پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,312
وێنە 105,188
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,693
ڤیدیۆ 1,280
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕێکخراوی 17ی شوبات ڕاپۆرتێک لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێم بڵاوکردەوە
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێکخراوی 17ی شوبات ڕاپۆرتێک لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێم بڵاوکر...

ڕێکخراوی 17ی شوبات ڕاپۆرتێک لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێم بڵاوکر...
ڕێکخراوی 17ی شوبات، لە ڕاپۆرتێکدا کۆی ئەو پێشالکاریانەی مافی مرۆڤی ئاشکراکرد، کە لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020دا لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و لای ئەوان تۆمارکراوە.
دەقی ڕاپۆرتەکە:
ڕێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەناوەوەو دەرەوەی وڵات خۆبەخش و بێلایەن و پیشەییانە کاردەکات لەسەر تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان و بەدواداچون دەکات لەسەر تەواوی پێشێلکارییەکان و ناوەندە جیهانیەکانی لێ ئاگاداردەکاتەوە بەتایبەت تیرۆرە سیاسیەکان کە لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەنجامدەدرێت و هەوڵدەدات کەس و لایەنی سیاسی ئەنجامدەر ئاشکرابکات بۆ ڕای گشتی.
17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، تەواوی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان پۆڵێن دەکات بۆ دووجۆر: ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ. جۆری یەکەم ئەو پێشێلکارییانە دەگرێتەوە کە ڕاستەوخۆ دەسەڵات لێی بەرپرسە و ئەنجامی دەدات نمونەی تیرۆری سیاسی و تەقەکردن لەخۆپێشاندەران. جۆری دووەم ئەو پێشێلکارییانە دەگرێتەوە کە ناراستەوخۆ بەرپرسیار دەبێت وەکو خۆکوشتن بەهۆی هەژاری و کوشتنی ژنان و گیانلەدەستدانی هاونیشتیمانیان لەڕێگەی هەندەران.
مانگی یەک:
6/1 لە شیلادزێ، قارەمان کوڕی شەهید شوکری ڕێکانی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پارتی دەستگیرکراو دوای ماوەیەک ئازادکرا.
15/1 سەرنوسەری پێگەی پەڕەگراف، سورکێو محەمەد لەسەر سکاڵای ئارام شێخ محەمەد جێگری پێشووی پەرلەمانی عێراق دەستبەسەرکرا دوای ئەوەی ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەم بەرپرسە بڵاوکردبۆوە کە موڵکی گشتی ناگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت.
16/1 لەناو زیندانێکی پارتی، پێشمەرگەیەکی یەکێتی خەڵکی گوندی سیساوە بەناوی مەجید برایم عەبدوڵڵا لەژێر ئەشکەنجەدا ژیان لەدەستدەدات. هەمان ڕۆژ لە دهۆک، ڕۆژنامەوان و چالاکوان سعود صابر محەمەد بەهۆی نوسینەکانی لە ئەژماری خۆی لە فەیسبوک بانگهێشتی ئاسایشی پارتی دەکرێت و داوای لێدەکرێت کە نوسینەکانی بوەستێنێت و پێشووتریش هەڕەشەی وازهێننان لە کاری ڕۆژنامەوانی لێکراوە.
19/1 جارێکی دیکە سەرنوسەری پێگەی پەڕەگراف، سورکێو محەمەد لەسەر سکاڵای ئارام شێخ محەمەد جێگری پێشووی پەرلەمانی عێراق دەستبەسەرکراو دواتر ئازادکرا.
27/1 لە سەیدسادق، چالاکوان زانا عەلی بەهۆی بەشداری و وەک ڕێکخەرێکی خۆپێشاندانەکە لەلایەن ئاسایشی یەکێتی دەستگیرکرا و دوای ئەشکەنجە و سوکایەتیەکی زۆر هەمان ڕۆژ ئازادکرا.
28/1 لە #هەولێر#، کوڕی بەرپرسێکی پارتی بەناوی کەمال تورگەیی کە سەرەڕای ئەوەی سەرپێچی هاتوچۆی کردبوو تەقە لە کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆ دەکات و برینداری دەکات.
مانگی دوو:
2/2 لە بازگەی #دێگەڵە#، کە لەلایەن هێزەکانی پارتی بەڕێوەدەبرێت ڕێگریکرا لە خوێندکارانی دانەمەزراوی شارۆچکەکانی #هەڵەبجە#ی شەهید و #دەربەندیخان# و سیدسادق بۆ خۆپێشاندان بچنە ناو شاری هەولێر.
4/2 لە هەولێر، هێزەکانی پارتی ڕێگریان کرد لە گردبوونەوەیەکی نارەزایی کە لەلایەن ژمارەیەک چالاکوانی شارەکەوە دژی دواکەوتنی موچە و سیستەمی حکومڕانی لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران ڕێکخرابوو.
مانگی سێ:
7/3 لە #چەمچەماڵ#، ڕۆژنامەوان پێشەوا شێخ ڕەئوف لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی بەهۆی ڕەخنەگرتنی لە کەرتی تەندروستی دەستگیرکراو دوای چەند ڕۆژێک ئازادکرا.
11/3 لە #پێنجوێن#، ڕۆژنامەوانی پێگەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان عەدنان ڕەشیدی کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی پێنجوێنە هێزێکی دەمامکداری نەناسراو هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی و خۆی و هاوژینەکەی ئەشکەنجە دەدەن و وێنەی هاوژینەکەی بەڕووتی دەگرن. هەروەها، هەڕەشەی ئەوەی لێدەکەن کە نابێت چیتر کاربکات و زانیاری بدات لەسەر پێشێلکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
17/3 فەرماندەی لیوای 1ی پیادەی کەرکووک، عەمید ڕوکن ڕێبوار عەلی بەهۆی داواکردنی ماف و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لە ئەرکەکەی دورخرایەوە بە بڕیاری #وەزارەتی پێشمەرگە#.
19/3 لە حاجی ئۆمەران، ستافی ئێن ئاڕ تی و پەیامنێری ئەو کەناڵە عەبدۆ حوسێن لەلایەن ئاسایشی پارتی ڕێگری لێکرا کە ڕوماڵی سەردانەکەی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەو مەرزە نێودەوڵەتیە. هەمان ڕۆژ، ئامانج وەرتی پەیامنێری سایتی سبەی و کەی ئێن ئێن هەڕەشەی لێدەکرێت.
20/3 لە دهۆک، ڕۆژنامەوان و چالاکوان ئومێد حاجی بەرۆشکی دەستگیردەکرێت بەهۆی ڕەخنەگرتنی لە کەرەنتینە نەکردنی کەسایەتییەک بەناوی مەلا ئیحسان ڕێکانی دوای ئەوەی لە وڵاتی ئەلمانیا دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان دوای هەفتەیەک لەدەستگیرکردنی ئازادکرا.
24/3 لە هەولێر، ڕۆژنامەنوس و چالاکوان هێمن مامەند دەستگیرکرا و دواتر لەبەرواری 5ی نیسان بەبێ دادگاییکردن بە کەفالەتی پێنج ملیۆن دینار ئازادکرا. هەمان ڕۆژ لە شارۆچکەی #تەقتەق#، چالاکوان سەنگەر جەوهەر لەسەر بڵاوکردنەوەی نوسینێکی ڕەخنەیی لەسەر بەرسانی ناوچەکە لە ئەژماری خۆی لە فەیسبوک دەستگیرکرا دوای 24 کاتژمێر ئازادکرا.
25/3 لە شارۆچکەی قەسرێ، ئاسایشی پارتی دوو کادیری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بەناوەکانی شەماڵ مەلا کوردستانی و کارۆخ بەکر دەستگیرکردووە و هۆکاری دەستگیرکردنیان نەزاندراوە.
26/3 لە بازگەیەکی هەولێر، بەبێ هێچ پاساوێکی یاسایی ڕێگریکرا لە هەردوو پارێزەران گۆران #دیبەگە#یی و هەرێم ڕەفعەت کە بچنە ناو شاری هەولێرەوە.
31/3 لە #سۆران#، چالاکوان سیهاد یاسین حوسێن دانیشتووی #سیدەکان# لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکەوە هەڕەشەی لێدەکرێت گەر کۆتایی بە نوسینە ڕەخنەییەکانی نەهێنێت.
مانگی چوار:
2/4 لە #سلێمانی#، هێزێکی ئەمنی یەکێتی چووە سەر ماڵی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و دەستگیریکرد بەهۆی نوسینی کۆمێنتێکی لە فەیسبوک لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
6/4 لە سلێمانی، زریان موحەمەد ڕۆژنامەوانی ئاوێنە لەلایەن هێزێکی یەکێتی دەستگیرکرا بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی لەسەر خۆپارێزی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. دواتر لەهەمان ڕۆژدا و دوای چەند کاتژمێرێک ئازادکرا.
7/4 کاتژمێر 1ی شەو، پانزە ئەفسەری پۆلیس هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ڕۆژنامەنوس و چالاکوان هێمن مامەند دوای ئەوەی دەستگیری دەکەن لەبەرواری 28ی هەمان مانگ بەکردنەوەی 8 دۆسیەی جیاجیا و بە کەفالەتی شەش ملیۆن دینار ئازاد دەکرێت تائێستاش دۆسیەکەی بەکراوەیی ماوەتەوە.
لەهەمان ڕۆژ، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوێک داوای داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی کرد بەمەبەستی ڕێگریکردن لە ڕوماڵکردنی ئەو کەناڵە لەسەر پێشهات و زانیاریەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ.
11/4 لە سنوری پێنجوێن، مستەفا سەلیمی کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێران لەسێدارەدرا دوای ئەوەی کە لەزیندانێکی ئەو بەشەی وڵات ڕایکردبوو خۆی گەیاندبووە باشوری کوردستان بەڵام لەلایەن هیزەئەمنیەکانی یەکێتی دەستگیرکرا و ڕادەستی ئێران کرایەوە.
26/4 لە دهۆک، لەگردبوونەوەی خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبیل ڕێگریکرا لە ڕووماڵکردنی تیمی کەناڵی سپێدە ئازاد سەعدی پەیامنێر و محەمەد حسێنی کامێرامان.
29/4 لە سۆران، کاتژمێر 10ی شەو ئاسایشی پارتی پۆلیسێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سۆران بەناوی جەواد ڕەسوڵ حسێن دەستگیردەکەن.
مانگی پێنج:
16/5 لە دهۆک، مامۆستایان و چالاکوانی شارەکە خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان دژی پێنەدانی موچە ئەنجامداو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پارتی 60 کەس لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە دەستگیرکران، بەشێکیان هەمان ڕۆژ یان ڕۆژی دواتر ئازادکران بەڵام 12 کەسیان تا چەند ڕۆژێک لەزینداندا مانەوە، بەدیاریکراویش مامۆستا بەدەل بەرواری دوای دوو هەفتە لەزیندانیکردنی لەبەرواری 31ی هەمان مانگ ئازادکرا.
لەهەمان ڕۆژدا، 8 ڕۆژنامەوان لە میدیا جیاجیاکان دەستگیرکران کە ڕوماڵی خۆپێشاندانەکەیان دەکرد بەناوەکانی (ئازاد، پەیامنێری سپێدە، عەلی دیوالی، پەیامنێری سپێدە، کاروان سدیق، پەیامنێری گەلی کوردستان، هجری بەرواری، وێنەگری سپێدە، ساهر سەگڤان، بەرێوەبەری کەنالی لۆکاڵی خاپوور، .ئەحمەد شەرنیخی، بەڕێوبەری ڕادیوی خاپوور، ئومێد بەرۆشکی، ڕۆژنامەنووس، ئەکەرم کوللی، پەیامنێری سپێدە).
26/5 لە سلێمانی، ساکار عەبدوڵڵا پەیامنێری کەناڵی ناوخۆیی سی ئیم کەی لەلایەن کەسێکەوە لەکاتی چوونی بۆ کەناڵەکە هەوڵی ڕفاندنی دەدرێت دواتر کەسەکە لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستگیردەکرێت و پاشان بەکەفالەتی 500هەزار دینار ئازاد دەکرێت و تائێستاش کەیسەکە بەکراوەیی ماوەتەوە.
مانگی شەش:
1/6 لە بازگەیەکی پارتی لەنێوان مەخمور - هەولێر، پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ئیدریس سەلیم بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو لەبەرواری 8ی ئایاری ساڵی 2019 دەستگیرکرابوو واتە دوای زیاتر لە ساڵێک و بەبێ بینینی دادوەر و ئاراستەکردنی هیچ تۆمەتێک ئازادکرا.
2/6 لە سلێمانی، هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی بەزەبری هێز و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران بڵاوەیان بەو خۆپێشاندانە کرد کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەهۆی دواکەوتنی موچە و سیستەمی حکومڕانی ئەنجامدرابوو.
4/6 لە بازگەی کەڵەک کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی پارتی بەڕێوەدەبرێت ڕۆژنامەوان و کامێرامانی کەناڵی سپێدە بەناوەکانی عەزیز موحەمەد و موحەمەد ڕەئوف سوکایەتیان پێدەکرێت و لێیان دەدرێت و دەستبەسەر کەلوپەلە ڕۆژنامەوانیەکانیاندا دەگیرێت.
5/6 لە خەلیفان، هەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆڕان هێمن خەلیفانی لەسەر نوسینە ڕەخنەیەکانی لە دەسەڵات دەستگیردەکرێت.
7/6 لە هەولێر، هاوڵاتیەک بەناوی شاخەوان عمر عزیز پێی ڕادەگەیەنن کە چیتر ناتوانێت لەناو یاریگا وەرزش بکات بەهۆی ئەوەی کە پارتی نیە و ڕەخنەی توند ئاراستەی دەسەڵات دەکات لەڕێگەی ئەژماری خۆی فەیسبووک.
11/6 لە هەولێر، ئالان ساحێبقران ڕۆژنامەنوس و سەرنوسەری پێگەی KGN دوای ئەوەی دۆسیەی گەندەڵی لەسەر سایلۆی هەولێر بڵاودەکاتەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستگیردەکرێت و دواتر بەکەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد دەکرێت.
15/6 لە هەولێر، دوای ئەوەی چین و توێژەکانی ئەو شارە گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێکخست دژی داگیرکاریەکانی تورکیا، هێزە ئەمنیەکانی پارتی ڕێگریکرد و 24 کەسی لە بەشداربووانی گردبووەکە دەستگیرکرد و دوای چەند کاتژمێرێک ئازادکران.
20/6 لە شیلادزێ، خۆپێشاندانێکی بەرفراوان دژی لەشکرکێشی و بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی باشوری کوردستان بەڕێوەچوو. لەم خۆپێشاندانەدا گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو هێزەئەمنیەکانی پارتی بەزەبری هێز بڵاوەیان بە خۆپێشاندەران کرد نزیکەی 10 خۆپێشاندەریان دەستگیرکرد.
21/6 لە هەولێر، پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی بەپلەی نەقیب بەناوی (ه. کەریم حاجی بریندار برادۆستی) بەهۆکارێکی نەزانراو کوژراوە، لەپزیشکی دادی هەولێر دەرکەوت گوللەیەک نراوە بەسەریەوە
26/6 لە #گەرمیان#، لەلایەن ئاسایشی یەکێتی و لە شیلادزێ لەلایەن هێزەئەمنیەکانی پارتی ڕێگریکرا لە بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی نارەزایی دژی هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا.
27/6 لە شیلادزێ، قارەمان کوڕی شەهید شوکری ڕێکانی بەبێ ئاگادارکردنەوە و نوسراوی دادگا لەلایەن هێزەئەمنیەکانی پارتی دەستگیردەکرێت.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، وڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەناویدا لە لیستی ڕەشدایە بۆ ساڵی 2020 بەگوێرەی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوری نێودەوڵەتی و ڕیزبەندی 162مین وڵاتی گرتووە لەکۆی 180 وڵاتی جیهان لە خراپی ڕەوشی کاری ڕۆژنامەگەریی و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ. هەروەها، بەپێی ڕیزبەندی فریدەم هاوس ئازادی سیاسی و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان و عێراق نیە.
لەکۆتاییدا، ئێمە وەک ڕێکخراوی 17ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنین: هەر دوو حزبی دەسەڵاتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە هەردوو زۆنی سەوز و زەرد بە بەرپرس و ئەنجامدەری سەرەکییان دەزانین لەم تیرۆرو ترس و تۆقاندن و پێشێلکارییانەی کە ئەنجامدەدرێن دژ بە هاونیشتیمانیان بەگشتی و ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان بەتایبەتی. هاوکات، ئامار و داتا تۆمارکراوەکانی ڕێکخراو و ناوەندەجیهانیەکان دەریدەخەن، ئازادی ڕادەربڕینی تاک و کاری ڕۆژنامەنوسی لەهەرێمی کوردستان لەئاستێکی ترسناکدایە.[1]
ئەم بابەتە 2,936 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 03-07-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-07-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 03-07-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-07-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,936 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.161 KB 03-07-2020 ڕۆژ هەژارڕ.هـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,312
وێنە 105,188
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,693
ڤیدیۆ 1,280
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!