کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,470
وێنە
  123,773
پەرتووک PDF
  22,071
فایلی پەیوەندیدار
  125,437
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ڕاگەیەندراوی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئێراق سەبارەت بە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕاگەیەندراوی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئێراق سەبارەت بە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان
ڕاگەیەندراوی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئێراق سەبارەت بە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان:
دەوڵەتی عێراقی فیدراڵی وەک لە ماددەی (3)ی دەستووری هەمیشەیی عێراقی ساڵی 2005 دا هاتووە، دەوڵەتی هەموو عێراقییەکانە بە جیاوازیی نەتەوە و ئایین و ئایینزاکانەوە.
فیدراڵییەت لە مانای بنەڕەتی و ڕاستەقینەی خۆیدا دابەشکردنی دەسەڵاتە، لەوانەش دەسەڵاتی ئیدارەدانی دارایی و سامانە سرووشتییەکان لەنێوان دەسەڵاتەکانی فیدراڵی و هەرێمەکاندا، فیدراڵییەتی فرەپێکهاتەش لەسەر چەمکە بنەڕەتییەکانی سەربەخۆیی زاتی، هاوبەشێتی، هاوسەنگیی دەستووری و هاریکاری و لامەرکەزییەتی سیاسیی فراوان، وەستاوە.
ئەمە لە کاتێکدا، بنیادی دەستووری عێراق لەسەر بنەمای سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ئیتیحادی دروست بووە، ئەمەش دەخوازێت کە دەقەکانی دەستوور بە ئاراستەی لەبەرچاوگرتنی دادپەروەری و پاراستنی پرەنسیپەکانی فیدراڵی و یەکسانی شرۆڤە بکرێت، بەبێ ئەوەی دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێمەکان تەحجیم بکات و سنوورگەلی نادەستووری بۆ دەسەڵاتەکانیان دابنێت.
بۆیە هەر مامەڵەکردنێکی ناهاوسەنگ لە پیادەکردنی دەسەڵاتەکان و مامەڵەکردنی ئینتیقائییانە لەگەڵ دەقەکانی دەستووردا، ئامرازی بنکۆڵکردنی سیستەمە فیدراڵییەکەن و لێکەوتە و دەرەنجامەکانی لە کۆتاییدا خزمەت بە وڵات و ماف و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانیشی ناکات.
هەر لەم ڕوانگەیەشەوە بوو کە هەرێمی کوردستان دەستپێشخەر و داکۆکیکار بووە لە جێگیرکردنی سیستەمی فیدراڵی لە عێراقدا و بەردەوام کاری بۆ پتر چەسپاندنی کردووە، چونکە ئەزموونی تاکڕەوی و مەرکەزییەت نەهامەتییەکانی ڕابردووی بۆ گەلانی عێراق خوڵقاند.
لەم میانەیەشدا، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق لە ڕێکەوتی 2022/2/15، لەمەڕ دەسەڵاتی ئیدارەدانی نەوت و سامانە سرووشتییەکان لە عێراقدا، ناکۆک و ناتەبایە لەگەڵ بنەماکانی سیستەمی فیدراڵی و دەقەکانی دەستووری عێراقیشدا، سەرەنجامیش ئەمجۆرە بڕیار و بیرکردنەوانە گورزی کەمەرشکێن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و پرۆسەی حوکمڕانی و مافی هاونیشتیمانیبوون دەدات.
چونکە:
پەر لەمانی کوردستان دەسەڵاتی یاسادانانی هەرێمە و بەپێی ماددەی (117/ برگەی یەکەم) لە دەستووری هەمیشەیی عێراق دانی پێدانراوه. هەروەک بەپێی ماددەی (121)ی دەستووریش مافی دەرکردنی یاسای پێدراوە. بۆیە دەرکردنی یاسای ژمارە (22)ی ساڵی 2007 لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، هاوتایە لەگەڵ دەستووری عێراق و لەچوارچێوەی تایبەتمەندییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندایە.
بۆیە هەڵوەشاندنەوه و بە نادەستووری ناوبردنی ئەو یاسایە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە ناکۆکە لەگەڵ دەستووری هەمیشەیی عێراق و خودی بڕیارێکی پێشووی دادگاکە، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
1- دەستووری عێراق لە ماددەی (110)دا بە هیچ شێوە یەک بەرێوەبردنی سامانە سروشیتیەکان لە نێویاندا نەوت و گازی بە دەسەڵاتی حەصری حکومەتی فیدراڵی دانەناوە. بەڵکو ماددەی (112/ برگەی یەکەم)ی دەستوور جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە بەرێوەبردنی نەوت و گاز لە دەسەڵاتە هاوبەشەکانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمەکانن کە تایبەتە بە بەرێوەبردنی ئه و کێڵگانەی پێش نوسینەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق لە ساڵی 2005 لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە بەرێوە براون.
2- بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دژ بە بڕیارێکی پێشتری خۆیەتی کە ژمارە (8)ی ساڵی 2012 یە، کە جەخت لەسەر بەشداریپێکردنی هەرێم و پارێزگا وەبەرهێنەرەکانی نەوت دەکاتەوه لە داڕشتنی سیاسەتی ستراتیژیی نەوت و سامانە سرووشتیەکان.
3- دەرکردنی یاسای ژمارە (22)ی ساڵی 2007ی هەرێمی کوردستان پاش نائومێدبوون بووە لەوەی کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئەرکی دەستووریی خۆی لە دەرکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی هەڵناسێت، لە نەبوونی ئەم یاسا گرنگە فیدراڵییەشدا کار بە هەندێک یاسای سەردەمی ڕژێمی پێشوو دەکرێت کە یاساگەلێکن بە بیری ناوەندگەرایی داڕێژراون، لەگەڵ بنەما دەستوورییەکان بۆ بەڕێوەبردنی نەوت و سامانە سرووشتییەکان، یەکناگرنەوە، لەوانەش یاسای ژماره (101)ی ساڵی 1976 و یاسای ژمارە (84)ی ساڵی 1985 کە دادگای فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا پشتی پێبەستوون.
4- ماددەی (111)ی دەستوور جەختی لەوە کردووەتەوە کە خاوەندارێتیی نەوت و گاز بۆ تەواوی گەلانی عێراقە، هەرێمی کوردستانیش لە ڕوانگەی پابەندبوونی بەم بنەمایە لە ماددەی (3)ی یاسای ژمارە (22)ی ساڵی 2007 دا جەختی لەسەر کردووەتەوە و بەتەواوی پابەندی بووە. هەر بۆیەش بەتێکڕایی بڕی داهاتی فرۆشراوی نەوتی، بەو شێوەیەی کە له یاسای بودجەی فیدراڵیدا دیاری کراوە ، گەڕاندووەتەوە بۆ حکوومەتی فیدراڵی و پاشان بەشێوەی لە بریدانان (مقاصە) و بەشی هەرێمی کوردستانی لێدراوە.
5- پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2007ەوە کە یاسای ژمارە (22)ی نەوت و گازی دەرکردووه، حکوومەتی فیدراڵی مامەڵەی لەگەڵ لێکەوتەکانیدا کردووە. ئەمەش لە دواهەمین یاسای بودجەی عێراق ڕەنگی داوەتەوە و لە ماددەی (11)ی یاساکەدا جەخت لە پێویستدی ئەم هەماهەنگیدە کراوەتەوە.
لە کۆتاییدا هەرێمی کوردستان جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی وڵات دەکاتەوە، بەشێوەیەک کە دوور بێت لە شرۆڤەکردنی تاکلایەنە و لەبەرچاونەگرتنی یەکێتیی ئارەزوومەندانەی فیدراڵیی عێراق.
پەرلەمانی کوردستان
2022/2/15[1]
ئەم بابەتە 2,141 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 15-02-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-02-2022 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: پەڕڵەمانی کوردستان
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 21-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,141 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 5.188 چرکە!