کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,142
وێنە
  123,324
پەرتووک PDF
  22,030
فایلی پەیوەندیدار
  124,468
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,561
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,142
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,630
عربي - Arabic 
43,332
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,339
فارسی - Farsi 
15,454
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,018
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,699
شوێنەکان 
17,016
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,399
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,919
نەخشەکان 
233
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,185
شوێنەوار و کۆنینە 
728
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,024
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,577
کورتەباس 
22,087
شەهیدان 
11,881
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,174
PDF 
34,580
MP4 
3,799
IMG 
232,007
∑   تێکڕا 
271,560
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پەیامێک لە قەرەیلانەوە 01-07-2020
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پەیامێک لە قەرەیلانەوە 01-07-2020
پەیامێک لە قەرەیلانەوە 01-07-2020
موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە، دەربارەی دۆخی ناوچەکە و پیلان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، بۆ ڕادیۆی دەنگی وڵات قسەی کرد.
دەقی ناوەڕۆکی قسەکانی قەرەیلان بەمشێوەیەیە:
کاتێک سەرنج بدەینە سەر مێژووی تەڤگەرەکەمان دەبینین کە لە دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ و بەملاوە ڕوحی فیدایی لە لوتکەدایە، هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان ئەم ڕاستیەی لە زیندانی #ئامەد# بە دروشمی 'بەرخۆدان ژیانە' پراکتیزە کرد، هاوڕێ زیلانیش بە چالاکیەکەی بەردەوامی بە ڕێچکە و ڕێبازی فیداییدا، لەسەر بناغەی ئەم تێکۆشانەدا هێزی تایبەت دروستکرا و ڕێبازی فیداییبوون خووڵقێنرا، بۆیە ئەم چالاکییە هەنگاوێکی مێژوویی گرنگە. چالاکی هەڤاڵ سەما یوجە، هەڤاڵ گولان (فیلیز یەرلتکایا) و هەنگاوەکانی دواتر لە چوارچێوەی ڕوحی فیداییبووندا ئەنجامدران.
قەرەیلان هەروەها وەبیریهێنایەوە کە یەکەمین ساڵیادی شەهادەتی شۆڕشگێری هێژا هەڵمەت (دیار غەریب)ە و وتی، لە کەسایەتی هاوڕێ هەڵمەتدا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەمەوە و ئەو بەڵێنەی کە داومانە دووبارەی دەکەمەوە، هاوڕێ هەڵمەت لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا ڕۆڵی پێشەنگایەتی بینی. ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بوو. هەروەها ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی #پەکەکە# بوو. بێگومان شەهادەتی هاوڕێ هەڵمەت بۆ ئێمە زیانێکی گەورە بوو، گەنجانی کوردستان بۆ ئەوەی تۆڵەی شەهید هەڤاڵ هەڵمەت بکەنەوە و لێپرسینەوە بکەن فیداکاری گەورەیان کرد، لە تێکۆشانی تٶڵەسەندنەوەدا هەنگاوی گرنگ نران، لەسەر ئەم بناغەیە قۆناغی لێپرسینەوە و حسابپرسین بەردەوامە.
قەرەیلان ئاماژەی بە هێرشی 15ی حوزەیران بۆسەر شەنگال، #مەخموور# و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کرد و وتی، دوژمن هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە، ئێمە شەهیدمان نەداوە، سەرەتا لە شەنگال زانیاریمان بەدەستنەهێنا، بەڵام ئێستا زانیاریمان لەبەردەستە، وەک ئەوەی لە ڕاگەیاندنیشدا باسی لێوەکرا، سێ #شەڕڤان#ی یەبەشە برینداربوون، جگە لەوە زیانی ترمان نییە، لە هیچ شوێنێکی تریش زیانمان نەبووە، واتە هێرشی 15ی حوزەیران کە دوژمن ئەنجامیدا پووچەڵ بووەتەوە و ئەنجامی نەبووە.
قەرەیلان لە بەردەوامی قسەکانیدا باسی لە هێرشەکانی سەر هەفتانین کرد و وتی:لە ماوەی 14 ڕۆژی ڕابردوودا لە هەفتانین داستانی قارەمانێتی گەورە تۆمارکراون، بەرخۆدانی عەگید، مەزلۆم، ئامارا و مەیمام و هەڤاڵان، بەرخۆدانێکی واتادار و قووڵ بوو.
دوژمن بگاتە هەر شوێنێک، باجێکی زۆر قوڕس دەدات'
قەرەیلان ئەوەی خستەڕوو کە لە هەفتانین شەڕ بەردەوامە و وتی:دوژمن هەندێک دەڤەری کۆنتڕۆڵ کردووە. دەتوانێت بیگرێت، بەڵام گەریلاکانیش لەناویاندان، خۆی پێشتریش ڕامانگەیاندبوو، دوژمن کە دەڤەرێک دەگرێت، با بیگرێت، بەڵام باجێکی زۆر قوڕس دەدات، واتە زۆری لێ دەکوژرێت و دواتر دەتوانێت شوێنێک بگرێت، ئەگەر لەوێ بمێنێتەوە هەموو کاتێک باجەکەی دەدات، لێیان دەکوژرێت، گەریلاکانی کوردستان بە ڕێبازی خۆسەری خۆیان ڕێگا نادەن کە دوژمن لەسەر خاکی کوردستان بە ئاسانی بمێنێتەوە و هیچ کاتێکیش ڕێگا بەوە نادەن، ڕێگا نادەن کە خاکی کوردستان بە ئاسانی داگیر بکرێت. لەم چوارچێوەیەدا بەرخۆدانی گەریلا لە هەفتانین بەردەوامە.
'دوژمن دەیەوێت سەرەتا هەرێمی ئارام دروست بکات و دواتر باشوور بەتەواوی داگیر بکات'
لەبارەی ئامانجی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکەری قەرەیلان وتی:بێگومان ئامانجی دوژمن داگیرکردنی هەموو سنوورەکانی مساقی میللیە، بەڵام لە سەرەتادا دەیەوێت هەرێمێکی ئارام دروست بکات، ئامانجەکەی لە هەرێمی ئارام بە تەنها خواکورک تا هەفتانین نییە، لە هەمانکاتدا لە ڕۆژئاواش هەمان پیلانی داڕشتبوو، واتە دەیەوێت لە خواکورکەوە تا #عەفرین# هەرێمێکی ئارام دروست بکات، ئەگەر هەرێمێکی بەم شێوەیەی ئارام دروست بکات، خۆی زۆربەی خاکی ڕۆژئاوا داگیر دەکات و هەرێمە ستراتیژەیەکانی باشووریش داگیر دەکات، ئاشکراشە کە دواتر هەموو خاکی باشوور داگیر دەکات، واتە ئامانجەکەی ئەوەیە کە لەم چوارچێوەیەدا هێرش دەکات، بۆیەش ڕیسکی گەورەی لەبەرچاو گرتووە، زۆری لێدەکوژرێت بەڵام باسیان ناکات، هەرجارەو باسی یەکێکیان دەکات، بۆ نمونە دەڵێت 'ئەفسەرێک کوژرا'، باشە ئەو ئەفسەرە چۆن کوژرا؟، ئەفسەر فەرماندەی هێزێکە، ئایا ئەو لە ڕیزەکانی پێشەوەدابوو کە مرد؟ دیارە هێزەکەی هەمووی لەناوچووە و دواتر ئەفسەرەکە کوژراوە، واتە ژمارەیەکی زۆریان لێدەکوژرێت.
'ئەم شەڕە، شەڕی نێوان گەلانی هەرێمەکە و هێڵێ داگیرکەری – شۆڤێنی تورکە'
قەرەیلان ئەوەی خستەڕوو، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پشتگیری هێزە دەرەکیەکان هێرش دەکات و وتی، ئێمە دەمانەوێت هەموو کەسێک ڕاستی داگیرکاری تورک ببینێت، گەلی کورد، سیاسەتمەدارانی کوردستان، گەلی عەرەب و دەوڵەتە عەرەبیەکان پێویستە ئەمە ببینن، سیاسەتی داگیرکەری نوێی ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست مەترسیەکی گەورەی هەیە، بەڵام ئێمە وەک گەریلاکانی پەکەکە لەدژی ئەم مەترسیە بەناوی گەلی کوردستان و گەلانی هەرێمەکە هەموویان بەرخۆدان دەکەین و شەڕ بەڕێوەدەبەین، ئەم شەڕە بە تەنها شەڕی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی فاشیستی تورک نییە، هەڵەیە کە بەم شێوەیە پێناسەی بۆ بکرێت، ئەم شەڕە شەڕی نیوان کورد و هێلێ داگیرکەری – شۆڤێنی تورکە، لە هەمانکاتدا شەڕی گەلانی هەرێمەکەیە لەدژی ئەو خەتە، لەسەر ئەم بناغەیە بەرخۆدانی ئێمە بەردەوامە.
'هێرشەکانی دژی #سلێمانی#، شەنگال و کۆبانێ ئاسایی نین'
موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی نەپەگە یادی شەهیدانی کۆبانێ، شێلادزێ و شارباژێڕی کردەوە و وتی:شەهیدانی دۆزی ئێمە پیرۆزن، شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستانن، خوێنی ئەوان بە فیڕۆ ناروات، بە تەئکیدی تۆڵەیان دەکرێتەوە، بێگومان داگیرکەری تورک ئەو هێرشانە لەسەر بناغەی پیلانێک بەڕێوەدەبات، واتە دەوڵەتی تورک لە سلێمانی تا شەنگال و کۆبانێ بێواتە هێرش ناکات، هێرشی پیلان بۆدارێژراون، ئاسایی نین، ئامانجی سەرەکیان ترساندنی کۆمەڵگای کورد و دیلگرتنی کۆمەڵگایە، بەم شێوەیە دەیانەوێت لەسەر سێ پارچەی کوردستان سەردەست بن، نە تەنها لە باکووری کوردستان دەیەوێت لە باشوور و ڕۆژئاواش سەردەست بێت، واتە ئامانجی گشتی بەم شێوەیەیە، لە ڕێگەی ئەو هێرشانەوە دەیەوێت گەلی هەرێمەکە بترسێنێت و ئاوارەیان بکات، بۆ نمونە بە ئەنقەست هێرش دەکاتە سەر دەرکارێ و گوندەکانی دەوروبەری، بە چاوترساندنی گەل دەیەوێت گوندەکان چۆڵ بکات، بەم شێوەیە دەیەوێت کارەکەی ئاسان بکات و کێ لە هەرێمەکە بجووڵێتەوە یەکسەر لێی بدات.
قەرەیلان باسی ئەوەشی کرد کە بابەتێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە بەم جۆرە ڕێبازانە دەیانەوێت ناکۆکی لەنیوان سیاسەتی کوردستاندا دروست بکەن و لەبەرانبەر یەکتری بووەستنەوە و بەم شێوەیە هەوڵی تێکدەری دەدەن و وتی:بۆ نمونە لە هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی یەنەکە هێرش دەکەن و بەم شێوەیە دەیانەویت ناکۆکی دروست بکەن، بە تایبەتی ئێمە واتە پەکەکە دەکەنە بیانو و هێرش دەکەن، ئێمە لە شارباژێڕ و ناوچەکانیتر نین، بەڵام دەبینرێت کە #پژاک# دەکرێتە ئامانج، واتە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتیشیان خستووەتە ناو لیستەکەیانەوە، بەم شێوەیە دەیانەوێت لە نێوان هێزەکانی کوردستاندا ناکۆکی دروست بکەن، لەنیوان، پەکەکە و یەنەکە هەروەها پەکەکە و پەدەکەدا ناکۆکی دروست بکەن، پیلانەکە بەمشێوەیەیە، دەیانەوێت لەنێوان هێزە کوردیەکاندا شەڕ هەڵگیرسێنن.
'پێویستە هەموو کەسێک پیلانی نوێی دەوڵەتی تورک ببینێت و نەکەوێتە تەڵەوە'
قەرەیلان دەشڵێت: ئێمە ئەمە دەڵێین تورک ناتوانێت بگاتە ئامانجەکانی، پێویستە هەموو کەسێک ئەم پیلانە نوێیەی دەوڵەتی تورک ببینێت و کەس نەکەوێتە تەڵەوە، ئێمە لە لایەن خۆمانەوە ئەمە دەڵێین، ئێمە ناکەوینە تەڵەی داگیرکەری تورکەوە، پێویستە کەس نەکەوێت تەڵەکەوە و ئەم پلانانەی دوژمن بە تەئکیدی پووچەڵ بکەنەوە، لەم ڕووەوە ڕاگەیەنراوی کاریگەری هیوادار بڵاودەکرێتەوە، نمونە، سیاسەتمەداری هێژا بەڕێز شناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕاگەیەنراوی بڵاکردەوە، واتادار بوو، ئەگەر هێزە کوردستانیەکان لەم چوارچێوەیەدا بجوولێنەوە، ئێمە دەتوانین هێرشەکانی سەر کوردستان هەمووان تێکبشکێنین، واتە پێویستی گەل بەم هەنگاوە هەیە کە لەدژی هێرشەکانی دوژمن یەکبین و پشتگیری یەکتری بکەین، ئەگەر ئەمە بکرێت هێرشەکانی دوژمن تێکدەشکێنرێن.
ئێمە لە قۆناغی بەرلە 50 – 100 ساڵ لەمەوبەردا نین، ئێمە گەیشتووینەتە ئاستێک، کێشەی ئێمە ئەوەیە کە ئێمە بڵاوین، ئەگەر سیاسەتی یەکگرتوو، ستراتژیەکی نەتەوەیی یەکگرتوو پیشانبدرێت، دەوڵەتانی دەوروبەر ناتوانین وەک پێشوو بڵێن (ئێمە بچین، لێیان بدەین، پارچەیان بکەن، بڵاویان بکەینەوە و دەستیان بەسەردابگرین).
'هەڵوێستی گەلی باشورمان هێژایە'
فەرماندەی نەپەگە ڕاشیگەیاند، کە هەڵویستی گەل لەدژی هێرشی داگیرکەری بە گشتی ئەرێنیە و وتی، بە تایبەتی گەلەکەمان لە سلێمانی و #گەرمیان# هەڵویستێکی نەتەوەی و بەرخۆدێریان پیشاندا، هەروەها شیلادزێ بەتەنها وەستایەوە و بە شێوەیەکی بوێرانە و قارەمانانە هەڵوێستی دەربڕی، لە کەسایەتی گەلەکەماندا لە سلێمانی، گەرمیان و شێلادزێ سڵاوی خۆم پێشکەش بە هەموو گەلی باشور دەکەم، هەڵوێستی گەلەکەمان لە شیلادزێ بۆ هەموو وڵاتپارێزێک مایەی سەربەرزیە، سڵاوی خۆمان پێشکەش بە گەلەکەمان لە شیلادزێ دەکەین، هەڵوێستی وڵاتپاریزیان زۆر هێژایە، ئێمە بڕوامان وایە کە گەلی بادینان و هەموو باشووری کوردستان خاوەن ئەم ڕۆحەن، کێشە لەنێوان سیاسەتمەداراندایە و گەلی کورد لەم پرسەدا لەپێش سیاسەتمەداراندایە، پێویستە ئەمە بگوترێت.
قەرەیلان وەبیریهێنایەوە کە لە باشوری کوردستان نزیکەی 20 پارتی هەن، کەسێک لەوان لێدوانێک نادات و ناڵێت، خەڵکی مەدەنیمان دەکوژرێن یان دەوڵەتی تورک دەیەوێت ولاتەکەمان داگیر بکات و وتی:پێویستە سیاسەتمەدارانیش مەترسی سەر کوردستان ببینن، ئەم شەڕە شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورک نییە، شەڕێکی ستراتیژی و فراوانە، پێویستە ئەمە ببینرێت.
'تێکۆشان لەدژی گۆشەگیری ئەرکی هەموو کەسێکە'
قەرەیلان باسی لە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیش کرد و وتی:گۆشەگیری ئیمرالی لە تورکیا وەک فاشیزم، لە کوردستان وەک کردەوەی فاشیستی و قڕکردن کەوتووەتەگەڕ، واتە لە بناغەی سیاسەتی گۆشەگیری ئیمرالیدا فاشیزم و قڕکردن هەیە، لەبەرئەوەش تا گۆشەگیری لە ئیمرالی کۆتایی پێنەهێنرێت، سیاسەتی قڕکردن و فاشیزم لە تورکیا کۆتایی نایەت، ئێمە تێکۆشان لەدژی سیاسەتی گۆشەگیری وەک ئەرکێک دەبینین و لە هەمانکاتدا ئەرکی هەموو کەسانی لایەنگری دیموکراسی، ئارامی و دادپەروەری لە تورکیایە کە لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە و تێکۆشان بکەن.[1]
#01-07-2020#
ئەم بابەتە 3,706 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 01-07-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-07-2020 (5 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 01-07-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-07-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,706 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.14 چرکە!