کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
تۆمارکردنی بابەت
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
پەیوەندی
کوردیی ناوەند - Central Kurdish
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
هەورامی - Kurdish Hawrami
English
Français - French
Deutsch - German
عربي - Arabic
فارسی - Farsi
Türkçe - Turkish
עברית - Hebrew

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا
هاوبەشەکانمان
چالاکییەکان
یارمەتی
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  623,177
وێنە
  130,935
پەرتووک PDF
  22,702
فایلی پەیوەندیدار
  139,971
ڤیدیۆ
  2,255
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
333,525
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)
101,215
هەورامی - Kurdish Hawrami
68,580
عربي - Arabic
50,491
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami)
30,610
فارسی - Farsi
19,268
English - English
8,803
Türkçe - Turkish
4,074
Deutsch - German
2,176
لوڕی - Kurdish Luri
1,785
Pусский - Russian
1,151
Français - French
373
Nederlands - Dutch
132
Zazakî - Kurdish Zazaki
116
Svenska - Swedish
85
Español - Spanish
68
Italiano - Italian
66
Polski - Polish
62
Հայերեն - Armenian
57
لەکی - Kurdish Laki
40
Azərbaycanca - Azerbaijani
35
Norsk - Norwegian
25
日本人 - Japanese
24
עברית - Hebrew
23
中国的 - Chinese
22
Ελληνική - Greek
20
Português - Portuguese
16
Fins - Finnish
14
Catalana - Catalana
14
Esperanto - Esperanto
10
Тоҷикӣ - Tajik
9
Ozbek - Uzbek
9
українська - Ukrainian
6
Čeština - Czech
6
ქართველი - Georgian
6
Srpski - Serbian
6
Hrvatski - Croatian
5
Lietuvių - Lithuanian
5
балгарская - Bulgarian
4
Kiswahili سَوَاحِلي -
3
हिन्दी - Hindi
2
Cebuano - Cebuano
1
қазақ - Kazakh
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script)
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
وشە و دەستەواژە
108,948
ژیاننامە
37,765
پەرتووکخانە
27,482
کورتەباس
23,867
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
17,512
شوێنەکان
17,048
پەند
13,749
شەهیدان
12,326
کۆمەڵکوژی
11,597
هۆنراوە
10,783
وێنە و پێناس
9,750
بەڵگەنامەکان
9,033
کارە هونەرییەکان
5,025
کلتوور - گاڵتەوگەپ
4,951
ئامار و ڕاپرسی
4,631
کلتوور - مەتەڵ
3,154
ناوی کوردی
2,828
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...)
2,373
ڤیدیۆ
2,124
پارت و ڕێکخراوەکان
1,479
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار)
1,462
فەرمانگەکان
1,152
ئیدیۆم
1,063
شوێنەوار و کۆنینە
821
گیانلەبەرانی کوردستان
734
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە
354
نەخشەکان
317
یارییە کوردەوارییەکان
279
هۆز - تیرە - بنەماڵە
236
نەریت
179
خواردنی کوردی
131
ژینگەی کوردستان
102
زانستە سروشتییەکان
80
دۆزی ژن
58
مۆزەخانە
56
بەرهەمە کوردستانییەکان
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
29
گەشتوگوزار
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
4,898
PDF 
36,166
MP4 
4,650
IMG 
250,055
  تێکڕا 
295,769
 ئامار
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
چیرۆکی کوشتنی مەلا محمەدی ڕەبیعی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
Copy Link
0
E-Mail
0
Facebook
0
LinkedIn
0
Messenger
0
Pinterest
0
SMS
0
Telegram
0
Twitter
0
Viber
0
WhatsApp
0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Español - Spanish0
Italiano - Italian0
Français - French0
Deutsch - German0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Тоҷикӣ - Tajik0
Hrvatski - Croatian0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Srpski - Serbian0
Ozbek - Uzbek0
Esperanto - Esperanto0
Kiswahili سَوَاحِلي - 0
ქართველი - Georgian0
Cebuano - Cebuano0
балгарская - Bulgarian0
हिन्दी - Hindi0
Čeština - Czech0
Lietuvių - Lithuanian0
Catalana - Catalana0
қазақ - Kazakh0
українська - Ukrainian0
Pусский - Russian0
Fins - Finnish0
Norsk - Norwegian0
日本人 - Japanese0
中国的 - Chinese0
Հայերեն - Armenian0
چیرۆکی کوشتنی مەلا محمەدی ڕەبیعی
چیرۆکی کوشتنی مەلا محمەدی ڕەبیعی
چیرۆکی کوشتنی #مەلا محمەد ڕەبیعی#

هیلاکم، زۆر ماندوو و نارەحەتم، و دەیویست لەگەڵ کچەکەی قسەبکات. چەندجارێک دووپاتیکردەوە لە دیزڵئابادم. گوتەکانی تێکەڵ و پێکەڵ بوو. وەک کەسێکی ئاسایی نەبوو. وەک ئەوەی ئەشکەنجە درابێت. تەلەفونەکەی پچڕا. تەرمەکەیمان دۆزیەوە، تەرمەکەی هێشتا گەرم بوو و جێگەی دەرزی لەسەر پێیەکانی بوو.
عایشە خانی هاوسەری مەلا محەمەدی ڕەبیعی، ئیمام جومعەی ئەهلی سونە لە کرماشان، دوای 24 ساڵ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆ فەردا، وردەکارییەکانی کوشتنی ئاشکرا دەکات، کوشتنی مامۆستا ڕەبیعی یەکێکە لە دەیان کوشتنە زنجیرەییەکانی ڕژێمی ئێران.
عایشە خان، باسلە یەکەمین بانگکردن و لێکۆڵینەوەکانی هاوسەرەکەی دەکات لەلایەن وەزارەتی زانیارییئیتڵاعاتەوە ساڵی 1996 بە تەواوی خستیانە ژێر چاودێریەوە. بەردەوام دەیانگووت پرسیارمان هەیە و دەیانبرد. لێمدەپرسی چیان دەویست، دەیگوت دەربارەی چاکسازی کۆمەڵگە پرسیاریان کردووە و هەندێک شت هەیە ناوترێت.
ماوەیەک پێش کوشتنی، مامۆستا ڕەبیعی دەربارەی کۆتا ئاگادارکردنەوە و لێپرسینەوەکانی قسە لەگەڵ هاوسەرەکەی دەکات و وردەکاری زیاتر دەخاتەڕوو، لێپرسینەوەیەک کە خۆی وای پێشبینی دەکرد بە کوشتنی کۆتایی دێت و هاوسەرەکەی بۆمان دەگێڕێتەوە.
کەسێک بەناوی دانشیناوێکی خوازراوە کە جێگری ئیتلاعاتبوو لە کرماشان دەربارەی ئەهلی سونە. گوتی ئیشمان هەیە و دەبێت بچینە فەرمانگە. ئەویان برد و من وامزانی بردویانەتە فەرمانگەی ئیتڵاعات. کاتێک گەڕایەوە، من و منداڵ و بوکەکانی بانگ کرد، بەرامبەر کتێبخانەکەی وەستا و گوتی بۆخاتری خوا، بۆ خاتری ئەم کتێبانە، نەهێڵیت منداڵەکان بچنە دەرەوە. گوتم چیبووە؟ گوتی منیان بۆ وەحدەت بانگکردبوو، بەڵام بردمیانە دەرەوەی شار، جێگایەکی دەوروبەری بێستون، ڕێگایەکی خۆڵاوی تەخت، هیچ شتێکی لێنەبوو. کاتێک گەشتین دەرگایەک لەسەر زەویەکە کرایەوە و بردمیانە ژێرزەمینەکانی خوارەوەی شاخی بێستون. گوتی لەبارەی وەحدەتەوە قسەیان لەگەڵ کردم، بەڵام خوا ڕەحممان پێبکات.


گوتی سێ کەس بوون، یەکێکیان پرسیاری دەکرد، یەکێکێان لە پشتی شووشەوە قسەی دەکرد و ئەوی دیکە دەینووسی. ترسابوو. گوتی لەهەمان جێگەدا و لە دڵی خۆمدا دەستمکرد بە قورئان خوێندن و بەخۆم گوت ڕەبیعی داماو، تۆ کوژرای، تۆ ناگەڕێیتەوە ژن و منداڵەکەت ببینی. خوا بەزی پێمدابێتەوە، بەڵام بەخێر کۆتای هات.
ئەمانە گوتەکانی هاوسەرەکەی مامۆستا ڕەبیعییە، دوای 24 ساڵ جەختلەوە دەکاتەوە دوژمنی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە و تەنها بکوژانی هاوسەرەکەی دوژمنین.
ماوەیەک دواتر نارەزایەتی خەڵکی کرماشان بەهۆی بڵاوکردنەوەی زنجیرەی ئیمامی عەلیەوە دەستپێدەکات و هەروەها دورخستنە و سوکایەتیکردن بە ئەهلی سونە لە قوتابخانە و زانکۆکانی ئەو شوێنەی مامۆستا ڕەبیعی تێیدا دەژیا سەرهەڵدەدات، داوا لە مامۆستا دەکرێت بێدەنگ نەبێت، مامۆستا دەستدەکات بە نوسینی نامە بۆ سەرۆکی ئیتلاعاتدەزگای زانیاری کرماشان و بەڕێوبەری گشتی پەروەردە و فێرکردنی ئەم پارێزگایە.
ماۆستا ڕەبیعی لەنامەکەیدا باسی لە برایەتی و بەشداریکردنی سونەکان کردبوو لە شەڕی ئێران و عێراقدا بۆ بەرگریکردن لە وڵات و دەپرسێتت بۆچی دڵەڕاوکێ بلاودەکەنەوە، دەنوسێت هەرشتیک لەبارەی بابەتی کۆمەڵایەتی و ئاینی و هەر کێشەیەکە، کە هەیە من نوێنەری ئەم خەڵکەم، مەلای گوتاری هەینی ئەم خەڵکەم، ئامادەم لەگەڵتان دانوستان بکەم و دڵسۆزانە قسە بکەم
پاداشتی نوسینی ئەو نامەیە ڕفاندن و کوشتنتی مامۆستای بەدوادێت. هاوسەرەکەی دەڵێت، سەرلەبەیانی ڕۆژی 2ی کانوونی یەکەم، مامۆستا ڕەبیعی تەلەفۆنی لەگەڵ کەسێکدا دەکرد قسەکانی زۆر درێژەی کێشا. من لە ژورێکی دیکە بووم. ڕۆشتم و گوتم چی ڕویداوە. گوتی فڵانکەسە لە فەرمانگەی زانیاریئیتڵاعات و ئەو نامەیەی کە نوسیبووم، وەڵامی داوەتەوە.
مامۆستا هەمان ڕۆژ سەعات 12 و نیو بەرە کەناڵی سەدا و سیما بەڕێدەکەوێت و ئیتر ناگەڕێتەوە.

مامۆستا ڕەبیعی لەگەڵ ئیمام جومعە و گوتاربێژی مزگەوتی شافیعی کرماشان وەک نووسەر، گوتاربێژ و زانای ئاینیی هاوکاری کەناڵی سەدا و سیمای کرماشانیان دەکرد.
دوای چوونەدەرەوەی مامۆستا ڕەبیعی لە ماڵەوە، تەلەفۆنە گوماناوییەکان دەستپێدەکەن، ئەو تەلەفۆنانەی بۆنی کوشتنی مامۆستایان لێدەهات.
سەعات یەکی دوانیوەڕۆ، کەسێک بە بەردەوامی تەلەفۆنی دەکرد و دەیپرسی مامۆستا لە کوێیە؟ دەمگوت لە فەرمانگەیە. دەیپرسی ئەگەر لە فەرمانگە نەبێت لە کوێیە. دەمگوت ڕەنگە کاری دیکەی هەبێت لە دەرەوە. هەر بیست دەقیقەیەک یان نیوسەعات جارێک تێلی دەکرد و هەموو جارێک دەست و پێی من دەلەرزین.
سەعات 5 ی دوانیوەڕۆ، مامۆستا خۆی تەلەفۆن دەکات و بە دەنگێکی پاڕانەوە و سەیری واوە قسەدەکات، هاوسەرەکەی لەسەرەتادا نایناسێتەوە.
وتم کاکە، چیت دەوێت؟ گوتی ئێرە کوێیە؟ تۆ کێی؟ گوتم کاکە، تۆ بۆ ئەم ژمارەیە تەلەفۆنت کردووە، چیت دەوێت؟ لەپرێکا زانیم مامۆستا ڕەبیعیە. هاوارمکرد گوتم لە کوێی؟ بۆچی واتلێهاتووە؟ گوتی نازانی زۆر ماندووم؟ هیلاکم، زۆر ماندووم. زۆر نارەحەتم. گوتم چی بووە؟ چی ڕویداوە؟ وتی پیاوێک بەناوی عەباس ڕامسەری ئۆتۆمبیلەکەمی هێناوە، لە دیزڵئابادم، لە دیزڵئابادم، لە دیزڵئابادم، سێ یان چوار جار دوپاتیکردەوە. قسەکانی زۆر تێکەڵ و پێکەڵ بوون. گوتم دیزڵئاباد بۆچی؟ گوتی ئۆتۆمبیلەکەیان هێناوەتە دیزڵئاباد، ئۆتۆمبیلەکەیان هێناوەتە دیزڵئاباد. گوتی کچەکەم بانگە بکە قسەی لەگەڵدا بکەم. وتم تۆ هیچت نەبوو چوویتە دەرەوە، گوتی نا، حاڵم زۆر خراپە، حاڵم زۆر خراپە، دووبارەیدەکردەوە، قسەکانی تێکەڵ و پێکەڵ بوون، باش تێناگەشتم. بڕا. بە منداڵەکانم گوت و تا سەعات نۆ و نیوی شەو تەواوی شاری کرماشان گەڕاین. هاوڕێکانی بەردەوام بە دوایدا دەگەڕان، تا لە کۆتایدا دوو شەقام لە پشت کۆڵانەکەی ئێمەوە جەنازەکەی دۆزرایەوە.
کە دەگەنە سەر تەرمەکەی، هێشتا تەرمەکەی گەرمە. لە ئۆتۆمبیلەکەی هێنابوویانە خوارەوە و لەسەر زەویەکە دایان نابوو.
گڵۆپی ئۆتۆمبیلەکەیان هەڵکردبوو و عەمامەکەشیان خستبووە ژێر سەری. جبەکەیان دابوو بەسەریدا و عەینەکەکشیان خستبووەوە ناو دەستی. جێگەی دەرزی لەسەر قاچی بوو. لەسەر گەردنی بوو. نازانم چیانکردبوو کەمەربەندی ئۆتۆمبێلەکەی پچڕێنرابوو. مامۆستا وەزشکار بوو، بە ئاسانی خۆیبەدەستەوە نەدەدا و نازانم ڕووبەڕووی بوو بوونەوە یان لێیاندابوو...نازانم!
ئەفسەرانی یاسایی بە خیزانی مامۆستا دەڵێن، ئەویان بردۆتە شارۆچکەیەک بەناوی شارۆچکەی تەعاونی و کوشتویانە و تەرمەکەیان لە کەناری ڕێگاکەدا جێهێشتووە، بەڵام هیچ ڕونکردنەوەیەکیان نەدا بۆچی و چۆن کوژراوە.
کوڕەکانیان برد نازانم چیان پێگوتن، بەلام لەوماوەیەدا چواردەوری ماڵەکەمان گیڕابوو. بەردەوام هەڕەشەیان لێدەکردین. تەناتەت شەوی چلەیەکی وامان نەبوو، بەڵام خەڵک هەر دەهاتن. کارەبایی ماڵ و ناچەکەیان بڕی. بە کورتی هەرچیان لەدەستهات بەرامبەرمان کردیان و درێغیان نەکرد.
کوژرانی مامۆستا ڕەبیعی بوو بەهۆی خۆپیشاندان لە کرماشان، خۆپیشاندانەکەش ڕووبەڕووی سەرکوتکردن بوویەوە و لە ئەنجامدا 12 کەس کوژران و دەیان کەس برینداربوون و دەستگیرکران.
زۆر کەس دەستگیر و زیندانیکران، بریندارکران، خەڵک بریندارەکانیان بردبووە ماڵەکانیان و چارەسەریان کردبوون و پەنایاندابوون بێ ئەوەی کەس بزانێت.
زیکروڵا ئەحمەدی، نوێنەری پێشوی کرماشان لە ئەنجومەنی پسپۆڕانی ڕابەری، کە سەرۆکی پێشووی دادگای پارێزگای کرماشانیش بوو، داوا لە خێزانی مامۆستا دەکات، واژۆبکەن کە مامۆستا بە جەڵدەی دڵ مردووە.
لەگەڵ ژمارەیەک لە لێکۆڵەران هاتنە ماڵەوە و لێکۆڵینەوەی کرد و گوتی وەرە واژۆبکە و ڕەزامەندی بدە کە جەڵدەی دڵ بووە. وتم کاکە تۆ هیچ نیت، حەزرەتی جوبرەئیلیش بێت، هاوسەرەکەم کوژراوە و من ڕەزامەندی نادەم. لە هیچیش ناترسم. ئێوە هاوسەرەکمتان کوشت، ئێستا هاتویت لێکۆڵینەوەم لەگەڵ دەکەیت؟ من واژۆی ناکەم و کەیسی ئێمە لای تۆ نییە. لای خوایە و داوا لەخوا دەکەم دادوەربێت.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 659 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | Unknown کوردیی ناوەڕاست | پەیجی ڕووداوە مێژووییەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆکی ڕاستینە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت:99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی)ەوە لە: 03-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری)ەوە لە: 03-04-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 659 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشنناوی تۆمارکار
فایلی وێنە1.0.133.14 KB03-04-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ. ک.
زۆرتر
  

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.92
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.078 چرکە!
تکایە کەمێک چاوەڕێ بکە