ناو: ئیمان
ناوی باوک: عەلی
$ژیاننامە$
ماوەی (21) ساڵە کاری دروومان، دیزاین و دەسترەنگینی دەکات، بەرهەمەکانی لە پێشانگەکان دەخاتە ڕوو.
$پێوایە کارکردنی سەربەخۆ، بۆ ژنان پێویستییە بۆ ئەوەی توندوتیژی ئابووریان دژ بەکارنەهێندرێت.$
لە ساڵی (2000)دەستی بە کاری درومانکردووە، پاشان لە ساڵی (2010) دەستی بەکاری دیزاین و ئیشی دەستیکرد، تەنیا لە فستیڤاڵەکان بەرهەمەکانی نمایش دەکات.
ئیمان، بە گرنگی زۆرەوە باسی ئابووری سەربەخۆی ژنان دەکات و دەڵێت: بوونی ئابووری سەربەخۆ بۆ ژن ئەوەیە کە ناهێڵێت کۆنترۆڵبکرێت، دەبیستین زۆر ژن هاوسەرکانیان توندوتیژی ئابووریان بەرانبەر بەکاردەهێنن.
بە ژنان دەڵێت خۆشترین هەستە کە خۆت خاوەنی پارەی خۆتبیت و سەربەخۆ ئیشبکەیت ڕەنجی شانی خۆت پەیدابکەیت، بۆ ئەوەش ژنی کورد هیچی لە ژنی وڵاتانی دیکە کەمتر نەبێت.
وتیشی: (مەرج نییە بۆ کارکردن بڕۆینە دەرەوە ئەو ژنانەی لە ماڵەوەن هەوڵبدەن بەرهەمی دەستیان هەبێت کارێک بکەن ببنە پاڵپشتی بۆ خودی خۆیان و خێزانەکانیان.)
ئەوەی کارە دەستییەکانی ئیمانی جیاوازکردووە دیزاینکردنی تایبەتیی خۆیەتی و هێنانی کەرەستەکانییەتی لە وڵاتانی دیکە، ئەو دەڵێت: کارەکانی زیاتر کاری دەستی خۆیەتی زۆربەی ئیکسوارەتەکانی لە دەرەوەی وڵات بۆ دێت یان لەوێ دەیانکڕێی و دووبارە هەڵیان دەوەشێنێت وخۆی دیزاینی دەکات.
ئەگەرچی هاوڕابوو لەوەی کارکردن بۆ ژن لێرە ئاسان نییە، بەڵام ئەو لەکارەکەی ڕووبەڕووی سەختی نەبووەتەوە و بۆ ئەمەش پێی وایە پشتیوانی خێزانەکەی یارمەتیدەربوون.هیچ ڕێگریەک نەهاتۆتە پیشی بۆ ئەم کارەی، هاوسەرەکەی زۆر پاڵپشت و پشتیوانی بوو بەوەی زیاتر پەرەی پێبدا. ئیمان وادەڵیت.
لەبەر ئەو ئازادیەی کە هەیەتی ئیمان، دەچێتە پێشانگە و فستیڤاڵەکانی شارە جیاوازەکان بەرهەمەکانی خۆیی نمایشدەکات، هاوسەر و خێزانەکەشی پشتیوانن بۆ کارەکەی.
[1]