کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,313
وێنە
  124,662
پەرتووک PDF
  22,129
فایلی پەیوەندیدار
  127,094
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,757
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,926
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,783
عربي - Arabic 
44,417
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,829
فارسی - Farsi 
16,037
English - English 
8,541
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,042
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
26
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,228
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,094
وێنە و پێناس 
9,467
کارە هونەرییەکان 
1,746
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,044
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,192
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,369
شەهیدان 
12,126
کۆمەڵکوژی 
11,393
بەڵگەنامەکان 
8,746
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
930
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,520
PDF 
34,785
MP4 
4,049
IMG 
235,566
∑   تێکڕا 
275,920
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
مەلا شێخ نەجمەدینی هەڵەبجە
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
مەلا شێخ نەجمەدینی هەڵەبجە
مەلا شێخ نەجمەدینی هەڵەبجە
ناو: نەجمەدین
نازناو: مەلا شێخ نەجمەدینی هەڵەبجە
ناوی باوک: تەها ڕەسول
رۆژی لەدایکبوون: #28-04-1930#
رۆژی کۆچی دوایی: # 18-03-1997#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەڵەبجە#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
زانا و عاریفی ئیسلامی شێخ نەجمەددین تەها زاتێکی کوردە و ناوی تەواوی (نەجمەدین تەها ڕەسوڵ)ە و بە (مامۆستا سید نجمەدین) ناسراوە، لە ڕۆژی دووشەممە 22ی شوالی 1348 کۆچی بەرامبەر 28/4/1930 لە بنەماڵەیەکی زانستی و ئاینپەروەرو ناوداری دەڤەری هەڵەبجە چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، باوکی مامۆستا (شێخ تەها) پیاوێکی دڵپەروەر و کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی بەناوبانگ بووە، ئەم پیاوە به و ئومێدەی کەوا کورەکەی زاناێکی گەورەی لێدەربچێت، بۆیە خوا ناویەتیە دڵی و ناوی (نجم الدین) واتە: (ئەستێرەی ئایین)ی لێناوە.
قۆناغەکانی خوێندنی:
لە تەمەنی (5) ساڵیدا، لە خزمەتی مامۆستا (شێخ تەها)ی باوکیدا دەستی کردوە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز، ئینجا هەندێک لە کتێبە سەرەتاییەکانی خوێندنی شەرعی هەر لە خزمەتی باوکیدا خوێندووە.. پاشان وەکو ئوسوڵی خوێندنی ئەو سەردەمە، زۆربەی مەدرەسە شەرعیەکانی کوردستانی عێراق و ئێرانی بەسەر کردۆتەوە، بە تایبەتی لەو سەردەمەدا کە ئەم سنوورە دەستکردانەی نێوان پارچەکانی کوردستانی گەورە هێشتا زۆر تۆخ نەکرابوونەوەو بە تەواوی لەیەک دانەبڕا بوون، و هاتوچۆی نێوان ئەو دوو پارچەی کوردستان حاڵەتێکی تەواو ئاسایی بوو.. گرنگترین ئەو مەدرەسانەی کە شێخ نەجمەددین تیایاندا خوێندوویەتی : مەدرەسەکانی(بیارە، خانەقین، چۆڕ، هویە، نگڵ، کانی سانان، نێزڵ، ئەوێهەنگ، سنە، نێ، پایگەلان، مەریوان، عەنەب، عەبابەیلێ، ئەڵمانە، زەڵم، زەرگەتە، بەرقەڵا، شۆراو، کانی میران، گێڵدەرە، خورماڵ، هەڵەبجە، پێنجوێن، ئارەنان، دەرەتفێ، کەرکووک، سلێمانی). پاش ماندووبوونێکی زۆرو چەشتنی مەینەتیەکی بێ سنوور، لە قۆناغی فەقێیەتی ئەوسەردەمەدا و تووش بوونی بە چەندین حاڵەتی ناخۆش و کۆسپ و گرفتی جۆراو جۆرو چەندەها جار نەخۆش کەوتن و تەنانەت ڕووبەروو بوونەوەی چەندین حاڵەتی مەترسیدارو نزیکبوونەوە لە مەرگ، وەکو ڕەقبوونەوە لەناو بەفری شاخەکان و خنکان لە ناو ڕووبارو... هتد، بەڵام هەر کۆڵی نەداوە، تا سەرەنجام توانیویەتی خەرمانێکی زانستی زۆر گەورەو گرانبەها بۆ خۆی کۆ بکاتەوەو گشت قۆناغەکانی خوێندنی شەرعی بەسەرکەوتویی ببڕێت، تا دواجار لە 29/3/1955 لە مەدرەسە گەورەکەی بیارەی مەڵبەندی زانست و تەریقەتدا، و لە خزمەتی زانای هەڵکەوتوو (مامۆستا مەلا محەمەدی مەلا بەها) ئیجازەی زانستی وەرگرتووە..
چالاکیەکانی دژی ڕژێمی بەعس:
هەرچەندە لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکاندا ڕەوشی ئەمنی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی ديکتاتۆردا زۆر خراپ بوو، و لە بەرامبەر مزگەوتی ئوسامە لە شاری هەڵەبجە ئه و مزگەوتەی کە مامۆستا شێخ نەجمەددین پێشنوێژ و وتارخوێنی بووە ڕێکخراوەیەکی حزبی بەعس هەبوو، بەڵام بە هاندان و پاڵپشتی مامۆستای خوالێخۆشبوو، مزگەوتەکە بەردەوام جمەی دەهات لە لاوانی ئیماندار و خوێن گەرم و قوتابیانی مامۆستا، هەروەها لە نوێژەکانی هەینی و تەراویحی شەوانی ڕەمەزانیشدا پر دەبوو لە دایکان و خوشکانی ئیماندار... هتد هەموو ئەمانە و چالاکیە کۆمەڵایەتیەکانی مامۆستا ڕژێمی بەعسی نیگەران کردبوو، بۆیە ناوە ناوە لە (رێکخراوەی حیزب بەعس) و فەرمانگەی (ئەمنی هەڵەبجە)و بانگیان دەکرد بۆ لێپرسینەوە، بەڵام ئەو دڵ قایمانە ڕەوتی ئیسلاحخوازی وپەیامدايی خۆی تێک نەدەدا و لەسەر چالاکیە بانگخوازیەکانی خۆی بەردەوام بوو، و بە هیچ شێوەیەک سازشی لەگەڵدا نەدەکردن.. تەنانەت جارێکیان بە توندی بە بەڕێوەبەری(رێکخراوەی بەعس) ی وتبوو: (من مێزەرەکەم سپی یە، ناهێڵم لەکەی لێ بنیشێت، مێزەری سپی موڵکی هەموو خەڵکە، ناکرێ من خاوەنی مێزەری سپی بم، کەچی پەیڕەوی حیزبێک بم، چونکە ئەو کاتە لە جەماوەر دادەبڕێم.! زانای بێشەوای مزگەوت دەبێ پێشەوای هەموو چین و توێژ و ڕەنگەکان بێت و، ناکرێ و نابێت بە خۆ بەستنەوە بە حزبێک یان تاقم و دەستەیەکەوە، پشت لە تاقم و ڕەنگەکانی تر بکات..)
چالاکیە کۆمەڵایەتیەکانی:
مامۆستا ڕێزێکی تایبەتی لە لای سەرجەم خەڵکی ئیسلامپەروەری ناو شاری هەڵەبجەو شارۆچکەکانی دەورووبەری هەبووەو، پەیوەندیەکی دۆستانەی گەرمی لەگەڵ گشت مامۆستایانی ئایینی ناو شاری هەڵەبجەو دەوروبەریدا هەبووە..هەروەها لەگەڵ تيَکرِای خەڵک و شێخانی (شەمێران و عەبابەیلێ و خەرپانی و تاوێرە) و کەسایەتیە بەڕێزەکانی گوندەکانی بەڵخەو خەرپانی و زمناکۆ و گریانەو گوندەکانی شەمێرانات و عەنەب و بامۆک و تریفەو دەرەشیش وجەلیلە و کاکەییەکانی گوندی هاوارو... گشت گوندو دەڤەرەکانی تری شارەزوورو هەورامانات) پەیوەندیەکی گەرم و پتەوی هەبووەو، جەماوەرەکە بە گشتی مامۆستایان زۆر خۆشوویستووەو ڕێزیان لێ ناوەو، جێگە پرس و ڕاوێژ و متمانەیان بووە.
ئاشنایی لەگەڵ بیری ئیسلامیی میانڕەو:
مامۆستا شێخ نجم الدین هەر لە قۆناغی فەقێیەتی یەوە بە هۆی ئیسلامخوازی و دینداری خۆیەوە بەردەوام بە دوای کۆمەڵ و کەسانی خواناس و چاکەکاردا گەڕاوە، بۆیە هەر لە تافی لاوێتیدا لەگەڵ زانای ناوداری کوردستانی ڕۆژهەڵات (خوالێخۆش بوو / مامۆستا ئەحمەدی موفتی زادە) ناسراویی و هاوڕێیەتی هەبووەو، برایەکی کاک ئەحمەد بە ناوی (هادی موفتی زادە) لە خزمەتی مامۆستادا خوێندوویەتی، دواتر ئاشنایەتی لەگەڵ کۆمەڵەی (برایانی موسڵمان) دا پەیدا کردووە و سەرسام بووە بە پەیام و ئامانجە ئیسلاحخوازیەکەیان، بۆیە پەیوەندی لەگەلَ بەستوون.. خوالێخۆش بوو مامۆستا (عومەر ڕێشاوی) لە یاداشتێکی خۆیدا نوسیویەتی: (مامۆستا سید نجم الدین یەکێک بوو لەو برایانەی هەر لە ڕۆژە بەراییەکانی بانگەوازی برایانەوە، جێگە متمانەی تەواوی هەموو لایەکمان بوو، دڵسۆزانە هات بە دەم بانگەوازو ئەرکەکانیەوە)وه چالاکانە لە خزمەتی ئەو ڕەوتە میانڕەوەدا بووەو، لە سەنگەری مزگەوت و خوێندنگا شەرعیەکەیەوە، خزمەتی کةورەو بەرچاوی پێشکەش بە ڕەوتی ميانەرەوی و ئيصلاح کردووە.

بەرهەمەکانی:
خوالێخؤشبوو هێندە خەمی وانە وتنەوەو پێگەیاندنی مامۆستایانی ئایینی لە لا گەورە بوو، کە پێی وابووە لە هەموو کارێکی تر گرنگ تر و پێویست ترە، بۆیە کەمتر بیری لە نوسین و دانانی کتێب کردوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر داواو پێشنیاری ژمارەیەک لە دۆست و قوتابیانی چەند بەرهەمێکی بۆ چاپ نوسیوە، لەوانە
(لە بەرهەمەکانی باوەڕ – لە چاپدراوە)
(دابەشکردنی میرات) کە لە لایەن (مامۆستا جعفر محمد ڕلماس)ەوە لەسەر کاسێتی دەنگیەوە گوێزراوەتەوە بۆ سەر کاغەزو نووسراوەتەوەو ئامادەکراوە بۆ چاپ،
(فیقهی نوێژ – دەستونسە) ئەمە جگە لە نووسینی چەندین دەقی (فەتوا) ی شەرعی و نووسینی (حاشیە) لەسەر کتێبە گەورەکان و نووسینەوەی دەقی وتارەکانی ڕۆژی هەینی بە کورتکراوەیی و بە شێوەی سەرەقەڵەم، ئەمە سەرە ڕای (CD) یەکی (MP3) کە (40) وتاری لە خۆ گرتووە و چەندین کاسێتی وتار و محازەراتی ڤیدیۆیی.
کۆچی دوایی:
پاش گەڕانەوەی لە سەفەرێکی چةند ڕؤژە بؤ دةفەري گەرميان و پێکەشکردنی چەندين محازەرەو ووتار لەو سەفەرەیدا، هەر ئەو شەوەی کە دەگاتە ماڵەوە، کتوپڕ باری تەندروستیی بە خراپی تێک دەچێت و تووشی نەخۆشی (جەڵتەی دڵ) دەبێت و، بە پەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی سلێمانی.. دوای کەمتر لە (48) کاتژمێر لەو نەخۆشیە کتوپڕە، سەرەنجام لە شەوی (17 لەسەر 18 ی مانگی ئازاری (1997) دڵی ئةم زانا پایەبەرزی کورد لەکاردەکەوێت و ماڵئاوایی لە دنيای فانی دەکات، دوا وتەی کە لەو نەخۆشیەیدا لە نەخۆشخانەی سلێمانی لە زاری بیسترا، ئەم دێڕە شیعرەی ئيمامی شافعی بوو:-

فَلَّما قَسَا قَلبي ۆ َضَاقَتْ مَذَاهِبِي - جَعَلتُ الرّجَا مِنِّي إليَکَ سُلَّمَا
واتە: پاش ئەوەی دڵم قەسوەت گرتویەتی و گشت ڕێگاکان لەبەردەممدا تەسکبونەتەوەو ڕێگای دەرباز بوونم لێ گیراوە و هیچ چارەیەکم نیە، هاتووم بۆ لای تۆ ئەی پەروەردگارم، ئومێدم بە بەزەیی و ڕەحمەتە فراوانەکەت، کردووە بە پەیژە بۆ ئەوەی بەزەییت پێمدا بێتەوە..
بۆ ڕۆژی دواتر لە مەراسیمێکی گەورە و شکۆداردا، بە ئامادەبوونی سەرجەم زانایانی ئایینی و شێخانی تەریقەتی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی حزب و لایەنە کوردستانيةکان و ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە جەماوەری هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان و دەڤەرەکانی تر لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی (گوڵان) لە تەنیشت گۆڕی (مامۆستا مەلا محمدی گەورەی خورماڵ و مامۆستا شێخ عەزیزی پاڕەزانی) - کە لە ژیانیدا لە گەڵ هەردووکیاندا پەیوەندیەکی گیانیی پتەوی هەبووە - لەو گۆڕستانە ئەسپەردەی خاک کرا.لە پاش خۆی 4 کورِ بەناوەکانی(عبدالله - جلالدين - عبدالرحمن - محمد) کە هەموويان مامۆستان، هەروەها 3 کچيشی بەناوەکانی (خديجة - أديبة - سومية)لێ بةجێ ماوە.. سوپاس بۆ خوا ئێستا هاوسەرو منداڵەکانی خوالێخۆشبوو هەموويان لە ژياندا ماون و کەسايەتی ناسراوو بەرِێزن.
[1]
ئەم بابەتە 534 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | پەرتووکی هەوارگەی مەردان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 28-04-1930
ڕۆژی کۆچی دوایی: 18-03-1997 (67 ساڵ)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: ئیسلامی سیاسی
جۆری کەس: ئایینی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): هەڵەبجە
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): باشووری کوردستان
وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 16-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 16-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 534 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.16 KB 16-07-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!