دەزانن یەکەم نەخشە کە لە جیاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟
.
یەکەمین و کۆنترین نەخشە لەسەرتاسەری جیهان لەکوردستان دۆزراوەتەوە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (2300) ساڵ پ. ز، واتە (4300) ساڵ بەر لەئێستا. نەخشەکە لەباشووری کەرکووک دۆزراوەتەوە. لەنەخشەکەدا ڕێگای نێوان شارەکان و چەند ڕوبارێکی لەسەر دیاری کراوە. پێشبینی دەکرێت یەکێک لەڕوبارەکان زێی بچوک و یەکێکیتریان ئاوی خاسە بێت کە ئێستا بە کەرکووک دا تێدەپەڕێت.
نەخشەکە بریتیە لەتاتە قوڕێک کە وێنەی شارێکی لەناو بازنەدا تێدا دیاری کراوە و لەڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە چەند کەوانە دەبینرێن کە ئاماژەن بۆ ناوچەی شاخاوی.
لەنەخشەکەدا لەهەر چوارلاوە بەخەتی مێخی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باشوورو باکووری تێدا نووسراوە. نەخشەکە لە شاری (گاسور نوزی) لە باشووری کەرکووک دۆزراوەتەوە. یۆرغان تەپەی ئێستا کە مێژوەکەی بۆ (2300) ساڵ پ. ز دەگەڕێتەوە.
شاری نوزی یەکێک بووە لەشارەگرنگەکانی باپیرانی کورد لەسەردەمی گۆتیەکان و دواتر پایتەختی دەوڵەتی خوری بووە و پاشان دەوڵەتی میتانی کە هەموو ئەم دەوڵەت و نەتەوانە بە باپیرانی کورد دادەنرێن.
لەنەخشەکەدا ڕێگای نێوان شارەکان و چەند ڕوبارێکی لەسەر دیاری کراوە، پێشبینی دەکرێت یەکێک لەڕوبارەکان زێی گەورە و یەکێکیتریان ئاوی خاسە بێت کە ئێستا بە کەرکووک دا تێدەپەڕێت، هەروەها ڕاگەیەندراوە یەکێک لەڕووبارەکان ناوی (ڕاخیئۆم)ە. بەشێکی تابلۆکە لەباشورەوە داخوراوه و ئاسەوارەکەی سڕاوەتەوه[1]