=KTML_Bold=ئەو خورمایەی تۆ دەیخۆیت، ناوکەکەی لە گیرفانی من دایە=KTML_End=
خورما خواردنێکی زۆر خۆش و شیرین و بەتامە، ئەم ڕووەکە پێویستی بە ژینگەیەکی گەرم هەیە، دوورگەی عەرەبی شوێنێکی لەبارە بۆ ئەم ڕووەکە، خورما ناوکێکی درێژکۆڵەی ڕەقی هەیە و پێستێکی تەنک و شیرینی هەیە، ئیدیۆمی (ئەو خورمایەی تۆ دەیخۆیت، ناوکەکەی لە گیرفانی مندایە)، واتە: ئەو فرت و فێڵەی تۆ دەیکەیت من لێی ئاگادارم و لەوسەری هاتوومەتەوە، من زیاتر لە تۆ لەم مەیدانەدا سواوم و تۆ ناتوانیت، من هەڵبخەڵەتێنیت و فێڵم لێ بکەیت.
ئەم ئیدیۆمە جوانە پڕ بە پێستی خۆیەتی و زۆر ورد و چالاکانە داڕێژراوە، ئەوێک کە خورما دەخوات، چۆن دەنکەکەی کەوتە گیرفانی ئەمەوە؟!
هەروەها خورما لە ناوچە و ژینگەی کوردەواریدا نییە، بەڵام دیارە ئەم ئیدیۆمە لە ئەنجامی پەیوەندی ئابووری و جموجووڵ و هاتوچۆکردن و تێکەڵاوبوونەوە و هاوردە کردنی خورما و بەکارهێنانییەوە درووست بووە. [1]