ناوی سیانی: ئاراس عیزەدین ئەنوەر
لە دایکبووی: #01-01-1992#
ناوی باوک: عیزەدین ئەنوەر کەریم
ناوی دایک: نەسرین حمەشکور ڕۆستەم
شوێنی لە دایکبوون: شارۆچکەی #تەکییە#، شارۆچکەی #چەمچەماڵ#
قۆناغی ئامادەیی لە خوێندنگەی سەرکەوتنی تێکەڵ لەتەکییە تەواوکردووە ساڵی 2010.
دەرچووی: کۆلێژی زمان، بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی سلێمانی ساڵی 2014.
لە ساڵی خوێندنی 2015/2014 وەکوو مامۆستا وانەی وتۆتەوە لە خوێندنگەی ئامادەیی سەرکەوتن و قوتابخانەی کۆبانێی بنەڕەتی.
لە مانگی یەکی2016ەوە تاکوو مانگی هەشتی2019 وەکوو وەرگێڕی یاسایی لە نووسینگەی وەرگێڕانی یاسایی کاری کردووە و مۆڵەتی فەرمیی هەیە وەکوو وەرگێڕی زمانی کوردی/ ئینگلیزی.
لە ئیستادا (2019) لە خوێندنگەی سەرکەوتن وانە دەڵێتەوە.
بەرهەمی وەرگێڕراو:
چاپکراو: لەدایکبوون بە باوەڕداری، نووسینی د.جەستن بارێت.
#دڵت بێنەوە#، نووسینی خاتوو یاسەمین مجاهید.
چاپنەکراو: ڕۆمانی سێیەمین، ژیانی گرانج کۆپلاند نووسینی ئەلایس والکەر
کورتە چیرۆکی پەموو، نووسینی ساندرا پاڤلیج
هەروەها چەندین کورتە بابەت و ڤیدۆیی لە ئینگلیزیەوە وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی.
شارەزایی هەیە لە زمانی عەرەبی و تورکیدا. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/aras.e.anwar=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ئاراس عیزەدین ئەنوەر=KTML_Link_Facebook_End=