ناونیشانی پەرتووک: بیرۆکەکانی سەرکەوتن
ناوی نووسەر: ڕۆبن شارما
ناوی وەرگێڕ: #دڵشاد کاوانی# -#ڕەوەند سەباح#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: چوارچرا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
دڵشاد کاوانی نووسەر و وەرگێڕ لەم بارەوە وتی: لە پەرتووکی (بیرۆکەکانی سەرکەوتن) هەڵساین بە ئامادەکردن کۆکردنەوەی 200 بیرۆکەی بەهێز بۆ ژیانێکی شاهانەیی ڕۆبن شارما. کە دووسەت بیرۆکەی سەرکەوتنی شارمایە کە ملیۆنان خوێنەری لە جیهان هەیە و بەرهەمەکانی زیاتر بۆ پەنجا و یەک زمان وەرگێڕراوون، ئێمەش بەرگی کوردیمان کردووەتە بەر و لەگەڵ دۆخی تاکی کوردی سازاندوومانە.
ئەمەشی گوت: ئەو پەرتووکانە لە پەرتووکەکانی پێشووتر جیادەکاتەوە کە لەبارەی بواری پەرەپیدانی مرۆیی و چەمکی سەرکەوتنەوە کە نووسراون، گرنگی دانە بە زمانی شیرینی کوردی و گونجاندنیانە لەگەڵ دۆخ و گوزەرانی ژیان تاکی کورد و خوێنەرانی بوارەکە و دەرخستنی شکستەکان و گەڕاندنەوەی هیوایە بۆ هیوا لێ بڕاوەکان.[1]