دارەک هەیە لەنێو داران، بەرزە وەکو چناران
دەیبڕیەوە بە مشاران، دەنگی دێ وەک بزن و کاران
شمشاڵ ئامێرێکی فۆلکلۆرییە کوردییە، بۆ ژەنینی موزیک بەکاردێ، دارەک هەیە لەنێو داران: مەبەستی لە داری قامیشە کە بۆ درووستکردنی شمشاڵ بەکاردێ ، بەرزە وەکو چناران واتە: داری قامیش باڵای بەرزە وەک چنار، دەیبڕیەوە بە مشاران واتە: بەمشار قامیشەکە دەبڕدرێ و شمشاڵی لێ درووستدەکرێ ، کاتێک کە دەژەندرێ دەنگێکی خۆشی لێوەدێ ، لە مەتەڵەکەدا بە دەنگی بزن و کار چووێنراوە. وەڵام شمشاڵ. [1]