بەغدا (بە عەرەبی: بغداد) گەورەترین شاری ئێراقە و لەنێوان وڵاتانی عەرەبیدا لە پاش قاهیرە دووەم شاری گەورەی عەرەبییە. بەغدا لەنێوان ساڵانی 762 بۆ 764 درووستکراوە. لە سەردەمێکدا پایتەختی خەلافەتی عەباسی بووە. ڕووباری دیجلە بە ناوەڕاستیدا تێدەپەڕێت و بەغدا دەکات بە دوو بەشی سەرەکییەوە لە ڕووی جوگرافییەوە، شاری بەغدا لە دەیەی یەکەمی سەدەی هەژدەیەمی زاینیدا ئەبوجەعفەری مەنسوور بە شێوەیەکی بازنەیی بە دەوری ڕووباری دیجلەدا نەخشەسازی بۆ کێشاوە و درووستی کردووە.
زۆرینەی دانیشتووانی شاری بەغدا سوننە مەزهەبن و هاوکات و کورد و تورکمانیش پێکهاتەیەکی دیکەی دانیشتووانی ئەم شارەن. یەزیدی و سوبی و کریستێدانییەکانیش کەمایەتییەکی دیکەن و لە پێش ساڵی 1948یشدا جوویەکانیش ڕێژەیەکی زۆریان لە شاری بەغدا هەبوون، بەڵام دوای دامەزراندنی دەوڵەتی جوو ژمارەیان بەرەبەرە ڕووی لە کەم بوونەوە کرد تا ساڵانی پەنجاکان وای لێهات ژمارەیان بەرەو نەمان چوو.
[1]