ناونیشانی پەرتووک: پڕۆژەی 100 دیداری بڵاونەکراوە بەشی دووەم
ناوی نووسەر: #ئارام ساڵح ئەحمەد#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئارام ساڵح نووسەری پەرتووکەکە بە باسنیوزی ڕاگەیاند: ئەو پەرتووکە بەشی دووەمی چاپکردنی ئەو 100 دیدارە تەلەڤزیۆنییەیە کە لە ماوەی 10 ساڵدا لەگەڵ هونەرمەندان و شاعیران و ئەدیبانی بەناوبانگ ئەنجامم داوە لەوانە #شێرکۆ بێکەس#، #حەسیب قەرەداغی#، #ئیبراهیم خەیات# و جەلال جۆبار و #مەکی عەبدوڵڵا# و چەندانی دیکە.
وتیشی: پەرتووکەکە 232 لاپەڕەیە و لە ئێران چاپ کراوە و 25 دیداری لەخۆ گرتووە و بەنیازم دیارەکانی دیکەش لە چەند بەشێکی دیکەدا چاپ و بڵاو بکەمەوە.[1]