شوێن: #هەولێر#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: #06-02-1971#
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (عومەر قەساب، ئیسماعیل قەساب)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)
بن لەلوکانی کەندی #سەیداوە#ی
لە کاتی خۆی پێ دەوترا بن لەلوکان کە لە پردی سەر سەیداوە دەستی پێدەکرد تا دەگەیشتە پردی گەڕەکی #تەعجیل#.
مەیدانی ئاژەڵانیش لێ بوو، جەژنان قەڕەبالغ دەبوو خەڵک منداڵی دەهێنا چونکە کۆمەڵە جۆلانەو کەروعارەبانەی لێ بوو کە مناڵ خۆشیان لە سواربوونی دەبینی.
ئێستا ئەو شوێنەیە کە بازاڕی نیشتیمانی لەسەر دورست کراوە.
مێژووی وێنەکە / ڕۆژی جەژن 1971/2/6
ئەوانەی لە وێنەکەن / لای ڕاست : کاک عومەر قەساب یادی بەخێر لە سالی 2006 کۆچی دوایی کرد، باوکی شانۆکار دیار عومەر و ڕۆژنامەنووس ڕزگار عومەر لای چەپ کاک ئیسماعیل قەساب، ناسراو بە ئامۆزا.[1]