(خەرتۆ حاجی ئیسماعیل) ناسراو بە (بابا شێخ) نەوەی (شێخ فەخرەدین کوڕی عودەی)ە.
لەدایکبووی (1933) ی شارۆچکەی شێخان.
سەرۆکی جڤاتی ڕۆحانی ئێزیدییەکان و سەرپەرشتیاری پەرستگای (لالش) ، هەندێک جار بە (باوکی ڕۆحانی ئێزیدیەکان)ی کوردستان و ئێراق و جیهان گۆدەکرا.
کاژمێر 7:40 دەقیقەی ئێوارەی ڕێکەوتی (#01-10-2020#) ڕۆژی پێنجشەممە، بەهۆی وەستانی هەردوو (گورچیلە) ی لە نەخۆشخانەیەکی شاری #هەولێر# کۆچی دواییکرد.
چەند ڕۆژێک پێشتر لە نەخۆشخانەکانی شاری #دهۆک# چارەسەری بۆ دەکرا و لەگەڵ تێکچوونی ڕەوشی تەندرووستی گەیەنرایە نەخۆشخانەکانی هەولێر.[1]