ساڵی 1941ز. لە شاری #کەرکووک# لە خێزانێکی هونەری لەدایکبووە و هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە لە سەرەتای ساڵانی شەستەکان ڕووی لەتەکییەی تاڵەبانی کردووە. سەرەتاکانی مەقام هەر لەوێ فێربووە و دواتر بۆ هونەری مەقام زۆر شوێنی کوردستان و ئێراق گەڕاوە.
مێقداد محەمەد عومەر، نەک هەر لە کەرکووک و کوردستان بەڵکوو لە تەواوی ئێراق و لای مەقامبێژان وەک مامۆستایەکی ئەکادیمی مقام چاوی لێدەکرا. ماوەی 20 ساڵ لە شاری بەغداد ژیاوە و ئاشنایەتیی لەگەڵ زۆربەی مەقامبێژە عەرەبەکانی ئێراقدا هەبووە، هەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی بیت مقام لقی کەرکووک -ناوەندی #عەلی مەردان# بوو لە کەرکووک.
مامۆستا مێقداد، شارەزاییەکی باشی لە تەواوی مەقەماکانی کوردی، عەرەبی و تورکمانیدا هەبوو. لە بواری مەقام دا هونەرمەندانی کەرکووک بەبێ جیاوازی لەنێوان نەتەوەکان زۆرەبەیان سوودیان لە تواناکانی مامۆستا مێقداد وەرگرتووە و لەلای مامۆستا مێقداد وانەی مەقام فێربوون. بە درێژایی تەمەنی دەیان هونەر مەند و مەقامبێژی پەروردە کردبوو.
بەرواری #19-08-2019#ز. کۆچی دوایی کردوە.[1]