کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,188
وێنە
  124,161
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,054
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
نەبوونی دەستور لە 30 ساڵی ڕابردوودا هۆکاری پەرتەوازەیی سیستمی سیاسیە لە هەرێم
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
نەبوونی دەستور لە 30 ساڵی ڕابردوودا هۆکاری پەرتەوازەیی سیستمی سیاسیە لە هەرێم
نەبوونی دەستور لە 30 ساڵی ڕابردوودا هۆکاری پەرتەوازەیی سیستمی سیاسیە لە هەرێم
د. یاسین ساڵح
پرسی نوسینەوەی پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان ئێستا یەکێکە لە پرسە گەرمەکانی ناوەندە سیاسی و ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانییەکان و شەقامی سیاسی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە، بەوپێیەی دەستور خۆی پەیوەندیدارە بە سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئاییندەی نەوەکانی، ڕاوبۆچونی جیاوازیش هەیە لەسەر نوسینەوەی مادەکانی و ڕۆڵی شارەزایان و ڕۆشنبیران و نوسەران لەم پرسەدا گرنگی تایبەتی هەیە، (هەرێم نیوز) لە تەوەرێکدا لەبارەیهەوڵەکان بۆ نوسینەوەی پرۆژەی دەستوری هەریم و بۆچونەکان لەسەر ئەم پرسە، ڕاو بۆچونی ڕۆشنبیران و نوسەران وەردەگرێت.
لەهەشتەم بەشی تەوەرەکەی هەرێم نیوز، د.یاسین ساڵح مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری سیاسی بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەکانی داینەوە:
هەرێم نیوز: پرۆژەی نوسینەوەی دەستوری هەرێم یەکێکە لەو بابەتانەی کە چەندین ساڵە بۆتە گرێکوێرەیەک لە نێوان لایەنە سیاسیەکان، بەبڕوای ئێوە ناکۆکی و جیاوازییەکان لە چییەوە سەرچاوەیان گرتوە؟
د.یاسین ساڵح: لە ڕاستیدا حزبەکانی کوردستان ناکۆکی جەوهەرییان نیە بەو جۆرەی کە بڵێین بە هۆی جیاوازی ئایدۆلۆژیەوە ناتوانن بگەنە ڕێککەوتن. ڕەنگە کێشەکە پەیوەست بێت بە هەژموون و باڵادەستی. یاخود میکانیزمی دیاریکردنی ئەو دەستەی کە هەڵدەستێ بە نوسینی ڕەشنوسی دەستور. دەکرێ بڵێین یەک لە کێشە سەرەکییەکان پەیوستە بە ناسەقامگیری دۆخی هەرێم و کاریگەرییە دەرەکییەکان. دووەم هۆکار پەیوەستە بە کاریگەری کەسایەتیەکان بەسەر دامەزراوە سیاسیەکان، بەو مانایەی هەرێم نەبووە بەخاوەن دامەزراوەی سیاسی بەهێز، هێشتا سەرکردەکان و هێزە کۆمەڵایەتیەکان ڕۆڵی بنەرەتی دەگێرن لە پرۆسەی سیاسی هەرێمدا، زۆر جار ناکۆکی سەرکردەکان قەیرانی سیاسی دروست دەکات. ڕەنگە لە بنەرەتەوە حزبەکانی کوردستان دیدێکی ڕوونیان نەبووبێت بۆ دەستورو سیستمی حوکمڕانی، لەبەرئەوە بە پێی بەرژەوەندی حزبی ڕایەکانیان دەگۆڕن.
کێشەیەکی فەلسەفی هەیە ئایا کێ دەستور دادەنێت؟ ئەگەر دەستور دەسەڵاتەکانی حکومەت و دامەزراوە سیاسیەکان لە قاڵبدات، ئایا چۆن خودی دەسەڵات هەڵدەستێ بە نوسینی دەستورێک کەخۆی لەقاڵبدات! کەوابوو دەستور دەبێ هاوڵاتیان بینوسن بەو مانایەی کە هاوڵاتیان نوێنەرانی خۆیان هەڵدەبژێرن بۆ نوسینی دەستور و دواتریش بە ڕیفراندۆم دەبێ هاوڵاتیان قبوڵی بکەن یاخود نا. لێرەدا ڕەنگە ئەو پرسیارە بکرێ، ئایا دەکری پارلەمان وەک نوێنەرایەتی خەڵک بەو ئەرکە هەستێ؟ وەڵامەکە بەڵێیە، بەڵام ڕەنگە دیموکراسیتر ئەوەبێت، کە لیژنەیەک کە شەرعیەتیان لەخەڵکەوە وەرگرتبێ هەستن بە ئامادەکردنی ڕەشنوسی دەستور. یاخود بەلای کەمی ئەو لیژنەی لە پەرلەمان ڕادەسپێردرێ بۆ ئامادەکردنی دەستور، بخرێنە دەنگدانی پارلەمانەوە و ئاشکرابکرێن بۆ هەموو هاوڵاتیان و خەڵکێکی دڵخواز بن.
هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێم لە جێی خۆیەتی، بەڵام دۆخەکە بە گشتی ڕەنگە زۆر یارمەتیدەر نەبێت. چونکە هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق لەئارادایە.
هەرێم نیوز: بە ڕای شارەزایانی ناوخۆیی و بیانی دەستورێک بۆ هەرێم دەبێتە بنەماو مەرجەعێک بۆ کۆی هێزە سیاسیەکان و پێکهاتە ئیتنیەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرێم نزیک بە 30 ساڵە بێدەستورە ! دەمەوێت بپرسم زیانەکانی نەبونی دەستوری هەرێم چیبوون؟
د.یاسین ساڵح: دەستور بریتیە لە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی لە نێوان هاوڵاتیان، ئەم دیدە پەیوەستە بە جان جاک ڕۆسۆ کە پێیوایە بۆ ئەوەی کۆمەڵگا ڕێکبخرێت(ببێت بەخاوەن دەسەڵاتی سیاسی) پێویستە هاوڵاتیان گرێبەستێک لە نێوان خۆیان ئەنجامبدەن بۆ دیاریکردنی ماف وئەرکەکان. واتە هاوڵاتیان بۆخۆیان واز لە هەندێ لە مافەکانیان دێنن بۆ دەسەڵات بۆ ئەوەی کۆمەڵگا ڕێکبخرێت. چونکە بە پێی دیدی هۆبز مرۆڤ ڕەمەکی شەرانگێزی هەیە ئەگەر بێتو دەسەڵاتێکی سیاسی نەبێت فەوزا دروست دەبێت. بەڵام لە هەموو دۆخێکدا خەڵک مافی دیاریکردن و شێوازی حکومڕانی خۆیان هەیە. کێشەیەک سەرهەڵدەدات کەچی بکرێت بۆئەوەی سەربژاردەی سیاسی دەسەڵات نەقۆزنەوە بۆ مانەوەی خۆیان و پێشیلکردنی مافی هاوڵاتیان، لێرەدا گرنگی دەستور بەدەردەکەوێت کە سنوری دەسەڵاتەکانی حکومەت ودامەزراوە سیاسیەکان دیاری دەکات. کەوابوو دەستور پەیوەندییەکان ڕێکدەخات، پەیوەندی هاوڵاتیان لەگەڵ یەک وە پەیوەندییان لەگەڵ دەسەڵات، هەروەها پەیوەندی دامەزراوەکان لەگەڵ یەک.
بە کورتی نەبوونی دەستور لە 30 ساڵی ڕابردوودا بووە بە هۆکاری کەموکورتی و پەرتەوازەیی سیستمی سیاسی لە هەرێم، چونکە پەیوەندییەکان ڕوون نین. من لەو بروادام ئەگەر کوردستان لە 30 ساڵی ڕابردوودا خاوەن دەستوری خۆی بوایە، ئێستا کوردستان لە قۆناغێکی دیکەی حوکمڕانیدا بوو. هەم خەڵک وهەم دەسەڵات سنورەکانی خۆیان دەزانی ودەستیوەردان کەمتر دەبوو. لە ڕاستیدا ڕەنگە زۆر کێشە ناوخۆییەکانی ڕابردوو ڕوویان نەدابا ئەگەر دەستور هەبا. بۆ نمونە کێشەکانی پەیوەست بە سەرۆکایەتی هەرێم و دەسەڵاتی سەرۆکایەتی یا پارلەمانی، یاخود کێشەکانی هەژموونی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەسەر دەسەڵاتەکانی دیکەی دادوەری و یاسادانان. ڕۆڵی کەسەکان و حزبەکان لەسەروو دامەزراوەکان. هەموو ئەمانە دەگەرێتەوە بۆئەوەی دەسەڵاتەکانیان ڕوون نیە، یاخود بەپێی بەرژەوەندی حزبی گۆرانکاری لە یاساکان دەکەن.
لەو بروادام ئەگەر کوردستان لە 30 ساڵی ڕابردوودا خاوەن دەستوری خۆی بوایە، ئێستا کوردستان لە قۆناغێکی دیکەی حوکمڕانیدا بوو. هەم خەڵک وهەم دەسەڵات سنورەکانی خۆیان دەزانی ودەستیوەردان کەمتر دەبوو.
هەرێم نیوز: بۆچونێک هەیە لەناو ناوەندەکانی میدیاو تەنانەت شەقامی کوردستانیشدا باس لەوە دەکات بونی دەستور هیچ لە دۆخەکان ناگۆرێت، نمونەی دەستوری عێراق دەهێننەوە و دەڵێن دەستوری عێراق تەنها مەرەکەبی سەر کاغەزە و لایەنە باڵا دەستەکانی عێراق تەنها ئەو بڕگانە جێبەجێ دەکەن کە لەبەرژەوەندی خۆيانە، پرسیارەکەی من بەدیاری کراوی ئەوەیە چ مکانیزم و ئالیەتێک لەناو دەستوری هەرێمی کوردستان پێویستە کە گرەنتی جێبە جێکردنی بەندەکانی دەستور بکات؟
د.یاسین ساڵح: ئەمە پرسیارێکی زۆر گرنگە. لە سەردەمێکدا بەتایبەت دوای ڕووخانی بلۆکی سۆشیالیستی و هاتنەئارای چەندان دەوڵەتی نوێی دیموکراسی، چۆنێتی دەستور بوو بە پرسیارێکی گرنگ بۆ شارەزایانی بواری سیاسەتی نێودەوڵەتی. ئەوان جەختیان دەکردەوە کە هەبوونی دەستورێکی لیبراڵ زامنی گەشەکردنی دیموکراسی دەکات. بەو مانایەی بە بێ نوسینی دەستورێکی لیبراڵی، دەوڵەتە نوێکان لە گەشەکردنی دیموکراسیدا سەرکەوتوو نابن. بەڵام دواجار دەرکەوت سەرباری نوسینی دەستوری لیبراڵی کە جەخت لە ئازادی و دەستاودەستکردی دەسەڵات دەکات، هێشتا مەیلی دیکتاتۆری و پاوانکردنی دەسەڵات بوو بە دیاردەیەکی ڕوون لەم ووڵاتانە. چونکە نوخبەی سیاسی بە پێی بەرژەوەندی حزبی و کەسی پابەندی دەستور دەبن.
کەوابوو کلتوری دیموکراسی ڕۆڵی خۆی هەیە، مومکن نیە کە وڵاتێکی تازە لە بواری دیموکراسیبووندا بتوانێ وەک دەوڵتێکی لیبراڵی وەک فەرەنسا یان بەریتانیا دیموکراسی بێت هەرچەند خاوەن دەستورێکی لیبراڵیش بێت. چونکە نوخبەی سیاسی نایەوێت بە ئاسانی واز لەدەسەڵات بهێنێ، هەربۆیە چەمکێکی دی گەشەیکردووە بە نێوی دەسەڵاتگەرای کێبرکێکار؛ بەواتای هەرچەند هەڵبژاردن دەکرێ، هەرچەند ئازادی ڕۆژنامەگەری هەیە، بەڵام دواجار دەسەڵات هەر لەدەست حزبێک یان گروپێکی دیاریکراودا دەمێنێتەوە. هەبوونی دەستور کاتێک گرنگە کە دەسەڵاتی سیاسی پابەند بێت بەکۆی برگەکانی.
کەوابوو هیچ میکانیزم و گرانتییەک نیە کە بتوانرێ لەدەستوردا جێگیربکرێ بۆئەوەی دەستور وەک خۆی جێبەجێبکرێ، چونکە دەستورەکە پێشێلدەکرێ، یاخود تەنها گرنگی بەو بەندو برگانە دەدرێ کە لەبەرژەوەندی نوخبەی دەسەڵاتدایە. عێراق نمونەیەکی باشە بۆئەوەی ئەم ڕاستییە بسەلمێنین. سەرباری ئەوەی دەستوری عێراق تا ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو دیموکراسییە، بەڵام بە ئاشکرا برگەکانی پێشێلدەکرێ و تەنها ئەو برگانە گرنگی پێدەدرێ کە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتی شیعەدایە. بە بۆچونی من ئێمەش لە کوردستان ڕووبەرووی هەمان ئەم کێشانە دەبینەوە، چونکە هێشتا نەبووین بەخاوەن میللەتێکی زیندوو کە پێشیلکاری دەستور قبوڵنەکەین، هەروە ها دادگا و دامەزراوەکان، ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتی چوارەم و ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە ئاستێکی لاواز و ناکارادان.
سەرباری هەموو ئەمانە، هێشتا من هەبوونی دەستورێک بۆ هەرێم لە نەبوونی بە باشتر دەزانم، بەلای کەمی چوارچێوەیەک بۆ سیستمی سیاسی دادەرێژێت و دەسەڵاتی دامەزراوەکان دیاریدەکات. ڕەنگە جۆرێک لە سەقامگیری حکومڕانی دروستبکات.
هەرێم نیوز: یەکێک لەو خاڵانەی کەزۆر بۆتە جێگای گفتوگۆ جیاوازی دروستکردوە بابەتی شەریعەتی ئیسلامی و ئازادی پێکهاتە دینی وئاینە جیاوازەکانە بەبروای ئێوە بۆ پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەو ئاینە جیاوازەکان پێویستە ئەو بابەتە چۆن چارەسەر بکرێت؟
د.یاسین ساڵح: لێرەدا پێویستە دوو شت لێکتر جودا بکرێنەوە، یەکەمیان پاراستنی مافی کەمینە ئاینی و ئەتنیکییەکان پێویستییەکی بنەرەتیە بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ڕەخساندنی زەمینەی ئاوێتەبوون، و پێویستە بە هەموو شێوەیەک چ لە ئاستی دەستور چ لە ئاستی یاسا و دامەزراوەکان مافیان پارێزراو بێت. ئەمە بابەتێکی جیاوازە لەوەی کە ئایا دەستورەکە پێویستە دەستورێکی سیکولار بێت یان ئاینیی. دەستور پێویستە سیکولار بێت و نەکەوێتە ژێر هەژمونی ئایین. من پێموایە ئەوانەی داوەدەکەن دەستورەکە ئاینی بێت، ڕەنگە لە جەوهەری دەستور تێنەگەشتبن، ئەگینا ئەوە ڕوونە کە دەستور بریتیە لە یاسای باڵا بۆ بەرێوەبردنی وڵات، واتە یاسای دانراوی دەستی مرۆڤە بۆ پاراستنی پرەنسیپی حوکمڕانی گەل بۆ گەڵ.
لە کاتێکدا ئاین دانراوێکی خوداییە. ئەم دوو بابەتە ناکرێ تێکەڵبکرێن، چونکە کێشە بۆ خودی ئاینەکە دروست دەکات. تەماشاکە هەموو ئەو دەوڵەتانەی کە ئاینیان کردووە بەسەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیەت کارەساتیان خوڵقاندووە، بە ناوی ئاین و خودا زوڵم لە هاوڵاتیان دەکەن. مرۆڤایەتی مێژوویەکی ڕەشی تێپەڕاندووە لە تێکەڵکردنی ئاین و سیاسەت. سەدەکانی ناوەراست شاهێدی ئەو دۆخەن.
خۆشبەختانە لە قۆناغی ئەورۆدا لەناو خودی شرڤەکارە ئیسلامیەکانیشدا ئەو بروایە دروست بووە کە ئاین پەیوەستە بە پەروەردە و ڕەوشت وەک لەوەی پەیوەست بێ بە سیاسەت و حکومڕانی. جگەلەوە بۆخۆتان دەزانن ڕاڤەو دیدی زۆر جیاواز هەن لەسەر دەقەکان هەر لە ئازادی و مافەکان تا فرەژنی و تەڵاق و شایەدی و تانانەت ڕیشدانان. ڕەنگە گونجاو نەبێت لێرەدا بە درێژی باسی ئەو ناکۆکییانە بکرێ کە لە نێو خودی ڕاڤەکارانی ئاینی ئیسلامدا هەیە، بۆ نمونە ڕەنگە لە هەندێ ڕاڤەی ئاینیدا بە شودانی منداڵ لە تەمەنی نۆساڵ قبوڵکراو بێت هەروەک هەندێ مەلا بانگەشەی بۆدەکەن، بەڵام لە یاسای دانراودا ئەم شتە بریتیە لە پێشێلکردنی مافی منداڵ.
کەواتە بۆچی ئەم کێشەو ناکۆکییانە بچنە ناو دەستورەوە. باشترین شت ئەوەیە دەستورێکی لیبراڵی مەدەنی بێت، مرۆڤەکان ئازادن لە پراکتیزەکردنی ئاین و بیروراکانیان بەو مەرجەی مافی ئەوانی دی پێشیل نەکات، یان ڕوونتر زیانی بۆ ئەوانی دی نەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر کێشەکە پەیوەست بێت بەم ناکۆکیە، وەک چارەسەری ناوەند، دەکرێ شەریعەتی ئیسلام وەک یەک لە سەرچاوەکانی یاسادانان بناسرێ نەک وەک سەرچاوەی سەرەکی.
هەرێم نیوز: لەماوەی ڕابوردودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەشی زۆری لایەنە سیاسیەکانی کرد بۆنزیک کردنەوەی بۆچونەکان و گەیشتن بە سازانێک لەسەر دەستوری هەرێم، بەبڕوای ئێوە ئەم هەوڵانە تاچەند نزیکمان دەکاتەوە لە گەیشتن بەرێککەوتنێک لەسەر پرۆژەی نوسینەوەی دەستوری هەرێم؟
سەرباری ئەوەی دەستوری عێراق تا ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو دیموکراسییە، بەڵام بە ئاشکرا برگەکانی پێشێلدەکرێ و تەنها ئەو برگانە گرنگی پێدەدرێ کە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتی شیعەدایە.
د.یاسین ساڵح: هەبوونی تەناهی ناوخۆیی و سەقامگیری سیاسی گرنگە بۆئەوەی زەمینەیەکی گونجاو هەبێت بۆ گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیرورا. لەبەرئەوە هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێم لە جێی خۆیەتی، بەڵام دۆخەکە بە گشتی ڕەنگە زۆر یارمەتیدەر نەبێت. چونکە هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق لەئارادایە. لەکاتی هەڵبژاردن ژینگەی سیاسی بارگاویە بە ناکۆکی و موزایەداتی سیاسی. دیدە حزبی و ئایدۆلۆژییەکان زۆر قوڵدەبنەوە، لەبەرئەوە ڕەنگە دۆخەکە لەبارنەبێ بۆ نزیکبونەوە و گەشتن بەسازانی نیشتمانی و دواجار ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر پرۆژەی دەستور. بۆیە بەرای من ڕەنگە باشتر بێ کە پرۆسەکە بۆ دوای هەڵبژاردنەکان دوابخرێت.
ئەمە بەدەستی کەس نیە وەک وتم لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردن بە تایبەت لەو ناوچانەی کە ترازانی قوڵی حزبی یا تائیفی و ئەتنیکیان تێدایە زەمینەی شەڕ و ناکۆکی زیاترە وەک لە ئاشتی.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,773 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-01-2022 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاسایی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-01-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,773 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!