کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,530
وێنە
  123,333
پەرتووک PDF
  22,043
فایلی پەیوەندیدار
  124,618
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,665
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,191
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,635
عربي - Arabic 
43,433
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,350
فارسی - Farsi 
15,493
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,020
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,747
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,416
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,922
نەخشەکان 
237
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
729
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,026
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,583
کورتەباس 
22,088
شەهیدان 
11,888
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,191
PDF 
34,596
MP4 
3,800
IMG 
232,295
∑   تێکڕا 
271,882
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
دەروێشی عەبدی و عەدول
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger2
Pinterest0
SMS0
Telegram2
Twitter1
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دەروێشی عەبدی و عەدول
دەروێشی عەبدی و عەدول
دەروێشی عەبدی و عەدول
داستانی دەروێشی عەبدی و عەدول، وەک مەم و زین، سیابەند (سیامەند) و خەجێ و ژمارەیەک داستانی تر، داستانێکی بەناوبانگی کوردییە بە تایبەت لەناو کورمانجەکانی کوردستاندا ناسراوە. داستانی دەروێشی عەبدی زۆر کۆن نییە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی بێدەرفەتی گەلی کورد لە سەدەی 17دا، ڕووبەڕووی مەترسی لەناوچوون بووەتەوە.
داستانەکە وەک کورتەچیرۆک و حەیران لەسەر زاری حەیرانبێژە کورمانجەکان ماوەتەوە. لەناو گەلی کورد دا بەهۆی نەخوێندەواری و بێدەرفەتیەوە زۆربەی داستان و بەسەرهاتەکان تۆمارنەکراون، بەڵام لە کوردستاندا جۆرە هونەرێک هەیە کە لە ناو گەلانی تردا کەم دەبینرێت، ئەویش کەلتووری حەیران یاخود دەنگبێژییە.
گەلی کورد بەسەرهات و ڕووداوی قارەمانێتیان وەک هەڵبەست و چیرۆک یان وەک دەنگبێژی و حەیران داستانەکانیان گێڕاوەتەوە. نمونەیەکیش لەو داستانانە، شاهماران، ڕوستەمی زاڵ، مەم و زین، زەمبیلفرۆش، عەمێ گۆزێ، شێخ سەعید، سەید ڕەزا و ژمارەیەک داستانی دیکەیە کە لە هەموو زاراوەکانی کوردیدا بەرچاو دەکەون.
لەبارەی داستانی دەروێشی عەبدی و عەدول، حەیران یاخود دەنگبێژیی جۆراوجۆر گوتراون. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە داستانەکە بەنرخ و نەتەوەییە. یەکێک لەوانەش حەیرانێکی هونەرمەندی کورد-ئەرمەن، خەراپێتێ خاچۆیە کە بە زاراوەی کورمانجی گوتویەتی کە ئەمەیە:-
(لەم حەیرانەدا دەروێشی عەبدی بە شانوباڵی عەدولدا هەڵدەدا و پێێ دەڵێت، ئەگەر خاوەنی حەوت برا و باوک بێت و حەوت دەوڵەتی جیهان لێی کۆببنەوە و لەژێر ئەشکەنجەدا بمرێت، هیچ کاتێک خۆشەویستییەکەی کاڵ نابێتەوە. عەدولیش لە خوا دەپاڕێتەوە و دەڵێت، با ڕووباری خابور لە نێوانییاندا نەبێتە ڕێگر و هەردووکیان لە سەر ڕووبارەکە بەیەک بگەن و ماچی دەروێشیش بە سابونی حمس و حەما و جزیری بۆتان لە سەر کۆڵمەکانی نەسڕێتەوە)
بە پێی گێڕانەوەکان، داستانی دەروێش و عەدول لە ساڵی 1768دا لە هەرێمی وێرانشاری پارێزگای ڕوحای باکووری کوردستان لە سەردەمی پاشایەک بە ناوی تەمەر پاشای خێڵی (ملا) دا ڕوویداوە.
دەروێشی عەبدی خەڵکی گوندی ئۆخلاقچی سەر بە هەرێمی وێرانشاری ڕوحایە. کوردێکی ئێزدییە. باوکی لە شنگالەوە کۆچی کردووە. بنەماڵەکەی دژی تورک و عەرەبەکان شەڕیان کردووە و جەنگاوەری بەهێزبوون.
تەمر پاشاش پاشایەکی مەزن بووە و لە وێرانشەهرەوە تا ئامەد و سنوری موسڵ و باکوری حەلەب دەسەڵاتداربووە.
لەو سەردەمەدا 36 هۆزی کورد کۆنفیدراسیۆنێکیان لەژێر فەرمانی تەمەر پاشادا دروستکردبوو و ناکۆکییەکی گەورە لە نێوان ئەوان و تورک و عەرەبەکاندا هەبووە.
دەروێشی عەبدی و براکەی بە ناوی سەعدون، دوو جەنگاوەری گەورە بوون و لەبەرئەوەی عەرەب و تورکەکان زۆرجار کوردانی ئێزدییان کۆمەڵکوژ کردبوو، قینێکی زۆریان لە دڵدا بوو. چەند جار دەروێشی عەبدی تەمەر پاشای لە پەلاماری تورک و عەرەبەکان ڕزگارکردووە و پاشا پشتی پێدەبەست و هەموو کاتێک بە شانوباڵیدا هەڵدەدا.
لەبەرئەوەی دەروێشی عەبدی هەموو کاتێک لەناو ماڵی پاشادا بوو، کچەکەی بە ناوی (عەدول) دەبینێت و پەیوەندی ئەوینداری لە نێوانیاندا دروست دەبێت و پاشا تووڕە دەبێت و دەروێش و خانەوادەکەی دەنێرێتە دەڤەری شنگال.
هەواڵی ناردنی دەروێش و خانەوادە و جەنگاوەرەکانی بۆ شنگال دەگاتە گوێی عەرەب و تورکەکان و ئەو دەرفەتە دەقۆزنەوە و پەلاماری وێرانشار دەدەن بۆ ئەوەی دەسەڵاتی تەمەر پاشا بڕوخێنن.
تەمەر پاشا هەموو جەنگاوەرەکان کۆدەکاتەوە و داوادەکات کەسێک وەک فەرماندە ئەرکی شەڕەکە بگرێتە ئەستۆ، لەبەرامبەر ئەوەشدا ئەگەر لە شەڕەکە بە زیندوویی گەڕایەوە عەدولی کچی، کە ئەوینداری دەروێشە پێشکەش دەکات و دەیکاتە زاوای خۆی.
لە کۆبوونەوەکەدا هیچ فەرماندەیەک ئەو ئەرکە قورسە ناگرێتە ئەستۆ، فەرماندەیەک پێشنیازدەکات هەواڵەکە بگەیەننە دەروێشی عەبدی و دەڵێت، بێجگە لە دەروێش کەسی دیکە ناتوانێت بەرامبەر نزیکەی دوو هەزار سەربازی تورک و عەرەب بوەستێتەوە، تەمەر پاشا هەرچەندە بەهۆی پەیوەندی ئەوینداری نێوان عەدولی کچی و دەروێشەوە تووڕەیە، بەڵام داواکە قبوڵدەکات و دەڵێت، چ دەروێش بکوژرێ و چ تورک و عەرەبەکان لەناوببرێن، هەردووکی لە قازانجی ئێمەدایە.
تەمەر پاشا کەسێک دەنێریتە شنگال و هەواڵەکە بە دەروێش دەگەیەنێت. دەروێشیش خۆشحاڵ دەبێت و بەهیوای بینینی عەدول پێشنیازەکە قبوڵدەکات. بەڵام عەبدی باوکی داوا لە کوڕەکەی دەکات، نەچێتە وێرانشەهر و بەشداریی لەو شەڕەدا نەکات و دەڵێت: “ئەگەر لە شەڕەکەشدا سەربکەویت، تەمەر پاشا عەدولت ناداتێ”.
بەڵام دەرویش گوێ لە باوکی ناگرێ و دەڵێ: “من لەبەر عەدولیش نەبێ لەبەر هێرشی تورک و عەرەبەکان دەڕۆم”.
دەروێش و سەعدونی برای و 11 فەرماندەی گەورەی شنگال و سەربازەکانیان بەرەو وێرانشار بەرێدەکەون. کاتێک دەروێش و جەنگاوەرەکانی دەگەنە بەردەم کۆشکی تەمەر پاشا، پاشا و دارودەستەکەی پێشوازییەکی گەرمی لێدەکەن و برازای پاشا بە ناوی (ئیسۆ) کە دۆستێکی نزیکی دەروێش
بوو و چەند جارێک داوای (عەدولی) کردبوو و عەدولیش ڕایزینەببوو هاوسەرگیری لە گەڵدا بکات بە دەروێش دەڵێت، عەدول تۆی خۆشدەوێت و هیوادارم لە شەڕەکە بگەڕێیتەوە و بە یەکەوە بەختەوەربن.
چەند ڕۆژێک دەروێش و جەنگاوەرەکانی لە وێرانشار دەمێننەوە و ئامادەکاری بۆ جەنگ دەکەن. لەو چەند ڕۆژەدا سەعدونی برای و هاوڕێکانی داوای لێدەکەن پەشیمان ببێتەوە و لەبەر خاتری تەمەر پاشا خۆی بە کوشت نەدات.
دەروێش دەڵێت، من لەبەر تەمەر پاشا ئەم شەڕە ناکەم، ئەم خاکە خاکی کوردە و نابێت تورک و عەرەبەکان داگیری بکەن، هەر کەسێکیش بڕوای بە خۆی نییە ئاساییە با بەشداری شەڕەکە نەکات، بەڵام هاوڕێ و جەنگاوەرەکانی تری پشتگیری بۆ دەروێش دووپاتدەکەنەوە.
لە کاتی مشتومڕەکەدا، عەدولی ئەوینداری دەروێش بە سینییەک قاوەوە دەچێتە ناو چادرەکەی دەروێش و هاوڕێکانی و ئەویش داوای لێدەکات نەچێتە شەڕ و پاشگەزبێتەوە، بەڵام دەروێش لە بەڵێنەکەی کە بە تەمەر پاشای داوە پاشکەزنابێتەوە.
دەروێشی عەبدی سواری ئەسپەکەی دەبێت بە ناوی (هەدبان) و فەرمان بە جەنگاوەرەکانی دەکات بەرەو گۆڕەپانی شەڕ بەڕێبکەون. دەروێش و جەنگاوەرانی لەسەر گردی (عەدشان) چەند کیلۆمەترێک دوور لە سوپای دوژمن، پلانی شەڕەکەیان داڕشت.
سەرکردەی عەرەبەکان ناوی (ئەفەر) بوو، ئەفەر و دەروێش پێشتر یەکتریان دەناسی، ئەفەر بە هاورێکانی دەڵێت، ئەو کەسەی کە لە پێشەوەی سوپای دوژمن وەستاوە، دەروێشی عەبدییە، هاوڕێی منداڵیمە، دەچم بۆلای و هەوڵدەدەم ڕازی بکەم، لە نێوان ئێمە و تەمەر پاشا بچێتەدەرەوە، لەبەرئەوەی مرۆڤێکی زۆر ئازا و چاونەترس و چاکە، حەزناکەم هێزەکانی ئێمە و دەروێش یەکتری بکوژن.
ئەفەر ئاڵایەکی سپی هەڵدەکات و بەرەو گردی عەدشان بەڕێدەکەوێت، کاتێک دەروێش ئەفەر دەبینێت، خۆشحاڵ دەبێت و دەڵێت خۆ تۆ وەک برای منیت بۆچی هێرشدەکەنە سەر خاکی کوردەکان. ئەویش دەڵێت فەرمانی پاشاکەمانە و ئێمەش جێبەجێ دەکەین، بەڵام هیوادارم تۆ و جەنگاوەرەکانت لە نێوان ئێمە و تەمەر پاشا بچنە دەرەوە، من دەزانم تۆ بۆ ئەوەی بە عەدول بگەیت فەرماندەیی شەڕەکەت قبوڵ کردووە.
دەروێش پێی ڕادەگەیەنێت، ڕاستە عەدولی خۆشدەوێت بەڵام لایەنێکی تری ئەم شەڕە ئەوەیە کە وێرانشار خاکی کوردانە عەرەب و تورکەکان بۆیان نییە داگیری بکەن، من بڕیاری خۆم داوە و بە هیچ شێوەیەک بەرامبەر داگیرکاریی بێدەنگ نابم.
ئەفەر کە دەزانێت ناتوانێت دەروێش ڕازیبکات دەگەڕێتەوە و سوپاکەی بۆ بەرگریکردن ئامادە دەکات.
دەروێش و جەنگاوەرەکانی جاری یەکەم هێرشێکی توندیان بۆ سەر سوپای تورک و عەرەبەکان دەستپێکرد، چەند کاتژمێرێک شەڕ بەردەوام بوو و دواتر گەڕانەوە بۆ سەر گردی عەدشان. هێزەکەی دەروێش ژمارەیەکی زۆری سەربازی تورک و عەرەبیان کوشت، بەڵام دوو فەرماندەی گەورە و ژمارەیەک جەنگاوەری کوژرابوون.
بەو شیوەیە شەڕی نێوان هێزەکەی دەروێش و سوپای عەرەب و تورکەکان سێ شەو و سێ ڕۆژ درێژەی کێشا. بە هۆی ئەوەی ژمارەی هێزەکەی دەروێش زۆر لە هێزی دوژمن کەمتربوو. بێجگە لە دەروێش و ئیسوی برازای تەمەر پاشا، کەسییان نەمابوون، سەعدونی برای دەروێش و 11 فەرماندەکەشی کوژرابوون.
دەروێش ئیسو دەنێرێتەوە بۆ وێرانشار و خۆی بە تەنها هێرش دەکاتە سەر سوپای دوژمن، بەڵام بەهۆی بوونی هەندێک چاڵ لە مەیدانی شەڕەکەدا هەردوو قاچی ئەسپەکەی دەروێش (هەدبان) دەشکێن و دەروێش دەکەوێتە سەر زەوی و سوپای دوژمن لە دەوری کۆدەبنەوە و دەروێش دەکوژن.
هەرچەندە دەروێش و هێزەکەی لە شەڕەکەدا شکست دەهێنن، بەڵام هێزێکی زۆری کوردەکان دیسانەوە هێرش دەکەنەوە سەر عەرەب و تورکەکان و سوپاکەیان تێکدەشکێنن.
کاتێک هەواڵی کوشتنی دەروێش دەگاتە عەدول، خۆی دەگەیەنێتە سەر تەرمەکەی دەروێش و شێوەیەک شیوەنی بۆ دەکات.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,810 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdia.net
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-08-2021 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شنگال
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 02-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,810 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.875 چرکە!