کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,269
وێنە
  124,188
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,090
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
نووسەری کتێبی پیرشالیارەکانی هۆرامان: پیرشالیاری یەکەم و پیرشالیاری سێیەم یارسانین
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram1
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئاکۆ شاوەیس هاواری
ئاکۆ شاوەیس هاواری
ئاکۆ شاوەیس هاواری، ساڵی 1970 لەدایک بووە و یەکێکە لە نووسەرانی کاکەیی کە زیاتر بابەتی کولتووری دەنووسێت، چەند ڕۆژێکە کتێبی ''پیرشالیارەکانی هۆرامان''ی بەچاپ گەیاندووە، لە دیمانەیەکی ئاژانسی (باسنیوز) و (باسکورد)دا باس لە کتێبەکەی دەکات.

(باسنیوز): سەرەتا دەمەوێت بپرسم، ئەو هۆکارانە چین کە وای کرد کار لەسەر کتێبی ''پیرشالیارەکانی هۆرامان'' بکەیت و چاپی بکەیت، دەکرێ هەندێ باسی کتێبەکەت بکەیت؟

ئاکۆ شاوەیس: کولتووری یارسان لێڵیی لەسەرە و من ناوم ناوە ''بەردە هەڵکەنراوەکان''، بۆ ئەوەی بیانخەیەتەوە جێگەی خۆیان، پێویستت بە لێکۆڵینەوە هەیە، بۆ ئەوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەش بکەیت، پێویستت بە کات هەیە، ئەم کتێبەش لێکۆڵینەوەیەکە باس لە پیرشالیارەکانی هۆرامان دەکات و ئەو سەرچاوانەی کە لەم کتێبەدا پشتم پێ بەستوون سێ سەرچاوەن؛ سەرچاوەیەکیان ئەو نووسراوانەن کە پێشتر لەسەر پیرشالیارەکان نووسراون، دووەم سەرچاوەش ئەوەیە کە خۆم بە مەیدانی ڕۆیشتوومەتە هۆرامانی تەخت و بە شێوەیەکی مەیدانی پرسیارم لە خەڵک کردووە و خەڵکی هۆرامانی تەختم دوواندووە و زانیارییەکانم بەکار هێناوە، سێیەم سەرچاوەش ''نامەی سەرەنجام''ە (کتێبی پیرۆزی یارسانەکان)، لێرەدا چەند دەقێکی پیرشالیاریشمان بەکار هێناوە کە تا ئێستا لە هیچ کتێبکی تردا نییە.

(باسنیوز): بەو پێیەی کە کتێبەکەت باس لە پیرشالیارەکان دەکات، دەکرێ بزانین پیرشالیار بە مانای چی دێت؟

ئاکۆ شاوەیس: وشەی ''پیر'' لە هەرسێ ئایینی یارسانی، زەردەشتی و میتراییدا هاتووە، پلەیەکی ئایینییە، بەڵام لە یارساندا هەر حەڵقەیەکی پیرەکان و هەر حەڵقەیەکی پیاوە ئایینییەکان، سەرحەڵقەیەکی هەیە، با بڵێین ڕابەرێکیان هەیە، ئەو پیرانە 72 پیرن، 99 پیر سەرحەڵقەیەکیان هەیە، لێرەدا پیرشالیار بە مانای پیری پیرەکان دێت، پیری ئەو پیرانە بوون کە لە کاتی خۆیدا لە هۆرامان بوون، (شالیار)یش بە مانای وەزیرە و لەوێدا وەکوو پلەیەکی بەرزتر لە پیرە.

(باسنیوز): پیرشالیارەکان چەندن؟

ئاکۆ شاوەیس: خۆی سێ پیرشالیار لە هۆراماندا هەیە، پیرشالیاری یەکەم و دووەم و سێیەم، لەم کتێبەدا پیرشالیاری یەکەممان ساغ کردووەتەوە، بۆچوونی جیاواز هەیە دەربارەی پیرشالیاری یەکەم، دوو مەزارگە لە هۆرامانی تەخت هەیە؛ شالیارە سیاو لەگەڵ پیرشالیاری یەکەم، بەڵام لە ڕاستیدا شالیارە سیاو لەگەڵ پیرشالیاری یەکەم هەر یەک کەسە، واتا یەک کەسایەتییە.

(باسنیوز): بەڵگە هەیە کە یەک کەسن؟

ئاکۆ شاوەیس: بەڵێ، ئەوە لە دەورەی ''شاخۆشێنی #لوڕستان#ی''دا کە یەکێکە لە ڕابەرە ئایینییە یارسانییەکان دەقی تێدایە کە لەوێ دەیسەلمێنێت ڕەنگی پیستی پیرشالیارە سیاو ئەسمەر بووە، کە شاخۆشێنی لە هۆراماندا دایناوە و لەگەڵ خەڵکەکەی ئەوێ جیاواز بووە، خۆت دەزانیت هەر بیر و باوەڕێکی تازە لە ناوچەیەک بڵاو ببێتەوە ڕەنگە بەر توانج بکەوێت، بۆیە وشەی سیاو بۆ ئەو پێستڕەشییە بووە کە لەوێ بووە و خەڵکی هۆرامان پێیان گوتووە سیاو.

(باسنیوز): ئەی پیرشالیاری دووەم کێیە؟

ئاکۆ شاوەیس: زانیاری دەربارەی پیرشالیاری دووەم کەمە، بەڵام بە قسەی خەڵکی هۆرامان و ڕۆشنبیرانیان، پیرشالیاری دووەم کەسێک بووە بە ناوی ''گوشایش کوێر'' کە لە هۆراماندا قورئانی بڵاو کردووەتەوە، بنەماڵەکەی دەچێتەوە سەر مەردۆخییەکان، ئەم کەسە لە خۆشەویستیی پیرشالیار کە لەناو هۆرامییەکاندا کەسایەتییەکی گەورەی هەبووە، خۆی ناو ناوە پیرشالیاری دووەم، بەڵام خەوی بە پێغەمبەری ئیسلامەوە بینیوە و ناوەکەی گۆڕیوە بۆ ''مستەفا'' لەبەر ئەوە هۆرامییەکان دوایی پێیان گوتووە، سەید مستەفا، ئەو گۆڕەی کە ئێستا خەڵک دەچنە سەری، گۆڕی ''سەید مستەفا''یە.

(باسنیوز): دەکرێت باس لە پیرشالیاری سێیەمیش بکەیت؟

ئاکۆ شاوەیس: پیرشالیاری سێیەم، زەمانەکەی لەگەڵ پیرشالیاری یەکەم و دووەم جیاوازە، ئەم لە سەردەمی ''سوڵتان سەهاک''دا بووە، یەکێکە لە 72 پیرەکەی یارسان کە ئەرکیان دەلیلی و ڕێنوێنیی خەڵکی یارسانە و تا تەمەنی تەواو بووە، لە شێخان و لە ڕۆژهەڵاتی ئێران لە خزمەتی حەزرەتی سوڵتاندا بووە.

(باسنیوز): بەو پێیە بێت، تەنها پیرشالیاری دووەم ئایینی ئیسلامی بڵاو کردووەتەوە و ئەوانی دیکە یارسانین؟

ئاکۆ شاوەیس: بەڵێ، پیرشالیاری یەکەم و پیرشالیاری سێیەم یارسانین، بەڵام پیرشالیاری دووەم ئایینی ئیسلامی بڵاو کردووەتەوە.

(باسنیوز): دەڵێن پیرشالیاری یەکەم کتێبێکی هەیە بە ناوی ''ماریفەتو پیری''، ئەوە ئەسڵی هەیە؟

ئاکۆ شاوەیس: بە قسەی خەڵکی هۆرامان، پیرشالیاری یەکەم کتێبێکی هەبووە بە ناوی ''ماریفەتو پیرشالیار''، بەڵام لە بەدواداچوونەکاندا ئەو کتێبە نەبوو، ئەو کەسانەشی کە دەقە دەستنووسەکان کۆ دەکەنەوە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، من لێم پرسیون، بەڵام ئەوان دەڵێن: کتێبێک نییە بە ناوی ''ماریفەتوو پیرشالیار''، بەڵکوو ئەو وتانەی پیرشالیارە کە هانی هۆرامییەکانی داوە بۆ ئەوەی بەرگری بکەن لەو کاتەدا، هەروەها بۆ ئەوەی ئایینەکە بڵاو بکاتەوە، هەندێ لەو وتانە ماون و هەندێکیشیان فەوتاون. ئەگینا کتێبک نییە بەو ناوە، دەڵێن، پیرشالیاری دووەم دەستکاریی پەرتووکی ''ماریفەتو پیرشالیار''ی کردووە و هەر بڕگەیەکی نەگونجاوە لەگەڵ ئایینی ئیسلامدا لای بردووە. بەڵام کە کتێبەکەمان نەبێت، چۆن دەزانین، یاخود ئەگەر گۆڕیویەتی، ئەی گۆڕاوەکەی لە کوییە؟ لەبەر ئەوە خەڵکی هۆرامان ئەوانەی کە دەستنووسە کۆنەکان کۆ دەکەنەوە، پێان وایە کتێبک نییە بە ناوی ''ماریفەتو پیرشالیار''. پیشتر لە کێتبەکاندا زۆر باس لە ''ماریفەتو پیرشالیار'' کراوە و چەند بەیتێک هەیە کە بڵاو کراوەتەوە، ئێمە چەند دەقێکی تازەمان لە کتێبی ''پیرشالیارەکانی هۆرامان''دا داناوە کە هی پیرشالیاری یەکەمە و هانی هۆرامییەکان دەدات بەرەنگاری سەلجووقییەکان ببنەوە و دەڵێت، ''با وەکوو گوریس نەپچڕێن، چوارسەرە بن''، مەبەستی ئەوەیە پەرتەوازە نەبن، ئەوەشی کە دەڵێت، ''با وەکوو گۆزەیەک نەشکێن و دوودەرکە بن''، مەبەستی ئەوەیە کە ئێوە یەکگرتوو بن بەرانبەر بە دوژمنانی سەلجووقی بۆ ئەوەی هۆرامان داگیر نەکەن.

(باسنیوز): کەوایە تۆش پێت وایە کتێبیک نییە بە ناوی ''ماریفەتو پیرشالیار''؟

ئاکۆ شاوەیس: بەڵێ، منیش هاتوومەتە سەر ئەو بڕوایە کە تەنها وتەی پیرشالیار بووە و لە کاتی خۆیداو هۆرامییەکان لەبەریان کردووە و سینە بە سینە گێڕاویانە و وەکوو فۆلکلۆر نووسراوەتەوە، واتە خەڵکی تر نووسیویەتییەوە، ئەگینا کتێبێک نییە بە ناوی ''ماریفەتو پیرشالیار''.

(باسنیوز): ساڵانە لە هۆرامانی ڕۆژهەڵات زەماوەندی پیرشالیار بەڕێوە دەچێت، دەکرێ بزانین ئێوە لەبارەی ئەو زەماوەندەوە گەیشتوونەتە چ دەرەنجامێک؟

ئاکۆ شاوەیس: ئەو زەماوەندەی کە خۆیان پێی دەڵێن زەماوەند، سرووتێکی ئایینییە، من لە کتێبەکەمدا ئەو پرسیارەم ورووژاندووە، کە ئایا ئەوە زەماوەندە، یاخود ڕێوڕەسمێکی ئایینییە؟ لە ڕاستیدا گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە ئەوە ڕێوڕەسمێکی ئایینییە و پەیوەندیی بە زەماوەندەوە نییە. هەروەها بەپێی ئەو بەراوردکارییەی کە من لە کتێبەکەمدا کردوومە، پێم وایە ئەو ڕێوڕەسمەی کە ئێستا دەکرێت کاتی خۆی پیرشالیاری یەکەم فێری کردوون و پێی گوتوون کە بەو شیوەیە بکەن، هەموو ئاماژەکانیش بۆ ئەوەن کە پیرشالیاری یەکەم یارسانی بووە.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,721 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.basnews.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-02-2022 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 25-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,721 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.155 KB 25-06-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.407 چرکە!