پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,412
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
جینۆسایدی ئەرمەن و گرتنی مار بە دەستی کورد
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جینۆسایدی ئەرمەن و گرتنی مار بە دەستی کورد

جینۆسایدی ئەرمەن و گرتنی مار بە دەستی کورد
$جینۆسایدی ئەرمەن و گرتنی مار بە دەستی کورد$
نووسین: #عەلی مەحمود محەمەد#

لە لایەکەوە دەیانەوێت زۆرینەی سوارەی حەمیدییە بکەنە کوردو لەوێوە تاوانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان بەسەریدا ساغ بکەنەوە 1, واتە مارەکە بەدەستی کورد بگرن, لە لایەکی دیکەوە کەوتونەتە هۆنینەوەی مێژوویەک کە تا ئێستا بۆ ئێمە نەزانراو بوو, سێ سەدە دوای نووسینەوەی شەرەفنامە1596- 1597, کۆمەڵێک تاوانی گەورە, دەجار بە ئەندازەی #ئەنفال# , لەو دەڤەرە گوایە ڕویداوە, بەڵام هیچ شوێنەوارێکی لە نووسین و یاداشتی خودی هاووڵاتیانی ناوچەکە دیار نییە, سەیرەکە لەوەدایە مێژووەکەشی تەنها 3 بۆ 4 نەوە دوورە.
لە ساڵی 2016 نووسەری میسری ئەحمەد عەبدالواحید شەرقاوی نزیک لە ڕژێمی ئیسلامی تورکیا, پەرتوکێکی بەناوی “مزابح الأرمن چد الاتراک فی الوثائق العثمانیە والروسیە واڵامیرکیە” نووسی, وەک پەرچەکردار بەرامبەر بەو هەڵمەتە جیهانیەی بۆ پشتیوانی لە دۆزی جینۆساید ئەرمەن بەڕێکرا, ئەم پەرتووکە بووە مانفیستۆی وەڵامدانەوە بەدەستی ئیسلامی سیاسییەوە بەرامبەر جینۆسایدی ئەرمەن, چونکە ئەوان لەم بەرەیە هەموو لە سەنگەری عوسمانییەکانەوەن, نووسەر لە پەرتوکەکەیدا باسی کۆمەڵێک پێشێلکاری دەکات کە بەشی زۆری ناوچە کوردییەکانی باکوری کوردستان دەگرێتەوە, کە گوایە ئەرمەن و سوپای ڕوسیا ئەنجامیان داوە, وەلێ لە ڕاستیدا سوپای ڕوسیا نەک تەنها گەیشتە #بەتلیس# و #قارس#, بەڵکە شاری #خانەقین#نیشی داگیرکرد نەخوازەلا ڕۆژهەڵات و #مەریوان# و # ڕەواندز#یش, بۆیە دەبێت لە هەموو ئەو شوێنانە بەدوای پێشێلکارییەکاندا بگەڕێین, ئەمە مێژووە.
ترک پرێس وەک سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو ئاماژە بە پەرتوکەکەی الدکتور أحمد عبدالوهاب الشرقاوی دەکات , گوایە لە نێوان ساڵانی 1914 بۆ 1921دا, چەکدارە ئەرمەنەکان 518105 ژن و منداڵی تورکیان کوشتووە , بەشی زۆری کورد بوونە 2؟, ئامارێکی سەیرە؟؟, گرنگی ئامارەکە لەوەدایە کۆتاییەکەی ئەمجارە بە کۆمەڵە سفرەکان نایات, ئێمە لەم سەردەمە, لە وڵاتی خۆمان لە مێژووی دووری تەنها نەوەیەک, لەناو ماڵەکەی خۆمان هێشتا نەمان توانیووە ئاماری قوربانیانی #هەڵەبجە#و ئەنفال و بارزانی و فەیلی بکەین, ئەویش لە دوری هەزاران کیلۆمەترو میل و ماوەی زیاتر لە سەدەیەک ئەم ژمارەیەمان پێشکەش دەکات, لە دڵسۆزییەوە نا, بەڵکە دەیەوێت مارێکی دیکە بە دەستمان بگرێت و بمانکات بە گژی ئەرمەنەکانا.
کەچی کاندیدێکی دکتۆرای کوردیش لە یاسا, ژمارەکە بەرز دەکاتەوە بۆ پێنج ملیۆن کەس, تەنها قوربانیانی ناوچەی بەتلیس دەگەیەنێتە 400000 کەس بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین باس لەو قەتڵوو عامەی بکەن کە ئەرمەنەکان بە یارمەتی ڕووسیا بەرانبەر بە موسڵمانان وە گەلی کورد ئەنجام دا لە ساڵی 1823 تا 1921. لەو 5 ملیون موسلمانەی کە ئەرمەن قەتڵوو عامی کرد، نزیکەی یەک ملیونو نیو بۆ دوو ملیونی کورد بوون.
تەنها لە ناوچەی بەتلیسی باکووری کوردستان زیاتر لە 400 هەزار کورد کوژران؛ وە ژنە کوردەکان یەکەم دەست درێژی یان دەکرایە سەر دواتر دەکوژران؛ منداڵ، پیر، جوان. ئەمە شتێک نی یە کە تێروانینی خۆم بێت؛ بەڵکوو بەڵگەکانی وڵاتانێ ڕووسیا؛ فەرەنسا؛ بەریتانیا وە ئەمریکا؛ ئاماژەیان بەو قەتڵوو عامە کردوە لەلایان ئەرمەنەکانەوە. لە شەری جیهانی یەکەمدا؛ لە کۆی دانیشتوانی شاری #وان# تەنها 6٪‏ لە دانیشتوانی ئەو شارە ڕزگاریان بوو. هەموویان لەلایان ئەرمەنەکانەوە قەتڵوو عام کران.
3, لێ کە پشکنین بۆ ژمارەی دانیشتووانی شاری بەتلیس دەکەیت لەو مێژووانەدا, ژمارەی دانیشتووانەکەی لە 12000 بۆ 30000 تێپەڕی نەکردووە, لە ساڵانی نێوان 1800 بۆ 1900 4 , تەنانەت لە بەشە تورکیەکەی ویکپیدیاشدا ئاماژە بە کۆکوژی وا هەر نەکراوە 5 , ئەمەیە لە مەلەکی مەلەکی تر.
کەچی لەو بەروارانەدا ناوچەی بەتلیس دوو ڕاپەڕینی دژ بە عوسمانلییەکان بەخۆوە بینیووە #شەرەفخان# لە بەتلیس 1831 و یەزدانشیر 1851 6.

هەرچەندە شەڕە ئاینی و نەتەوەییەکان ناوچەکە لە لایەن ئەرمەنیشەوە, ئەوکاتەی دەسەڵاتداربوونە لە پێشێلکاری زەق بێبەری نەبووە, شەڕەکانی قەرەباغ لە گەڵ ئازەرباینجان کە پارساڵ ڕویدا, سوتاندنی ئەو شارو گوندانەی بەجێیان هێشت دەچنە چوارچێوەی تاوانە زەقە نێودەوڵەتیەکانەوە, ئازەریەکانیش بەهەمان شێوە تاوانی مەزنتریان ئەنجامدا لە هەمان جەنگدا, دەشێت لەوکاتانە پێشێلکاری زەقتر ئەنجامدرابێت, چونکە شەڕە ئاینییەکان و شوێنەوارەکانی جەنگی جیهانی یەکەم گوڵ دابەش نەکراوە, بەلکە ئەو سوراییە خوێن بووە جیهانی داگرتووە نەک گوڵ, لێ ئەمە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی وردو پشکنینی بەڵگەنامەکان هەیە, بێ ئەوەی دەست بۆ مارێک ببەین وەک تەڵە نراوەتەوە بە دەستی ئێمە بگرترێت.

$رێگا ڕاستەکە کامەیە؟$

دان نان بە حەقیقەتی یاسایی هەر تاوانێک لە هەر کونجێکی جیهان بگوزەرێت, ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژدانییە, ئەگەر هەل نەمابێت بۆ ڕاگرتنی, هەنگاوێکە بۆ بەرەو ڕوبونەوەی تاوانە مەزنەکان لە جیهاندا بۆ ئایندە , نموونە ئۆرۆگوای وەک یەکەم وڵات لە ساڵی 1965ەوە دانی ناوە بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان، کە هیچ پەیوەندیەکی بە دۆسیەکەوە نییە. یان کۆریای باشورو سوئید و کەنەداو هۆڵەنداو... کە هەڵوێستی باشیان لەسەر دۆسیەکانی ئەنفال و هەڵەبجە هەبووە, یاخود هۆڵەندا بازرگانێکی چەکی کیمیاوی هاووڵاتی خۆی بەناوی فرانس ڤان ئانرات لە بەرامبەر هاوبەشیکردنی لە تاوانی هەڵەبجە سزای 16,5 ساڵ زیندانی دەدات, بەهۆی ئەوەی چەکی کیمیاوی فرۆشتبوو بە ڕژێمی پێشووی عێراقی, ئەم هەنگاوە وەک ئەرکێکی دادپەروەرانەیە. تاوانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکانیش هیچ نەبێت ئەوەندە بە کوردەوە دەبەسترێتەوە، کە لەسەر خاکی ئێستای کوردستان ئەنجام دراوە,چۆن قوربانیانی تاوانی کۆمەڵکوژی ڕۆهینجا دوای ئاوارە بوونیان بۆ بەنگەلادیش دۆسیەکەیان جوڵێنرا لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە, چونکە ئاوارەی وڵاتێکی ئەندامی دادگاکە بوون. بۆیە ئەرکی ئەخلاقی گەلی کوردە وەک گەلێکی جینۆسایدکراو دان بەو تاوانەدا بنێت وەک تاوانی جینۆساید, چۆن ئێمە خۆمان سواڵی ئەم داوایە لە جیهاندا دەکەین, پێویستیشە وەک دانان بە هاوشێوەکانی لە جیهان بەرەو ڕوی ببینەوە.

$جینۆسایدی ئەرمەن و بەرپرسیارێتی کورد$
رێگات بکەوێتە مۆنمێنتی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا, تژییە لە وێنەی ئەفسەرو سەرۆک عەشیرەتە کوردەکان, کە بەشێوەی دڕندنە و وەک جەلادی دڵڕەق دەرکەوتوون و وێنا کراون, وەک بەشداربوویەکی چالاک لە جینۆسایدکردنیان نیشان دراون, ئەم وێنانە بونەتە بەشێک لە یاداوەری ئەو گەلە, ڕۆژانە نیشان دەدرێت و لە گەڵیدا تەبلیغ دەکرێت, وێنەی دەرەبەگ و سەرۆک خێڵ و شێخە کوردەکان, کە هیچ پەیوەندیەکان بە خەڵکە عامیەکەوە نییە و هەمیشە کەمینەی چەوسێنەرن بەرامبەر بە زۆرینەی خودی نەتەوەکەی خۆشیان, بەڵام دەسەڵاتدار و قسە ڕۆیشتوو یبوون, بە هەمان شێوە زۆرینەی ناوانی ئەنفالچی داواکراوی کورد ئاغاو شێخ و سەید و کوێخا و سەرەک خێڵن ئەم یاداوەرییە ڕەشە بە سانایی لە بیری ئەرمەنەکان ناسڕدرێتەوە, بە دیدار و مجامەلەی کاتی دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە کۆتایی نایات, لەبەردەم هەڵوێستدا ڕامان دەگرێت, نابێت تا کۆتایی سەرمان لە ژێر لمدا بشارینەوە لە ترسی هەڵوێست دەربڕین و خۆ شاردنەوە لە ڕاستییەکان, نابێت باجی دڕندەیی و تاڵان و بڕۆی ئەو ئاغاو دەرەبەگ و پیاوانی ئاینی و سەرۆک خێڵانە, زۆرینەی خەڵک بیدات, نابێت باجی تاوانەکانی سەردەمی شەڕی دڵڕەقانەی ئاینەکان ئێمە بیدەین, پێویستە هەنگاو بنێین بۆ سڕینەوەی شوێنەوارەکان ڕابردوو, ئەویش داننانە بە ڕاستییەکان وەک ئەوەی لە حەقیقەتدا هەیە, نەک وەک ئەوەی دەمانەوێت و پینەو پەڕۆی بکەین, یاخود ناسیۆنالستە توندڕەوەکانی ئەوان دەیانەوێت بیسەپێنن, یان وەک ئەوەی ناسیۆنالستەکان هەردوولا کردویانە بە مەیدانی شەڕی موقەدەسە پوچونەکانیان, هەمیشە دیلی خەونی مەزن خوازین, یان ئەوانەی دەیانەوێت شەڕی ئاینەکان هەڵگیرسێننەوە, لە بری مرۆڤایەتی بمانکەنە دیلی هەڵوێستی هاوئاینی و بمانبەنە سەنگەری تاوانکارانەوە, دەبێت ڕێگا لە دەمارگیرە ئاینی و نەتەوەییەکانی هەردوولا بگرترێت, نەوەکو نەوت بە ئاگری ڕابردوودا بکەن, ئێستامان بسوتێنن.
ئەرمەنەکان لە پاڵ دەوڵەتی تورکیا سەرۆک عەشیرەتە کوردەکانی باکور و سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەکانی سوریاو تورکمان و چەرکەس و قەرەجەکان بە هاوبەشی تاوان دەزانن, بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان بەشداری تاوانن نەک هاوبەش, چونکە بڕیار بە دەست و نەخشە داڕێژەر نەبوونە, تەنها جێبەجێکار بوونە, ئەدی ئێمە وەڵاممان چییە لە بەرامبەر ئەم تۆمەتبارکردنە کە پێگەکانی ئەنتەرنێت و ویکپیدیا پڕ کراوە لەم زانیاریانە ؟.

وەڵامی سۆزداری چارەسەر نییە, لێرە یاسا, مێژوو و ئامار کاری خۆی دەکات,
هەروەها نکۆڵیکردن درێژەدانە بە تاوان, ڕێگە گرتنە لە سارێژ بوونی برینەکانی ڕابردوو, درێژەدانە بە شەڕی باوباپیران و گواستنەوەیەتی بە نەفەقێکی تاریکدا بۆ نەوەی نوێ.
گەلی کورد بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵناگرێت بەرامبەر بە تاوانی جینۆسایدی ئەرمەنەکان, چونکە هاوبەش نییە لە بڕیاری تاوان, خاوەند دەوڵەت نەبووەو بڕیار بەدەست نەبووە, سوارەی حەمیدیەش لەسەر خواست و داوای ئەو دروست نەکراوە, گروپێکی چەکداری بچووکی کرێگرتە بوونە, لە پێکهاتەی جیا پێک هاتوونە, بڕیارەکانیشی بە دەست خۆیان نەبووە, جێبەجێکار بوونە, بەڵام دەبێت دان بەوەدا بنێین هەزاران هاووڵاتی کورد لە ڕیزی سوپای عوسمانیدا بوونە بەشداری تاوان بوونە, هاوشێوەی جاشە کوردەکان لە باشوور کە بەرپرسیاری ڕاستەوخۆی زۆرینەی تاوانەکانی ئەنفالن, ئەو ئاغاو دەرەبەگانە وەک بەشێک لە سوپای عوسمانی بەشدار بوونە لە تاوانەکە, بەشێکیان ناوی خۆیان ناوە سوارەی حەمیدییە, وەک کەس بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆیان, لە چەشنی جاشە کوردەکانی ئەنفال, لەوانەیە ئەم بۆچونەش جێگای ڕەزامەندی بەشێک لە ئەرمەنەکان نەبێت, کە خەون بە خاکێکەوە دەبینن بەشێک لە دانیشتووانەکەی کە هاونەتەوەی ئەوانن قڕ کراون, واقعێک تازە لەسەر زەوی هاتۆتە پێشەوە, پەرتووکە مێژووییەکان ناتوانن چارەسەری بکەن, چۆن ناسیۆنالستێکی کورد خەون بە کورد بوونی شاری کەرکووکەوە دەبینێت, بەردەوام لە گێڕانەوەی حەکایەتە مێژوییەکاندایە, بەڵام ڕەقیبی بەهێزی لەمڕۆدا بۆ خاوەنداری شارەکە بۆ پەیدا بووە, بارودۆخ واقعێکی نوێی هێناوەتە پێشەوە.

وەک ئەرکێکی ئەخلاقی کورد دەبێت دان بە حەقیقەتی یاسایی تاوانەکە و ڕاستی مێژویی تاوانەکان بنێت, وەک چۆن ئێمە داوادەکەین کەیسەکانی جینۆسایدمان بە جیهان بناسرێت, ئەوانیش مافی خۆیانە داوامان لێبکەن, هەرچەندە ئێمە دەستپێشخەریمان کرد لە یادی 100 ساڵەی تاوانەکە, 49 پەرلەمانتاری کوردستان دانیان نا بە حەقیقەتی یاسایی تاوانەکە کە جینۆسایدە, شانازیشە کە من هەڵمەتەکەم ئەنجامدا”, پێویستیشە ڕاستیەکان دەربخرێن ئەو کوردە خۆفرۆشانەی بەشدار بوونە لە تاوانەکە بناسرێن, ئەگەر نەوەکانیشیان وەک بەشێک لە نەوەی نازییەکان کە داوای لێبوردن دەکەن بەرامبەر تاوانەکانی باو باپیرانیان, ئەوە هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانەیە, وە پێویستە ئەوانە ئاماژەیان وەک بەشداربووی تاوان پێبدرێت, لە مێژوودا وەک تاوانبار بناسرێن, دەبێت جێگاو ڕێگای مرۆڤەکان لە مێژوودا وەک خۆی نیشان بدرێت, ئیتر سەردەمی بە پیرۆزکردنی پاشا کۆرەکان بە کۆتا گەیشتووە, ئێستا سەردەمی دادگاییەکانی تاوانەکانی ڕابردووە و داوای لێبوردنکردنە لە دڕندەییەکان نەوەکانی پێشوو, هەڵتەکاندنی نووسینەوەی مێژووەکان ڕابردووە, داڕشتنەوەیەتی لەسەر بنچینەی مرۆڤایەتی, ئەوێ ڕۆژێ هەندێک جەنگ بە پیرۆز دەزانرا, ئێستا بە پێی بنەما کانی مافی مرۆڤ تاوانی قێزەونن, تاوان پیرۆزی نەماوە, بە هەمان شێوە بۆ سارێژ بوونی برینەکانی ڕابردوو کە زادەی شەڕە ئاینی و نەتەوەییەکان بوونە, پێویستە ئەوانیش دان بنێن بەو پێشێلکاریانەی لە لایەن ئەوانەوە کراوە, دوور لە دروستکردنی مێووی ساختە, خوێندنەوە بۆ ڕوداوە تاڵەکانی سەردەمی شەڕی ئاینەکان بکرێت, هەر لایەنە بە پێی بەشی خۆی بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت.
بە پێی بۆچونی کوردبێت چەکدارانی کورد لە ڕیزی سوپای حەمیدییە ڕێژەیان لە نێوان 10 بۆ 15% بووە, وەک ئاماژەی پێ دراوە: “لەمێژوودا ئەرمەنەکان چەند جارێک کەوتونەتە بەرشاڵاوی لەناوبردن و جینۆسایدکردن کەدیارترینیان لەساڵی (1915) لەلایەن تورکە عوسمانیەکانەوە ئەنجام دراوە. کورد هەرچەندە خۆشی بەرشاڵاوی لەناوبردن و جینۆساید کەوتووە، بەڵام تێوەگلاوە لەجینۆسایدکردنی ئەرمەنەکان بەهۆی بەکارهێنانیان وەکو جاش و بەکرێگرتە لەلایەن عوسمانییەکانەوە (نزیکەی لە%15 سوارەی حەمیدیە کورد بووە).هەرچەندە کورد بەتایبەتی کۆنگرەی نەتەوەیی و پەکەکە چەند جارێک داوای لێبوردنیان لەئەرمەنەکان کردووە، بەڵام ئەرمەنەکان بەتایبەتی لەئەرمینیا زۆر دەمارگیرو ڕەگەزپەرستن بەرامبەر بەکورد- لاپەڕە هەڵنەدراوەکان هەر جارەی لاپەڕەیەک-ئەرمەنەکان و گولەنییەکان-ئامادەکردنی: مامۆستا پێشڕەو (پێشڕەو ئیسماعیل)” ,”سوارەی حەمیدییە کە لە ساڵی 1891بە فەرمانی سوڵتان پێکهێنرا لە (ئەلبان و چەرکەس و کورد) نەک بەتەنیا کورد، لە باسکردنی ژماەی سوارەی حەمیدیدا زۆر نووسەر کەوتوونەتە هەڵەوە دەڵێن: سوارەی حەمیدی هەمووی کوردبوون، ئەمەش بەپشتبەستن بە سەرچاوە تورکەکان بووە، بەڵام ئەمە دوورە لەڕاستییەوە، ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ڕۆبەرت ئۆڵسن باسیکردووە کە دەڵێت: ژمارەی سەربازی سوارەی حەمیدی بریتیبوو لە (53) هەزار، محەممەد ڕەسوڵ هاوار لەکتێبەکەیدا (کورد و باکووری کوردستان بەرگی یەکەم) ناوی نووسەرێک بەناوی (مەروان ئەلمدەوەر) دێنێت و دەڵێت: نووسەر ئاماژە بەوەدەکات کۆی ژمارەی کورد لە سوارەی حەمیدی تەنها (10) هەزار کەسە نەک هەمووی کورد بووبن، ئەمەش کەسانی ماستاوچی و بەرتیلخۆری وەک(ئاغا و دەرەبەگی دژە کورد و ئەرمەن) ئەمانە چەند زیانیان بە ئەرمەن گەیاند زۆر لەوەزیاتر زیانیان بەخودی کوردەکان گەیاندووە، -پەیوەندی کورد و ئەرمەن-بێتاوانی کورد لە جینۆسایدی ئەرمەن-نووسینی: ئارام مەجید شەمێرانی”., ئەرمەنەکان بۆخۆشیان هەموو سوارەی حەمیدییە بە کورد نازانن, بەڵکە بە زۆرینەی دەزانن لەناو پێکهاتەکان, دان بەوەشدا دەنێن ئەو هێزە بۆ بەرەو ڕوبونەوەی ڕوسیا پێک هاتووە, بە تایبەت لە جەرگەی جەنگی جیهانی یەکەمدا, نەک بۆ گیان ئەوان, گوایە لە کورد و چەرکەس و تورک و تورکمان و قەرەج پێک هاتووە, ڕۆڵیان زیاتر لە ڕۆڵی جانجویدەکانی دارفۆر دەچێت”https://ar.wikipedia.org/wiki “., هەندێک لە فەرماندەو سەرۆک عەشیرەتە کوردەکان لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەیەدا تاوانی قێزەونیان ئەنجامداوە وەک بەشێک لە سوارەی حەمیدیە, بەڵام بەشێوەی سستامتیک وەک بڕیاردەر کوردەکان بەشداریان نەکردووە لە تاوانەکە, چونکە دەوڵەتیان نەبووە و بڕیار لای ئەوانەوە دەرنەچووە, ئەوەی کراوە وەک نۆکەری و بەشداری بووە لە تاوانەکە, یاخود لە ژێر کاریگەری بیری ئاینیدا وەک بەشێک لە بڕیارەکانی خەلافەت لە ئەستانەوە ئەنجامدراوە, کە دواتر پەلامارەکان سەرجەم کریستان و ئێزیدیەکانی هەرێمەکەی گرتۆتەوە, بۆیە تاک لایەنە نابێت سەیری ڕوداوەکان بکرێت.
نابێت هەڵوێستی ناسیۆنالزمە ڕاستگەراکانی پۆڵەندا و فەرەنساو.... هتد دوبارە بکرێتەوە لە نکۆڵیکردن, دەبێت بە سنگێکی فراوانەوە ئامادەی دیالۆگ بین, لە کاتێکدا خۆمان قوربانی جینۆسایدین,” دامەزرێنەری بەرەی نیشتمانی فەرەنسی نکۆڵی هۆلۆکۆست دەکات, دەڵێت بە بەشێک لە وردەکاری جەنگی جیهانی دووەمی دەزانین, تەنانەت لە یاداشتەکانی بە توندی داکۆکی لە فلیپ بیتان سەرۆکی حکومەتی فیشی پاشکۆی هیتلەر دەکات لە فەرەنسا, حکومەتی ڕاستگەرای پۆڵەنداش بڕیاری 3 ساڵ زیندانی بۆ ئەوانە دەرکردووە کە هەندێک لە هاوکارانی پۆڵەندی نازیەکان بە هاوبەش دادەنێن لە تاوانی هۆلۆکۆست, ئەمەش وەک داکۆکیکردن لە کەرامەتی نیشتمانی دەزانن, ئەمە بۆخۆی نکۆڵی تاوانی هاوبەشانی نازییەکانە و داکۆکیە لە هاوبەشانی تاوانەکانی نازیەکان, دەسەڵاتی شاری سربرنیتشا بەرزترین ڕێز لێنانی بەخشی بە میلواراد دودیک سەرۆک ئەرکانی سوپای بۆسنە کە نکۆڵی کۆمەڵکوژی سربرنیتشا دەکات, نەتەوەپەرستی و ئاین پەرستی ئەمانەی دەوێت, لە کوردستانیش بهانە بۆ تاوانەکانی پاشای کۆرە دەهێنرێتەوە بەرامبەر بە ئێزیدییەکان, تاوان لە چ ژینگەو چوارچێوەی بەهانەیەک ئەنجام بدرێت تاوانە, دادپەروەری مامەڵە لە گەڵ ئەنجامەکان دەکات نەک بهانەکان.
نکۆڵیکردنی تاوان, بۆخۆی درێژە دانە بە تاوان بەشێوەی نەرم, مرۆڤایەتی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەگات بە حەقیقەتەکانی ڕابردوو, سەردەمی شاردنەوەی زانیاری و حەقیقەتەکان بەسەر چووە, پیرۆز کردنی دڕندەیی لە هیچ چوارچێوەیەکی ئاینی یان ناسیۆنالستی جێگای نەماوە, بۆیە ڕۆژێک زووتر دان نان بە حەقیقەت ئارام بەخشترەو جوانکردنی سیمای گەلە, کریس ئەندەرسن سەرنووسەری گۆڤاری وایەرد دەڵێت “زانیارییە زۆرو زەبەنەکان لە سەردەمی ئەنتەرنێت, هەموو ڕاستیەکان ئاشکرا دەکات, پێویست بە زانست و تیۆری ناکات”, بۆیە نکۆڵی کردن وەک سەرکردنە ژێر لمە لە سەردەمی ئەنتەرنێت و زانیارییە بێ کۆتاکاندا.
نەتەوەپەرستی و ئاین پەرستی چاوی مرۆڤەکان لە ئاست دانان بە ڕاستیەکان و حەقیقەتی مێژویی کوێر دەکات, مرۆڤایەتی لە بیرکردنەوەدا دەکوژێت, هەڵوەدای پاکیزەیی نەتەوەو ئاینە, بۆیە بە نەنگی دەزانێت دان بە ناشرینیەکان ڕابردوودا بنێت, مەلای خەتێکان تازە پاکژ نابنەوە لە هەمبەر مێژووی کورددا بە گزگلەکان.
سەیری هەڵوێستی ناسیۆنالیزمی تورک موتوربە کراو بە ئاین بکەن, بڕواننە هەڵوێستە شەرمەزاریەکانیان نەک لە شاری قۆنیای, بگرە لە لاهای و برۆکسل,لە 2ی حوزەیرانی 2016 دا, بۆندستاغی ئەڵمانیا دانی نا بە تاوانی جینۆسایدی ئەرمەنەکان, پێشتریش بەلجیکا هەمان هەنگاوی نابوو, ئەوەی لای من گرنگە لە پرۆسەی دان نان بە تاوانی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا و بەلجیکا, بۆچونی دوو پەرلەمانتاری تورکە لە پەرلەمانی ناوەندی ئەڵمانیاو پەرلەمانی هەرێمی برۆکسل لە بەلجیکا, هەردووک بە پاشناوی ئۆزدەمیر ناوەکانیان هاتووە, یەکیان پیاو چەپی ژینگە پارێز و ئەوی دیکە ژنی حیجاب نەتەوەیی ئیسلامی, هەردوکیان لە دایک بووی دەرەوەی تورکیا و پەروەردەی ژینگەی ڕۆژئاوان, ئەم دوو ئۆزدەمیرە بە دوو هەڵوێستی پێچەوانە سەبارەت بە دۆسیەی جینۆسایدی ئەرمەن دەناسرێنەوە, یەکیان پێشەنگ لە بواری ناساندنی, بیرکردنەوەیەکی مرۆڤدۆستانەی ئەنتەرناسیۆنالستانە, ئەوی دیکە سەرسەخت لە ئاست ڕەتکردنەوەی حەقیقەتەکان, بە بۆچونی ئاینی و ناسیۆنالیزمەوە لە ئاست ئەو هەموو وێنە پڕ تاوانە قێزەون و ئێسک و پروسکە هەژێنەرە هەڵوێست وەردەگرێت و ئینکاری تاوان و عەدالەت و حەقیقەت دەکات, چاو دادەخات و کاروانی قوربانیەکان نابینێت.
جیم ئۆزدەمیر لە دایک بووی 21ی دیسەمبەری 1965ی شاری باد ئۆراخی ئەڵمانیا, بنەچە چەرکەسی تورکیا, سەرۆکی لیستی سەوزەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا, کە پێشتر لە ساڵی 2007 بە پێی بڕگەی 301ی دەستوری تورکیا سزا درابوو, بە تاوانی پێشێلکردنی (یاسای سوکایەتی بە ناسنامەی تورکی) بە پێی یاساکە تاوانە دان بە کۆمەڵکوژی لە تورکیا بنرێت وەک ئەوەی لە پۆڵەندای ناو یەکێتی ئەوروپا پەسەندکرا, ج ئۆزدەمیرو و چەند پەرلەمانتارێکی پارتەکەی تۆمەتبارکران بە پێشێلکردنی ئەو بڕگەیە لە دەستوری وڵات, بەهۆی هەڵوێستیانەوە لە سەر دۆزی ئەرمەن و عەلەویەکان کە هەیانبوو, کە پێشتر بەهەمان تاوان و پێشێلکردنی هەمان بڕگەی دەستوری تورکیا نووسەری گەورەی ئەرمەنی هرانت دینک سزا دراو دواتر تیرۆر کرا, هاوکات ڕۆمانووسی ناسراو ئۆرهان بامۆک هەڵگری خەباتی نۆبڵی ئەدەب بەهەمان بڕگەی دەستور سزادراوە, واتا ئەوەی جیناتی مرۆڤبوونی هەڵگرتبێت دەبێت سزاکەی بخوات, ج ئۆزدەمیر پارتەکەی بە بۆنەی یادی 101 ساڵەی وەبیرهێنانەوەی تاوانەکەوە لە 24ی نیسانی 2016 دا, پرۆژەی ناساندنی تاوانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکانی لە تورکیا بە جینۆساید پێشکەش بە پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد, لە ڕۆژانی پێش دەنگدانەکە جیم ئۆزدەمیر بەهۆی هەڵوێستە شێلگیرانەکەیەوە لەسەر دۆسیەکە, دەکەوێتە بەر هەڕەشەی تورکە ئیسلامی و ناسیۆنالیستەکان, لێ گوێی نەدا بە هەڕەشەکان لە وتەکەیدا لە پەرلەمان لە چرکە ساتی پێش دەنگدانەکە وتی: (80-90%ی سەرجەم هاووڵاتیانی ئەرمەن, 98%ی پیاوانیان,100%ی پیاوانی ئاینیان لەناو براون لەو تاوانە) هاوکات لە بەشێکی دیکە لێدوانەکەی هەمان ڕۆژی لە پەرلەمانی ئەڵمانیا وتی: هەموو ئەو تاوانانەی ئەڵمانیا بەرامبەر بە گەلانی ئەوروپا ئەنجامی داوە دەبێت بە جینۆساید بناسرێت, ج ئۆزدەمیر لە درێژەی بۆچونەکەیدا ڕایگەیاند گرنگە دان بە ڕابردووماندا بنێن, نابێت تورکیا شانازی بە ڕابردووی خۆیەوە بکات, دەبێت ڕابردوو قەبوڵ بکرێت وەک خۆی.
تەواو پێچەوانەی ئەم هەڵوێستە ئەخلاقیانەیەی ج ئۆزدەمیر بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی گەلێک کە وڵاتەکەی خۆی ئەنجامی داوە, خاتوو ئۆزدەمیر لە دایک بووی 7ی دیسەمبەری 1982ی شایربێکی بەلجیکا, یەکەم پەرلەمانتاری حیجاب لەسەر لە ئەوروپا, پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هەرێمی برۆکسل لەسەر لیستی پارتی ناوەندی دیموکراسی مرۆڤایەتی CDH هەڵوێستێکی دژ بە هەڵوێستەکەی ج ئۆزدەمیر وەردەگرێت, نکۆڵی تەواو لە بوونی تاوانەکە دەکات, ئەو لە یادی 100 ساڵەی ئەم تاوانە قێزەونەدا, لە بەرامبەر ئەوەی ڕەتی کردەوە وەڵام بە پرسیارەکانی کەناڵی ئاڕ تی ئێڵ بداتەوە سەبارەت بە پرسی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە تورکیا, لە بەرواری 29ی ئایاری 2015 لە پارتەکەی دەرکرا, ئەمەش ڕوداوێکی گرنگ و هەنگاوێکی ئەخلاقیانەی دڵخۆشکەر بوو, لیژنەی ئەخلاقی پارتی ناوبراو نای.
هەر لەم پەیوەندیەدا لە ڕێکەوتی 24ی نیسانی 2015 کە یادی 100 ساڵەی تاوانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان, 6 پەرلەمانتاری بەلجیکی بە ڕەگەز تورک ئەو ڕۆژە ئامادەی پەرلەمان نەبوون, بۆ ئەوەی بەشداری نەکەن لەو خولەکە بێدەنگیەی لە پەرلەمانی بەلجیکا ڕاگەیەنرا بۆ گیانی قوربانیانی ئەرمەنی لە یاداوەری 100 ساڵەی تاوانەکە, خۆیان لە دانیشتنەکە دزییەوە, ئەمە چ کارێکی نا ئەخلاقیانەیە, سەیر کەن ئاین شەو ڕۆژ ئیدعای ڕەوشت دەکات, کەچی هەندێک جار دەبێتە فاکتەر بۆ کاری نا ئەخلاقانە, بە دوای دەرکردنی خاتوو ماهینۆر ئۆزدەمیر لە پارتەکەی, تورکە ئیسلامی و ناسیۆنالستەکان لە برۆکسل و ئەستەمبوڵ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان بۆ پشتیوانیکردن لە هەڵوێستەکەی بەڕێوەبردو وەک قارەمان ناساندیان, تەنانەت ئەردۆگان و کچەکەی سومەیە هاتنە سەرخەت بە توندی ڕەخنەیان لە دەرکردنی ناوبراو لە پارتی ناوەندی دیموکراسی مرۆڤایەتی CDHگرت, خۆپیشاندەران لەسەر لافیتەکانیان نوسیبوویان “ماهینۆر ئۆزدەمیر شەرەفمانە” شەرەف لای ئەوان داکۆکیکردنە لە دڕندەییەکانی ڕابردوو و غروری نەتەوەیی و ئاینی.
هەر لەم بارەیەوە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 22ی شوباتی 2018, پەرلەمانی هۆڵەندا بە زۆرینەی 142 دەنگ لە کۆی 150 دەنگ, بڕیاری بە جینۆساید ناسینی کەیسی جینۆسایدی ئەرمەنی دا, هاوکات بڕیاری دا وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەند 5 ساڵ جارێک بەشداری مەراسیمی ساڵوەگەڕی تاوانەکە بکات, لە پڕۆسەی دەنگدانەکە 3 پەرلەمانتار دژ بە بڕیارەکە وەستانەوە, ئەوانیش هەر سێکیان بە ڕەگەز تورک بوون” Farid Azarkan, Tunahan Kuzu, Selçuk Öztürk” لە پارتی ” DENK “, , لە کاتێکدا پارتی ناوبراو خۆی بە چەپ و سۆسیال دیموکرات دەزانێت و لە 9ی فیبریوەری 2015 لە پارتی کاری هۆڵەندی جیابوەوە, سەرجەم چەپەکانی دی ناو پەرلەمان دەنگیان بە بەڵێ بوو بۆ بڕیارەکە, ئەم بەناو سۆسیال دیمکراتانە وابن, ئەدی دەبێت هەڵوێستی ناسیۆنالست و ئیسلامیەکان چۆن بێت؟.
نموونە جوانەکانیش هەن وەک ئاماژەمان بە هەندێکین کرد, دنیا هەمووی ڕوە تاریکەکە نییە, ئەگەر کەمینەش بن, وەلێ بەڵگەو داکۆکیەکانیان دەرخەری ڕاستیەکان و دادپەروەرییە, نموونەیەکی دی لەو جوانیانە هەیە, لە سەرەتای ساڵی 2020 سەرۆکی فەڕەنسا دەستخۆشی لە تانەر ئەکچام مێژووناسی تورک کرد, کە لە پەرتوکێکدا بە بەڵگەوە سەلماندویەتی دەوڵەتی عوسمانی فەرمانی دابوو بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان”, ئیمانۆئێل ماکرۆن وتی:” پەرتوکەکەی ئەکچام دانپیادانانێکی زانستیانەیە بەو تاوانە کە بە ڕێکخراوەیی ئەنجام درابوو، وە ئەو ڕاستیانەی ئاشکراکرد کە هەندێک دەیانویست ونی بکەن و نکۆڵی لە مێژوو بکەن, مێژوو لەسەر بنەمای درۆ نانووسرێتەوە.” ئەنجومەنی ئەرمەنەکان CCAF لە میانەی کۆنگرەکە مەدالیای ئازایەتییان بەخشییە تانەر ئەکچام.
پرۆفیسۆر تانەر ئەکچام زیاتر لە 35 ساڵە لەسەر پرسی جینۆساید کارە کات, مێژوونووس و سۆسۆلیجستە, لە زانکۆی کلارک لە ئەمەریکا کار دەکات, توێژەری باڵایە لە سەنتەری هۆلۆکۆست, دوو پەرتوکی لەسەر جینۆسایدی ئەرمەن نووسیووە ” اوامر قتل و الفعل المشین ”, بابەتی لەسەر جینۆسایدی کوردیش هەیە, دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بە تاکە ڕێگای دوبارە نەبوونەوەی جینۆسایدی کورد دەزانێت, هاوکات 9 ساڵ لە زیندانەکانی تورکیا بووە بە تۆمەتی سەرنووسەری گۆڤاری لاوانی شۆڕشگێڕی چەپگەرا.
رۆژی سێشەمە بەرواری 17ی یەنایەری 2018, پەرلەمانی ئەرمینیا دانی نا بە جینۆسایدی ئێزیدیەکان, دەکرێت ئەم هەنگاوە بکرێتە سەرەتایەک بۆ دان نان بە حەقیقەتەکانی ڕابردوو و سارێژ کردنەوەی برینە قولەکان, هەرچەندە ئەوان بۆچوونی تایبەتیان لەسەر دۆزی ئێزیدی هەیەو دای دە بڕن لە کۆی گەلی کورد.
لە کۆتادا دەڵێم ئایا دەمانەوێت ببین بە ئیسماعیل بێشکچی و هادی عەلەوی و کازم حەبیب و ئەحمەد تورک و ئەحمەد ئاڵتان و تانەر ئەکچام و ئۆرهان بامووک و...., یان باخچەلی و میشل عەفلەق.....و نموونەکانیان, مێژوو پڕە لە هەڵوێستی بەشی دووەم, وەلێ داهاتوو بۆ نموونە دگمەنەکانی بەشی یەکەمە, لە کردنەوەی گرێکانی گرێ کوێرەکانی مێژوو, زۆر لە مرۆڤە موقەدەسەکانی ڕابردوو وردو خاش دەکات, مرۆڤە پیرۆزەکانی ڕابردوو زۆریان وەک پاشای کۆرە لە ئاست گەورەیی تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان لە پیرۆزی دادەماڵرێن و چاوەڕوانی دادگایی مێژوو دەکەن, بۆیە با چاوەڕوان بین مێژوو خوێندنەوەی تازەی بۆ بکرێت و سەرلەنوێ بنووسرێتەوە, با ئێمەش بچینە پاڵ ئەو گەل و وڵاتانەی دانیان ناوە بە جینۆسایدی هۆلۆکۆست و ئەرمەنەکاندا, نکۆڵی لەوتاوانانە سزا بدرێن, گوڵ هەر لەوێیە با سەمای بۆ بکەین, وەلێ ئەستەمە جارێ بتوانین, چونکە تا هەنووکە نکۆڵیکردن لە جینۆسایدی ئەنفال و ئێزیدی و بارزانی و هەڵەبجە ئاساییە لە کوردستان.

سەرچاوەکان :
1- https://muslims-res.com/%D9%82%D8%B6%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%B1%D9%85%D9%86-%D9%81%D9%8A-%D9%81%D8%AA%D8%B1%D8%A9-%D8%AD%D9%83%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%84%D8%B7%D8%A7%D9%86-%D8%B9%D8%A8%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%AD/
2- 2https://www.turkpress.co/node/58066
3- 3- https://www.facebook.com/soran.khedri/posts/10158337404797318
4- https://wikiwic.com/%D9%85%D8%AF%D9%8A%D9%86%D8%A9-%D8%A8%D8%AA%D9%84%D9%8A%D8%B3-%D9%81%D9%8A-%D8%AA%D8%B1%D9%83%D9%8A%D8%A7/
5- https://tr.wikipedia.org/wiki/Bitlis_(il)
6- https://www.peyserpress.com/detail/3811

مێژووی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی ڕوسدا
پەیسەر
نووسینی: ئەسعەد ڕەشیدی
وەرگێڕانی: شەهرام عەبدوڵڵا

کۆمەڵێک لینکی دیکە بۆ ئاگادار بوون لەم هەوڵەی حکومەتی تورکیا بۆ تێوە گلانی کورد https://www.facebook.com/Turkey.Ottomany.Kurdish/photos/242515084202953 https://www.facebook.com/Turkey.Ottomany.Kurdish/photos/242832900837838
https://tr.agency/news-95194
https://www.youtube.com/watch?v=LKP2grda5uU
[1]
ئەم بابەتە 975 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی بەڕێز (عەلی مەحمود محەمەد)
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 24-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 24-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 975 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,412
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!