ئەسرا مناڵیکی بەهرەمەندی تەمەن 9 ساڵی کرماشانیە، ساڵی 2020 بە نواندنێکی کورت و نایاب بەشداری بەرنامەی عەسری جدیدی ووڵاتی ئێرانی کرد، بە تواناو نواندنە ناوازەکەی ئەندامانی لیژنە و ئامادەبوون و بینەرانی سەرسام کرد بە جۆرێک پاش کۆتایی نواندنەکەی بۆ قۆناغی زێڕین هەلبژێردرا.
ئەسرا جەلیلیان خەڵکی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، باوکی کاری سەربەخۆ دەکات و دایکی ژنی ماڵەوەیە.[1]