەمیش دایمە سەری ژان ئەکا!
دایکی ئەیوت: (بەختی دایک جیازی کچە) کە واتە ئەمەش لە دایکیەوە پێی بڕاوە....یانی ئەم میراتییە بە گوڵێ- یش ئەگات؟....
یادی گوڵێ بوو بە هەناسەیەکی گەرم...زایەڵەی کەنینێکی گەش...هەورەکانی ڕەواندەوە...پاشان بوو بە کۆترێکی بچکۆلانە و بە گمەگم لەسەر دڵی نیشتەوە.
-(ئەڵێن گوڵێ لە خۆم ئەچی)...منیش شێوەی دایکم ئەدەم. بیری دایکی کرد. هاتە ژوورەوە، سەیرێکی ئاوێنەکەی کرد. سەری تەواو ڕووتابووەوە. نێو کاسەی ئاوەکە چەن لقە شانە و دوو سێ تاڵی درێژ و ڕەشی تیا مابوو.
-کە واتە ئاواتەکەم هاتۆتە دی.... کە خاو نابن، با هەر نەبن....
چەن دڵی بە قژی خاوەوە بوو.... بەدرێژاییی ژیانی هەناسەی بۆ هەڵکێشاوە.....
تەزێک بە دڵیا هات و چاوەکانی بوون بە کانیاوێکی تەقیو...سەری گرت بەسەر کاسەکەدا و دلۆپ دڵۆپ فرمێسکی تێ ڕشت. تاڵە قژەکان خاو ببوونەوە...وەکوو مارێکی ڕەش و باریک خۆیان درێژ کردبوو. یەکێکیان بە کاسەکەدا هەڵگەڕابوو. ئەوەندەی لە ئاوەکە هاتبووە دەرەوە لوول بووبووەوە. دەستی بەسەر سەریا هێنا...ئیتر لوول نەبوو...قژی پێوە نەمابوو تا لوول بێ....بە پەلە سەرپۆشەکەی دا بە سەریا و هەتا نێو چاوانی داپۆشی و بە ئاسوودەیی هەناسەیەکی هەڵکێشا.
-ئیتر دیار نییە....نە حەمە و نە گوڵێ پێم نازانن.
ئاوێنەکەی هەڵواسییەوە.... کاسە ئاوەکەی سووک هەڵگرت و لەسەر ڕفەکە لای وێنەکەی باوکییەوە داینا.
-خۆزگە وێنەی دایکیشم ئەبوو....
یادی دایکی دڵی پڕکرد. جارێکی تر لە ئاوێنەکەدا بە شوێنیا گەڕا. سەرپۆشەکەی دڕابوو.
-ئەبێ زیاتر بیپارێزم لە دوو سێ لاوە دڕاوە....
دایکی پێکەنی....کەنینێکی تاڵ....ئینجا فرمێسک هاتە نێو چاوی و پێی وت:
-زۆرت ئاگا لێی بێ....ئەمە یادگاری دایکمە....لە سەرەمەرگا پێی داوم.
بیری کەوتەوە... ئەوەتەی چاوی کردۆتەوە ئەمەی بەسەر دایکییەوە دیوە. ئەیوت:
-ئەنتیکەیە....ئیتر لەم سەرپۆشانە دەس ناکەوێ، باشتریشی بۆ بازاڕ نەهاتووە. ئەمانەی ئێستا زوو کاڵەوە ئەبن.
بیری کردەوە.
-هەتا ئەم سەرپۆشەی بەسەرەوە بوو...نەمزانی سەری ڕووتاوەتەوە. هەر سوێندی بە سەرە سپییەکەی ئەخوارد.منیش وامئەزانی پرچەکانی دایکم خاو و سپین...بەڵام لە دوا هەناسەیا چاوم پێی کەوت....باوکم تێی خوڕی. بە سەری سپییەوە سەرت ڕووت ئەکەی؟
دایکم پێکەنی...کەنینێکی تاڵ....چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک و لێوی خۆی کرۆشت.تێگەیشتم تووڕەیە... ئاخر دایکم هەرچی تووڕە بوایە بێدەنگ لێوی ئەکرۆشت و چاوەکانی پڕ ئەبوون لە فرمێسک، بەیانیی پرسەکە، سەرپۆشەکەم دا بە سەرما.ئیتر لەو کاتەوە بە سەرمەوەیە....لەو کاتەوە کە قژەکانم لوول و ڕەش بوون...تا ئێستا...
سەیرێکی وێنەکەی باوکی کرد. بە مێهرەبانییەوە بۆی ئەڕوانی. وێنەی مێردەکەی مۆڕەی لێ ئەکرد، بێگومان حەزی ئەکرد تێی خوڕێ. ئەو بەر ئاوێنە بۆ چۆڵ ناکەی....ئەڵێی گەورەکچی...
-دایکم...بیری دایکم کردووە.
ئاوێنەکەی بەجێهێشت...دایکی ڕۆیشت...
هاتە حەوشە و سەیرێکی دیوارەکەی کرد....زۆربەی کونەکانی پڕبوون لە گرمۆڵە قژی ڕەش...هێشتا کونی
چۆڵی زۆر تیامابوو....
تا دەستی گرت شانە کەلەکەی فڕێ دایە ئاوە شیوەکە....کەوتە نێو گژوگیاکان و توند لێیان گیر بوو. ئینجا بێدەنگ لێوی خۆی کرۆشت و فرمێسکی ڕشت....و ئارام سەری کەوتە سەر شانی.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 783 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | vejin.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 03-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 03-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 783 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!