ناو: جاسم
نازناو: جاسم زاری
ناوی باوک: محەمەد سەعید
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-02-1996#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
ناوم (جاسم محەمەد سەعید)ە، ناسراو بە جاسم زاری. لە هۆزی نانەکەلیم و لە ڕێکەوتی 01-02-1996 لەدایکبووم لە شاری هەولێر لە گەڕەکی خانزاد.
هەر لەتەمەنێکی بچووکەوە سەرەڕای خوێندنی قوتابخانەش لە خزمەت چەند مامۆستایەک دەستم بەخوێندنی پەرتووکە وردەکانی فەقێیەتی کردووە. لە ساڵی 2016 پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکانم تەواوکرد بە پلەی یەکەم.
لە ڕێکەوتی 06-12-2020 ئیجازەی زانستی مەلایەتیم وەرگرتووە و دواتر لە ساڵی 2021 بووم بەیەکەمی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە بەشی خوێندنی ئیسلامی.
=KTML_Bold=هەندێک لەبەرهەمەکانم:=KTML_End=
1-ناڵەی شەو: کۆمەڵە هۆنراوە
2-(چەند دێڕێکی وەک گەوهەر لە ژیانی پێغەمبەر) ژیاننامە بە هۆنراوە.
3-(لەعیشقەوە بۆ عیشق) ڕۆمان
4-(عاشقم نەوەک دڕندە) ڕۆمان
5-(ئاغای نوورانی) ڕۆمان [1]