🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 خودا خۆشی دەوێیت
خودا خۆشی دەوێیت
نووسینی عمر آل عوضه
وەرگێڕانی زامدار قادری

(سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا)
لە دوای هەموو ڕۆژە سەختەکان، ڕۆژانێک چاوەڕێت دەکەن پڕاوپڕن لە ئاسوودەیی و بەختەوەری.
ئەمە
📕 خودا خۆشی دەوێیت
📕 گەوجاندن
نوسەر: محەمەد عەبدلخالیق
وەرگێڕ : نوری کەریم ئەحمەد [1]
بابەت : چیرۆک
📕 گەوجاندن
📖 وتاری عوسمان عوزێری لە کۆبونەوەی لێژنەی مەحەلی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد لە ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 1960
وتاری عوسمان عوزێری لە کۆبونەوەی لێژنەی مەحەلی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد لە رۆژی 19ی حوزەیرانی 1960، بە بۆنەی 13 هەمین ساڵڕۆژی شەهیدکردنی چوار ئەفسەرە کوردە تێکۆشەرەکەی گەلی کوردمان کە لە لای
📖 وتاری عوسمان عوزێری لە کۆبونەوەی لێژنەی مەحەلی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد لە ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 1960
📕 چەشەی ئەدەبی
ناو نیشانی پەرتووک: چەشەی ئەدەبی
نووسەر: ئەرنۆڵد تێنێت
وەرگێڕان: عەزیز گەردی
ساڵی 1978
📕 چەشەی ئەدەبی
📝 بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران.

کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بەشداری بەرپرسانی یەکەمی حیزبەکانی بەشداری ناوەندی هاوکاری و هەروەها هەیئەت
📝 بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
📕 پەیدابوون و بناخەی ناسیۆنالیزمی کورد لە ئێران
ناو نیشانی پەرتووک: پەیدابوون و بناخەی ناسیۆنالیزمی کورد لە ئێران
نووسەر: عەبباس وەلی
وەرگێڕ: حەسەنی قازی
لە بڵاوکراوەکانی بنکەی چاپەمەنی رۆژ[1] – سوید
چاپی یەکەم – 1995
📕 پەیدابوون و بناخەی ناسیۆنالیزمی کورد لە ئێران
📷 دروست کردنی کۆمەڵگای بەستۆڕە ساڵی 1976 س / هەولێری جاران
دروست کردنی کۆمەڵگای بەستۆڕە ساڵی 1976
📷 دروست کردنی کۆمەڵگای بەستۆڕە ساڵی 1976 س / هەولێری جاران
📕 زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب
کتێبی “زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب”
کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەیەکی وردە لە سەر ژیان، تێکۆشان و بەرهەمەکانی مامۆستا زەبیحی کە لە لایە ن فەرەیدون حەکیم زادە وە کاری بۆ کراوە. حەکیم زادە حەول و بەدواداچوو
📕 زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب
📖 تورکیا چەند پەنابەری کوردی ئێران ڕادەستی سوریا دەکات
تورکیا چەند پەنابەری کوردی ئێران رادەستی سوریا دەکات
بە پێی هەواڵێک کە لە توڕی ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەوانە تۆڕی مافی مرۆڤی کودستان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویان کردوەتەوە، لە ڕۆژانی کۆتایی
📖 تورکیا چەند پەنابەری کوردی ئێران ڕادەستی سوریا دەکات
📜 وڕێنە
(وڕێنە)

دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە، ئێستاکەش ئەناڵێنێ
هەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێێنێ
ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشی، مەگرە لێم چونکە ؛
جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجوڵێنێ !
پەچەت لا
📜 وڕێنە
📕 رووباری ئازادی
محەمەد محەمەدی (هەرمان)[1]
2021
📕 رووباری ئازادی
📝 راگەیەندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشەوە لە پارێزگای سلێمانی
لەسەر راسپاردەی بە رێز قوباد تاڵە بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،
ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسی پاراستن و زانياری - زانياری و بە ڕێوبە رایە تی ئاسایشی
📝 راگەیەندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشەوە لە پارێزگای سلێمانی
📕 جوڵانەوەی(1967 و 1968 ز) (1346 و 1347ی هەتاوی)؛ کۆمەلێک زانیاری، یادداشت، بیرەوەری و بەڵگەنامە
نووسینی: مەلا ڕەسوڵ پێشنماز
پێداچوونەوەی: گوڵاڵە پێشنماز[1]
2021
📕 جوڵانەوەی(1967 و 1968 ز) (1346 و 1347ی هەتاوی)؛ کۆمەلێک زانیاری، یادداشت، بیرەوەری و بەڵگەنامە
📕 کوڕانی گەڕەک
ناونیشانی پەرتووک: کوڕانی گەڕەک
نووسەر: نەجیب مەحفوز
وەرگێڕ: غەفوور ساڵح عەبدوڵڵا

کوڕانی گەڕەک، ناودارترین رۆمانی نەجیب مەحفوزە، کە تاکە نووسەری عەرەبە کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە. جۆرت تەرابیشی لە کت
📕 کوڕانی گەڕەک
📕 بە ئینگلیزی بیربکەوە خێراتر قسەبکە
ناونیشانی پەرتووک: بە ئینگلیزی بیربکەوە خێراتر قسەبکە
نووسەر: دیار سەعدی عەلی
📕 بە ئینگلیزی بیربکەوە خێراتر قسەبکە
📖 ئەوەی کە دەبێ ئێمە رێبوارانی رێگەی ڕزگاری بێکەینە جەوهەری کارو خەباتمان
ئەوەی کە دەبێ ئێمە رێبوارانی رێگەی
ڕزگاری بێکەینە جەوهەری کارو خەباتمان!
کێشەو مەشاکلی حیزبەکانی باشوور کوردستان بوەتە
هۆی دوور خستنەوەمان لە ئەرکەکانمان بۆ
ڕۆژهەاڵتی کوردستان، هێندەیان خەبات ل
📖 ئەوەی کە دەبێ ئێمە رێبوارانی رێگەی ڕزگاری بێکەینە جەوهەری کارو خەباتمان
📕 نامەی دایکێکی دڵسۆز بۆ کچەکەی
ناونیشانی پەرتووک: نامەی دایکێکی دڵسۆز بۆ کچەکەی
نوسەر: عبداللە خاک
لەم ڕۆژگارە پێویستمان بەنامەگەلێکی هاوشێوەی ئەم نامەیەزۆرێکمان پێویستمان بەوەیە نامەیکی ئاوامان بۆ بنوسرێت پێویستمان بەوەیە دایکا
📕 نامەی دایکێکی دڵسۆز بۆ کچەکەی
✌️ یاسین بولوت - شوکری سەرحەد
ساڵی 1957 لە شاری قەرسی باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵی 1978 پەکەکەی ناسیوە و لە کاتی کۆدەتاکەی 12ی ئەیلولی 1980دا لە تورکیا دەستگیرکراوە و لە زیندانی ئامەد زیندانی کراوە، یاسین بولوت لەوێ لەگەڵ کا
✌️ یاسین بولوت - شوکری سەرحەد
📕 کوردایەتی بزوتنەوەی رزگاری نەتەوایەتی گەلی کوردستانە
ناونیشانی پەرتووک: کوردایەتی بزوتنەوەی رزگاری نەتەوایەتی گەلی کوردستانە
نووسەر: جەلال تالەبانی
📕 کوردایەتی بزوتنەوەی رزگاری نەتەوایەتی گەلی کوردستانە
📕 پێنج تابلۆی شێواو چەند چیرۆکێکی تر
پێنج تابلۆی شێوا و چەند چیرۆکێکی تر
ن: د. کاوس قەفتان[1]
ساڵی 1979
📕 پێنج تابلۆی شێواو چەند چیرۆکێکی تر
📜 خۆشم ئەوێ
خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ
ئەم نیشتمانەم خۆش ئەوێ
تا لێدانی دڵ ئەسرەوێ
هیچ لە بەرچاوم ناکەوێ
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم

ئا ئەم هەوا و ئاو و گڵە
بۆ ژیانم خوێنی دڵە
دڵ کە بلبلی
📜 خۆشم ئەوێ
📷 سەید ئەحمەد بەرزنجی و عارەب عوسمان و شەماڵ سائیب و فواد ئەحمەد و تەحسین تەها
لەڕاستەوە
سەید ئەحمەد بەرزنجی
عارەب عوسمان
شەماڵ سائیب
فواد ئەحمەد
تەحسین تەها
هەولێر شوێن هۆڵی گەل ساڵی 1982
📷 سەید ئەحمەد بەرزنجی و عارەب عوسمان و شەماڵ سائیب و فواد ئەحمەد و تەحسین تەها
📖 پاراستن و ڕێزگرتن لە نەریتە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانی گەلەکەمان، ئاسانکارییەکە بۆ بە دەوڵەتبوونمان
پاراستن و ڕێزگرتن لە نەریتە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانی گەلەکەمان، ئاسانکارییەکە بۆ
بە دەوڵەتبوونمان

بەهۆی خەمخۆریم بۆ دۆزینەوەی ڕێگا ڕاست و دروستەکانی شێوەی کۆکردنەوەی خەڵک بە مەبەستی
پەرەسەندنی
📖 پاراستن و ڕێزگرتن لە نەریتە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانی گەلەکەمان، ئاسانکارییەکە بۆ بە دەوڵەتبوونمان
✌️ شەهیدان
موسا عەنتەر
👫 کەسایەتییەکان
هەیاس جەمال حەمە غەریب - نا...
👫 کەسایەتییەکان
ئەمین ئیبراهیم فەرەج
👫 کەسایەتییەکان
سەعید قەزاز
👫 کەسایەتییەکان
ناسر محەمەد تەوێڵەیی
📝 پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی
هاونیشتمانیانی بەرێز!
خەڵکی خەباتکاری کوردستان!
تێکۆشەران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
27 ساڵ پێش ئێستا و لە 26ی خەرمانانی 1371ی هەتاویدا، دوکتور سادق شەرەفکەندی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان؛ فەتاح عەبدولی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب و نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات؛ هومایون ئەردەڵان، نوێنەری حیزب لە وڵاتی ئاڵمان و دۆستی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئاغای نووری دێهکوردی؛ لە بێرڵین، پێتەختی ئاڵمان تێرۆر کران. بەرنامە ئەم تێرۆرە وەک لە دواییدا بەڕوونی سەلمێندرا، لەلایەن کاربەدەستانی هەرەسەرووی ڕێژیمەوە بڕیاری لەسەر درابوو و، بۆ جێبەجێکردنەکەی کۆمەڵێک تێرۆریست و دەستوپێوەندیی خۆیانیان بۆ ئەرکدار کردبوو.
دوکتور سادق شەرەفکەندی یەکێک لە ڕێبەرە هەڵکەوتووەکانی حیزبی دێموکرات بوو کە پاش تیرۆری دوکتور قاسملووی مەزن توانیی وەک سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان جێگەی نەمر قاسملوو پڕ بکاتەوە و جۆرێک حیزبەکەی بەڕێوە ببا و ڕێبەریی بکا، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بێنێتە سەر ئەم قەناعەتەی تێرۆری دوکتور قاسملوو ئەوەندەی حسێبیان بۆ کردبوو لەسەر حیزبی دێموکرات کاریگەریی نەبووە.
دوکتور سەعید هەر وەک تا ئێستا چەندین جار لە یادی و بیرهێنانەوەی تیرۆر کردنەکەیدا باس کراوە، کەسایەتییەکی شوێندانەر و هەڵکەوتوو بوو. تیژبیر، هزرڕوون و پێشکەوتنخواز بوو. مرۆڤێکی بە هەڵویست، پڕکار، وردبین، پڕوزە و ماندوونەناس بوو. ئەو تایبەتمەندییانە وایکردبوو کە لە بەرپرسایەتیی سکرتێری حیزبی دێموکراتدا تواناکانی زیاتر دەربکەوێ و، پڕکاری، شێلگیری و جیددی بوونی ببێ بە وێردی زمانی هەموو ئەو کەسانەی دەیانناسی و لە نیزیکەوە کاریان لەگەڵ دەکرد. دوکتور شەرەفکەندی کاتێک بوو بە سکرتێر کە حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕێبەرێکی وەک د. قاسملووی لەدەستدا بوو، کە بە کەسایەتیی کاریزماتیکی خۆی و لە ماوەی 18 ساڵ سکرتێرییدا، ستاتویەکی زۆر گرینگی بۆ حیزبی دێموکرات لەنێو بزووتنەوەی کورد و لە ئاستی ئۆپۆزیسیونی سەراسەریی ئێراندا دەستەبەر کردبوو. پاراستنی ئەم پڕستیژ و ئەم قورساییەی حیزبی دێموکرات کاتێک گرینگ دێتە بەرچاو کە دەبینین دوکتور سەعید زۆر زوو، و تەنانەت بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو جێگا و کەلێنی دوکتور قاسملوو پڕ دەکاتەوە. بۆیە ئەوەی بەحەق لە پەسنی دوکتور سەعیددا گوتراوە لەجێی خۆیەتی کە “دوکتور سەعید کەسایەتییەکی شایستە بوو بۆ جێگرەوەی ڕێبەرێکی هەڵکەوتووی وەک د. قاسملوو.”
دوکتور سەعید یەکێک لە نوخبە و کەسایەتییە پێگەیشتووەکانی نێو ڕێزەکانی حیزبی دێموکرات بوو کە شوێن پەنجەی بە جێگیربوونی زۆر لە بەها و بایەخە شۆڕشگێرییەکانی جێکەوتوو لە فەرهەنگی سیاسیی حیزبدا دیارە، کە خاوێنی ئەدبیاتی سیاسی و ئەخلاقی شۆڕشگێڕی لە سیاسەتدا و چەسپاندن و پێداگری لەسەر ئوسوول و پڕەنسیپەکان چەند نموونەیەک لەوانن.
هەر وەک باس کرا دوکتور سەعید پێش ئەوەش کە بە سکرتێری حیزب هەلبژێردرێ کەسایەتییەکی هەڵکەوتوو بوو، بۆیە کە ئەرکی نەفەری یەکەمی حیزبی کەوتە سەرشان، بە شێوەیەکی زۆر شایستە حیزبی دێموکراتی مودیرییەت کرد. وەک دەگوترا حیزبی دێموکرات “بێ قاسملوویی پێوە دیار نەبوو”. لەباری تەشکیلاتی و پێکهاتەی ڕێکخستنەوە حیزبی دێموکرات یەکگرتوو و خاوەن ئورگان و ڕێکخراوەی جۆراوجۆری حیزبی بوو کە بە مودیرییەتی دوکتور سەعید زۆر سیستماتیک کارەکانی دەچوونە پێش، لە ڕووی جموجۆڵ و هەڵسوورانی پێشمەرگانە لەگەڵ ئەوەدا کە هەلومەرجی ناوچە بەتایبەت لە سنوورەکانی ئێران و عێراق بەدوای کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق گۆڕانی بەرچاوی بەسەردا هاتبوو و بۆ تێکۆشان سەخت و ئەستەمتر بوو؛ بەڵام ئەرکی پێشمەرگانە وەک ڕابردوو لە زۆربەی نزیک بە تەواوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەبوو. لە بوارەکانی دیپلۆماسی و پێوەندییە دەرەکییەکانی حیزبی دێموکرات هەروا حیزبێکی دیار و لەسەر خەت بوو، و بۆ پیوەندی گرتن بە دونیای دەرەوە و لەقاودانی ماهییەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ناساندنی خەبات و تێکۆشان و مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان پێشەنگ و لەمەیداندا بوو. لە نێوخۆی کوردستانیش لەگەڵ ئەوەدا هەلومەرج زۆر دژوار و مەترسیدار بوو، بەڵام بەپێی ئەو جێگەوپێگەیەی حیزبی دێموکرات لە نێو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیبوو، چالاکییەکانی حیزبی دێموکرات لە هەموو ئاستەکاندا وەک ڕابردوو دیار و بەرچاو بوون و دەدرەوشانەوە. خەڵکی کوردستانیش کە هەمیشە پشتیوان و قەڵای حیزبی دێموکرات بوون؛ هەر وەکوو پێشوو چاوی ئۆمیدیان هەر لەسەر حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو.
د. شەرەفکەندی کە لە قۆناغی هەستیاری دوای ڕاگیرانی شەڕی ئێران و عێڕاق و لێکەوتەکانی ئەم بارودۆخە باری قورسی ئیدارەی حیزبی کەوتبووە ئەستۆ؛ سەرباری هەلومەرجی ئەستەم و دژواری ئێران و ناوچەکە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پرسی کورد هەبوو، هەوڵی دەدا بە ئیبتکاری عەمەل و ژیریی خۆی مەیدانداریی سیاسی بکا و پێگە و قورسایی حیزبی دێموکرات لە جووڵانەوەی کورد و بەستێنی خەبات دژی کۆماری ئیسلامی بەهێزتر بکا.
دوکتور شەرەفکەندی بە باوەڕ لەسەر ئەوەی تەنیا لە حاڵەتی لێکگرێدانی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوە سیاسییەکانی ناوچەکانی دیکەی ئێران و لە فازی خەباتێکی سەراسەریدا دەکرێ پاشەکشە بە کۆماری ئیسلامی بکرێ؛ هەوڵێکی زۆری بۆ کاراکردنەوەی ئۆپۆزیسیونی دژبەری ڕێژیم دەدا. دوکتور سادق پێی وابوو کە نەبوونی ئۆپۆزیسیونێکی کارا و لەسەرپێ یەکێک لە هۆکارەکانی درێژبوونەوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامییەوە، بۆیە بەجیدییەتەوە دەیویست ئەم بەتاڵاییە پڕ بکاتەوە و ئەو مەیدانە لەدەستی ڕێژیم دەربێنێ. ئەوەش ڕێبەرانی ڕێژیمی بەتەواوی نیگەران کردبوو، بۆیەش بڕیاریان دا جارێکی دیکەش لە سەری حیزبی دێموکرات بدەن بۆوەی هەم بزووتنەوەی سیاسیی کوردی پێ لاواز بکەن و هەم ڕێگە لە وەدیهاتنی پلان و بەرنامەکانی دوکتور شەرەفکەندی بۆ هێزمەندکردنی ئۆپۆزیسیون بگرن. بەمجۆرە بڕیاری تێرۆرکردنی دوکتور شەرەفکەندی لە “کمیتە عملیات ویژە” و لەلایەن ڕێبەرانی هەرەسەرووی ڕێژیمەوە درا و خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران کە تا ئەو کات بۆ تێرۆرە سیاسییەکانی و حەزفی فیزیکیی دژبەرانی تەنانەت لە نێو خاکی ئورووپادا تێچوویەکی ئەوتۆی نەدابوو، ئەمجارەیان ئاوای بۆ نەچووە سەر و تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی بەگران لەسەری شکایەوە. چونکی دادگای لێکۆڵینەوە لە تێرۆری 17ی سێپتامبری بێرلین کە بە دادگای “مێکۆنووس” ناوی دەرکردبوو، پاش زیاتر لە سێ ساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، دواجار لە ڕێکەوتی 21ی خاکەلێوەی 1371 حوکمی خۆی دا. لەم بڕیارەدا دادگای مێکونووس ڕایگەیاند کە تێرۆری دوکتور سەعید شەرەفکەندی و قوربانییانی دیکەی جینایەتی مێکونووس تیرۆرێکی سیاسیی نێودەوڵەتییە و لە لایەن کاربەدەستانی پلەبەرزی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە و ڕێژیم بەهۆی دەستوپێوەندی و نێردراوەکانی جێبەجیی کردوە. ئەم بڕیارە لە کورتخایەندا دەرەنجامی خراپی بۆ کۆماری ئیسلامی هەبوو و هەروەها دواجار بوو بەهۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی نەتوانێ وەک پێشوو درێژە بە تێرۆر و لەسەر ڕێ لابردنی نەیارانی سیاسیی خۆی لە ئورووپا بدات.
لە ساڵیادی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندیدا ڕەنگبێ هەموو جارێ ئەم پرسیارە بکرێتەوە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەپێناو چیدا ئەم پیلانەی گێڕا و چەندە تێیدا سەرکەوت؟ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای بەتاڵانبردنی دەسکەوتەکانی شۆڕشی گەلانی ئێران و گرتنەدەستی جڵەوی دەسەڵات، زۆر زوو لە خەسڵەتی خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد و سەنگ و قورسایی و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشت. بۆیە هەر دوای ئەوەی خەڵکی کوردستان لە یەکەم هەنگاودا بە “نا”گوتن بەو ڕێژیمە شەرعییەتی سیاسیی بردە ژێر پرسیار و کاتێک زانی کە ناتوانێ بە بیری چەقبەستوو، دوگماتیزمی ئایینی و شوینیستیی خۆی بەرەوڕووی هزر و بیری حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەی کورد بێتەوە، زۆر زوو شمشیری لە ڕوو بەست و وەک هەر ڕێژیمێکی توتالیتێر سڕینەوە و حەزفی فیزیکیی ئەم دژبەرەی خستە سەرووی ئەولەوییەتەکانی.
سەپاندنی شەڕ، گەمارۆی ئابووری، تێرۆر و بەرنامە بۆ دابڕاندنی خەڵک و حیزبی دێموکرات لە یەکتری سیاسەتێک بوون کە ڕێژیم لە هەموو ئاستەکاندا خستیە بواری جێبەجێکردنەوە؛ بەڵام حیزبی دێموکرات قایم و پشت ئەستوور بە قەڵای لەگیران نەهاتووی پشتیوانیی خەڵکی کوردستان هەروا چقڵی چاوی ڕێژیم بوو، بۆیەش ئەوان کەوتنە پیلانی تێرۆری ڤییەن. بەڵام لە دوای نەمانی دوکتور قاسملوو و بە بوونی دوکتور سادق لەجێی وی، حیزبی دێموکرات و خەبات و سیاسەتەکەی نەک هەر لەجێی خۆی بوو، بەڵکوو هیممەت و هەوڵەکانی دوکتور شەرەفکەندی دەچوو هەتا ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێز و توانامەند لەدژی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕووی ڕێژیم بکاتەوە. ترسی ڕێژیم لە کەسایەتیی کەموێنە و شوێندانەری دوکتور شەرەفکەندی و قورسایی لە بزووتنەوەی سیاسیی کورد و ئێراندا هیچ ڕێگایەکی بۆ نەهێشتنەوە جیا لە حەزفی فیزیکی و لەسەر ڕێ لابردنی. هەوڵێک لە ڕێژیم لە بەشە عەمەلیاتییەکەیدا سەرکەوتوو بوو، بەڵام بەوەش ئامانجەکانی نەپێکا و ئەوەی لە نەبوونی دوکتور شەرەفکەندیدا دەیدی و بۆی دەگەڕا، کە نەهێشتن و لەپێخستنی حیزبی دێموکرات بوو؛ نەهاتنە دی. ڕاستە تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی توانی ئەم زەبرە قورسە لە جووڵانەوەی کورد بدا و حیزبی دێموکرات لە توانا و کاریگەریی هزری و مەیدانیی زیاتری د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی بێبەش بکا؛ بەڵام ئەو شەهیدە گەورانە لە ڕێبازیاندا زیندوون و ئیلهام وەرگرتن لەو ڕێبەڕانە هەر وا چڕای ڕێگای تێکۆشانی ڕێبوارانی ڕێگەی حیزبی دێموکراتە.
هاونیشتمانیانی خۆشەویست!
ئێمە لە کاتێکدا یادی 27 ساڵەی تێرۆری دوکتور سەعید و هاورێیانی، فەتاح عەبدولی و هومایون ئەردەلان دەکەینەوە، کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەموو ئاستەکانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە نێوخۆ و لە دەرەوەی وڵات و لە ئاستی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا کەوتووەتە هەلومەرجێکی زۆر دژوارەوە. سیاسەتی دەستتێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتان، دروستکردنی میلیشیا لە ژێرناوی جۆراوجۆر بۆ شەڕی نیابەتی، تەرخانکردنی زۆربەی داهاتی وڵات و خەڵکی ئێران بۆ ئاژاوەگێڕی و قەیرانخوڵقێنی ڕێژیمی تووشی چالشی جیددی کردوە هەم لە بواری سیاسی و هەم لە بواری ئابووریدا. لەو بارودۆخەدا کارایی دەزگای دیپلۆماسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ تێپەڕین لەو قۆناغە ئەستەمە لە نزمترین ئاستی خۆیدایە. لەنێو خۆی وڵاتیشدا کەڵەکەبوونی قەیرانە کۆمەڵایەتی، ژینگەیی و ئابوورییەکان هیندەی دیکەی خەڵک لەو ڕێژیمە بێزراو کردوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بارودۆخە دەرفەتی بۆ تێکۆشان و خەباتی هەمەلایەنە لەدژی ئەم ڕێژیمە لە کوردستان و لە ئاستی سەرانسەریشدا زۆرتر ڕەخساندوە و لەم پێوەندییەدا حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕێبازی ڕێبەرانی شەهیدی؛ لەسەر هەست و لەسەر پێیە و هەموو دەرفەتێک دەقۆزێتەوە کە یارمەتی بکا بە گۆڕینی ئەو ڕێژیمە بە ڕێژیمێکی دێموکراتیک؛ نیزامێکی سیاسی کە تێیدا مافی نەتەوایەتی و سیاسی و کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستان دابین بووبێ و دێموکراسیی لە ئێراندا جێگیر کردبێ.
بەڕێزان!
لەگەڵ ئەوەدا دڵنیاین کە ئەگەر ئەم ڕێبەرانە هەروا پێشەنگمان بان، بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان و ئێران لە ئاستێکی بەرزتردا دەبوو، بەڵام بە شاهیدی یار و نەیار، حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نەمانی ئەم دوو ڕێبەرە بەتوانایەشدا کە دەستی غەدر و تاوانی کۆماری ئیسلامی لە حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەی کوردی ستاند؛ بەهۆی ئیلهام وەرگرتن لێیان هەر لەسەر پێیە و یەکێک لە هێزە شوێندانەرەکانی بزوتنەوەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە و لە بڕینی ڕێگا و ڕێبازیان بەردەوام دەبێ. گەلی کوردیش تێرۆر و شەهیدبوونی سەرکردە و ڕێبەرانی نەبووەتە هۆی ئەوەی لە تێکۆشان بوەستێ و لە ژێر ڕووناکایی و تیشکی باوەڕە پیرۆزەکانی ڕێبەرانی شەهیددا بە پتەوی بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێ.
سەرکەوێ بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان،
نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران،
سڵاو بۆ شەهیدان و،
پڕ رێبوار بێ ڕێگای شەهیدان پێشەوا، قاسملوو، شەرەفکەندی.
26ی خەرمانانی 1398ی هەتاوی[1].


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان و کورد - 28-09-2019
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-09-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-09-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 28 2019 4:27PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Sep 28 2019 6:19PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (م. ب.)ەوە لە: Sep 28 2019 6:19PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 969 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.267 KB Sep 28 2019 4:40PMنالیا ئیبراهیم
📷 فایلی وێنە 1.0.148 KB Sep 28 2019 4:29PMنالیا ئیبراهیم
📊 ئامار
   بابەت 383,910
  
وێنە 64,213
  
پەڕتووک PDF 12,301
  
فایلی پەیوەندیدار 52,505
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,353

📚 پەڕتووکخانە
  📖 گەوجاندن
  📖 چەشەی ئەدەبی
  📖 پەیدابوون و بناخەی ناس...
  📖 رووباری ئازادی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 20-09-2021
  🗓️ 19-09-2021
  🗓️ 18-09-2021
  🗓️ 17-09-2021
  🗓️ 16-09-2021
  🗓️ 15-09-2021
  🗓️ 14-09-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
موسا عەنتەر
روشنبیر، نووسەر و هونراوەنووسی کورد، لە سالی 1920 لە گوندی (ئەسکیماغارا) لە نوسەیبینی سەر بە پارێزگای ماردینی کوردستانی باکور لە دایک بووە،موسا عەنتەر لە درێژای ژیانی خوی دا بەرگری لە دوزی رەوای کوردی کردوتەوە و لە پێناوی ئەم خەباتەدا تیرورکراوە لە لایەن هێزە تاریکەکانی تورک پەرستەکان دایکی موسا عەنتەر یەکەم موختاری ژن بووە لە تورکیا، خاوەن سێ زاروک بووە، دوو کور و کچێک، لە کودەتای 27ی مایس دا لە زیندان دا بووە، لە درێژای ژیانی دا 11.5 سال لە زیندان دا ماوە، لە روژی 20-09-1992 لە لایەن هەندێک کە
موسا عەنتەر
هەیاس جەمال حەمە غەریب - نالی سەردەم
هەیاس جەمال حەمە غەریب، لە ساڵی‌ 1985 لە شارۆچکەی‌ هەورامانی‌ تەخت لەدایکبووە، وەک خۆی‌ لە پۆستێکدا لە فەیسبووک نووسیبووی‌، هەر لە تەمەنی‌ شەش ساڵییەوە باوکی‌ ناردوویەتییە حوجرە لە شارۆچکەی‌ هەورامان و لەوێوە دەستی‌ بە فەقێیەتی کردووە.
ئاماژەی‌ بەوەشداوە، کە لە تەمەنی‌ 15 ساڵیدا ئاشقی‌ کچێک دەبێت، بەڵام کچەکە لەگەڵ کەسێکی تردا هاوسەرگیری دەکات، ئەمەش وا دەکات هەیاس غەریبی‌ دەست بکات بە نووسینی شعر و لە زۆر بۆنەی‌ ئاینیشدا بە شعر بەشداری کردووە.
خۆی‌ باسی‌ لەوە کردووە کە بە نالی‌ سەردەم ناسراوە
هەیاس جەمال حەمە غەریب - نالی سەردەم
ئەمین ئیبراهیم فەرەج
ساڵی 1926 لە سلێمانی لەدایکبوورە، نزیکەی 20 گۆرانیی لە رادیۆی بەغدا تۆمارکردووە، یەکەم گۆرانیی لە 10-10-1948 لە بەغدا تۆمارکردووە.
ساڵی 1946 لەگەڵ سەعید ناکام پەیوەندی دەکات بە کۆماری کوردستانەوە لە مەهاباد و دەبێتە پێشمەرگەی کۆمار. پاش رووخانی کۆمار دەگەڕێتەوە سلێمانی.
پیشەی کارگوزار بووە لە قوتابخانەی دەرگەزێنی سەرەتایی کوڕان.
لە 21-09-1998 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
ئەمین ئیبراهیم فەرەج
سەعید قەزاز
لە ساڵی 1904 لە ناحیەی خورماتوو لە دایک بووە. لە 1924 دا بوە بە کاتب لای (کاپتن لاین) موفەتیشی ئیدارەی ئینگلیز لە سلێمانی هەتا شۆڕشی چواردەی تەموز. کۆمەڵێک وەزیفەی ئیداری بینیوە. لەوانە بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەرۆ, قایمقامی هەڵەبجە و زاخۆ, موتەسەڕیفی هەولێر, کوت، کەرکوک و موسڵ. هەروەها وەزیری ناوخۆی عێراق بوە لە کاتی حوکمی مەلەکیدا. دوای شۆڕشی عبەدولکەریم قاسم خۆی تەسلیمی شۆڕش ئەکات و بە دیل ئەگیرێت و لە 1952/2/4 مەحکەکەی سەورە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند لەم کاتەشدا زۆر جار وتە بەناوبانگەک
سەعید قەزاز
ناسر محەمەد تەوێڵەیی
ناسر تەوێڵەیی ساڵی 1962 لە تەوێڵە لەدایک بووە. قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە تەوێلە تەواو کردووە دواتر روودەکاتە شاری سلێمانی و لەوێ نیشتەجێ دەبێت و کۆلیژی کشتوکاڵی تەواو دەکات. پاشان وەک کارمەند لە بەڕیوبەرایەتی کشتوکالی بیارە کاردەکات.
ناسر وەک نوسەر و هۆزانەوان شوین دەستی دیارە و خاوەنی چەندین هۆنراوەی جوان و ناوازەیە بە زاراوەی هەورامی و سۆرانی. ناسر هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی یەک کچ و سێ کورە، ڕۆژی دووشەمە 21-09-2020 نە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
قەندیلەنە گێڵو پێ یاگە پەیەکا
بوو مەچە
ناسر محەمەد تەوێڵەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)