راگەیاندراوی پەکەکە لەسەر دۆزی پاڵمێ: بڕیارماندا راستەوخۆی بەشداری و چاودێر...
کۆمیتەی دیپلۆماسیی
پەکەکەپەکەکە لەبارەی داخستنی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئۆلۆف پاڵمێ لە دوای 34 ساڵ، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەی پەکەکەد هاتووە داخستنی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئۆلۆف پاڵمێ سەرۆک وەزیرانی سوید، کە لە 28ی شوباتی 1986دا کوژرا، بۆ بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان رووداوێکی گرنگ بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان تاوانبارکران بەو کوشتنە و لەبەر ئەوەی ئەو تاوانبارکردنانە هێشتا لانەبراون، قبوڵ ناکرێت. چونکە بەهۆی ئەو رووداوەوە بزووتنەوەکەمان پەکەکە و لە کەسایەتیی پەکەکە دا گەلی کوردیش تاوانبارکرا و تەریککران. دوای ئەوەی رووداوێکی لەو شێوەیە داخرا نە لە پەکەکە و گەلی کورد داوای لێبوردن کرا و نە لە دژی تیرۆریزەکردنی پەکەکە بەهۆی ئەو تاوانبارکردنەوە دەوڵەتی سوید دەستی بە هەوڵێکی ئەرێنی کردووە. بە ناوی پەکەکەوە و لەبەر ئەوەی ئێمە تاوەکو ئێستا لەو چاوەڕوانییەدا بووین، تەنها سەیری گفتوگۆکانمان لەوبارەیەوە دەکرد و چاوەڕێ بووین، کە دادپەروەری بچەسپێت. لەبەر ئەوەش ئێمە راستەوخۆ دەستبەکار نەبووین، بەڵام لەبەر ئەوەی گفتوگۆکان خەریکە لە چوارچێوەی خۆیان دەچنە دەرەوە و ناهەقیی 34 ساڵان بەهۆی ئەو رووداوی کوشتنەوە بەسەر بزووتنەوەکەمان و گەلەکەماندا سەپێندراوە راست نەکراوەتەوە، ئێمە بڕیارماندا بەشداری رووداوەکە ببین و راستەوخۆ چاودێریی بکەین.
تاوانبارکردن، ناشیرینکردن، تیرۆریزەکردن و تەریککردنی کوردان و پەکەکەی بزووتنەوەی ئازادییەکەی 34 ساڵە بەردەوامە. بۆیە رووداوێکی ئەوەندە ئاسان نییە، کە قبوڵ بکرێت و سەری دابپۆشرێت. بەهۆی ئەو تاوانبارکردنەوە کە ئێستا ئاشکرابووە بێ بنەمایە، تاوەکو لە گەلی کورد داوای لێبوردن نەکرێت، تاوەکو سوید و یەکێتی ئەوروپا ئەو تاوانبارکردنەی پەکەکە بە 'تیرۆریست' کۆتایی پێنەهێنن، تاوەکو پەکەکە لە 'لیستی گروپە تیرۆریستییەکاندا' دەرنەهێنرێت، ئێمە بە ناوی پەکەکەوە لە رووی سیاسییەوە چاودێریی ئەو رووداوە دەکەین. بێگومان دەبێت گەلی سویدیش قبوڵی نەکات، کە دۆسیەی کوشتنێکی لەو شێوەیە دابخرێت، چونکە ئەوە گەورەترین چەواشەکاری و ناهەقییە بەرامبەریان.
'بەرپرسیاریی کوشتنەکەیان خستە ئەستۆی کورد، کە پاڵمێ زۆر خۆشی دەویستن'
کۆمیتەی دیپلۆماسیی پەکەکە ئەوەی بە بیرهێنایەوە، گەلی کورد وەک هەموو گەلانی تری بندەست، پاڵمێی بە سەرکردەیەک دەزانی، کە ئامێزی بۆ بندەستان و کوردان کردووەتەوە و پارێزگاری لە مافەکانیان دەکات. لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە وەک رێبەرمان
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ساڵی 1996دا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی 'پاڵمێ وتبووی 'داوام لێدەکەن بەرامبەر بە پەکەکە بوەستمە، بۆ من لە بەرامبەریان بوەستمەوە'، پاڵمێ مرۆڤێکی ئاوا هێژا بوو. پاڵمێ سەرۆک وەزیرانێک بوو، کە تورکیا بەهۆی کودەتای سەربازیی 12ی ئەیلولی 1980 بووە ئەشکەنجەخانەیەک، بەهۆی هێرشەکان بۆ سەر کوردان لە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا سکاڵای تۆمار کردبوو. کاتێک ئۆلۆف پاڵمێ لە ساڵی 1982 دا و سەرلەنوێ بۆ سەرۆک وەزیرانی سوید هەڵبژێردرایەوە، کوردان دەیانوت 'ئیدی پارێزەرێکمان هەیە، کە پارێزگاریمان لێدەکات' سەرکردەیەک، کە کوردان ئەویان بەو شێوەیە دەناسی و لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی دا بە بەهێزی بەرگری لە مافی کوردان دەکرد، بۆ پەکەکە و کورد هەستن هێرش بکەنە سەر کەسێکی لەو شێوەیە؟ بەڵام باجی ئەو کوشتنە بەسەر کورددا بڕا، کە پاڵمێ زۆر خۆشی دەویستن.
لە راگەیاندراوەکەدا باسی ئەوە کراوە، لە 3ی ئاداری 1986 دا بە ناوی پەکەکەوە راگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە و کوشتنی پاڵمێی بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی ناساندبوو.
'داخستنی رووداوەکە قبوڵ ناکرێت'
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە سەرباری ئەوەی هەڵوێستمان بەرامبەر بەو کوشتنە بەو رادەیە روون بوو، هەوڵیاندا بیخەنە ئەستۆی ئێمە و تێکۆشانی ئازادیی مافدارانەی گەلەکەمان تەریکبخەن. ئەوە دەزگایەکی دەوڵەتی تورک بوو و دەزگا سیخوڕی و هەواڵگرییەکانی وڵاتانی رۆژئایان خستە ناو ئەو دەزگایە. تاوەکو ئەو لایەنەی رووداوەکە روون نەکرێتەوە و ئەو تاوانبارکردنەی تیرۆر، کە بەسەر کورداندا سەپێنراوە لانەبرێت، قبوڵ ناکرێت کە رووداوەکە بەپێی دەستووری بنەڕەتیی سویدەوە دابخرێت.
'ئێمە چاودێری رووداوەکە دەبین'
کۆمیتەی دیپلۆماسیی پەکەکە رایگەیاند، ئەوەی چاوەڕێی دەکەن ئەوەیە؛ هەنگاوی فەرمی و حقوقی هەڵبگیرێن و ئەو نزیکایەتی و رەفتارەی دژ بە کوردان و پەکەکە ئەنجامدراون راست بکرێنەوە. ئێمە لە ئێستا بەدواوە چاودێریی ئەوە دەکەین.
بە ناوی پەکەکەوە ئێمە جارێکیتر کوشتنی ئۆلۆف پاڵمێ ئیدانە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی سوید دەکەین، کە راستییەکان ئاشکرا بکەن. ئێمە ئامادەین کە بۆ روونکردنەوەی کوشتنی سەرکردەیەکی دۆستی کورد و بندەستان تێبکۆشین. ئێمە دوای ئەو رووداوە دەکەوین تاوەکو ئاشکراکردنی رووداوەکە درێژە بە تێکۆشانەکەمان دەدەین.
[1]
18-06-202018-06-2020