ناوی تەواو: قارەمان ناسراو بە قارەمان #شێخ بزێنی#
ناوی باوک: نادر محەمەد ئەحمەد
شوێن و ڕێکەوتی لە دایک بوون: #شوان# -#کەرکووک#, #1977-01-01#
پێشینەی خوێندن و خول:
1.خوێندنی ئامادەیم لە ساڵی 1998-1999 لە ئامادەی #تەقتەق#ی تێکەڵاو تەواو کردووە.
2.بڕوانامەی دبلۆمی پزیشکیم لە ساڵی 2000-2001 لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە تەواو کردووەلە #06-02-2003#
3.بڕوانامەی بکالۆریۆسم لە مێژوو وەرگرت لە ساڵی 2007-2008 لە #زانکۆی کۆیە# تەواو کرد، #03-08-2008#.
4.بڕوانامەی توانستی کۆمپتەرم لە ساڵی 2008 لە زانکۆی کۆیە بە دەست هێنا لە #19-08-2008#.
5.بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزیم لە ساڵی 2009 لە زانکۆی کۆیە بە دەست هێنا، لە #30-04-2009#.
6-بڕوانامەی ماستەرم لە مێژوو لە 2012 بە پلەی زۆر باش بە دەست هێناوە.
7.بڕوانامەی دکتۆرا لە مێژوو لە 2017 لە زانکۆی کۆیە بە دەستهێناوە.
8. بڕوانامەی زانکۆی کاپلانی بەریتانی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی
9. بڕوانامەی سەنتەری ئیلیت بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی.
10. بڕوانامەی ئایەلتس #20-03-2014#
11. بڕوانامەی خولی وانەوتنەوە لە #11-02-2012#.
12. بڕوانامەی خولی بەشداری کردنی کادیرانی مەکتەبی ڕێکخستنی (ی.ن.ک). لە #01-02-2012#.
13. بڕوانامەی خولی زمانی فارسی لە سەنتەری زمانی دیهخودا لە شاری تهران، #25-10-2015#.
توانستی زمان:
ا. زمانی عەرەبی بە نووسین و قسە کردن.
ب.زمانی ئینگلیزی بە نووسین و قسە کردن.
ج.زمانی کوردی بە نووسین و قسە کردن.
بەهرەی تەکنەلۆجیای زانیاری:
ا.مایکرۆسۆفت وێرد.
ب.مایکرۆسۆفت پاوەر پۆینت.
ج.ئینتەرنێت.
لایەنی کۆمەڵایەتی:
خێزاندارم و پێنج منداڵم هەیە دوو کوڕ و دوو کچ.
بوارەکانی شارەزایی:
ا.پزیشکی و دەرمانسازی.
ب.وەرزشی بە تایبەتیی تۆپی پێ.
ج.رۆژنامەنووسی (لە ڕۆژنامەی ئاسۆ و ڕۆژنامەی #تاک# و ڕۆژنامەی تەقتەقی نوێ و گۆڤاری سەهەند و گۆڤاری مێژوو، گۆڤاری دیوان بابەتم بڵاو بووەتەوە).
مێژووی کاری حزبی و ڕێکخراوەیم:
1-بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەندام کۆمیتەی باڵای سەندیکای کامەندانی تەندرووستی بوومە لە سنووری کەرکووک 2001-2003.
2-بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەندامی لێژنەی کەرکووکی مافی مرۆڤ بوومە لە مەکتەبی مافی مرۆڤ لەنێوان ساڵانی 2001-2003.
3-ڕێکخراوە کۆمەڵەی داکۆکی کردن لە کەرکووکم درووستکردووە و خۆم سەرۆکی ڕێکخراوەکە بووم لە 2009 و تاکوو ئێستا.
4-ئەندامی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری مێژووی کوردستانم و تاکوو ئێستاش بەردەوامم.
5-بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ڕێکخراوی لاوانی کوردستان کارم کردووە.
6-ئیستاش ئەندامی کۆمەڵەی ئینسایکلۆپیدیای کوردستانم.
بەشداریم لە کۆنفرانس
1-بەشداریم لە کۆنفرانسی ئینسایکلۆپیدیای کوردستان کردووە.
2-بەشداریم لە کۆنگرەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری مێژووی کردووە.
3-بەشداریم لە کۆنفرانسی جینۆساید لە 2012 لە شاری سلێمانی کردووە، بە بابەتێک بەشداریم تێدا کردووە.
4-بەشداریم لە کۆنگرەی کۆمەڵەی خوێندکاران کردووە.
5.بەشداریم لە کۆنفرانسی سۆفیگەری لە شاری کەلار کردووە و بە بابەتێک بەشدار بوومە تێیدا.
6.بەشداریم لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شاری قوم و تهران کردووە و بە بابەتێک تێیدا بەشدار بوومە.
7. بەشدار بووم لە زۆرینەی ئەو کۆنفرانسانەی لە زانکۆی کۆیە ئەنجام دراوە، وەک کۆنفرانسی دلأداری شاعیر، حاجی قادری کۆی، مەسعود محەمەد و کۆیە لە ڕوی شارستانییەتدا..
کاری ئیداری
1-بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بنکەی تەندرووستی کارم کردووە و ماوەیەکیش بەڕێوبەر بوومە.
2-بڕیاردەری سکوڵ لە پەروەردەی بنەڕەتی ئێواران.
3. دوو ساڵ سەرۆکی بەشەکانی ئێواران بوومە.
4-بۆ ماوەی ساڵێک بەڕێوبەری بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە بووم لە 2011-2012
5-سەرۆکی بەشم لە فاکەڵتی پەروەردەم لە 2012وە.
6.ئێستا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆم بۆ کاروباری خوێندکاران
توێژینەوەی زانستی
1-شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە 1920-1942 لە گۆڤاری زانکۆی کۆیە بڵاو بووەتەوە.
2-ئەنفالی شێخ بزێنی لە گۆڤاری #زانکۆی سڵێمانی# بڵاو بووەتەوە.
3-مەسیحیەکانی کۆیە لە گۆڤاری زانکۆی کۆیە بڵاو بووەتەوە.
4. مەولانا خالید نەقشبەندی و تعاملە مع خصومە.
5.تەق تەق لە ڕووی شارستانییەتەوە.
6.دڵداری شاعیر
7.ژن لە بزاڤی هەقەدا
8.سۆسیالیزم لە بزاڤی هەقەدا.
سوپاس و پێزانین و ڕێز
1-سوپاس و پێزانینی منتدی کرکوک لمنڤمات المجتمع المدنی #03-04-2009#.
2-سوپاس و پێزانینی بەڕێز بەرهەم ساڵح جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق.
3-بڕوانامەی ڕێزلێنانی ڕێکخراوەیی لەلایەن ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی (ی.ن.ک) پێ بەخشراوە.
4-سوپاس و پێزانینی سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی لقی کۆیە.
5-سوپاس و پێزانینی پەیمانگای هەیبەت سوڵتان لە #22-04-2017#.
6. سوپاس و پێزانینی فاکەلتی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە
7. حەوت سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە.
8. سوپاس و پێزانینی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێراق.
9. سوپاس پێزانینی کۆمەڵەی ڕووناکبیری کەرکووک لە #03-04-2014#.
10. سوپاس و پێزانینی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان.[1]
ڕێکەوتی #16-9-2024# دوای ململانێیەکی زۆر بۆ ماوەی شەش ساڵان لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.