ناونیشانی پەڕتووک: فەرهەنگی وەرقوڵ، هەورامی -سۆرانی
ناوی نووسەر: جەمال حەبیبوڵڵا فەرەج
شوێنی چاپ: دهۆک
چاپخانە: سپێریز
ساڵی چاپ: 2006 [1]
زمان یا شێوە زمانی هەورامی، لە هەموو شێوە زمانەکانی تری گەلی کورد لە پێش تر و دەوڵەمەندترە، مۆسیقی و لە بارترە، بناغەیە بۆ مێژووی کوردی، دەکرێت بە یەکێک لە زمانە زیندووەکان بژمێرێت، کەچی بە سەد داخەوە هەتا ئێستاش -ئەیلوولی ساڵی دوو هەزار و سێی زایینی -ئەوەی پێی بڵێیت فەرهەنگ واتە قامووس نییەتی! ئەم تاوانە بدەینە پاڵ کێ ؟ یاخود دەبێت گلەیی لە کێ بکەین و کەمتەرخەمییەکە بدەین بە کۆڵی کێدا؟ ئەبوایە کێ بەو ئەرکە گرنگ و پیرۆزە هەڵبسایە؟