کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,026
وێنە
  124,099
پەرتووک PDF
  22,092
فایلی پەیوەندیدار
  125,870
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
980
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,659
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,958
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
774
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,153
شەهیدان 
11,903
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   تێکڕا 
273,933
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ڕاگەیەندراوی پەکەکە لە یادی 43 ساڵەی دامەزراندنیان
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕاگەیەندراوی پەکەکە لە یادی 43 ساڵەی دامەزراندنیان
ڕاگەیەندراوی پەکەکە لە یادی 43 ساڵەی دامەزراندنیان
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی #پەکەکە#:
ئێمە وەکو گەل و بزوتنەوە لە 42هەمین ساڵیادی دامەزراندنی فەرمی پەکەکەداین. لە 27ی تشرینی دووەم پارتەکەمان پەکەکە 42 ساڵ بە دوای خۆیدا بەجێ دەهێڵێت و دەچێتە 43هەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە. بەم بۆنەیەوە 27ی تشرینی دووەم ڕۆژی بونیادنانی پارتەکەمان، جەژنی ژیانەوەی نەتەوەیی لە ڕێبەری ئاپۆ، هەموو هاوڕێکانمان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستانی شۆڕشگێر و کەسانی دیموکراتخواز پیرۆز دەکەین و لە 43هەمین ساڵیادی تێکۆشان و دامەزراندنی پارتەکەماندا، هیوای سەرکەوتن دەخوازین. لە کەسایەتی یەکەم شەهیدی قارەمانماندا هەقی قارەر و شەهیدانی 42هەمین ساڵیادماندا هەر یەک لە هاوڕێ قاسم ئەنگین، لەیلا ئاگری، عەگین جڤیان، ئامارا باتمان و یلماز #دەرسیم# دا، بە ڕێز و حورمەتەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە و بەڵێنیشمان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان و خاوەنداریکردن لە بیرەوەریەکانیان دووپات دەکەینەوە.
ئاشکرایە کە ئێمە وەکو پارت و گەل لە 42هەمین ساڵیاددا تێکۆشانێکی گەورەمان بەڕێوە برد و چەندین شەهیدی بەنرخماندا. یەکێک لە دوایین شەهیدەکانیشمان هاوڕێ یلماز دەرسیم (ئیسماعیل سورگەچ) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و فەرماندەی ناوچەی دەرسمی #هەپەگە# بوو کە لە 10ی تشرینی دووەم لە دەرسم لە ئەنجامی شەڕی دژی سوپای فاشیستی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو. هاوڕێ یلماز دەرسم چوار یەکی سەدە لە ناو ڕیزەکانی گەریلادا بۆ ئازادی گەلی کورد و ڕزگاری کوردستان بە شێوەیەکی قارەمانانە جەنگا، ئەو ملیتانێکی ئاپۆیی بوو. زۆربەی ژیانی شۆڕشگێری خۆی لە شاخەکانی دەرسیم لە ناو جەنگی گەریلادا تێپەڕاند و بوو بە ڕۆحی سەید ڕەزا و عەلیشێرەکان. بۆ ئەوەی تۆڵەی قڕکردنی دەرسیم بکاتەوە، شەڕێکی گەورە و سەرکەوتووی بەڕێوە برد. لە 83هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی خۆڕاگرانی دەرسم هەر یەک لە سەید ڕەزا و هاوەڵانیدا، لە ئەنجامی هێرشێکی فاشیست-قڕکەردا شەهید بوو. بەم بۆنەیەوە ئەو ڕۆڵەیەی دەرسیم، فێرخوازی مەدرەسەی ڕێبەر ئاپۆ، هاوڕێی مەزلوم و سارا هەڤاڵ یلماز دەرسیم بە ڕێز و حورمەتەوە یادی دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی دەکەینەوە و ئامانجەکانی بەدی دەهێنین.
هاوکات ئێمە لە قۆناغی 25ی تشرینی دووەمداین کە 'رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژبە ژنانە'. لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان، ژنان لە دژی زیهنەیت و سیاسەت و ئەقلیەتی پیاوسالاری، لە دژی دەستدرێژیکردن و لاقەکردن و کۆمەڵکوژیی لە تێکۆشاندان. بەو ژنەلۆژیەی کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە خوڵقێنرا، بە ناوی پارتەکەمانەوە سڵاو دەنێرین بۆ ئەو خۆڕاگریە، ئەم بۆنەیە لەگەڵ تێکۆشانی ئازادی ژنان دەکەین بە یەک و بۆ سەرخستنیشی تێدەکۆشین. ئێمە تێکۆشانی دژی سیاسەت و زیهنیەتی پیاوسالاری وەکو تێکۆشانی شۆڕشگێری و ئازادیپارێزی دەبینین و بۆ ئەم تێکۆشانەش کە خۆی دەسپێرێتە فرەرەنگی و ئازادی کۆمەڵگا، هەموو هەوڵێکمان دەخەینەگەڕ. ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە 25ی تشرینی دووەمدا تێکۆشانی دژی توندوتیژیەکانی دەوڵەت و پیاوسالاری، بەهێزتر دەبێت و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو ژنانە دەخوازین کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن.
ئاشکرایە کە ڕاستی ڕێبەرایەتی و پەکەکە لە 42هەمین ساڵیادی پارتەکەماندا، بوو بە ئامانجی هێرشی لەناوبردن و نکۆڵیکردن کە بە پێشەنگایەتی ئەمریکا و بە هاوپەیمانی ئەمریکا-دەوڵەتی تورک-پەدەکە بە شێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو بەڕێوەچوو. لەم هێرشەدا کە وەکو نوێکردنەوەی پلانگێرییە نێودەوڵەتیەکە بەڕێوەچوو، ویستیان لە باکور لەناوی بەرن، لە ڕۆژئاوا و باشوریش داگیری بکەن. بەم هێرشە فاشیت-قڕکەر و گشتگیرە کە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی کردووە بە ناوەندی خۆی، ویستیان ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بێکاریگەر بکەن و لەناوی بەرن. لەسەر ئەم بنەمایە هەوڵ درا کە کوردی ئازاد لەناو ببەن، هێرشی قڕکردنی کورد کە سەد ساڵە بە شێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو بەڕێوە دەچێت، بیگەیێننە ئامانج. بۆ ئەمەش هەموو ئامێرێکی شەڕ بەکار هێنران، بە هەموو شێوەیەک ڕێکەوتن ئەنجام دران، لە چوارچێوەی تاوانی نامرۆڤانەدا هەموو شێوازەکانی هێرشی دڕندانە، فشار، زوڵم و کۆمەڵکوژی ئەنجامدران.
لە دژی ئەم هێرشە فاشیست و قڕکەرانە، بە تایبەت ڕێبەر ئاپۆ و پارتەکەمان، هێزی گەریلاکانمان، بزوتنەوەی ژنان و گەنجانمان، گەل و دۆستانمان لەسەر بنەمای ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێر کە بە قارەمانانە لە خۆڕاگریدان، ئەم هێرشە فاشی و قڕکەرانەیان تێکشکاند و پلانەکانی لەناوبردن و نکۆڵیکردنیان پوچەڵ کردەوە. هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین کە هێزی گەریلاکانمان بەڕێوەیان برد، گورزی کوشتندە لە هێرشبەرە فاشی و قڕکەرەکاندار و بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامیش ڕۆڵێکی پێشەنگیان بینی. لە 12ی ئەیلولدا کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە دەستی بە هەنگاوی خۆڕاگریی بە ناوی 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە' کرد و بە دەستپێکردنی ئەم هەنگاوە هێزی گەریلا قارەمانەکانمان بە خۆڕاگریی جەنگی حەفتانین، ئەوەیان کردە ئامانج کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵوەشێننەوە و سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی پارچە بکەن و مرۆڤایەتی لە تیرۆری فاشیزم ڕزگار بکەن. ئەم هەنگاوەمان بە ناوی 'کاتی ئازادیە' لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە لایەنی گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات و هێزە شۆڕشگێرەکانمان و لایەنە دیموکراتەکانەوە قبوڵکراوە. ئەم هەنگاوەمان ئەوەی کردووەتە ئامانج کرد ئازادی ڕێبەر عەبدولا ئۆجالان بەدی بهێنێت و لەسەر ئەم بنەمایە کوردستانی ئازاد و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە دیموکراتیک بکرێت.
ئێمە وەکو بزوتنەوە و گەلەکەمان بە هەنگاوی خۆڕاگری دەربازی 43هەمین ساڵیادی تێکۆشانی پەکەکە دەبین. بۆ ڕێگریکردن لەو هەنگاوەمان، هاوپەیمانی ئەمریکا و دەوڵەتی تورک و پەدەکە بە ڕێگەی 'رێکەوتنی شەنگال' هێرشێکی نوێی دەستپێکردووە و هەوڵ دەدەن هێزە چەکدارەکانی پەکەکە بنێرنە سەر گەریلاکانمان. بە گێرەشێوێنیەکی بەم شێوەیە و بە بەکارهێنانی هێزی پەدەکە دەیانەوێت ڕێگری لە هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' بکەن و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە هەڵوەشاندنەوە ڕزگار بکەن و تەمەنی درێژ بکەنەوە. بەڵام زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە ئەم گێرەشێوێنی و ئەم هەوڵانەیان نەزۆکن و هیچ کات ناگەن بە ئامانج. چونکە هەنگاوەکەمان لە لایەن گەلی وڵاتپارێزمان، هێزە شۆڕشگێر و دیموکراتەکانەوە قبوڵ کراوە و بە تایبەت هێزەکانمان لە شاخ و شار، ڕێخستنی ژنان و گەنجان و گەل و دۆستانمان بۆ سەرکەوتنی هەنگاوەکە بەردەوام لە چالاکیدان.
بەم هەنگاوەی خۆڕاگری و شۆڕشگێرانەدا، لە 43هەمین ساڵیادی دامەزراندنی فەرمیی پەکەکەدا گومان لەوەدا نیە کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێتەوە و دەچێتە ناو زبڵدانی مێژووەوە. دیکتاتور- فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە لە لایەن دراوسێ و هاوپەیمانەکانیەوە گۆشەگیر کراوە، لە ناوخۆشیدا دەرزێت. لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هەموو کەسێک بە ڕوونی دەیبینێت کە هەڵدەوەشن. لەگەڵ چالاکیەکانی گەل و دۆستە شۆڕشگێر و دیموکراتەکانمان ئەم هەڵوەشاندنەوەیە قوڵتر دەبێتەوە و 43هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە دەبێتە ساڵی هەڵوەشاندنی ئاکەپە و مەهەپە و هاوکات پوچەڵبوونەوەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی و کۆتاییهاتن بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە پارچەکانی تری کوردستان.
لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە جارێکی تر پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو هاوڕێکانی پارتەکەمان و گشت گەل و دۆستانمان دەکەین. بۆ ئەوەی 43هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ببێت بە ساڵێ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، ببێت بە ساڵی پوچەڵبوونەوەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی، ئەو ساڵەی کە ڕێبەری ئاپۆ تێیدا ئازاد دەبێت، لە کوردستانی ئازادی بەدی بێت و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیمۆکراتیک ببم، ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو کەسێک دەکەین کە بەشداری لە هەنگاوی خۆڕاگریی 'کاتی ئازادیە'دا بکەن و خۆڕاگری لە هەموو دەڤەرێک بڵاو بکەنەوە و خۆڕاگری گەش بکەن.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,645 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 23-11-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-11-2020 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 27-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,645 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!