کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,485
وێنە
  124,229
پەرتووک PDF
  22,106
فایلی پەیوەندیدار
  126,130
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,066
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,606
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,981
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,802
English - English 
8,530
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,032
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,126
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,006
وێنە و پێناس 
9,467
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,997
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,182
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,055
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,159
شەهیدان 
11,970
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,630
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,638
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
909
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,498
PDF 
34,738
MP4 
3,837
IMG 
234,380
∑   تێکڕا 
274,453
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئاماری داخستنی کارگەکان لە باشووری کوردستان، لە پێنج مانگی یەکەمی 2020دا
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گوتەبێژی #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی دەرهاوێشتەکانی قەیرانی ئابووری، کەمی هاوکاری حکومەت بۆ کارگەکان و نەبوونی پلانێکی توکمە بۆ بەڕێوەبردن و پاراستنی بەرهەمەکانیان، نزیکەی 61%ی کارگەکانی هەرێمی کوردستان داخراون.
بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە کۆی سێ هەزار و 731 کارگە لە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازیی پارێزگاکان مۆڵەتیان پێدراوە، دوو هەزار و 287 کارگە داخراون (1.726 کارگە لە #هەولێر#، 431 کارگە لە #سلێمانی# و #هەڵەبجە#، 130 کارگە لە #دهۆک#).=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=⛔=KTML_Quote_Content= زۆری تێچووی بەرهەمهێنانی ئەم کارگانە بە یەکێک لە هۆکارەکانی لە داخستنی ئەو کارگانە دادەنێت، کە ناتوانن کێبرکێ بەرهەمی بیانی بە تایبەتی تورکی و ئێرانی بکەن=KTML_Quote_End=
سەردار قوربانی، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیای ڕووداوی گوت: بەپێی بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە بەهۆی دەرهاوێشتەکانی قەیرانی دارایی و کەمی هاوکاری حکومەت بۆ کارگەکان و
نەبوونی پلانێکی توکمە بۆ بەڕێوەبردن و پاراستنی بەرهەمەکانیان، نزیکەی 61%ی ئەو کارگانەی کە مۆڵەتیان لە وەزارتەکەمان وەرگرتووە داخراون، بەم هۆیەشەوە زیاتر لە 9 هەزار کرێکار کاریان لەدەستداوە.
سەردار قوربانی، زۆری تێچووی بەرهەمهێنانی ئەم کارگانە بە یەکێک لە هۆکارەکانی لە داخستنی ئەو کارگانە دادەنێت، کە ناتوانن کێبرکێ بەرهەمی بیانی بە تایبەتی تورکی و ئێرانی بکەن.

بارودۆخی کارگەکای باشووری کوردستان لە سەرەتای پێنج مانگی یەکەمی 2020دا    
رێژەی کارگەی داخراو، لە سەرەتای پێنج مانگی یەکەمی 2020دا، لە باشووری کوردستان    

سەردار قوربانی دەڵێت: نرخی کرێی کارەبا لە کوردستان بە بەراورد بە عێراق و وڵاتانی دەوروبەر زۆر گرانترە، لە وڵاتانی دەوروبەر حکومەت لەرێگەی گەڕاندنەوەی بەشێک لە تێچوو بۆ بەرهەمی هەناردەکراو و بەخشینی گومرگی بۆ هاوردەی کەرەستەی خاو، پاڵپشتی کارگەکانیان دەکەن و بانکەکانیش لەرێگەی بەخشینی قەرزی درێژخایەن پاڵپشتن، بەڵام لێرە ئەم پاڵپشتییانە یان نین یان وەک پێوست نین.
بەپێی ئامارەکە ئێستا (19-05-2020) هەزار و 444 کارگە (لە هەولێر 683 کارگە، لە سلێمانی و هەڵەبجە 547 کارگە، لە دهۆک 214 کارگە) کاردەکەن، بەشێکی مانەوەی ئەم کارگانەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە:
- توانیویانە بازاڕ بۆ خۆیان بدۆزنەوە و نزیکەی 65٪ تا 70%ی بەرهەمەکانیان هەناردەی شارەکانی عێراق و ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن،
- بەشێکی دیکەشیان لەرێگەی کواڵێتی و داشکاندنی نرخەکانیان توانیویانە کێبڕکێی بەرهەمی بیانی بکەن.
سەردار قوربانی دەڵێت: بەپێی داتاکان ئێستا هەزار و 444 کارگە کار دەکەن. ئەم کارگانەش زۆربەیان کەرەستەی خاو هاوردە دەکەن، بۆیە ئەگەر حکومەت بە کەمکردنەوەی کرێ کارەبا و لێخۆشبوونی گومرگی لە هاوردنی کەرەستەی خاو پاڵپشتیان نەکات، دواجار لەوانەیە ئەوانیش دابخرێن. =KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=⛔=KTML_Quote_Content=ئەگەر حکومەت بە کەمکردنەوەی کرێ کارەبا و لێخۆشبوونی گومرگی لە هاوردنی کەرەستەی خاو پاڵپشتیان نەکات، دواجار لەوانەیە ئەوانیش دابخرێن=KTML_Quote_End=
بەپێی داتاکان، زۆربەی کارگەکان لە سنووری پارێزگای هەولێرن کە دوو هەزار و 409 کارگەن، بۆیە پشکی شێری کارگە داخراوەکانیش بەر هەولێر دەکەوێت، کە 71.6%ی کارگەکانی داخراون، لە سلێمانی 978 کارگە، واتە 44%ی کارگەکانی داخراون، لە دهۆکیش 344 کارگە واتە 37%ی کارگەکانی داخراون.
ئەندازیار محەممەد جەبار، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازیی سلێمانی دەڵێت: ئێمە لە پارێزگای سلێمانی مۆڵەتمان بە دامەزراندنی زیاتر لە 1700 کارگە دابوو، دوای پێداچوونەوە بە دۆسیەی کارگەکان بۆمان دەرکەوت لەم ژمارەیە تەنیا 978 کارگە بەتەواوی دامەزراون. بەشێکیان تەنیا مۆڵەت بوون، بەشێکیشیان هەڵوەشاونەتەوە و نەماون. لەم ژمارەیە بەهۆی کاریگەی قەیرانی دارایی و بەرهەمی هاوردە ئێستا تەنیا 547 کارگەیان چالاکن و بەرهەمیان هەیە، ئەوانی دیکە بەهۆکاری جۆراوجۆر داخراون.
سەبارەت بە سێکتەری کارگە داخراوەکان، ئەندازیار محەممەد جەبار، گوتی: لەهەموو سێکتەرەکان کارگەی داخراومان هەیە، بەڵام پشکی شێر بەر کارگەکانی بیناسازی دەکەوێت بۆ نمونە لە کۆی نزیکەی 390 کارگەی بیناسازی، نزیکەی 190 کارگەیان داخراون.
ئەندازیار محەممەد جەبار ئاماژە بە هۆکاری داخستنی ئەو کارگانە دەکات و دەڵێت: بەشێکی هۆکارەکەی بەهۆی لێشاوی بەرهەمی بیانییەوە بووە، زۆری تێچووش هۆکارێکی دیکەیە، بەشێکیش بۆ بێ پلانی و بەرنامە بووە لە مۆڵەتدان هەرچی هاتووە داوای مۆڵەتی کردووە زەوییان پێداوە.
کارگەی دێلاڤ بۆ بەرهەمهێنانی بۆری پلاستیکی، کە ماوەی دوو ساڵ و نیوە لە سنووری شارەدێی قوشتەپەی هەولێر دامەزراوە، ساڵانە دەتوانێت 3,600 تۆن ماددەی هاڕاوەی پلاستیک بکاتە بۆریی پلاستیکی گواستنەوەی ئاوی خاوێن و سیستەمی ئاودێریی پارک و باخچەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان، بەڵام بەهۆ لێشاوی بەرهەمی هاوردە ئێستا تەنیا بە 10%ی وزەی خۆی کار دەکات.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=⛔=KTML_Quote_Content=ساڵانە بایی ملیۆنان دۆلار بۆریی لە تورکیا و ئێران هاوردە دەکرێت، بە تایبەت بۆ پرۆژە حکومییەکان، ئێمە ویستمان بە دامەزراندنی کارگە ڕێگری لە چوونە دەرەوەی پارە بکەین، بەڵام بەڵێندەرەکان بە بیانووی ئەوەی حکومەت لە تەندەرەکاندا داوای بڕوانامەی دەرچوونی بەرهەمیان لێدەکات، بەرهەمی ئێمە ناکڕنەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کواڵێتیی بەرهەمەکانی ئێمە زۆر بەرزترە لە بەرهەمی تورکی و ئیرانی.=KTML_Quote_End=لوقمان عەبدولقادر شێخانی، خاوەنی کارگەکەیە، دەڵێت: بەهۆی لێشاوی بەرهەمی هاوردە و هەرزانی نرخیان، هیچ ساڵێک نەمانتوانیوە بە وزەی زیاتر لە 10%ی توانای کارگەکەمان کاربکەین.
لوقمان دەڵێت ئەوان ناتوانن لە نرخدا کێبڕکێی بەرهەمی هاوردە بکەن، ئەویش بەهۆی زۆری کرێی کارەبا گرانیی نرخی سووتەمەنی و ئەو ڕەسمە گومرگییەی دەخرێتە سەر هاوردەکردنی کەرستەی خاو.
لوقمان شێخانی کە پێشتر بۆ ماوەی 15 ساڵ بازرگانیی هاوردەکردنی بۆرەی پلاستیک بووە، ساڵانە بایی دوو ملیۆن بۆری هاوردەکردووە. دەڵێت: ساڵانە بایی ملیۆنان دۆلار بۆریی لە تورکیا و ئێران هاوردە دەکرێت، بە تایبەت بۆ پرۆژە حکومییەکان، ئێمە ویستمان بە دامەزراندنی کارگە ڕێگری لە چوونە دەرەوەی پارە بکەین، بەڵام بەڵێندەرەکان بە بیانووی ئەوەی حکومەت لە تەندەرەکاندا داوای بڕوانامەی دەرچوونی بەرهەمیان لێدەکات، بەرهەمی ئێمە ناکڕنەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کواڵێتیی بەرهەمەکانی ئێمە زۆر بەرزترە لە بەرهەمی تورکی و ئیرانی.
کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی جۆرەکانیان بۆ 10 جۆر پۆڵین کراون ئەوانیش: بیناسازی، خۆراک، ڕستن و چنین، فلزی، کیمیایی، پلاستیکی، سلیلۆزی، ئامێر، مۆبلیات و خزمەتگوزاری. لەرووی زۆری ژمارەشیان کارگەکانی بیناسازی، فلزی، پلاستیکی و خۆراک ڕیزبەندی پلەی یەکەم تا چوارەمیان گرتووە.
ئەندازیار مستەفا زوبێر، بەڕێوەبەری هونەری و سەرپەرشتیاری کارگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، دەڵێت: ئەو کارگانەی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چالاک بوون، بریتیبوون لە کارگەی خۆراک، پاککەرەوە، کیمیایی و پلاستیک و بیناسازی، دوای کۆرۆنا کارگەکانی پاککەرەوە و خۆراک گەشەی زیاتریان کردووە و بەرهەمیان زیادبووە، بەڵام بەرهەمی کارگەکانی بیناسازی و پلاستیکی کەمێک پاشەکشێیان کرد.
بەپێی ماددەی 8 لەیاسای گەشەپێدانی پشەسازی ژمارەی 20ی ساڵی 1998 بۆ کەرتی تایبەت و تێکەڵاو، کارگەکان بۆ ماوەی 10 ساڵ دەبەخشرێن لە وەرگرتنی ڕەسمی گومرگی لەکاتی هێنانی کەرەستەی خاو و ئامێر و پارچەی یەدەگ بۆ کارگەکانیان، بەمەرجێک کارگەکە مۆڵەتی هەبێت، بەڵام بۆ ڕێکخستن و زیادکردنی داهات ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم ئەو بەخشینانەی ڕاگرتووە، ئەمەش زیانی بە کارگەکان گەیاندووە.
ئەندازیار مستەفا زوبێر، دەڵێت: ئەم یاسایە لە مانگی نیسانی ساڵی 2019 لە هەرێمی کوردستان خراوەتە بواری جێبەجێکردن بەپێی ڕێنماییەکان ئەو کارگانەی بەر لەو کاتە دامەزراون پێنج ساڵ لەرەسمی گومرگی دەبەخشرێن. ئەوانەشی دوای کارکردن بە یاساکە دامەزراون 10 ساڵ دەبەخشرێن، بەڵام ئەم بەخشینە ئێستا ڕاگیراوە.
بە گوتەی ئەندازیار مستەفا جێبەجێکردنی ئەم یاسایە ڕۆڵی گەورەی هەبوو بۆ گەشەسەندنی بەرهەمی کارگەکان، بەوهۆیەوە دەیان کارگە بەکارکەوتنەوەوەو توانیان لەو ڕێگەیەوە کێبڕکێی بەرهەمی بیانی بکەن، بەڵام ڕاگرتنی کارکردن بە یاساکە زیانی گەورەی بە کارگەکان گەیاندووە. بۆیە پێیوایە ئەگەر ڕاگرتنی بەخشینی گومرگی درێژەبکێشێ لەوانەیە بەشێک لەو کارگانەی ئێستا کاردەکەن، دابخرێن.[1]
#19-05-2020#
ئەم بابەتە 3,083 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 19-05-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-05-2020 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : قەیران
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
جۆری ئامار و ڕاپرسی : نزمبوونەوە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 19-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-05-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,083 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.116 KB 20-05-2020 بەناز جۆڵاب.ج.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.25 چرکە!