دکتور #ڕەحیمی قازی# نووسەری [پێشمەرگە] و ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار
ڕەحیمی قازی (سەیفی قازی) سێیەمین کوڕی سەیفولقوزاتە.
دایکی وەجیهەی جاوید لەترکانی ئازەربایجانی و خەڵکی #ورمێ# یە.
ڕەحیم لە ساڵی 1926ی زایینی لە دێی گوێگجەلی
لە سەر چۆمی جەغەتوو لە نیزیک شاری #میاندواو#
لە بەری کوردستانی چۆمی لە دایک بووە.
لە #مەهاباد# خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە.
سەرەتا بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی ژێکاف و دواتر پێشمەرگەی کۆماری کوردستان بووە. مانگی نیسانی ساڵی 1946 لەگەڵ نیزیکەی 50 خوێندکار و لاوی کورد لەلایەن حکوومەتی کۆماری کوردستانەوە بۆ پەروەردەی نیزامی و خوێندن نێردراوه
بۆ کۆماری #ئازەربایجان# لە باکۆ.
بەتێکچوونی کۆمار زۆربەی خوێندکاران گەڕانەوە وڵات.
بەڵام ڕەحیمی قازی و ژمارەیەکی دیکە لە خوێندکاران نەهاتنەوە و
لەوێ درێژەیان بە خوێندن و چالاکی سیاسی دا.
بە هاوکاری لەگەڵ فیرقەی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان و لاپەڕەیەک لە ڕۆژنامە ئازەربایجان بە شێوەزاری کوردیی موکری وەکوو ئۆرگانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە ساڵی 1947 و بڵاو دەکەنەوه،
هەر وەها ڕادیۆیەکیش وەڕێ دەخەن بە زمانی کوردی کە ئەو ڕادیۆیە لە سابڵاغ و دەوروبەری نێو نرابوو ڕادیۆ دزە.
ڕۆژنامەکە ڕەحیمی قازی بە هاو کاری عەلی گەلاوێژ بەڕێوەی دەبا.
ئەو ڕۆژنامە یەک لاپەڕەییە هەتا ساڵی 1963 و پتر لە 1300 ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.
ئەزموونی نووسەر ڕەحیمی قازی لەو ڕۆژنامەیە دا ڕەنگی داوەتەوە.
لە کۆتایی 1947 و تا یەکگرتنەوەی فیرقەی دێمۆکراتی ئازەربایجان
لەگەڵ حیزبی توودەی ئێران ڕەحیمی قازی لە پێکهاتەی
ڕێبەری فیرقە دا یەکێک لە جێگرەکانی
سەرکردایەتی فیرقەی دێمۆکراتی ئازەربایجان بووە.
ڕەحیمی قازی لە مانگی مارسی 1979 دوای 33 ساڵ
دووری لە زێدی خۆی گەڕاوەتەوە کوردستان.
ڕێژیمی پاشایەتی گۆڕبەگۆڕ حوکمی ئێعدامی بۆ بڕیبووەوە
کە لە ساڵی 1979 ئەو بەڵگانەی دەست کەوت.
لە کۆنگرەی چوارەمی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە ڕەشەمەی 1358 وەک ئەندامی کۆمیتەی نێوەندی هەڵبژێردرا،
چەند مانگ دواتر لەگەڵ 6 ئەندامی دیکەی سەرکردایەتی حدکا لە باڵی زۆربەی سەرکردایەتی جوێ بوونەوە و بۆ ماوەیەک وەک پێڕۆیانی کۆنگرەی چوارەم
درێژەیان بە چالاکییەکانیان دا.
ڕەحیمی قازی لە ساڵی 1981 بۆ ئاگاداریی لە نەوەیەکی نەخۆشی دیسان گەڕاوە باکۆ.
لەو ماوەیەی کە لە کوردستان دەژیا جارێکی تر ڕۆمانی #پێشمەرگە# ی
چاپ کردەوە و دوو پەرتووکی دیکەشی بڵاو کردەوە:
باسێک لە مەڕ مەحاکەمەی #پێشەوا قازی محەمەد# ،
بە بۆنەی 80-مین ساڵی لە دایک بوونی،
بەهاری 1359 و
قازی محەمەد و مەسەلەی خودموختاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
لە بڵاوکراوەکانی بنکەی تیشک
ڕەحیمی قازی لە 9ی ئایاری 1991 لە بەر نەشتەگەریی هەڵە لە نەخۆشخانەیەکی باکۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد و
لەوێ لە گۆڕستانێک بە نێوی [یاساماڵ] نێژراوە.
شانازی دەکەم ماوەیەکی چاک بە نامە نووسین یەکترمان بەسەر دەکردەووە.
لە مەهابادیش بەشداری پرسەکەیم کرد.
ڕوحت شاد و یادت بەخێر ئەی هاوڕێ یەکەم ئەی ڕۆڵەی قازی پێشەوا
ئامادەکردنی فەهد گردەوانی 2019/5/9ستۆکهۆڵم
زانیاری زیاتر بۆ خوێندنەوە
لە سەرەتای ڕاگەیاندنی کۆماری دێمۆکڕاتی کوردستان [مەهاباد] دا سەرکردایەتیی کورد کۆمەڵێک لاوی یان بۆ خوێندن نارد بۆ یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو.
ڕەحیمی قازی یەکێک لەو لاوانە بوو کە لەوێ خوێندنی تەواوکرد و لە بەشی مێژوو دا دوکتورای وەرگرت. کە کۆمارە ساواکەی کوردستان ڕوخێنردرا تێکۆشەر ڕەحیمی قازی نەیتوانی بگەڕێتەوە کوردستان و لە سۆڤییەت ماوە.
ڕۆمانی پێشمەرگەی لە باکۆ نووسی، پاشان لە ساڵی 1961 لە #بەغدا# چاپ کرا.
ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە 1 چوارشەموو 7 خاکەلیوەی 1330 لە باکۆ دەرچوو
دەستەی نووسەران لەلایەن ئەو بەڕێزانەوە بوو
ڕەحیم قازی، عەلی گەلاوێژ، قادر مەحموود زادە، عەبدوڵڵا ڕەزم ئاوەر،
سوڵتان وەتەمیشی و کەریم ئەییووبی.[1]