ئاشی بای شوێنەواری ئاشێکە کاتی خۆی بە با (هەوا) کاری کردووە، لەسەر چیای #قەرەچوغ#ە لەئاقاری نێوان (خدرجیجه) و (گاوەرە) یە، دەڕوانێتە (#قەراج#) و لەلایەکی تر (#کەندێناوە#) ، ئێستا لە شوێنەکەی قوڵاییەک ماوە و کۆمەڵێک بەردی گەورەی چیایی، کە پێشتر دیارە هەمووی لە شێوە و قەبارە لێک نزیکن بەکارهاتووە بۆ دیواربەندی، بەڵام بەداخەوە ڕووخاوە و زۆریشی لێ بردراوە. [1]