ئاخوڕی خۆی لێگۆڕاوە.
بە کەسێکی هەژار و نەدار و دەست کورت دەوترێت کە بەهۆی کارێکەوە بەڕێکەوت پارەی دەستگیر بێ، لەناکاو دەوڵەمەند دەبێت و خۆی لێبگۆڕێ و لەخۆی بایی بێ، لەناو خەڵکیدا بەجۆری هەڵسوکەوت بکات کە پێشتر وای بەخۆیەوە نەدیبێ، ئەوەش دەبێتە جێگەی تێرامان و پرسیار لەسەری. [1]