تێڕۆڕکردنی دکتور عەبدولڕەحمان قاسملو و فازیل ڕەسوڵ و عەبدوڵڵا قادری ئازەر لە ڤیێنا
ڕێک لە 13ی تەمووزی 1989 لە شەقامێکی پایەتەختی نەمسا [ ڤێنا ] لە باوەشی سوسیال دیموکراتەکانی هاوڕێی تێکۆشەر و سیاسەتمەدار و نووسەر دکتور قاسملۆ و هاوڕێ یەکانی خەڵتانی خوێن دەکرێن بەبێ کەسی لەناودەبرێن و بریندار و بکوژانی ئەو تاوانە گەورەیەش ڕەوانەی وڵاتەکەی خۆیان، ئێران دەکرێنەوە.
دکتور قاسملۆ بە نووسین و بەکردەوەش دژی وڵاتانی سوسیالیستی و بەتایبەتیی چیکیسلوڤاکیا بوو، کەچی بەدەیان دیدار لە پراگی جوان شیوعییەکان پاراستیان و بۆیان ڕێکدەخست و ڕەوانەی ئەو شوێنەیان دەکردەوە کە ئارەزووی بوو. بەشی زۆربەی سەفەرەکانی بۆ لای برادەرە سوسیال دیموکراتەکانی وەکوو خۆی بوو لە فەرەنسا و سوید و ئەڵمانیا و ئوتریش دەبوو.
لە دیدارێکیش هەر ئەوەم پێگوتووە و کەچی ئەو لە سیاسەتی بیروکراتی و تاکحیزبی وڵاتانی پێشووی بەناو سوسیالیستی ڕەخنەی دەگرت. دۆستایەتی لەگەڵ کاک عەزیز محەمەد گەلێک خوش بوو، بە قسەی کرد و لەگەڵ عەلی خاوەری و تێکۆشەر غەنی بلوریان دیداریان کرد. ژنەکەی هێلێن [نەسرین]دایکی دوو کچەکەی چاکدەزانێت لە وڵاتی سوسیالیستی مێردەکەی بە هیچ جۆر شەهید نەدەکرا و بگرە پارێزگاریشی لێدەکرا، بەڵام هاوڕێ یەکانی کە قاسملۆش ئەندامی سوسیالدیموکراتەکان بوو و حزبی دیموکراتیشی پەلکێشکرد بۆ ئەندامبوونی کەچی ژیانیان نەپاراست و بووە قوربانی کوردستان.
فازیل [مەلا مەحمود] ڕەسوڵ پەنابەری نەمسا و هەتا سەرئێسقانی دژی یەکێتی سوڤیەت و حزبی شیوعی ئێراق بوو ئەویش خەونی بە ماویزم دەبینی و گوایە ڕەوتی شۆڕشی ئیسلامی ئیرانی ڕەنگە کوردستان ڕزگاربکات ئەویش هەر لە ماڵی ژنە نەمساوی یەکەی خەڵتانی خوێنکرا و هەتا هەنووکەش کەس باسی ئەو بەشداری یە ناکات بۆ ئەو لەو دانیشتنە بووە کە نە بە ئەڵمانی قسە دەکرا هەتا وەڕگێربیت نە قاسملۆ و ئازەر فارسی [ بەلەد نەبوون ] هەتا بۆیان بە کوردی بکات.
فازیل تەنیا لەبندەستی #جەلال تاڵەبانی# بوو و ئەرکەکانی یەکێتی نیشتمانی وەکوو [ ئەندام نا ] وەکوو کۆنە [جەلالی] و [ماوی]یەک بۆ تاڵەبانی ڕادەپەڕاند و [فوئاد]ی برای کە ئەویش لە نەمسا بوو هاوڕێی نەوشیروان مستەفا بوو.
لە ئەوروپا ناوی [باپیر] دەبیتە پاش ناو بۆیە فازیل مەلا مەحمود بە (فازیل ڕەسوڵ) ناوی دەرکرد و لەسەر بەرگی پەرتووکەکانیش هەر بەوناوە ناسراوە.
ئەوانەی دژی بیروباوەڕی مارکسی و دژی بیروباوەڕی شیوعیەتن قیژەیان دەچووە ئاسمان و دنیایان بەسەر یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتانی هاوپەیمانی سۆڤیەت دەروخاند ئەگەر بهاتبایە لە یەکێک لەو وڵاتانە ئەو سێ کوردە تێڕۆڕبکرابان، هاوخەبات و هاوبیرەکانی ئەو سێ کوردە دە قسەی ناخۆشیان بە سوسیالدیموکراتەکان و ئەو وڵاتانە هەڵنەڕشت و بە پێچەوانەوە یەکیتی نیستمانی و حزبی دیموکرات بوونە ئەندام.
پاش 30 ساڵیش ویژدانی ئەو سوسیالدیموکراتانە و ئەو هاوبیرانەی قاسملۆ وا نووستووە باسی ئەو ڕووداوە ناکەن.
یست ساڵ لەمەوبەر بە نووسین بڵاومکردەوە کە نهێنی ئەو دانیشتنانە جەلال تاڵەبانی زانیاری دەربارەی هەیە و هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو نهێنیانە ئاشکرابکات و ئەو ڕووداوە باسبکات کەچی [هەردوو بەرگی پەرتووکەکەی #سەڵاح ڕەشید# ] بڵاوبووەوە مام جەلال زیاترباسی کوشتنی شەرەفکەندی دەکات نەک شەهیدکردنی قاسملۆ و فازیل ڕەسوڵ.
ئەوانەی زیندوون و بەشداریان دەکرد لە ئەڵقەکانی سەرەتایی جەلالیزم و پاشان کە کۆمەڵەی مارکسی لینینی یان دامەزراند شایەدی ئەوە دەدەن کە فازیل مەلا مەحمود یەکێک بووە لەو قوتابییانەی لای جەلال تاڵەبانی و بەشداری دەکرد لەو کۆبوونەوانە کە چۆن بتوانن شتەکی تر دامەزرێنن مێژووی جەلالیزم پاکبکاتەوە یان ڕاست بکاتەوە و گەنجەکان لەجیاتی بەرەوە شیوعیەت هەنگاو بنێن بچنە باوەشی ئەوان.
ئەو کاتە مەلامستەفا بەرەو ئێران و ئیمپریالیزمی ئەمریکی و ئیسرائیل هەنگاوی دەنا و بیری شیوعیەت و سوسیالیستی و مارکسی لە ئێراق بە گشتی و لە کوردستان تایبەتیی لەناو گەنجەکان هەنگاوی خێرای گرتبووە پێش و گەلێک گەنجی ئەو سەردەمە بۆ خۆ ڕازیکردنیش بێت دەبوایە خۆی باوێتە باوەشی بلۆکی سوسیالیستی و یەکێتی سوڤیەت.
مام جەلالیش لەو دیدارەی باس دەکات کە چۆن ئەوانە کە گەنجیش بوون هەڵیانبژاردبوو ببیتە سکرتێری کۆمەڵەی مارکسی لینینی بەڵام [خیری] بۆ بنووسرێ قەبوڵی نەکردووە و پاشانیش کە [ئارام ] شەهید دەبێت [ #نەوشیروان مستەفا# ] دەکاتە سکرتێری کۆمەڵە کە خودی خۆی لە بیرەوەری یەکانی باس دەکات باوەڕی بە مارکسی لینینی نەبووە و هەنوکەش قورئانێکی گەورە لەسەر سینگی لە گۆڕەکەی دانراوه.
بابی هەژاران و زەحمەتکێشان هیندەی نووسیووە دژی شیوعییەکان و کوشتنی یان ئێرە داڕشتنەوەی ئەو مێژووە نی یە. بۆخۆشم گەلێک جار قەڵەم بەو مێژووە داهێناوە.
ئێمەی شیوعییەکان ئەو کاتە دەمانزانی درووستبوونی کۆمەڵەی مارکسی لینینی دژی حزبی شیوعی بووە، بۆیە هەنوکە هەر ئەو کۆنە کۆمەڵەیانە ئەو حزبەیان لە چاڵ مردارکردوو بەئاشکرا یەکێتی نیشتمانی سوسیال دیموکراتی کردە ڕێبازی خۆی هەمووان دەزانن پەیوەندی سوسیال دیموکرات و حزبە شیوعییەکان پەیوەندی ڕەش و سپی یە.
هەردوو سکرتێرەکانی دوایی کوشتنی [قاسملۆ و شەرەفکەندی] باسی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەیان کردووە بەڵام هەردووکیان درۆ دەکەن و هیچ ئاگایان لەو پەیوەندی و دانیشتنانەی دکتور قاسملۆ نەبووە و دکتور قاسملۆش بۆ [حەیاکی] و [هیجری] هیچ ئەرزش و ڕیزەکی نەبووە هەردووکیانی چاکدەناسی کە هیی ئەو مەیدانە نین سیاسەت بکەن و حزبی دیموکرات بخەنە سەر شانیان بۆیە کەس ئیرەیی بەو مێژووە نابات کە لە قوناغەکانی ئەو دوو بەڕێزەی کە ئەرکی سەڕشانی بەڕێوەبردنی حزبی قازی محەمەدیان وەئەستۆ بووە حزبیان دووچاری چ کردووە بەداخەوەش لە [کویە یا لە سلێمانی و هەولێر] تاران ناروخێ و لە سلێمانی مەرکەزی پاسداران و لە هەولێرەش مەرکەزی بەناو قونسلی ئێران تەراتێن دەکەن و پەنجەشیان بریندار نابێت. جارجارە بۆ ئابڕوووبردنی ئەوانە لە [هۆڵی قازی محەمەد]یش بۆنە و چالاکی یەکانی ڕژێمی ئێرانی دەکرێت و کوڕی قازیش وەکوو [کلاون] لەسەر شانۆ قاچاغچییەتی بە ئاڵای کوردستان دەکات و دەڵێت ئەو ئاڵایە دەداتە [نێچیروان بارزانی] گوایە ئاڵای کوردستانی لە سەفارەتی ئیران لەبۆن وەگیرکەوتووە ئەو کاتە لە بڕی خوینی باوکی وەریگرتبوو کە بۆ ڕژیمی شای ئیران کاری دەکرد. دایکیشی حەزی دەکرد ئەو تاقە کوڕەی کچیک بوایە وەکوو کچەکانی تری نەک ناوی باوکی لەکەداربکات، لەگەڵ ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا مەرکەزی پراگ چوینە خزمەتی هاوژینی قازی محەمەد و دەستەکانیم ماچکرد، کە شەهید قازی محەمەد لای من چەند گەورەوبەنرخ بوو.
مێژووی کورد چەند بۆگەن و چەند قیزەوەنە کە هەندێک لەو کەسانە دەینووسنەوە کە بە ڕۆژی ڕووناک درۆ تۆماردەکەن و پاشانیش دەیکەنە سەرچاوه. دولار چۆن قونی ئەوانە بادەدات کە ناتوانن خاوەن کەسایەتی خۆیان بن .
کورد تێکۆشەر و نووسەرێکی گەورەی لەدەستدا دکتور قاسملۆ جگە لەوەی گەلێک زمانی دەزانی لە نووسینیش دەستی باڵا بوو بۆ دوست پەیداکردن و دیبلوماسییەت خۆی گەیاندبووە سیاسەتمەدارانی نەمساوی و فەرەنسی و سویدی و ئەلمانی و ئیسپانی و ئینگلیزی و عارەبی. لەگەڵ ئەوەی لە بیروباوەڕ لێک جیاوازبووین من عەیار 24 شیوعی و ئەویش سوسیال دیموکرات نزیکەی بیستوپێنچ ساڵ لەمەوبەر کاتێک سەردانی [پاریس]م کرد لەگەڵ هاوڕێی خۆشەویستم [دلۆڤان] چوومە زیارەتی کۆڕەکەی و گڵکۆیەکیم ماچکرد. کاتێک دایکی زەمەند نەوەند ئەو کاتە دەیویست ببیتە ئەندامی حزبی دیموکرات گوایە باوکی کادیرەکی ئەو حزبە بوو دکتورقاسملوی قسەخۆش وتی با ببیتە ئەندامی [حزبەکەی فەهد] واتە شیوعی، ئێمە بە ڕۆژ لە فەهد نابەینەوە جا شەوانە چۆن. زەمەند ی کچم لە 15 /5 /1989 لەدایک بوو زۆری کەیف هات کە لە دێرە هۆنراوەەکی [تاریک ورون ]مامۆستا هێمنی شاعیر ئەو ناوەم وەرگرتووە دایکی زەمەند سەیری دەهات و باوەڕی نەدەکرد بۆ قاسملۆ چۆن فرمێسکم دەباراند و دەموت کورد کەسێکی بە توانای لەدەست دا. لە شیستا تریف بەشداری پرسەکەی بووم. ساڵی 1992 لە هەولێری خۆشەویست بووم کاتێک پرسەی شەرەفکەندی دانرا بەشداریم کرد.
دکتور [کەریم پیرۆتی] کە بوخۆی لە نەمسا دەژیت، ئەرکی گواستنەوەی دواڕۆژەکانی قاسملو و عەبدوڵڵا قادری لەسەرشان بووە جوان باسی دوارۆژەکانی ئەو دیدارانەی کردووە و قاسملۆ بە زیرەکی 500 مارکی ئەڵمانی پێداوە بۆی بگۆریتەوە بۆ شلینگ هەتا بەبێ ئەو لەگەڵ فازیل ڕەسوڵ و عەبدوڵڵای ئازەر قسەبکات لە کۆبوونەوەکە باسی چی بکەن. بۆیە توندیش دژ بووە کە نهێنییەکانی نەزانیووە ئەگەرچی ئەندامی حزب بووه. هەروەها مافناس حەسەن ئەیوب زادە کە بە گۆران ناسراوە ئەویش سەردەمێک لە نەمسا ژیاوە و کۆنیش ئەندامی حزبی دیموکرات بووە گەلێک بابەتی دەربارەی ئەو ڕووداوە نووسیووە و بەرپەچی پەرتووکەکانی [عەبدوڵڵای حەیاکی] و [مستەفای هیجری] داوەتەوە و هەتا ناو و شوێنی ڕووداوەکەشی بۆیان ئاشکراکردووە. کە ئەوانە هەر نەیانزانیووە.
سێ نووسەری بێگانە
Peter Pilz... Carol Prunhuber... Helene Krulich
دەربارەی ئەو کارەساتە نووسینیان بڵاوکردووەتەوە و گەلێک دیکومانت و بەڵگەنامەش لە ژوورەکی حزبی دیموکرات فڕێ درابوو گوایە کەسیان وەگیرنەکەتبوو لە ئەڵمانییەوە بۆیان بکاتە کوردی، هیوادارم دەستێکی پاک ئەوانە بڵاوبکاتەوە و ڕووداوەکەش بووە 30 ساڵ تەمەن و مافی هەمووانە ئەو نهێنیانە بزانن کە نازانن.
هەردوو حزبی دیموکرات هەر دیکومەنت و نهێنی و پەیوەندی کە هەتا هەنووکە بڵاونەکراوەتەوە تکایە بیخەنە بەرچاوی خوێندەواری کورد.
فازیل ڕەسوڵ بەناوی [ئەنوەر] نامەی بۆ سەرکردەکانی چین ساڵی 1988 ڕەوانەکردووە و باسی کوردی بۆ کردوون و بە هیوابووە ماویەت کوردستانی بۆ ڕزگاربکات.
پێشوو لەگەڵ حزبی شیوعی قیادەی مەرکەزی کاری کردووە و پاشانیش لەگەڵ سەرانی ئیرانی پەیوەندی هەبووە و هاوڕێ یەکی خۆشەویستم لە تاران بینیویە و بە یارمەتی
فازیل ڕەسوڵ لە ئێران دەرچووە بۆ دەروە واتە فازیل ڕەسوڵ دەستی لە نوینەری پارتی و یەکێتی زیاتر ڕۆیشتووە.
فازیل دوو ژنی نەمساوی بەناوەکانی [سوزان] و [راناتا] هەبووە و لە ماڵی [راناتا] ئەو ڕووداوە ئەنجامدراوە و ئەو سێ کوردە بەستەزمانە کوژراون.
بە ڕێگای سەفارەتی ئێراقی [ڕژێمی فاشی ئێراقی ئەو کاته] لە ڤێنا تەرمەکەی فازیل مەلا مەحمود گەیندراوەتەوە سلێمانی، دیارە فازیل ڕەسوڵ هیندە [مەمنووع] نەبووە لەلایەن ڕژێمی ئێراقی دەنا [بڤە دەبوو] بۆ گەرانەوه. ئەوانەی باسی دینداری و شیعەیی و ئیسلامی و ڕیشداری فازیل ڕەسوڵ دەکەن بەهەڵە چوون ئەوانەی فازیلیان دیووە هەر مروڤە کراوەکە بووە بەڵام وەکوو کەسانی وەکوو شاعیر ئەدۆنیس و ڕۆشنبیرانی عارەبی و ئەحمەد بن بێلا و هەندێک لە فەلەستینەکان گوایە شۆڕشی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵات دەتوانیت گۆڕانکاری لە بڕی بیری سوسیالیستی و مارکسی و چەپی و نەتەوەیی و شیوعی شوێنی خۆی بکاتەوە.
ئەو خەونە بە هینانە دی دیکتاوریەتی [ویلایەتی فەقی] لە ئێران، لە گۆڕنرا و کەسیش ئیرەیی بەو ئیرانە نابات کە لە سایەی ئیسلامی دەبیتە بەهەشتی مرۆڤایەتی.
ئەوانەی ئەو کارە تێرۆڕیەیان ئەنجامدا زبڵدانی مێژوو شوێنیانە و هەتا مرۆڤایەتیش هەبێت ئەوا بە ڕوو ڕەشی دەمێننەوە.
گەورەترین هەڵەی قاسملۆ لەو دانیشتنانە بەبێئاگاداری و پارێزگاری بووە و دەبوایە لە سمکۆی شکاک دەرسی وەربگرتبایە کە بەبێ نووێنەری و دادوەری ئەوروپی لەگەڵ ڕژێمی دوژمن دانەنیشێ. ئەگەر کاک سەڵاح ڕەشید کە خودی خۆی لە ئەڵمانیا ژیاوە و دەزانی پاش 30 ساڵ نهێنییەکان دەبنە ئاشکرا، لە کاسێتەکانی جەلال تاڵەبانی دەربارەی ئەو باسە سەنسوورکراوە داوادەکەم بڵاوی بکاتەوە بۆ ئەوەی بزانین ئەو کارە چۆن ڕێکخراوە.
ئەوەتا دیکومەنت دەرچووە کە سەفارەتی ئێرانی لە نەمسا لە ڕێگای فازیل ڕەسوڵ شوقەیەکی بۆ ئەحمەد بن بیلا کریووە و لە دوا دانیشتن گوایە بە قاسملۆ وتراوە ئەویش بەشدارە کەچی بۆخۆی ئاشکرای کردووە دەڵێت ئیرانییەکان ڕازی نەبوون ئەو بەشداری بکات.
کارەکی باشە ئەوانەی ژێر بەڕەکە بکەویتە سەرەوە.
ڕوحتان شاد و یادتان زیندوو
فەهد گردەوانی شیمالی ئەفریقا تونس 2019/7/1