کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,180
وێنە
  123,329
پەرتووک PDF
  22,030
فایلی پەیوەندیدار
  124,472
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,561
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,142
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,630
عربي - Arabic 
43,332
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,339
فارسی - Farsi 
15,454
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,018
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,699
شوێنەکان 
17,016
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,399
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,919
نەخشەکان 
233
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,185
شوێنەوار و کۆنینە 
728
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,024
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,577
کورتەباس 
22,087
شەهیدان 
11,881
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,174
PDF 
34,580
MP4 
3,799
IMG 
232,007
∑   تێکڕا 
271,560
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
30-04-2020
پۆل: ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
7 هاووڵاتیی بانەیی پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون
7 هاووڵاتیی بانەیی پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون
$باکووری کوردستان$
- پارێزەران و خانەوادەی ئۆجالان و گیراوانی دیکەی زیندانی دوورگەی #ئیمرالی#، بۆ ئەوەی بچنە ئیمرالی داواکاریی دیداریان پێشکەش کرد.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- قایمقامی #سەوڵاوا# ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئەمساڵ ڕێوڕەسمی #کۆمسای# لە هەورامانی تەخت سازناکرێت.[1]
- لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کچێکی لاو بە ناوی سومەیە بەهمەنی تەمەن 23 ساڵ کچی عومەر، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لە #مەریوان# (خۆی سووتاند). کێشەی بنەماڵەیی هۆکاری سەرەکیی خۆسووتانی ئەو کچە لاوە بووە. سومەیە بەهمەنی دەزگیراندار بووە.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380831/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کچێکی تەمەن 23 ساڵ لە مەریوان ئاگری لە جەستەی خۆی بەرەدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کچێکی تەمەن 23 ساڵ لە مەریوان ئاگری لە جەستەی خۆی بەرەدا=KTML_ImageCaption_End=
- لەم ڕۆژانەدا 7 کەس بە ناوەکانی: هادی ئەحمەدپوور کوڕی مەحموود، ئیدریس کەریم زادە، خەلیل کەریمی کوڕی ساڵح، کەریم کەریمی کوڕی ساڵح و بارزان کەریمی کوڕی ساڵح خەڵکی شاری #بانە#، فەرهاد ئەحمەدیپوور کوری عەبدوڵڵا و بێستوون ئەحمەدیپوور کوڕی عەبدوڵڵا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێر شیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و ئەوانیان دەسبەسەر کردووە. هەتا ئەمڕۆ بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو 7 هاووڵاتییە کوردە دەسبەسەر کراونە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بە بنەماڵەی دەسبەسەرکراوەکان خۆیان دەبوێرن.[6]
- #زەینەب جەلالیان# ژنە گیراوی سیاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە لە زیندانی شاری 'خۆی' گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.[3]
- چەند ڕۆژ پێش، هێزە ئەمنییەتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی فەرشاد ڕەحمانی تەمەن 33 ساڵ خەڵکی شاری #کامیاران# دەسبەسەر کرد.[6]
- ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستی پزیشکیی سنه، باسی لە تووشبوونی 44 منداڵ و مێرمنداڵ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە پارێزگای #سنە# کرد کە 2 مێرمنداڵی تەمەن 12 ساڵ و مێرمنداڵێکی تەمەن 2 ساڵە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.[6]
- ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، چوار چالاکی کرێکاریی بانگهێشت کرد و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کردن. شەیس ئەمانی، شەریف ساعدپەنا و هاوژینەکەی شەهلا دڵبینا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کران. ئیتلاعاتی سنە، لە کاتژمێر 11 هەتا 3ی دوانیوەڕۆ، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردبوون و هوشداریی بەو چالاکە کرێکارییانە دابوو کە لە هەر چەشنە چالاکییەک لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران خۆیان ببوێرن.[6]
$باشووری کوردستان$
- تەندروستیی #کەرکووک# تووشبوونی پێنج کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا# لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.[1]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران. وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، پیاوێک تەمەن 49 ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن 23 ساڵ و کچێکی 14 ساڵ لە شارۆچکەی #سۆران# لە گەڕەکی 26 گوڵان تووشی ڤایرۆسەکە بوون. ئاماژەی بەوەشکردووە، تووشبووی چوارەم پیاوێکی تەمەن 67 ساڵییە لە شارەدێی #سمیلان#. تووشبووی پێنجەم کوڕێکی تەمەن 18 ساڵییە لە تەلار سیتی لە شارەدێی #کەسنەزان#، لە هەمان خێزانی تووشبووی پێشووە. هەموو توشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون.[7]
-لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، کە حەوت توشبوو دانیشتوی گەرەکی سێتاقانە هەموویان بەرکەوتەی توشبوێکی پێشووی تەلار سیتیە لە شارەدێی کەسنەزان، کە لەنێویاندا سێ ئافرەت تەمەنەکانیان (85)، (43)، (36) ساڵن و چوار منداڵ تەمەنەکانیان (12)، (10)، (6)، (5) ساڵن.[7]
- تەندروستی #کۆیە# لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی پشکنینی 100 کەسی ڕاگەیاند کە نێگەتیڤ بون و بەشداری پرسەی توشبویەکی کۆرۆنایان کردوە.[2]
- سەرۆکی #پەرلەمانی کوردستان# ڕایگەیاند: لە دوای 2ی ئایارەوە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە و ئەولەویەتی کارەکانییان پرسی #موچە# دەبێت.[2]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرێکارانی پاککەرەوەی ناو شارۆچکەی #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان#، لەبەردەم کۆمپانیاکەیان گردبوونەوە و نەچوونە سەر کار و بۆ مافەکانیان هەڵوێستیان دەربڕی. ئەوکرێکارانەی مانگرتنیان ڕاگەیاندووە، ژمارەیان زیاتر لە 20 کرێکار دەبێت و بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانیانەوە نەچوونەتە سەرکار، کە سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380831/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پیاوێک بە نارنجۆک هێرشی کردەسەر ماڵی کچەکەی و هەردوکیان گیانیان لەدەستدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پیاوێک بە نارنجۆک هێرشی کردەسەر ماڵی کچەکەی و هەردوکیان گیانیان لەدەستدا=KTML_ImageCaption_End=
- شەش سەندیکای پزیشکی لەسلێمانی ڕاگەیەنراوێکیان بۆ ڕایگشتی کە ئاڕاستەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەیان کردوە بڵاوکردەوه و ڕایانگەیاند، کە، بەهۆی پێنەدانی مووچە کارکردن ڕادەگرین.[2]
- هونەرمەند #سەعید گاباری#، بەهۆی شێرپەنجەی سییەکانیەوە لە #هەولێر# لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە. خانەوادەی سەعید گاباری دەڵێن، ماوەی چوار ڕۆژە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.[1]
- لەشارۆچکەی #خورماتوو# بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە، حزبی شیوعی کوردستان هاوکریی بەسەر 110 کرێکاردا دابەشکرد.[3]
- #سەرکەوت شەمسەدین#، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق- فراکسیۆنی ئایندە و #غالب محەمەد# ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران- فراکسیۆنی گۆڕان، ئەمڕۆ لە نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرامی عێراق لە شاری سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان بەڕێوەبرد. لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین، ئەوەیان خستەڕوو، کە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و داهاتی ساڵانەشی هەشت ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە و لە بڕەش تەنیا سێ ملیار دۆلار بۆ هەرێم دەمێنێتەوە، ئەوانی دیکەی بۆ تورکیا و حەقدەستی کۆمپانیاکانی دیکە دەڕوات، ئەمەش واتە هەرێمی کوردستان زەرە دەکات لە جیاتی قەزانج، چونکە ئەگەر هەرێمی کوردستان ئەوە 250 هەزار بەرمیل نەوتەی ڕۆژانەی بناردایە بۆ بەغدا ئەوا شەش ترلیۆن و نیو دۆلاریان دەست دەکەت.[3]
- کۆچی دوایی نیعمەت خانی حەمەی ئاورەحماناغا، پووری #نێچیرڤان بارزانی#.[7]
- لە #سلێمانی# جارێکی تر نرخی بەنزین دادەبەزێت و بڕیارەوە لە ئەمڕۆوە نرخە نوێیەکەی بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بۆ 500 دینار و موحەسەن بۆ 600 دینار و سۆپەر بۆ 675 دینار بەپاراستنی تەواوی کوالێتییەکەیانەوە دادەبەزێنرێت.[5]
- لە هەولێر، پیاوێک نارنجۆکێک هەڵدەداتە ماڵی زاواکەیەوە و بەهۆیەوە کچەکەی گیان لەدەستدەدا و زاواکەشی بریندار دەبێت.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆمەڵەی بێرتێلسمانی ئەڵمانی BTI بۆ توێژینەوه، نوێترین ڕیزبەندی وڵاتانی دیموکراسی بۆ ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ڕیزبەندییەکە، چیدی تورکیا بە وڵاتێکی دیموکراسی ناوزەد ناکرێ.[1]
- بەڕێوەرایەتی گومرگەکانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، حەوت هەزار و 264 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پڕ لەکەلوپەل بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق هەناردەکراوە.[4]
- وەزارەتی تەندروستی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاماری 24 کاژێری تووشبوون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 71 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و هەروەها 983 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.[1]
- ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی #قوباد تاڵەبانی# بۆ جاری دووەم لەگەڵ سامر غەزبان، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوە و پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکردووە.[1]
- فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 615 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 93 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 66,126 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 30-04-2020
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 30-04-2020
[3] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 30-04-2020
[4] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 30-04-2020
[5] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 30-04-2020
[6] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 30-04-2020
[7] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
فایلی پەیوەندیدار: 25
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: خورماتوو
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
شار و شارۆچکەکان: سۆران
شار و شارۆچکەکان: مەریوان
شار و شارۆچکەکان: سنە
شار و شارۆچکەکان: کامیاران
شار و شارۆچکەکان: بانە
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شار و شارۆچکەکان: کەلار (گەرمیان)
شار و شارۆچکەکان: پاوە (هەورامان)
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: ئەڵمانیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-03-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 30-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 66,126 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.278 KB 30-04-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.140 KB 30-04-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.922 چرکە!