🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 جوانڕۆ باڵەبان
رۆژی 21-06-2021 لە هەولێر کوژراوە و بەپێی سەرچاوەکان تەرمەکەی لە دێگەڵە دۆزراوەتەوە.
👫 جوانڕۆ باڵەبان
📕 ئازادی رۆحی زانکۆیە
نووسەر: هۆشمەند رەفیق
چاپی یەکەم
چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی
ساڵی چاپ: 2005
📕 ئازادی رۆحی زانکۆیە
📖 گرێ مرازا شاکاری مرۆڤ لە چاخی بەردییندا
گرێ مرازا.. شاکاری مرۆڤ لە چاخی بەردییندا
حەمە هاشم
تورک ناوەکەی گۆڕیوە بۆ گوپەکلی تەپە، ئەگینا ناوەکەی لە بنەڕەتدا (گرێ مرازا) یەو کوردییەکی رەوانە، گرنگترین و کۆنترین پاشماوەی دەستکردی مرۆڤی سەرە
📖 گرێ مرازا شاکاری مرۆڤ لە چاخی بەردییندا
📖 پەروەردە و شوێنی گونجاوی قوتابیان باڵەخانەی قوتابخانەکان
پەروەردەو شوێنی گونجاوی قوتابیان باڵەخانەی قوتابخانەکان ئایە هەتا چ ڕادەیەک گونجاوە بۆ گۆشکردنی قوتابی ئەو کەم و کوڕیانە چین کەدەبێت پەروەردە هەنگاوی بۆ بنێت ئایە کەباس لەسیستەمی وڵاتان دەکەین کەشی قو
📖 پەروەردە و شوێنی گونجاوی قوتابیان باڵەخانەی قوتابخانەکان
📷 بازاری ژێر قەڵای شاری کەرکوک ساڵی 1956
بازاری ژێر قەڵای شاری کەرکوک ساڵی 1956 ئەم وێنەیە گیراوە[1]
📷 بازاری ژێر قەڵای شاری کەرکوک ساڵی 1956
📷 شاری کەرکوک سەرەتای ساڵانی پەنجاکان
رەنگە زۆر کەس باور نەکا بەلام ئەمە ئەم کەرکوکی دلی کوردستانە کە رۆژانیک بەهەشتیک بوو [1]
📷 شاری کەرکوک سەرەتای ساڵانی پەنجاکان
📷 بەردەم سینەما خەیامی شاری کەرکوک ساڵی 1965
...[1]
📷 بەردەم سینەما خەیامی شاری کەرکوک ساڵی 1965
📷 کۆمەلێک عەسکەر لە عەسکەر خانەی شاری کەرکوک ساڵی 1980
...[1]
📷 کۆمەلێک عەسکەر لە عەسکەر خانەی شاری کەرکوک ساڵی 1980
📷 فەرمانبەرانی مۆزەخانەی کەرکوک ساڵی 1960
کۆمەلێک لە فەرمانبەرانی مۆزەخانەی شاری کەرکوک سالی 1960 ئەم وێنەیە گیراوە خودا روحی ئەوانە شاد بکا کە نماون و بەهیوای لەش ساغی بۆ ئەوانەشی کەماون[1]
📷 فەرمانبەرانی مۆزەخانەی کەرکوک ساڵی 1960
📷 سەر پردەکەی کەرکوک ساڵی 1963
وێنەیەکی پر یادگاری پردەکەی ناو بازاری شاری کەرکوک کە لەساڵی 1963 گیراوە[1]
📷 سەر پردەکەی کەرکوک ساڵی 1963
📕 شێخ موستەفای نەقشبەندی
ناونیشانی پەرتووک: شێخ موستەفای نەقشبەندی
نووسەر: هێدی سەلیم حوسێن
📕 شێخ موستەفای نەقشبەندی
📕 پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی
هۆشمەند رەفیق ئیبراهیم[1]
2021
📕 پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی
📕 نامە وەک بەدواداچوونی بیروڕا
ئامادەکار: عەلی مستەفا
2021
📕 نامە وەک بەدواداچوونی بیروڕا
📕 بنەما و لێکدانەوەی تاقیکارییە سێڕۆلۆجییەکان
د. پەروێزی پاکزاد
وەرگێڕانی: سەید جەلال ساڵحی[1]
2011
📕 بنەما و لێکدانەوەی تاقیکارییە سێڕۆلۆجییەکان
📕 چەند راستییەکی تاڵ
د. گوڵموراد مورادی
وەرگێڕانی: سەید جەلال ساڵحی[1]
2011
📕 چەند راستییەکی تاڵ
📕 ئایدز، نەخۆشیی سەدی بیستەم
کۆکردنەوە: آرمان کیوان نیا
وەرگێڕانی: سەیید جەلالی ساڵحی[1]
کۆیە - 2009
📕 ئایدز، نەخۆشیی سەدی بیستەم
📕 بێوار - بەرگی 03 (گەڕانەوە)
نووسینی: کامەران مەنتک[1]
2021
📕 بێوار - بەرگی 03 (گەڕانەوە)
📕 بێوار - بەرگی 02 (گێژەن)
نووسینی: کامەران مەنتک[1]
2021
📕 بێوار - بەرگی 02 (گێژەن)
📄 هەڵبژاردن؛ بڵاوکراوەیەکی سیاسی - رووناکبیرییە تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن لە ئێراندا
دەزگای هەڵبژاردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
2021
📄 هەڵبژاردن؛ بڵاوکراوەیەکی سیاسی - رووناکبیرییە تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن لە ئێراندا
📕 عەمەرخانی شکاک؛ لە سەرهەڵدانی سمکۆوە تا کۆماری کوردستان 1906-1946
لێکۆڵینەوە و ئامادەکردنی: محەمەد ساڵح قادری
گۆڕینی لە کورمانجییەوە بۆ سۆرانی: شەهاب خالیدی
2021
📕 عەمەرخانی شکاک؛ لە سەرهەڵدانی سمکۆوە تا کۆماری کوردستان 1906-1946
📕 گەوهەری وتەکان
ئاکۆ محەمەد میرزادەیی[1]
2021
📕 گەوهەری وتەکان
👫 یاسین قەرۆک
یاسین قەرۆک
دیارترین کەبابچی شاری هەولێر
ناوی تەواوی (یاسین قەرۆک عەزیز کەبابچیە) لە ساڵی 1936 لە گەڕەکی خانەقای شاری هەولێر لەدایک بووە و هەر لە منداڵیەوە ڕووی لە کار و کاسبی حەڵال کردوه و لە لای ح
👫 یاسین قەرۆک
📖 ئەگەر جەلیلە فەندی دەما..!
بیرەوەری...
ئەگەر جەلیلە فەندی دەما..!
وەکو هەمو ڕۆژان پێش هەشت گەیشتمە مەکتەبێ، دەرسی یەکەمم کرد و هاتمەوە ژوری مامۆستایان، دەرسی دوەم شاغرم هەبو ئیدی لێی دانیشتم و سەرم بەسەر کتێبەکەی بەردەممدا گر
📖 ئەگەر جەلیلە فەندی دەما..!
📕 کەیوان 01
ناونیشانی پەرتووک: ڕۆمانی کەیوان
بەرگی یەکەم
نووسەر: عادل باخەوان
📕 کەیوان 01
📷 بازگەی کۆمپانیای نەفتی کەرکوک ساڵی 1959
بازگەی کۆمپانیای نەفتی کەرکوک ساڵی 1959. [1]
📷 بازگەی کۆمپانیای نەفتی کەرکوک ساڵی 1959
👫 کەسایەتییەکان
مەلا حەسەنی قازی - شاهۆ
📖 کورتەباس
ئەگەر جەلیلە فەندی دەما..!
📕 پەڕتووکخانە
عەمەرخانی شکاک؛ لە سەرهەڵدا...
📖 کورتەباس
پەروەردە و شوێنی گونجاوی قو...
📖 کورتەباس
گرێ مرازا شاکاری مرۆڤ لە چا...
👩 زیلان لە نێوان داعش و چیا ئازادەکانی گەریلا | پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

زیلان لە نێوان داعش و چیا ئازادەکانی گەریلا
زیلان جوانڕۆجوانڕۆ لەلایەن خاڵەکەیەوە گوشاری لێکرا بەشداری ریزەکانی داعش بکات، بەڵام بەرەنگاریی کرد و لەگەڵ 2 کچە خاڵۆزایدا بەشداری رێزی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە - YRK) بوون.
زیلان جوانڕۆ لەلایەن خاڵییەوە گوشاری لێکرا بەشداری ریزەکانی داعش بێت، بەڵام بەرەنگاریی کرد و لەگەڵ 2 کچە خاڵۆزایدا بەشداری رێزی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە - YRK) بوون. گەریلا زیلان جوانڕۆ چیرۆکی خۆی و چۆنیەتیی بەشداربوونی بۆ ناو ریزەکانی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) دەگێڕێتەوە.
زیلان جوانڕۆ لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و لە ناو بنەماڵەیەکی فیوداڵ و نەریتیدا گەورە بووە. ئەو تایبەتمەندییەی بنەماڵەکەی کاریگەریی خراپی لەسەر زیلان، دایک و خوشکەکانی دروستکردبوو. زیلان بە ناچار لە بنەماڵەکەیدا گەورە بووە، کە پیاو زۆر تیایدا زاڵ بووە و گوشار و ئەشکەنجەی پیاو تیایدا زۆر بووە. بە تایبەت کاتێک خواستیان لەگەڵ 2 کچە خاڵۆزاکەیدا بە زۆر هاوسەرگیرییان پێ بکەن. ئەو دۆخەی قبوڵ نەکرد و دەستی بە بەرەنگاری و گەڕان بە دوای رزگاری و ئازادیدا کرد. گەریلا زیلان جوانڕۆ بەمشێوەیە باسی لە دۆخی خۆی کرد:
'دەیانخواست بە زۆر هاوسەرگیریمان پێ بکەن'
لە ناو بنەماڵەکەمدا ژن بۆی نەبوو قسە بکات. ئێمە لە دۆخێکدا بووین، کە ژن بە چاوی بچووک سەیر دەکرا. زاڵبوونی پیاو زۆر زۆر بوو. ئەو دۆخە کاریگەرییەکی زۆر قورسی لەسەر من و خوشکەکانم و دایکم دروستکردبوو. دۆخی خاڵۆزاکانیشم لە ئێمە باشتر نەبوو. هەم لە ناو بنەماڵەدا بە بچووک سەیر دەکراین و هەمیش بە بەرفراوانی ئەوەمان لە هەموو شوێنێکدا بەسەردا سەپێنرابوو و ئەوەش کاریگەریی زۆر خراپی لەسەرمان دروستکردبوو. دوای ئەوەی خواستیان بە زۆر من و کچە خاڵۆزاکانم شو بکەین، ئێمە ئەوەمان قبوڵ نەکرد و دەستمان بە هەوڵ و گەڕان بە دوای ئازادی و رزگاربوون لەو دۆخەدا کرد.
'هەوڵیاندا بە فێڵ و درۆ بمانبەن بۆ ناو ریزەکانی داعش'
ئەو هەوڵ و گەڕانەیان تەنها بۆ دوورکەوتنەوە بوو لەو دۆخەی بنەماڵەکەیان. لەو دۆخەدا خاڵۆشیان هەلەکەی قۆستبووە و هەوڵیدابوو بە فێل و درۆ و دەلەسە زیلان و خاڵۆزاکەی ببات بۆ ناو ریزەکانی داعش. زیلان و خاڵۆزاکەی لەو کاتەدا نەیانزانیبوو، کە داعش چییە و چ جۆرە رێکخستنێکە، بۆیە قبوڵیان کردبوو.
لەو بارەیەوە زیلان جوانڕۆ وتی ئێمە نەماندەزانی داعش هەڵگری چ ئایدۆلۆژیایەکە و چی دەکات. لە رێگەی خاڵۆمەوە ئەوانمان ناسی. خاڵۆم بۆ پارە و بۆ بەرژەوەندیی خۆی دەیخواست ئێمە بەشداری ریزەکانی داعش ببین. من وامدەزانی خاڵۆم ئەوە بۆ باشیی من و بۆ ئازادیی گەلەکەی دەکات، بۆیە خواستم بەشداری ریزەکانی داعش ببم، چونکە دەمخواست لەو رێگەیەوە ئازاد ببم. لەبەر ئەوە قبوڵم کرد بەشداری ریزەکانی داعش ببم. ئەوە لە کاتێکدا بوو ئەوەی دەیخواست من بەشداری ناو ریزەکانی داعشدا بکات منی بۆ بەرژەوەندیی خۆی هەڵدەدایە ناو ئاگر. بێگومان من و زۆرێک لە گەنجانی هاوشێوەی من فریودرابووین و خرابووینەوە ئەو دۆخەوە، بەڵام شانسی من ئەوە بوو، کە من بزووتنەوەی ئازادیم ناسی.
'جوانڕۆ ناوچەیەکی گرنگ و هەستیارە بۆ دوژمن'
زیلان جوانڕۆ رایگەیاند، لە ناو کەسوکار و دەورووبەرەکەیدا زۆر کەس بەشداری ریزەکانی داعش بوون و هەندێکیشیان بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادی بوون و وتی لە ناو بنەماڵەکەمدا زۆرێک لە گەنجان بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادی بوون، بەشداری ناو فەلسەفەکەی رێبەر ئاپۆ بوون. بەڵام زۆرێکیش لە کەسانی بنەماڵەکەمان و دەورووبەرمان بەشداری ریزەکانی داعش و رژێمی ئێران بوون. نەک تەنها لە ناو بنەماڵەکەماندا، بەڵکو لە هەموو جوانڕۆدا دۆخەکە بەوشێوەیەیە.
گەریلا زیلان جوانڕۆ بەمشێوەیە باس لە بەشداربوونی کەسانێک لە بنەماڵەکەی و لە جوانڕۆ بۆ ناو ریزەکانی داعش دەکات: رێکخستنی وەهابی و سەلەفی لە جوانڕۆ بەهێزە. یەکێک لەو ناوچانەیە، کە دوژمن وەک ناوچەیەکی گرنگ و هەستیار سەیری دەکات. رژێمی ئێران بۆ ئەوەی جوانڕۆ لەلایەنی کولتورییەوە پاکتاو بکات هەر چیەکی لە دەست بێت ئەنجامی دەدات. بێگومان ئەوەش لەسەرتاسەری رۆژهەڵات ئەنجام دەدات. بەڵام ئەو سیاسەتە بە شێوەیەکی تایبەت لە دژی جوانڕۆ لە بەزرترین ئاستدا بەڕێوەدەچێت. کاریگەریی ئایین زۆر زۆرە. بێگومان ئەو ئایینەی لەوێ باسی دەکەن ئەو ئایینەیە، کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دروستیان کردووە. یانی هیچ پەیوەندییەکی بە ئایینی راستەقینەی ئیسلامەوە نییە. بۆ نمونە 2 کوڕە خاڵم خۆیان لە کۆبانێ تەقاندەوە، کە لە کۆبانێدا شەڕ بۆ ئازادی دەکرا. بەپێی ئایینی ئیسلام شەڕی ئازادی کارێکی پیرۆزە، بەڵام ئەوان خۆیان لە دژی ئەو شەڕ و تێکۆشانە تەقاندەوە. ئەوە هیچ پەیوەندیی بە ئیسلامی راستەقینەوە نییە، بەڵام مێشکی ئەو گەنجانەیان شۆردوەتەوە و خستونیانەتە سەر ئەو رێگایە. بنەماڵەکان ئاگاداری ئەو دۆخە نەبوون، بەشێکی زۆریان وایاندەزانی رۆڵەکانیان بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادی بوون، بەڵام دواتر راستییەکانیان بۆ روون بوویەوە.
'شانس و دەرفەتم بۆ رەخسا، کە رێبەرایەتی و بزووتنەوەکەم ناسی'
گەریلا زیلان جوانڕۆ باسی قۆناغی ناسینی فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد و وتی لە راستیدا کاتێک بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەی رێبەر ئاپۆ بووم، من هەرگیز رێکخستنم نەدەناسی. هەر بنەماڵەکەشم هەر چییەکیان لە دەست بهاتایە دەیانکرد بۆ ئەوەی ئێمە ئەم بزووتنەوەیە نەناسین. بە تایبەتی رێگایان نەدەدا سەیری تەلەفزیۆن بکەین. لەبەر ئەوەش ئێمە نەماندەزانی رێبەر ئاپۆ کێیە و لەبەر چی لە ئیمراڵییە و بۆ گەریلا لەسەر چیاکانە، ئەوان هەر چییەکیان لە دەست بهاتایە ئەنجامیان دەدا. کاتێک ئێمە بەشداربووین تەنها بۆ ئەوە بەشداربووین، کە لە دۆخە رزگارمان بێت کە تیایدا بووین. یانی ئێمە نەماندەزانی کە دەبێت ئازادی بە چ شێوەیەک بێت. دوای ئەوەی کە بەشداربووین شانس و دەرفەتی ئەوەمان بۆ رەخسا کە رێبەرایەتی و رێکخستن بناسین. ئیتر ئێمە ئەو فەلسەفەیەمان باشتر و بەرفراوانتر ناسی.
'تۆڵەی زیلان گابار دەکەمەوە'
گەریلا زیلان جوانڕۆ باسی ئەوەیکرد، کاتی بەشداربوون ئەوەی زۆرترین کاریگەریی لەسەر دروستکردووە شەهیدبوونی زیلان گابار گەریلای هێزەکانی پاراستنی ژن (هەپەژە) بوو، کە لەلایەن خێڵەکەی خۆیەوە لە جوانڕۆ شەهیدکرا. گەریلا زیلان جوانڕۆ وتی ئێستا لە چیاکانی رۆژهەلاتدا و لە بەشداربوونی مندا کاریگەریی زیلان گابار گەورەتر و گەشاوەتر بووە. ئەوانەی زیلان گاباریان شەهید کرد، جاشە خۆفرۆش و نۆکەرەکان بوون. شەهید زیلان لە دژی ئەو دۆخە خیانەتکارییە بە شێوەیەکی گەورە بەرەنگاری و بەرخودانی کردبوو و دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە جاش و جەردەوانەکانی کوشتبوو شەهید بوو بوو. ئەوە کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لەسەر من دروستکرد. لە ناو بنەماڵەکەماندا نزیکەی 12 کەس بەشداری رێزەکانی گەریلا بوون. کاتێک ئێمە بیستمان شەهید زیلان تەنها خۆی لە دژی دەیان جاش بەرەنگاری و شەڕی کردووە، ئیتر ئەرکی تێکۆشان کەوتە سەر شانی ئێمە و ژنان، بۆیە ئێمە خواستمان درێژە بە رێگاکەی بدەین. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە بەشداری ریزەکانی گەریلا بووین.
زیلان جوانڕۆ باسی ئەوەشیکرد، کە گەورەترین ئامانجی ئەوەیە تۆڵەی شەهید زیلان گابار بکاتەوە و وتی لێرەدا سەرەکیترین ئامامانجی من تۆڵەکردنەوەی شەهید زیلانە. ئێمە رێگا نادەین خوێنەکەی بە فیڕۆ بچێت. لەلایەن جاشەکانی سەر بە خێڵەکەی ئێمەوە شەهید کرا. من بۆ ئەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەم و دەبێت باجەکەی بدەن. ئێمە بڕوامان زۆر گەورە و بەهێزە بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهید زیلان. ئێمە تا دوا هەناسە بۆ ئەم ئامانجە تێدەکۆشین.
بانگەواز و داوا لە گەنجان:
گەریلا زیلان جوانڕۆ لە کۆتایی وتەکانیدا بانگەواز و داوای لە گەنجانی رۆژهەڵات و ئێران هەبوو و رایگەیاند بانگەوازم بۆ گەنجانی رۆژهەڵات و ئێران هەیە. بە سیاسەتە فریودەرانەکانی ئێران هەڵنەخڵەتێن. لە بەرامبەر گوشار و ئەشکەنجەی سەر گەلەکەمان بێدەنگ نەبن. بە تایبەتی سیاسەتی دوژمن لە دژی جوانڕۆ ببینن و بەرەنگاری ببنەوە. زۆرێک لە مرۆڤەکان لە تەمەنی منداڵییەوە فێری کاری جاشێتی و نۆکەرایەتی، سیخوڕی، بەسیجی دەکرێن و بۆ ئەو کارە چەپەڵانە بەکاریان دەهێنن. زۆرێک لە گەنجان بۆ ئەوەی بتوانن پارە بۆ کڕینی ماددەی هۆشبەر پەیدا بکەن دەست بە دزی دەکەن. هەندێکیان پارە و زێڕی دایکانی خۆیان دەدزن و دەفرۆشن. با خۆیان نەخەنە ژێر کاریگەریی رێکخستنی بەسیج، وەهابی، سەلەفی و سوپای پاسداران. وەرن و بەشداریی ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادی و بزووتنەوەی رێبەر ئاپۆ ببن. ئەو زوڵمە قبوڵ مەکەن. با بێن و ببنە هاوڕێ و هەڤاڵی ئەم ژیانە و بۆ یەکێتی، یەکگرتوویی و خاوەن هەڵوێستبوون لە دژی زوڵم و بۆ دادپەروەری ئەم ژیانە ببینن و هەڵیبژێرن و بێنە ناوی و تیایدا بژین.[1]
#️ هەشتاگ
#جوانڕۆ


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 12-05-2020
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە-YRK)
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: ئازادیی ژنان
👩 جۆری دۆزی ژن: بەزۆر بەشوودان
👩 جۆری دۆزی ژن: بەشداریکردن لە سیاسەت
👩 جۆری دۆزی ژن: پێشکەوتنی ژنان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: May 12 2020 3:14PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 12 2020 9:30PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 12 2020 9:30PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 800 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.167 KB May 12 2020 3:23PMجوان عومەر ئەحمەد
📊 ئامار
   بابەت 383,312
  
وێنە 63,690
  
پەڕتووک PDF 12,172
  
فایلی پەیوەندیدار 51,308
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,254

📚 پەڕتووکخانە
  📖 پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ...
  📖 نامە وەک بەدواداچوونی ...
  📖 بنەما و لێکدانەوەی تاق...
  📖 چەند راستییەکی تاڵ
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-06-2021
  🗓️ 22-06-2021
  🗓️ 21-06-2021
  🗓️ 20-06-2021
  🗓️ 19-06-2021
  🗓️ 18-06-2021
  🗓️ 17-06-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەلا حەسەنی قازی - شاهۆ
مەلا حەسەنی قازی (شاهۆ) 1882- 1971
مەلا حەسەن قازی کوڕی مەلا عەبدولقادر کوڕی مەلا ئەوڕەحمانە، ساڵی (1882ز) لە بیارە لە دایک بووە، دوای خوبَندنی زانستە شەرعییەکان و زمانی فارسی و عەرەبی، چەند ساڵێک دەبێتە قازی، شیعری بە زمانی کوردی و فارسی و عەرەبی هەیە، کەسێکی زیرەک و بلیمەت و قسەخۆش بووە، لە (23 حوزەیرانی 1971) کۆچی دوایی کردووە.
ناوی مەلا حەسەنی کوڕی مەلا عەبدولقادری کوڕی عەبدولرەحمانە، باوکی بە مەلای گەورەی بیارە بەناوبانگ بوو و ژن و ژن خوازی لەگەڵ شێخ عومەر زیائەدینی بیارە کردبوو.
دوای ئ
مەلا حەسەنی قازی - شاهۆ
ئەگەر جەلیلە فەندی دەما..!
بیرەوەری...
ئەگەر جەلیلە فەندی دەما..!
وەکو هەمو ڕۆژان پێش هەشت گەیشتمە مەکتەبێ، دەرسی یەکەمم کرد و هاتمەوە ژوری مامۆستایان، دەرسی دوەم شاغرم هەبو ئیدی لێی دانیشتم و سەرم بەسەر کتێبەکەی بەردەممدا گرت و لە ناکاو خەیاڵ و دالغەیەک بردمییەوە، لە پڕ بە بەیانی باشی جەلیلە فەندی و چاکوچۆنییەکەی وەخۆ هاتمەوە و گوتی: خێرە لۆ بە تەنێی؟ ئەمنیش دوای جوابدانەوە گوتم: دوێنێ جەدوەل گۆڕاوە و دەرسی دوەمم نییە. کە وام گوت یەکڕاست چووە لای جەدوەلێ و لە پشت عەینەکەکەوە هوردهورد چاوی لە دەرسەکانی خۆی و هی ئه و ڕۆژ
ئەگەر جەلیلە فەندی دەما..!
عەمەرخانی شکاک؛ لە سەرهەڵدانی سمکۆوە تا کۆماری کوردستان 1906-1946
لێکۆڵینەوە و ئامادەکردنی: محەمەد ساڵح قادری
گۆڕینی لە کورمانجییەوە بۆ سۆرانی: شەهاب خالیدی
2021
عەمەرخانی شکاک؛ لە سەرهەڵدانی سمکۆوە تا کۆماری کوردستان 1906-1946
پەروەردە و شوێنی گونجاوی قوتابیان باڵەخانەی قوتابخانەکان
پەروەردەو شوێنی گونجاوی قوتابیان باڵەخانەی قوتابخانەکان ئایە هەتا چ ڕادەیەک گونجاوە بۆ گۆشکردنی قوتابی ئەو کەم و کوڕیانە چین کەدەبێت پەروەردە هەنگاوی بۆ بنێت ئایە کەباس لەسیستەمی وڵاتان دەکەین کەشی قوتابخانەکانمان بەو ڕادەیە گونجاون ؟
لەیلا بەرزنجی

لەکتێبی قوتابخانەکانمان ڕوویان لەقیبلەنیە پرسیارێک ئاراستەی نوسەر (فایەق سعید) کراوە و بەڕێزیان سەبارەت گرفتی بینای قوتابخانەکان بەم شێوەیە دێتە گۆ بە گرفتی گەورە ناوی دەبات نەبوونی پۆل کەمی بینای قوتابخانە کارگەیشتۆتەئەوەی هەندێکجار 50قوتابی لەپۆ
پەروەردە و شوێنی گونجاوی قوتابیان باڵەخانەی قوتابخانەکان
گرێ مرازا شاکاری مرۆڤ لە چاخی بەردییندا
گرێ مرازا.. شاکاری مرۆڤ لە چاخی بەردییندا
حەمە هاشم
تورک ناوەکەی گۆڕیوە بۆ گوپەکلی تەپە، ئەگینا ناوەکەی لە بنەڕەتدا (گرێ مرازا) یەو کوردییەکی رەوانە، گرنگترین و کۆنترین پاشماوەی دەستکردی مرۆڤی سەرەتاییە لەچاخی بەردییندا، کە تا ئێستاش وێنەی نیە لە جیهاندا، و بەیەکەمین پەرستگای مرۆڤ دەژمێردرێت لە مێژوودا، ئەم پاشماوە دێرینە دەکەوێتە ناوچەی میزۆپۆتامیا و هەواری گرنگی ووڵاتی کوردەکان لە باکووری کوردستان.
گرێ مرازا، نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە شاری (ئورفەی باکووری کوردستان)ەوە دوورە واتا دەکەوێتە با
گرێ مرازا شاکاری مرۆڤ لە چاخی بەردییندا

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,624 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)