ئەڵێی لۆتییە و مەیمونی تۆپیوە.
لە قۆناغەکانی پێشووی کۆمەڵگەی کوردەواردا، خەڵکانێک هەبوون وەک پیشە و کەسابەت، مەیمونیان ڕاهێناوە و سەمایان پێکردووە، بە کەسەکان وتراوە لۆتی، لە بەرانبەر ئەو کارەدا، پارەیان لە تەماشاکەران وەرگرتووە، گەر ڕۆژێک مەیمونەکەیان تۆپیبێت، خەفەتباربوون، چونکە کەسابەتەکەیان لە کیس چووە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە خەمبار و بێتاقەت بێت و شتێکی گرنگی ژیانی لە دەست دابێت. [1]