پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,442
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,454
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
نووسین بە مەرجی ڕووتبوونەوە
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نووسین بە مەرجی ڕووتبوونەوە

نووسین بە مەرجی ڕووتبوونەوە
#شێرزاد حەسەن#
لە (سوپاسنامە)دا ڕوانینێکی مرۆڤپەروەرانە خراوەتە ڕوو، کە لە دونیای ئێمەدا کەم کەس بڕوای پێیەتی و دەگمەنە، بگرە دژە باویشە. (لۆنا) بڕوای وایە، کە هەر هەموومان ستاییشی کامڵبوون دەکەین، بە مانایەکی دیکە، ستاییشی ئەو ڕەفتار و خووانەی بنیادەم دەکەین، کە سەد لە سەد ڕێکوپێک و تەواون، بەڵام ئەوەی کە لە ناوەڕۆکی بابەتەکەدا سەرنجی منی ڕاکێشاوە ئەوەیە کە لۆنا داوای ئەوەمان لێ دەکات، ستایشی (ناتەواوی) بکەین، چونکە کەسمان تەواو نین. مرۆڤ تاکە بوونەوەرێکە، کە چی جوانی و چی ناشیرینی هەیە لە دونیادا لێی دەوەشێتەوە، لە هەمان کاتدا وەک عیسای مەسیح هانمان دەدات، کە بەرامبەر خراپەکاریی خەڵکانی دیکە ئێمە بەخشندە بین. دوا جار شتێکی دیکەش هەیە، کە مایەی تێڕامانە: هەندێک جار بۆ ئەوەی بزانین ئێمە کێین، ناکرێت بە تەنیا گوێ لە دۆستەکانمان بگرین، بەڵکوو وا ڕاستترە گوێ لە دوژمنەکانیشمان بگرین، چونکە ئەوانیش بەدەر لەوەی کە قوربانی دەستی ژینگە و سەردەمێکی پۆخڵن و ناچارن شەڕانگێزانە بەرخورد لەگەڵ ئێمەدا بکەن، بەڵام لەمیانەی ململانێ و بەریەککەوتن لەگەڵمان، هەم ئەوان ئێمە باشتر دەناسن، هەم ئێمەش باشتر خۆمان و ئەوانیش دەناسین، هەر بەڕاستییش وایە.. عیسای مەسیح دەخوازێت کە مەرجە ئێمە دوژمنەکانی خۆمان خۆش بوێت، بگرە ڕێنماییمان دەکات کە ئەگەر کەسێک زللەیەکی سراوندە ڕوومەتی چەپت، تۆ ڕوومەتی ڕاستەشی بۆ ئامادە بکە با تێت بسرەوێنێت. (نیچە)ی فەیلەسووف ئەم ڕەفتارە ناو دەنێت وانەی ملکەچی، بگرە لە ڕێگەی کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی (ئەنتی – کریستۆ) دژی مەسیح وەستاوەتەوە، کە گوایە عیسا فێری ملکەچیمان دەکات، نەک شکۆمەندی، بە زمانێکی سایکۆلۆژی وا دەکەوێتەوە، کە فێرمان دەکات (ماسۆشی) بین و چێژ لە ئازاری خۆمان ببینین، کە ستەمکار بەسەرماندا دەیسەپێنێنت، بەڵام هەر خودی (فرێدریک نیچە) بڕوای بە سەنگی ئەزموونی تاڵ و نەرێنیی هەیە. ئەم بۆچوونەشی لەو ڕستەیەدا چڕ دەکاتەوە، کە دەڵێت: هەر شکستێک و نووچدانێک نەمکوژێت، دروستم دەکات. بۆ من ئەوەیان خواستی (لۆنا)یە، کە پێی وایە ستاییشی (ناتەواوی)ش گرنگە بۆ جوانکردنی ژیانی خۆمان و پەرەدان بە توانای داهێنان، کە لەناو خۆماندا شاراوەیە. دیارە وشەی (ناتەواوی) بەربڵاوە لە مانا و مەبەستدا و دەلوێت بڵێین هەر هەموو ئەزموونە نەرێنییەکان دەگرێتەوە.
ئاشتبوونەوە
لە (ئاشتبوونەوە)دا، کە دەکرێت درێژکراوەی ستاییشی (ناتەواوی) بێت، نووسەر ڕووی لە ژنان و کچانە و خوازیارە بتوانن ستاییشی ئەزموونی نەرێنی بکەن لە سۆزداریدا، بەو مانایەی، کە ئەگەر نووچیان دا و شکستیان خوارد، توانای ئەوەیان هەبێت خۆیان دادگایی نەکەن، دڵڕەقانە سەرزەنشتی خۆیان نەکەن، بەڵکوو بەخشندە و لێبوردە بن لەگەڵ خودی خۆیان و بەرامبەرەکانیان کە ئەوەیان خۆپاککردنەوەیە لە هەڵە و پەڵەیەک، کە هەمووان دەیکەن. لە هەمان کاتدا نووسەر هانیان دەدات، نە ئەزموونە تاڵەکانی ڕابردوو بەنەفرەت بکەن و نە لە ئەزموون و سەرکێشیی تازەش بترسن، چونکە بۆ هەمیشە وا دەکەوێتەوە کە لە قۆناغێکی درەنگتردا گلەیی لە بەختی خۆت دەکەیت، کە لە ترس و تاوی دۆڕان و کەوتن و نائومێدی، هەرگیز تێر بە دڵی خۆت نەژیاویت. دواجار مەرجە بزانین، کە هیچ پەیوەندییەکی مرۆیی نییە کە هەر لە سەرەتاوە گەرەنتیی سەرکەوتنمان پێ بدات، لەو بوارەدا کچان هەستیارترن لە کوڕە لاوەکان، نێرینەکانیش، کە فیز و شکۆمەندی دەنوێنن، هەمان نیگەرانییان هەیە، بەڵام بەهۆی بوونی پەراوێزێکی سەربەستیی سنووردارەوە، بە هەر شێوەیەک بێت قەرەبووی ئەو شکستە دەکەنەوە، بەڵام کچان هەستیارترن و سڵ دەکەنەوە لەوەی سەرکێشی بکەن، چونکە ماندووتر دەبن.
لەڕاستیدا جیاوازییەکە لێرەدایە، کە کچان و ژنان وەک سروشتی خۆیان وا دەڕواننە چیرۆکی خۆشەویستی و سۆزداری کە هەر هەموو ژیان و داهاتوویانە، بۆ کوڕان و پیاوان، بەڕەهایی وا نییە، بەڵکوو ئەوان ئەو ئەزموونە وەک بڕ و بەشێکی ژیان و زیندەگی حیسابی بۆ دەکەن، ئەوان سەد و یەک سەر و سەودای دیکەیان هەیە کە لەڕاستیشدا خۆگێلکردنە نەک ڕاستی. سەرقاڵبوونی نێرینەکان پتر گەڕانە بەدوای سەرچاوەکانی دەسەڵاتی هەمەچەشندا. زۆرینەی پیاوان ناکۆکن بە ڕۆحی خۆشەویستی، ڕۆحێک کە ژنان پتر دەیخوازن و نەبوونیشی وەک مەرگی خۆیان لێی دەڕوانن!
چاوەڕێ مەبە
لە دەقی (چاوەڕێ مەبە)دا دەگەینە ئەو بڕوایەی کە کرۆکی ژیان و بوونی ئێمە لە گەوهەردا کارەساتبار و تراژیدییە، نەک خۆشی و بەزمەسات، بگرە ئەگەر زۆریش کۆمیدی و گاڵتەجاڕانە بێت، لە ناواخندا ڕەگێکی قووڵی وا لەناو خاکێکی سووتماک و تراژیدیدایە. (بوودا)ی ئەندێشەمەند ژیان وەک چەرمەسەری و تلانەوە و ئازار دەبینێت، وەک (چارلی چاپلن)یش دەڵێت: لەودیو هەر خەندەیەکەوە فرمێسکێکی شاراوە خۆی حەشار داوە. هەر لە سۆنگەی ئەم دیدگایەوە بوو، کە هونەری زێدە جوان و بەزمگێڕانەی (چاپلن) و ژمارەیەکی دیکەی هونەرمەندە کۆمیدییە ناودارەکان بە (کۆمیدیای ڕەش) ناسراوە.
کۆی میراتی فیکری مرۆڤ جەخت لەسەر هەمان دیدگا دەکاتەوە کە ژیان کوشندە و بەئازارە و کانگای خەم و تلانەوەیە. سەرەتای بیرکردنەوەی (بوودا)ی کۆنە شازادە لەوەوە هات، کە بینی مرۆڤ چۆن پیر دەبێت و دادەڕزێت و دەمرێت، چونکە پێشتر، کە کوڕە لاوێکی بەناز-پەروەردە بووە و لە کۆشکی شاهانە زیاتر هیچی نەدیبوو، ئارامییەک و هارمۆنیای خۆی هەبووە، کە دێتە دەرەوەی کۆشک، دیمەنە هەرە غەمهێن و کوشندەکان دەبینێت و دەگاتە ئەو بڕوایەی کە ڕەگی ژیان خۆی کورتخایەنە و لە هەمان کاتیشدا پڕ مەرگەساتە، ئیدی بوودا دەست دەکات بە گەڕان بەدوای ئەو مەشق و ڕاهێنانەدا کە یارمەتیی دەدات ئەو هارمۆنیایە بدۆزێتەوە، کە زیندەگیی ئارام و جوانتر بکات، گەڕان بەدوای ژیانێکی جاویدانی. لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە ئەو شتەی مرۆڤی ماندوو کردووە مەرگی فیزیکی نییە، کە (سادقی هیدایەت)ی چیرۆکنووس ناوی نابوو لەبیرچوونەوەی هەناسەدان. بەڵکوو مەرگی ئازاربەخش ئەوەیانە، کە زیندوو بین و ڕۆژانە سەدەها دیمەن و ڕووداو و ئافات ببینین کە لە باری ڕۆحی و دەروونییەوە بۆ چەندەها جار بمرین و کەسیش پێمان نەزانێت.
مایەی سەرسامییە، (لۆنا) لە هەنووکەوە دیدگایەکی (تراژیک) و کارەساتباری بۆ بوون و ژیان و مرۆڤ هەیە و ئەوەش زادەی هۆشیارییەکی ڕەگ داکوتراوە، گرنگیشە وا بێت، چونکە نێونیگای تراژیک، کانگای داهێنانی ڕەسەنە، ئەم ڕوانینە تراژیکە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕەشبینییەوە نییە، تراژیدیا بۆ خۆی دابڕ نییە لە ژیان و زیندەگیی مرۆڤ کە دەبێتە مایەی پەیداکردنی ڕۆحێکی مرۆڤدۆستی و هاوسۆزی لەگەڵ ئەوانی دیکەدا. خودی نووسەرەکەمان وەک خانەوادە هەر لە تەمەنێکی زۆر کاڵدا بە مەرگەسات ئاشنا بووە، بەڵام لەم کتێبەدا کە نۆبەرەیەتی، ڕۆحێکی کۆمیدی لە ناواخنی هەندێک لە چیرۆک و نووسینەکانیدا هەیە، کە من ئومێدەوارم پەرەی پێ بدات، چونکە خودی ژیان و بوون وەک دەمامک و ماسکە ڕەمزدار و کۆنەکەی شانۆی (یۆنان)ی وایە، کە سیمبولی درامایە: نەخشی دەموچاوێکە، کە هەم دەگری و هەم خەندەلێوە. خودی پانتایی هونەر و ئەدەب و فیکریش سیخناخە بە تراژیدیا و وەیشوومەکانی. (شێکسپیر) پتر بە شانۆگەرییە تراژیدییەکانی ناسراوە، نەک دراما کۆمیدییەکانی[1]!
ئەم بابەتە 2,422 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | باسنیوز
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-09-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 22-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,422 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,442
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,454
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!