ناو: ئارام
ناوی باوک: سەمیر ناجی
ڕۆژی لەدایکبوون: #1979#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
دەرچووی کۆلێژی کشتووکاڵی زانکۆی سلێمانییە، لە هەمان بەش بووەتەوە بە مامۆستا، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە.
لە ساڵی (1994) لە مەڵبەندی #خەبات# دەستی کردووە بە یاری باسکە، لە ساڵی (1996) چووەتە یانەی وەرزشی کەمال سەلیم.
لە ساڵی 2004 بەشداری خولی داوەری تۆپی سەبەتەی کردووە.
لە مانگی 12 ساڵی 2009 هەڵبژێردراوە، لەلایەن یەکێتی تۆپی سەبەتەی ئێراقەوە، بۆ ئەوەی لە شاری دوبەی وڵاتی ئیمارات، بەژداری خولی داوەری نێودەوڵەتی بکات. کە تیایدا خولەکەی بەسەرکەوتویی تەواوکردووە، بووەتە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی.
لە ماوەی ژیانی دادوەریدا بەشداری سەرجەم خولەکانی نایابی کوڕان و کچانی کوردستان و ئێراقی کردووە، بەردەوامە لە کاری ناوبژیوانیدا.
[1]