پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
چارەنووسی جنێو - (بەبۆنەی کاردانەوە سیاسی و کەلتورییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی کوردستانەوە)
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چارەنووسی جنێو - (بەبۆنەی کاردانەوە سیاسی و کەلتورییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی کو...

چارەنووسی جنێو - (بەبۆنەی کاردانەوە سیاسی و کەلتورییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی کو...
نوسینی :#وەلید عومەر#
جنێو، کردارە. کردارێکی زمانی. کردارێکە خۆی لەبنەڕەتدا شاردنەوەی کردارێکی ترە(کە لەدوا ئەگەردا کوشتنە)، بەڵام ئەمڕۆ و بگرە دەمێکیشە وەک کردارێکی کرچ و ڕاستەوخۆ سەیردەکرێت کە جۆرێکی ڕاستەوخۆیە لە توندوتیژی. زۆرجاریش کردارێکی هێند شاراوە نیە و
مرۆڤەکان لەپشت پەردەی ڕەمزییەوە بەرامبەر یەکتری بەکاریدەهێنن، بەڵام مادام کەلتور خۆی پانتایی واخۆدەرخستن و نمایشە ناچارییەکانە، ئەوا دەبێت جنێوەکان دزەنەکاتە ناو پانتاییە ڕەمزی و کەلتورییەکە. هەموومان دەزانین جنێودان هەیە، بەڵام وا خۆمان دەردەخەین شیاوی بەکارهێنان نیە. زۆرێکمان تێزەکەی فرۆیدمان بیستووە کە دەڵێت: ئەوەی یەکەم بەردی بناغەی شارستانیەتی دانا، هەر ئەو کەسە بوو کە یەکەم جنێوی دا. لە سادەترین لێکدانەوەدا، ئەم قسەیە واتە: قسە دەکرێتە بەدیلی کوشتن. لەجیاتیی ئەوەی بەشێوەیەکی فیزیکی بتسڕمەوە و چەشنی مرۆڤەکانی پێش شارستانیەت سەرت هەڵکەنم، ئەوا کوشتنەکەت دەخەمە نێو ڕستەیەکەوە. ڕستەکە خۆی کردارێکی بڵندبووەوەی کوشتنە. جۆرێک لە گۆڕینی ئاراستەی وزە دەروونییەکەیە، و دواجار کوشتنێکی سیمبوڵییە. گەر جنێو نەبووایە، نەدەکرا شارستانیەت بەم فۆرمەی ئێستا بنیاتبنرێت و مرۆڤەکان زیادیاننەدەکرد و زمانیش ڕەنگە بەم جۆرەی ئێستا گەشەی نەکردایە(لە ئاستی پێچاوپێچی تردا، زۆر دیاردە و کایەی تری مرۆیی هەمان پێگەی جنێویان هەیە و بۆ سازکردنی شارستانیەت جێی بایەخن). دیارە خاڵە ئاڵۆزەکە لێرەدایە کە جنێو هەروا بەشێوەیەکی میکانیکی جێگرەوەی کرداری سڕینەوە نیە، بەڵکو بەهۆی دووبارەبوونەوەی بەردەوامیەوە لەنێو شارستانیەت و کەلتورەکاندا گۆڕاوە بۆ تارمایی کوشتن، یان درووستتر بیڵێین: میتافۆری کوشتن. هەر میتافۆرێک جێگرەوەی وشەیەکی ترە، کردارێکی ترە، کوشتنێکی تر. هەر جنێوێک، کوشتنێکی لەدەستچووە، بەڵام لەدەستچوونەکە بەر لەوەی لەدەستبچێت، لەدەستچووە. شتێکە چەشنی ئۆبێکتی بچوکی a لە دەروونشیکاریی لاکاندا. ڕەنگە لەبەر ئەمەش بێت جنێوەکان هەرگیز پڕاوپڕ ناتوانن قەرەبووی کوشتنەکان بکەنەوە و بونیادی دووبارەبوونەوە و هەزاربارەبوونەوەیان لە هەناوی خۆیاندا هەڵگرتووە. جنێو هێنانی پاڵنەری مەرگە بۆ ناو کەلتور، کەلتور چیدی کوشتنە بایۆلۆژی و جەستەییەکان دەگۆڕێت بۆ نەفی و کوشتنی ڕەمزی.
ئاشکرایە لەڕووی ڕیشەناسییشەوە جنێودان(swearing) لە هەمان کاتدا بە واتای سوێندخواردن دێت و ڕەهەندێکی پیرۆزی هەیە. ئەمەش بەر لە هەر شت، سەرتاپای ڕووبەری زمان دەگرێتەوە کە هەر وشەیەک دەشێت هەڵگری پێچەوانەکەی خۆی بێت چونکە شاهەستە چەپێنراوەکانی مرۆڤ بریتییە لە کینەڤین(کینە + ئەڤین) لە یەک کاتدا. وزە دەروونییەکەی مرۆڤ و کۆی شارستانیەتیش لە هەر ساتێکدا دەتوانن بەئاسانی وەرگەڕێنە سەر کینە یاخود ئەڤین. وزەی دەروونی دەبێت لەو دوو هەستەدا بخرێتەگەڕ، ئیدی ئەوە ئیشی کەلتورەکانە چۆنی دابەشدەکەن. داهێنانی ئەو هەمووە سانسۆر و عورفە مرۆییە وایکردووە تەنیا لە هەندێک شوێنی زەقدا جیاکارییەکە دەرکەون، گەرنا سنورێکی ئەوتۆ لەنێوانیاندا نیە. ئەوەی نەتوانین بیکەینە بەشێک لە خۆمان و لە قودسیەتەکەیدا بتوێینەوە، ئەوا نەفییدەکەین و لەڕێگەی جنێوێکەوە دەریدەکەینە دەرەوە. گەرچی جنێو دیاردەیەکی گەردوونییە، بەڵام دابەشکردنی ئابوریی دەروونیی کەلتوری کوردی، دابەشکردنێکی ناتەندرووستە. تۆڕە بەناو کۆمەڵایەتییەکان، کە ئێستا نوێنەری پانتایی کۆمەڵایەتیین، شایەتی ئەوەن. سیاسەتیش لە فۆرمە حیزبییە خێڵەکییەکەیدا، ئەم جنێوسازییە بەرهەمدێنێتەوە و گوژمی کوشتنەکان بەسەر زماندا دابەشدەکاتەوە- ئیدی لە کوشتنی سیاسییەوە تا کوشتنی کەلتوری و هتد. جنێو دیاردەیەکی جەوهەری نیە کە هەمیشە بۆ یەک مەبەست بێت و یەک ناوەڕۆکی دەرەمێژوویی نەگۆڕی هەبێت، بەڵکو بڕەکەی کەم وزیاد دەبێت و ئەرکەکانیشی لە گۆڕاندان. ئەوەی ناگۆڕێت بنک و بونیادە مێژووییەکەیەتی کە دەبێت کەلتورێک توانای خۆتێپەڕاندنی هەبێت و جنێو بخاتەوە شوێنە پەراوێزییەکەی خۆی. ئێستا کە دەوترێت خەڵک نائومێد و ماندووە، جنێو شتێک لە ڕەوایەتیی هەیە، بەڵام ئەوەی ناگۆڕێت ئەو زیادەجنێوەیە کە سبەی و دووسبەی هەر بەردەوامدەبێت و بەسەر دۆخی تردا خاڵیدەکرێتەوە. ئەوەی پەیوەندیی بە کایەی ڕۆشنبیرییەوە هەیە ئەوەیە کە دەتوانین بڵێین: لە هەر کۆمەڵگایەکدا هەژاریی تیۆری هەبوو ئەوا هەژاریی زمانیش بوونی دەبێت- لەوێشەوە هەژاریی جنێودان. زمانی زبر شتێک نیە بەتەواوی بکرێتەدەرەوەی شارستانیەت، بەڵام دەکرێت گوژم و تراوماکانی دابەشکرێت و لاوازبکرێت و لە بەشەخسیکردن داماڵرێت. جنێو خۆی شتێک نیە بە کەم وەرگیرێت، چونکە جار هەیە گوزارشت لە بنبەستێکی مێژوویی دەستەجەمعی دەکات، تەعبیر لە پەنگخواردنەوەیەکی کەلتوری و زەینی دەکات کە لە سەرچاوەوە حەلنەکراوە. ئەم زەبروزەنگە زمانییە و ئەم فیچقەکردنەی جنێو، شتێک نیە لە ساتێکی دیاریکراودا کورتکرێتەوە و ببەسترێت بە یەک هۆکار و یەک قۆناغەوە. شارستانیەت چەندین قۆناغ و فۆرمی کۆمەڵایەتی و سیاسیی بەڕێکردووە، بەڵام بەکارهێنانی زمان و مامەڵەی شارستانی بە زمانەوە شتێکە نەگۆڕ دەردەکەوێت. ئەمڕۆ لەناو ئەو قۆناغەی شارستانیەتداین کە پتر لە بەربەریەتەوە نزیکە و سەرمایە و ئەبستراکتبوونەوەی پەیوەندییە مرۆییەکانی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە، بەڵام هێشتاش پەیوەندیی زمان و شارستانیەت شتێکی کۆنکرێتی و بەرجەستەیە و زمان ئەو میراتە دێرینەی شارستانیەتە کە دەکەوێتە پێش و پاشی سەرمایەشەوە. شتێکی ساویلکانەیە گەر پێمانوابێت لەگەڵ کەمبوونەوەی گرفتە ئابورییەکانی مرۆڤدا، زبریی ناو زمان کەمدەبێتەوە و چەندین ئەزموونی بچوک و گەورەش دەریدەخەن کە مرۆڤ هیچ فۆرمێکی جێگر لە ژیان شکنابات کە زمان بەتەواوی هێوربێتەوە و لە سڕینەوە پاککرێتەوە. زمان و دیاردە تیژەکانی ناوی، بارێکی ناچاریین بەسەر مرۆڤەوە و بە تۆزێک ئاگاداربوون لە هزری سەدەی بیستیش تێدەگەین زمان لەوە ئاڵۆزترە کورتکرێتەوە بۆ ئامرازی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕ. زمان، تۆڕێکی وجودییە کە بەسەر ئابورییە دەروونییە فەردی و دەستەجەمعییەکانماندا هەڵخراوە.
لە مشتومڕە حیزبی و سیاسییەکانی نیو سەدەی ڕابردووی کورددا شێوازی پەلامار و جنێوەکان زۆر بەرایی و ڕاستەوخۆ و بێ میدیۆمن. ئەوەی لەو نێوانەدا ونە، حزووری قورسی شارستانیەتە(ئەویش بەتایبەت بەو مانا ئاڵۆزەی کە تۆتالیتاریزمێکی ڕێکخراویشی نەبووە لە چەشنی ئەوانەی خۆرئاوا کە ئەزموونکردن و هاوکات بنبەستی ڕەهای شارستانیەتیش بوون). تیۆر خۆی بەشێکی شارستانیەتە. تیۆر وەک پێگەی ئۆنتۆلۆژی شتێکی پیرۆز نیە، بەڵکو لانیکەم پاڵاوتنی بەدەویەتە. دواخستن و پارچەکردن و شاردنەوەیەتی. زمان بۆ ئەوەی شارستانی بکرێتەوە، سەرەتا بەشێوەیەکی ئامرازی کاری پێ دەکرێت. لەڕاستیدا لەپاش ڕاپەڕینەوە، و بەتایبەت لە 20 ساڵی ڕابردوودا وردەوردە کاری گرنگ بە زمانی کوردی کراوە، هەم لەڕووی پەروەردەوفێرکردنەوە و هەمیش لەڕووی چاپی کتێب و میدیا و کایەکانی ترەوە. بەڵام ئەوەی حەلنەبووە، پێگەی جنێوە لەنێوان مرۆڤی کورد و کایەکانی ژیانیدا. لەنێوان خۆی و ئەویتردا، لەنێوان خۆی و مێژووەکەیدا. سیاسەت کە زوو دەبێتە جێی لاساییکردنەوەی خەڵک، لە فۆرمە حیزبییە کوردییەکەیدا، مامەڵەیەکی بە زمانەوە کردووە کە کەلتورەکە خۆیشی هەروا مامەڵەی پێوە کردووە. ئەویش بارگاویکردنی زمان بە ڕەهەندی شەرەفپەرستی و تۆمەتتاشی و بەهاکانی پیاوێتی. لەم ڕووەوە حیزب و ئۆپۆزسیۆن کێبڕکێیانکردووە لەوەی کامیان باشتر دەتوانن دیکتە و دەمەلاسکێی کەلتورەکە بکەنەوە. کەلتوری کوردی، نیگایەکی بەسەر خۆیەوە درووستکردووە کە فشاری گەورە لەسەر مرۆڤەکانی ناوی دادەنێت و لە هەر وێستگەیەکی لاوازیدا هێجگار شەرمەزار ببن و تووشی کاردانەوەی شێتانە بن. هەر کەلتورێک نیگای هێند فشارهێنی لەسەر مرۆڤەکانی دانا، ئەوا مرۆڤەکانیشی دایم لە پەرچەکرداری شێتانە و تونددا دەبن، چونکە ژیانکردن لەناو کەلتوردا خۆی قەرزێکە. تا دەستکاریی ئەم نیگایە نەکرێت، ئەوا پەرچەکردارەکان هەمیشە توند و شێتانەن و کارەکتەرەکان لە تەریقبوونەوەیەکی گەورەدان. لە بەرکەوتنە حیزبییەکاندا، ئەم پەرچەکردارە بۆ ئەویتری نەیار نیە، بەڵکو تەریقبوونەوەیەکی قووڵە لەبەردەم نیگای کەلتورەکە و مێژووەکەدا. بۆیە چارەنووسی جنێو، بەدەر لە هەموو کێشەکانی تر، بەستراوەتەوە بەم نیگا کەلتورییەوە. فشاری ئەم نیگایە ستەمێکە مرۆڤەکان دەرهەق بە خۆیان دەیکەن. زمان دەکەنە قوربانی، بەڵام بەر لەوە ئەوە ئێمەین بووینەتە قوربانیی زمان. (ئێرنیستۆ لاکلاو وتبووی ستالینیزم دیاردەیەکی زمانەوانی بوو، بەڵام لەڕاستییدا ئەوە زمانە کە دیاردەیەکی ستالینییە). زمان خۆی توند و کوشندەیە، چونکە هەر وشەیەک جیا لە نیگار و ڕێنوسەکەی، بارگاوییە بە دیوێکی دەروونی. هەر وشەیەک، بارستەیەکە لە جێکەوتی سایکۆلۆژی.
ئەوەی جێی خۆشبەختییە ئەوەیە کە لۆژیکێک لەسەرووی تاکەتاکەی مرۆڤەکانەوە کاردەکات و مێژوو لە چنگی شەخسییانەی وان دەردێنێت و تۆماریدەکات. ئەم لۆژیکە سەروو-فەردییە، دیسان کەس نیە جگە لە نیگای مرۆڤەکان خۆیان بەسەر خۆیانەوە. بۆیە بەشێک لە مێژوو بەدەستی خۆمانەوەیە و بەشێکیشی هەمیشە لە دەرەوەی ویستی ئێمەوە دەگوزەرێت و دەبێتە بەشێک لە مێژووی گشتی: لەو بەشەی کە بەدەستی ئێمەوەیە، دەتوانین پێکەوە زمان لە دیوە بەربەرییەکەی سوکترکەینەوە. لێرەشەوە، چێژی کوشتن دەدۆڕێنین، بەڵام زەمینەی کۆمەڵگایەکی مەدەنی دەڕەخسێت و بەشێک لە دیاردەی جنێو لە فۆرمی داهێنەرانەی تردا دەگەڕێتەوە. [1]
ئەم بابەتە 1,492 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 20-09-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-09-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 20-09-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-09-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-09-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,492 جار بینراوە
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!