کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,262
وێنە
  123,663
پەرتووک PDF
  22,058
فایلی پەیوەندیدار
  125,269
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
نیعمەت زەحمەتکێش، چالاکڤانی یارسان: مەترسی لەسەر ئایینی یارسان نەماوە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
نیعمەت زەحمەتکێش
نیعمەت زەحمەتکێش
رووداو - #هەولێر#
چالاکڤانێکی یارسان دەڵێت، پێشتر پێڕەوانی ئایینی یاری وازیان لە ئایینەکەیان دەهێنا، بەڵام ئێستا ئەم بارودۆخە گۆڕاوە و شانازی بە دابونەریت و ڕابردووی خۆیانەوە دەکەن و مەترسیی لەسەر ئەم ئایینە نەماوە.
نیعمەت زەحمەتکێش، نووسەر و چالاکڤانی یارسانی خەڵکی #کرماشان#، لەبارەی ژمارەی یارسانەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕووداوی گوت، لێکۆڵینەوە لە ژمارەی یارسانەکان نەکراوە، بەڵام مەزەندە دەکرێت 2-5 ملیۆن کەس لە کورد، فارس و تورک یارسان بن.
بەگوتەی زەحمەتکێش، ئایینی یاریی ئایینێکی ئەزەلییە، بەڵام بەپێی دەقە ئایینییەکان نزیکەی هەزار ساڵە دووبارە ژیاوەتەوە.
دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ نیعمەت زەحمەتکێش، نووسەر و چالاکڤانی یارسانی:
رووداو: مێژووی یارسان بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟ کەی سەریهەڵداوە؟، لەسەر دەستی کێ سەریهەڵداوە؟
نیعمەت زەحمەتکێش: مێژووی هەر نەتەوە و ئایینێک دەبێت بەپێی بەڵگە و دەقە ئایینییەکانی ئەو ئایینە باس بکرێت. ئایینی یارسان بەپێی دەقە ئایینییەکانی دیکە، ئایینێکی ئەزەلییە، واتە لەو کاتەوە مرۆڤ هەبووە ئایینەکەش هەبووە، بەڵام لە پرسی دووبارە ژیانەوەیدا بەڵگەی هەزار ساڵەمان هەیە. دەفتەرێک هەیە لە سەردەمی شاخوەشین، کەوا یەکەم خولی دەفتەریی ئایینی یارسانە.
رووداو: ئەم بابەتی شاخوەشینە چییە؟
نیعمەت زەحمەتکێش: باوەخوەشین یەکێک لە پیرانی حەقیقەت بووە، واتە یەکەم خولی یارسان لە دوای ئیسلام بووە.
رووداو: واتە یارسان لە ئایینی ئیسلام جیا نەبووەتەوە؟
نیعمەت زەحمەتکێش: نا، ئایینی یارسان ئایینێکی ئەزەلییە، ڕێسا و ڕێوڕەسمی و دابونەریتی تایبەت بە خۆی هەیە.
رووداو: هیچ پەیوەندییەکیان پێکەوە نییە؟
نیعمەت زەحمەتکێش: نەخێر.
رووداو: جوگرافیای ئایینی یارسان لە کوێیە؟ یارییەکان لە کوێ دەژین؟
نیعمەت زەحمەتکێش: جوگرافیای ئایینی یارسان جوگرافیایەکی بەربڵاوە، لە ئێراندا یارسان تەنیا ئایینێکە لەنێو سێ نەتەوەی گەورەی ئێران، لەوانە تورک، کورد و فارسدا، پێڕەوی هەیە. سرووشتییە لەو ناوچانەشدا دەژین. بۆ نموونە لە شیراز دەژین، لە تاران، ئیسفەهان، گوڵپایەگان، مازندەران و لە ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژئاوای وڵاتیشدا دەژین. بە زمانی جیاوازیش قسە دەکەن، بۆ نموونە یارسانی تورکزمان، فارسزمان و کوردزمانیشمان هەیە، بەڵام دەقی ئایینیی یارسان بە زمانی کوردی گۆرانییە. دەتوانین بڵێین ڕۆژئاوای کرماشان ناوەند و دڵی یارسانە.
رووداو: کام شاری کرماشان ناوەندی یارسانەکانە؟
نیعمەت زەحمەتکێش: زیاتر داڵاهو.
رووداو: لەو شارانەی کرماشان کەوا زۆرینەیان هەموو پێکهاتەی دانیشتووانی یارسان بێت، کامانەن؟
نیعمەت زەحمەتکێش: لەنێو شارەکاندا تێکەڵن، بەڵام دوو سێ شاری وەک کرند، گاوارە و کۆزەران 90٪یان یارسانن و بە ناوەندگەلی یارسانی دادەنرێن. ناوەندی ئایینیی یارسانیش توشامییە، ئەویش لە ناوچەی گاوارە و داڵاهویە.
رووداو: ژمارەی یارسانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندە؟
نیعمەت زەحمەتکێش: بە داخەوە ئامارێکی فەرمی نییە. دەگوترێ ژمارەیان لە نێوان دوو ملیۆن تاوەکو پێنج ملیۆنە، بەڵام ئەمە ڕەنگە ئامارێکی ورد نەبێت.
رووداو: بە گریمانە.
نیعمەت زەحمەتکێش: بە گریمانە لەنێوان دوو ملیۆن تاوەکو پێنج ملیۆن کەس دەبن.
رووداو: ئەمە بەگشتیی لە ئێران؟
نیعمەت زەحمەتکێش: بەڵێ.
رووداو: لە پارێزگای کرماشان ژمارەیان چەندە؟ ئەگەر بە ڕێژە ئەژماریان بکەین.
نیعمەت زەحمەتکێش: ئەم ئامارە نییە، بەڵام لە پارێزگای کرماشاندا پێڕەوانی ئایینی یارسانی زۆرن. باسی چەند شارێکم کرد، لەنێو شاری کرماشاندا خەڵکی خۆجێی یارسان هەیە، قەسری شیرین سەردەمانێک هەر هەمووی یارسان بوون. یارسانەکان لە هەندێ شوێنیش وازیان لە ئایینەکەی خۆیان هێناوە. بەرەو کەمبوون چوون. ماوەیەک ڕوویان لە کەمبوون بووە، بەڵام لە کرماشان زۆرن و ناکرێ لەبەرچاو نەگیرێن.
رووداو: لە کرماشان پێڕەوانی شیعە زۆرینەن، دواتریش سوننە و یارسانن، کامیان زیاترن؟
نیعمەت زەحمەتکێش: ئاماری ورد نییە، بەڵام کرماشان وەک هیندستانی ئێران بەناوبانگە، هەموو باوەڕەکانی تێدا هەیە.
رووداو: واتە بە ڕێژە هیچ ڕوون نییە؟
نیعمەت زەحمەتکێش: ئێستا ئەگەر شتێک بڵێم ڕەنگە هەڵە بکەم، بەڵام لە نیوە کەمترە.
رووداو: لە پێڕەوانی سوننە مەزهەبی کەمترن یان زیاترن؟
نیعمەت زەحمەتکێش: ڕەنگە یەکسان بن.
رووداو: بۆیە باسی کرماشانم کرد چونکە لە پارێزگاکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێڕەوانی ئایینی یارسانی ناژین.
نیعمەت زەحمەتکێش: نەخێر، هەیە.
رووداو: لە پارێزگای #ورمێ#؟
نیعمەت زەحمەتکێش: بەڵێ، لەوێ هەیە، هەروەها تەنانەت لە پارێزگای کوردستان (#سنە#)ش لە بیجاڕ و گەڕووس یارسانەکان دەژین.
رووداو: ژمارەیان زۆرە؟
نیعمەت زەحمەتکێش: لە ناوەندی شار و هەندێ گوندیشدا دەژین.
رووداو: ئایینی زەردەشتی و یارسان یەکن؟
نێعمەت زەحمەتکێش: نەوەڵڵا.
رووداو: جیاوازن؟
نیعمەت زەحمەتکێش: بەڵێ، جیاوازن.
رووداو: واتە زەردەشتی ئایینی یارسانەکان نییە؟
نیعمەت زەحمەتکێش: باسم کرد، ئایینی یارسان دابونەریتی تایبەت بە خۆی هەیە، جیاوازە لە زەردەشتی. ڕەنگە هەندێ شتیان لە یەکتر وەرگرتبێت، بەڵام ئەوەیکە باسی دەکرێ بەپێی دەقە ئایینییەکانی یارسان کەوا ئایینێکی ئەزەلییە و ڕەنگە پێش زەردەشتیش هەبووبێت و بەم هۆیەوە کاریگەرییان لەسەر یەکدی هەبووبێت، بەڵام ئایینی یارسان ئایینێکی سەربەخۆیە.
رووداو: دۆخی کولتووریی ئێستای یارسانەکان چۆنە؟
نیعمەت زەحمەتکێش: بەخۆشییەوە ئێستا بارودۆخ زۆر باشترە، لەبەر ئەوەی خەڵک ڕوویان لە مەعنەوییەت کردووە، ئایینی یارسانیش لەبەر پێشینەی پرشنگداری پیرانی یارسان و لەنێو ئایینی یارسانیشدا گرنگیی زۆر بە کولتوور، هونەر و مۆسیقا دەدرێت و نەوەی گەنجیش پێشوازیی زۆری لێدەکات.
رووداو: ژمارەی یارسانەکان بەرەو کەمبوونەوە نەچووە؟
نیعمەت زەحمەتکێش: ماوەیەک بەرەو کەمبوونەوە چوو، بەڵام بەخۆشییەوە ئێستا ئیدی شانازی بە دابونەریت و ڕابردووی خۆیانەوە دەکەن و ئێستا مەترسیی لەسەر ئەم ئایینە نییە.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,232 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-07-2022 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 09-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,232 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.186 KB 09-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!