کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,485
وێنە
  124,229
پەرتووک PDF
  22,106
فایلی پەیوەندیدار
  126,130
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,066
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,606
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,981
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,802
English - English 
8,530
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,032
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,126
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,006
وێنە و پێناس 
9,467
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,997
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,182
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,055
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,159
شەهیدان 
11,970
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,630
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,638
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
909
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,498
PDF 
34,738
MP4 
3,837
IMG 
234,380
∑   تێکڕا 
274,453
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
غەزای گوڵجاڕی ئاوێستا
پۆل: هۆنراوە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
غەزای گوڵجاڕی ئاوێستا
غەزای گوڵجاڕی ئاوێستا
غەزای گوڵجاڕی ئاوێستا
#شێرکۆ بێکەس#

ئاوێزانی ژینەژانم بە، ئاوێزان
ئاوێزانی چراخانی خەمم!
تۆ بە خەمی یاقووتینی منەوە جوانی و
منیش بە ڕشتەی مرواریی گوناهە سپییەکانی تۆوەیە
ئەدرەوشێمەوە.
ئاوێزانم بە و وەختی سوروسات بەسەرچوو.
وەختی باوێشکدانی مێژوو،
وەختی نووسینی ڕاستی،
وەختی گەمەی پەیامبەران، گوزەشتن، گوزەشت!
با فریای دوا وێردی گوڵە گەنم و
دوا پەیامی بەرد و، دوا نزای
فریشتە تاوانبارەکان بکەوین.
فریای ئاه و ناڵەی شەیتانە بەسزمانەکان.
وەختی هێوری و چاو بڕینە چاوی
مانگە گەلحۆکان بەسەرچوو.
لەم بەندەرە سامدارەدا، ئەوینی زەڕنەقووتەی ئێمە
چۆن باڵ بگرێ؟ ! بڕوانە لە ڕۆژهەڵاتی سەرتەوە
چ ئافاتێکی چڕ بەڕێوەیە.
ئافاتی ئەشکەوتی زاوزێکەر بەتاریکی و ڕقەوە.
ئاوێزانم بە. مەرگ ئەڵێ: درەنگە
عەدەم ئەڵێ درەنگە، بەهەشت و دۆزەخ ئەڵێن درەنگە.
فەنا بوون یەک ساتە و هەموو سات.
ئەی کچی مەرگەسات!
ئەی ژنی بەفری ڕەش، ئەی کچی وڵاتی
تاعوون و کارەسات!
ئاوێزانم بە تێکەڵم بە
تۆ گەردەلوول و من پێدەشت تێکەڵم بە
تۆ دڵنیایی و منیش ترس، تێکەڵم بە
لە کەڵەموستی پێمەوە تا تەوقی سەر تێکەڵم بە.
موو بە موو، دەمار بە دەمار، تێکەڵم بە.
با ئاو و ئاگر، خەم و خۆشی، تاوان و سزا
ڕەش و سپی، وەرین و پشکووتن، حیلە و گمە
تێکەڵ بن و بەڕەنگی خۆیان ڕەنگمان کەن!
با ئەم ئەوینە نەفرەت لێ کراوە.
ئەم دوو جەستە قەدەغەیە
یەک خاچی دەم بە زەردەخەنە
دوای خۆیان جێ بێڵن!
ئەوەتا (با)یەکی مۆری ڕقاویی گرنج گرنج، زبر،
وەکوو ئەو غەزەبەی لە کەناری مەملەکەتی
ئاتەشێنی (پارس)ەوە زوو، هەڵیکرد و،
لەگەڵ خۆیدا،
دەغڵی ماچ و ئاگردان و ڕووناکی برد.
لەگەڵ خۆیدا،
لانکەی گوڵ و بەردەنوێژی موغەکان و
کڵاوەکەی (زەردەشت)ی برد.
(ئەم بەیانییە) (با)یەکی ئا لەو چەشنە
(با)یەکی ڕیشنی دڕکاوی، (با)یەکی ئێسک گرانی
دەنگ گڕی دۆزەخیم بینی
ئەم(با)یە هاتووە، پاشەڕۆژ بفڕێنێ.
وا هاتووە درەختی ساسانیی شیعرم ڕیشەکێش کات.
وا هاتووە، سەرمان، خەونمان، پەنجەکانمان
گوڵدانەکانمان، ژێی گیتار و گەرووی وشە و
سەمای گیان و ڕەشبەڵەک و پەرداخەکانی خەیام و
باڵندەکانی مەستوورە و سروودەکانی بێکەس و
هەرچی هەوری ژان گرتووە، هەرچی کرمی ئاوریشمینی ئایندەیە،
هەرچی گەرای چراکانە هەمووی بەرێ
ئەمە مەرگی نوورانییە و بە شەپۆل دێ.
ئەمە مەرگی وەجاخزادەی ڕۆژهەڵاتە.
ئەمە مردنێکی قسە خۆشە و دەوری داوین.
لە بیرت دێ کە پێم وتی:
ئێمە لەبەر ئەم بارانە ڕەشەدا بۆ وەستاوین؟ !
ئەی کچی بەنەعلەت کراو
لە بەردەمی ئەم مێژووە ترسنۆکەدا!
ئەم قەوزانە تازە لە لەشمان نابنەوە.
ئێمە لەبەر ئەم بارانە ڕەشەدا بۆ وەستاوین؟ !
ئەم چەترە کۆنانە دادی ئێمە نادەن.
ئەترسم ئەمە دوا سەمای خۆشەویستیی ئێمە بێت!
ئاوێزانم بە،
ئەی کچی درەختی سەر بڕاو، ئاوێزانم بە.
ئەمڕۆ ئایندە هات بۆ لام، بە چاوی تەڕەوە
هات بۆ لام پێی وتم:
ئەو مەرگە نورانییانە ئابڵووقەی
قەڵای دەنگیان داوم، ئابڵووقەی خوێنم.
هەموو ڕۆژ فرسەخێ دێنە پێشەوە.
هەموو شەو چاڵێک لە سینەمدا هەڵئەکەنن.
ئەی کچی لە خاچ دراوی بەردەم مانگەشەو!
ئەی ژنی لەش قفڵ کراو!
لەم بەندەرەدا بۆ کلیل مەگەڕێ.
لەم زەریایەدا بۆ کەشتی مەگەڕێ.
کەشتی ترسە و مردن تەنها بەندەرێکە
کە بێ تەم و مژ بیبینم
سەرەتا.. ترس
کۆتایی.. ترس
حیکایەت و ماڵ و خەبات و کتێبم
هەموویان هەر، بە ترس و، لەرز، داپۆشراون.
ڕەگی ئەم مەرگە درێژە.
ڕێگای ئەم مەرگە لە فەوتی سەرچاوەدا کۆتایی دێ.
مردن لەناو مردندایە، شمشێر لەناو شمشێردایە.
لە ڕۆژهەڵاتی سەرتەوە تۆفانی ڕەش بەڕێوەیە.
ئەی کچە ساسانییە بەدناوەکە!
ئەی ژنی موغە کوژراوەکان!
(لە ئێوارەیەکی شەڕەنگێزدا،
لە ئێوارەیەکی کوێردا،
لە ئێوارەیەکی قیریندا:
ئاسمانیان لەسەر داخستین،
خاکیشیان لەسەر پێوەداین.
(مانگ)یان بە نووکی ڕمەوە بۆ هێناین و
ئەوسا بوو بە
ئاهەنگی لە دایکبوونێکی ترمان.
ئیتر لە شەرابی بەهەشت و
ماچی حۆرییاندا خنکاین. من بە تەنها چل حۆرییم هەبوو چل.
بەڵام تۆیان تیا نەبووی،
ئەی کچە ساسانییە نەفرەت لێ کراوەکە!
تۆیان تیا نەبووی، تۆ ئەو کاتە لە گەشتی ژێر زەمین و
دنیای ژێرەوە بووی، تۆ لەوێ بەشوێنی مندا ئەگەڕای)
ئەوە یەکەم جاری مردنە ئێسک سووکەکەم بوو.
ئەوە یەکەم پەیوەندیی نێوان ملم و شمشێری بەوەفا و
داری حەد بوو.
ئەوە ئەوەڵ سەحەری مەرگی من بوو.
ئاوێزانم بە،
ئەی کچی خۆڵەمێش و ئەی ژنی مەملەکەتی ئافات!
وا لە ڕۆژهەڵاتی سەرتەوە
مۆم و بوغوردی مەرگم ئەسووتێنن.
وا لە ڕۆژهەڵاتی لەشتەوە
گۆڕەوشاری شیعر و پرشنگ و گۆرانیم ئەدەن
من ناتوانم باهۆزی شێتێتیی خۆم
لەم ئافاتە بشارمەوە
ئەمە چارەنووسی عەشقێکە مل لە شمشێر ئەسوێ.
ئەی کچە ساسانیە جوانەکە!
وەختی سوروسات بەسەرچوو
مەرگێکی نوێ منی ئەوێ![1]
ئەم بابەتە 1,016 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ئاڵەکۆک
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی هەڵبەست: غەزەل
جۆری هەڵبەست: کلاسیک
کێشی هەڵبەست: سەربەست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 24-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 27-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 27-04-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,016 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.172 چرکە!